به پێچه‌وانه‌وه له بیری ڕۆژهه‌ڵاتدا به گشتی واته له‌چین و هندو ئێران و میسری کۆن و له گه‌لانی میسۆپۆتامیا به هۆی فراوانی و به‌پیتی خاک و پێویستی زۆری به‌ده‌ستی کار و پیشه‌ی ئاژه‌ڵداری و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه ده‌بینین له ده‌قه ئاینی و په‌ند و ئه‌فسانه و به‌رهه‌می هزریاندا جه‌خت له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری و زۆری منداڵ و تامه‌زرۆیی بۆ کوڕ ونه‌ترسان له زۆری دانیشتوان ده‌کرێته‌وه به‌بێ گوێ دانه ژیانی نموونه‌یی کۆمه‌ڵگه ،له‌م بواره‌دا نموونه زۆره وله سه‌رده‌می سۆمه‌ریه‌کاندا دیارده‌ی فره‌ژنی باو بووه
له شه‌ریعه‌ته‌کانی حامورابیدا له بابل نزیکه‌ی (1748—1686)ساڵ پ.ل جگه له‌وه‌ی پیاو بۆی هه‌بووه له چه‌ندین باردا چه‌ند ژنێکی هه‌بێت و به ژنی دووه‌میان گوتووه (شه‌قتوم)،رێگه‌ش به‌وه دراوه چه‌ندین که‌نیزیش له ماڵه‌که‌یدا هه‌بێت وله هه‌ندێک کاتدا یه‌کێک له‌و که‌نیزانه بگه‌نه پێگه‌ی ژنی شه‌رعی ،ئه‌گه‌ر ژنی یه‌که‌م منداڵی نه‌بوو یان نه‌خۆش بوو یان ره‌فتارێکی وا بکات پیاوه‌که‌ی نارازی بێت ،ئه‌وه‌ی شایانی باسه ته‌نیا له ئاینی زه‌رده‌شتیدا پیاو نه‌یتوانیوه زیاتر له ژنێک بێنێت ،هه‌روه‌ها له نوسراوه دۆزراوه‌کانی میسری کۆنیشدا که‌مێژوویان بۆ هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه هانی لاوانیان ده‌ده‌ن که زوو ژن بهێنن وخێزان درووست بکه‌ن هه‌روه‌ها باشترین کارێک به‌رامبه‌ر به خودا له‌لای ئه‌وان وه‌چه‌خستنه‌وه بووه ,ئه‌مانه هه‌موو هۆکاری زۆربوون وگه‌وره بوونی قه‌باره‌ی دانیشتوانن ،له رووی پێکهاته‌ی ره‌گه‌زیشه‌وه له‌لای مرۆڤی کۆنی رۆژهه‌ڵاتی خۆشه‌ویستترین شت کوڕ بووه به هۆی گرنگی ورۆڵی کوڕه‌وه له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا بۆ نموونه له میسردا ساتنی کوڕی فیرعه‌ون (ئۆزینارس)تامه‌زرۆی ئه‌وه بوو کوڕێکی ببێت ،خوداوه‌ند (بتاح)یش مژده‌ی ئه‌وه‌ی پێدا که ژنه نه‌زۆکه‌که‌ی کوڕێکی ده‌بێت و ناوی ده‌نێت (سنوزیریس)له توانای دا ده‌بێت کاری سه‌رسوڕهێنه‌ر وله راده‌به‌ده‌ر بکات ،جا ئه‌وه به‌راست گه‌ڕا هه‌ر له‌گه‌ڵ له دایک بوونیدا درووشمی به ناوی بتاحه‌وه دا‌و کڕنوشی برد و...هتد()یان له یهودی ومه‌سیحی وئیسلامیشدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که زه‌که‌ریا پێغه‌مبه‌ر چه‌ند دڵ خۆش ده‌بێت به مژده‌ی له دایک بوونی یه‌حیا سڵاوی خوایان لێ بێت به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه ده‌ڵێت له‌م ته‌مه‌نه‌و له ژنێکی نه‌زۆک ئێمه کوڕمان ده‌بێت ؟؟، که‌چی ده‌بینین بۆ رزگار بوون له مه‌ینه‌تیه گه‌وره‌کان وده‌ربڕینی ئاستی خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ خوداکان زۆرجار بڕیاری قوربانیدانیان داوه به سه‌ربڕینی کوڕه‌کانیان له‌به‌رده‌م په‌رستگه‌و په‌یکه‌ری خواکاندا ،دوواتر ئه‌مه‌یان گۆڕیوه به گایه‌ک یان به باڵنده‌یه‌ک وه‌کو کاتی دامرکانه‌وه‌ی تووڕه‌یی خوای (ره‌ع)له به‌نده‌کانی له ئه‌فسانه کۆنه‌کانی میسردا یان گۆڕاوه به به‌ران وه‌کو قوربانیه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم له کاتی سه‌ربڕینی ئیسماعیلی کوڕیدا سڵاوی خوایان لێ بێت .هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ن بۆ بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێراقی ومیسری له ژماره‌و پێکهاته‌و لایه‌نی ره‌گه‌زی دانیشتوان وپه‌یوه‌ندی به باری ئابوری وچۆنیه‌تی په‌یداکردنی خۆراکه‌وه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا سروشت به‌سه‌ر کار‌و چالاکی وبه‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵگه‌دا زاڵ بووه .
