لە کۆمەڵناسی شارنشینیدا زیاتر لە هەموو لقە زانستیەکانی تری ناو کۆمەڵناسی گشتی زەخیرەیەکی فراوانی نوسیین ومشتومڕو دەمەقاڵە لەسەر دیاریکردنی چەمکەکانی هەیە ،بە تایبەت لەسەر چەمکەکانی بەشاربوون و شارنشینی و شارستانی و ئەمانەش پەلکێشمان دەکەن بۆ قسەکردن لەسەر چەمکی تری وەکو کلتور بە گشتی و مەدەنیەت و ...هتد بۆیە لەو خاڵەدا هەوڵ دەدەن روونکردنەوەیەکی ئەو چەمکانە بکەین دوواتر پەیوەندیان بە یەکتری و سەرەتاکانی سەرهەلدانیان وشێوەی بەکارهێنانیان لە زمانی کوردیدا بخەینە بەر باس و لێتوێژینەوە :-
بۆ جیاکردنەوەی شاری لە لادێی هەمیشە پەنا دەبرێتە بەر لایەنێک لە لایەنە کلتوریەکانی ئەو گروپەمرۆییە ،لەبەر ئەوەی کلتوریش پەیوەستە بە ژیانی مادی وهزری مرۆڤ و کۆمەڵگەوە زیادەڕۆیی نیە ئەگەر بڵێین هیچ چەمکێک لە زانستەکانی مرۆڤناسی و کۆمەڵناسیدا بە گشتی و بە تایبەت لە لقەکانی پەیوەست بە شارو شارنشینیەوە لەم دوو زانستەدا ،بەقەد چەمکی کلتور ((culture جێگای مشتومر وگفتۆگۆ نەبووە لە نێوان زاناو توێژەرانی ئەم بوارەدا
ادامه مطلب ...