چاوپێکەوتن

پ1. حەزدەکەم لە خوێندنەوەیەکی بەرێزتان سەبارەت بە چەمک و تایبەتمەندی کەلتوور لەنێو پاوانی کۆمەڵناسیدا دەستپێبکەم، بەم هۆیەوە ئێوە چۆن لە چەمک و تایبەتمەندی کەلتوور تێدەگەن لە چوارچێوەی کۆمەڵناسیانەدا؟

د.محمد شوانی:  کلتور چەمکێکی فراوانە،کۆی کەلەپوری کۆمەڵایەتی رابردوو و سەرجەم بوونی ئێستای کۆمەڵگا دەگرێتەوە بە هەردوو لایەنی مادی و مەعنەویەوە ،بابەتی زۆربەی زانستە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکانە،بە تایبەتی لە دوو زانستی وەکو کۆمەڵناسی ومرۆڤناسیدا شوێنێکی سەرەکی وناوەندیی هەیە ، لەبەر ئەوەی کلتور پەیوەستە بە ژیانی مادی وهزری مرۆڤ وکۆمەڵگەوە زیادەڕۆیی نیە ئەگەر بڵێین هیچ چەمکێک بەقەد چەمکی کلتور ((culture جێگای مشتومر وگفتۆگۆ نەبووە لە نێوان زاناو توێژەرانی ئەم بوارەدا ،کە لە راستیشدا ئەم چەمکە کێشەی بنەڕەتی هیچیان نیە   ادامه مطلب ...