له هزری چینی وهندی و گه‌لانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به گشتی بابه‌ته دانیشتوانیه‌کان مێژوویه‌کی دووریان هه‌یه له رووی چه‌ندایه‌تیه‌وه پێیان وابووه یه‌کێک له نیشانه‌کانی به‌هێزی و توانای کۆنترۆڵ کردنی دوڕگه په‌رشو بڵاوه‌کان هه‌بوونی کۆڕی زۆره بۆ نمونه لای یابانیه‌کان خوای ئیزاناجی 4224کوڕی هه‌بووه به باوه‌ڕی خۆیان ئه‌مه ژماره‌ی هه‌موو دوڕگه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه‌و دانیشتوانی هه‌ر دوڕگه‌یه‌ک نه‌وه‌ی کوڕێکی ئیزاناجین ،یان له تێڕوانینی هندیه‌کان بۆ پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دانیشتوان له بیر‌و باوه‌ڕو هزری ئاینیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ،به‌لای ئه‌مانه‌وه کاتێک (براهما)ی رووحی بوونه‌وه‌ر (مانۆ)ی یه‌که‌م مرۆڤی دروستکرد ئیتر مرۆڤایه‌تی له‌مه‌وه درووست بوون ،به‌ڵام وه‌کو یه‌ک نا به‌ڵکو له‌رووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له یه‌کتر جیاواز ،له‌سه‌ری مانۆوه مه‌زنترین توێژ واته پیاوانی ئاینی وروحانی دروست بوون له هه‌ردوو قۆڵی مانۆوه توێژی پله دوو واته پادشا‌و جه‌نگاوه‌ران درووست بوون ،له هه‌ردوو لاقیه‌وه جوتیاران وپیشه‌وه‌ران وکاسبکاران وبازرگانان درووست بوون ،له پێیه‌کانیشیه‌وه توێژی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه درووست بوو که هیچ کارێکیان نیه جگه له خزمه‌تکردنی سێ توێژه‌که‌ی تر ،لای کۆنفشیۆس له نێوان ساڵانی (551---479)پ.ل. دانایی له خێزاندا بینیوه پێی وابووه بنه‌مای کۆمه‌ڵگه تاکێکی رێکوپێکه له ناو خێزانێکی رێکوپێکدا ،ئاکاری تاکی به ئاکاری خێزانه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه‌و ئاکاری خێزانیش به ئاکاری کۆمه‌ڵایه‌تی وئاکاری کۆمه‌ڵایه‌تیش به ئاکاری ده‌وڵه‌ت ،پێی وابووه ده‌بێت له‌سه‌ر لاساری ولادانی مناڵان باوکه‌کانیان سزا بدرێن ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بووه بۆ ته‌مێ کردن وبه‌رزه‌فتکردنی مناڵان خێزانه‌کانیان دارولێدان وتوندوتیژی به‌کار بێنن ،هه‌تا له رووی چۆنایه‌تیه‌وه دانیشتوانێکی باشیان هه‌بێت ،نمونه‌کانی ده‌وڵه‌تی باشی راڤه کردووه ،گوتوویه‌تی ده‌وڵه‌تی چاک ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی وڵاته‌که‌ی بۆ باشتر کردنی ژیانی دانیشتوانه‌که‌ی به‌کار بێنێت) له مه‌زهه‌بی جانتیی ئاینی هندۆسیشدا فیرادامانا که به‌واتای (زۆرتر)دێت وده‌گه‌رێته‌وه بۆساڵی 571ی پێش له دایک بوونی حه‌زره‌تی عیسا ،که دووه‌م کوڕی پاشا (سریاما)و شاژن(تریسالا)بوو خاوه‌نی چه‌ندین کاری سه‌رسوڕهێنه‌رو له راده‌به‌ده‌ره وله مناڵیه‌وه ئه‌مانه‌ی پێوه دیار بووه ،لای بوزیه‌کانیش بوزا کوڕێک بووه له‌گه‌ڵ له دایک بوونیدا سی ودوو موعجیزه له جیهاندا رووی داوه