ئەم چاوپێکەوتنە لە لایەن کاک هیمن لە گۆڤاری کەوانە ئەنجامدراوە لە مانگی شوباتی 2012بە هیوام سودیک بە خوینەران بگەیەنیت
پ: ئایا راستە ئێمە لەسەردەمی گواستنەوەی کەلتورداین لە کەلتورێکی نەریتی‌و باووکۆنەوە بۆ کەلتوورێکی مۆدێرن؟
و: ئەم پرسیارە دوو وەڵامی هەیە ،چونکە لە بنەڕەتدا دوو پرسیارە ،یەکێکیان ئەوەیە ئایا کۆمەڵگای کوردی لە قۆناغی گواستنەوەدایە؟کە قۆناغێکە کۆمەڵێک خەسڵەت و تایبەتمەندی خۆی هەیە ،بۆ ئەمەیان دەڵێین بەڵێ ئێًمە لە قۆناغی گواستنەوەداین ،هەمیشە ژیان و کۆمەڵگا لە گۆڕاندان ،ئەوەی جیاوازە لە کۆمەڵگاکاندا رێژەی خێرایی ئەو گۆڕانکاریانەیە ،ئەگەر ساڵانی پێشوو گۆڕانکاری لە کۆمەڵگای ئێمەدا زۆر لەسەر خۆ بووبێت ئەوا ئێستا لە ژێر کاریگەری زۆر هۆکاردا گۆڕانکاریەکان خێراتر بوون،
ادامه مطلب ...له پلانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێناندا ،به تایبه‌تی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌ی زانستی ،پلان بۆ سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که وه‌ک به‌رنامه‌ی کارکردنی ئه‌قڵه له هه‌ر جه‌سته‌یه‌کی زیندوودا ،چۆن ئه‌قڵ سیما‌و نیشانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤه ،نه‌خشه‌ی کاری زانستی نیشانه‌ی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه له نه‌خشه‌ی کاری هه‌ر پرۆسه‌یه‌کدا هه‌بێت ئیتر ته‌واوی ره‌گه‌زه‌کانی تری ئه‌و ده‌زگایه‌ش ته‌واو کارا بن ،سه‌رکه‌وتن ده‌که‌وێته به‌ر ره‌حمه‌تی رێکه‌وت ومسۆگه‌ر نابێ ،بۆیه هه‌میشه به خۆدا چوونه‌وه‌و بیرکردنه‌وه له داهێنانی مۆدێلێکی تر‌و توێژینه‌وه له شێوازێکی نوێ بۆ نه‌خشه‌ی کاره‌کان زیندوویه‌تی جه‌سته‌و ئاکتیڤ بوونی ئه‌قڵ ده‌گه‌یه‌نێت . به‌ڵام ئه‌مه له پرسی کتێبخانه‌کانی به‌ش و کۆلێژه‌کانی سه‌ر به زانکۆی سه‌لاحه‌دیندا نیه ، له هه‌موو رووه‌کانی په‌یداکردنی کتێب و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی نوێ و چۆنیه‌تی تۆمارکردن وهه‌ڵگرتن و خستنه به‌رده‌ستی خوێندکارانی به‌شه زانستیه‌کانه‌وه ،ئه‌مه‌ش کۆسپێکی گه‌وره‌ی پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی مه‌عریفه‌ی زانستیه ،ئه‌گه‌ر گۆڕانه‌کانی کۆمه‌ڵگا له زانکۆوه ده‌ست پێ بکات بێگومان ده‌بێ هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی گۆڕان و ریفۆرمی مه‌عریفی زانکۆش له کتێبخانه‌و گۆڕینی سه‌رچاوه‌و سیسته‌می په‌یوه‌ندی کردنی زانکۆکانه‌وه ده‌ست پێ بکات
ادامه مطلب ...له پلانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێناندا به تایبه‌تی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌ی زانستی نه‌خشه‌ی کار بۆ سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که وه‌ک به‌رنامه‌کانی کارکردنی ئه‌قڵه له هه‌ر جه‌سته‌یه‌کی زیندوودا ،چۆن ئه‌قڵ سیما‌و نیشانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤه ،نه‌خشه‌ی کاری زانستی نیشانه‌ی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه له نه‌خشه‌ی کاری هه‌ر پرۆسه‌یه‌کدا هه‌بێت ئیتر ته‌واوی ره‌گه‌زه‌کانی تری ئه‌و ده‌زگایه‌ش ته‌واو کارا بن ،سه‌رکه‌وتن ده‌که‌وێته به‌ر ره‌حمه‌تی رێکه‌وت ومسۆگه‌ر نابێ ،ئه‌مڕۆ له به‌رنامه‌ی کاری زانکۆ‌دا کۆمه‌ڵێک کارڕایی (أجراءات)ی ناڕێک ده‌بینم یه‌کێک له‌وانه ،په‌یوه‌ندی کار‌و کارڕاییه‌کانی لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانه له کۆتایی ساڵی خوێندنی کۆلێژه‌کاندا
ادامه مطلب ...دووای خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی به‌رێز ماموستا موسڵح ئێروانی له‌سه‌ر کێشه ئیتیکیه‌کانی توێژینه‌وه دوواتر به هۆی په‌یوه‌ندی راسته‌خۆی بابه‌ته‌که به توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و کاری ئێمه‌وه به پێویستم زانی سه‌رنجه‌کانم له‌سه‌ر نوسینه‌که و ته‌واوی بابه‌ته‌که ده‌ربڕم......
. دووای ده‌ست خۆشی و هیوای سه‌رکه‌وتن وته‌ندرووستی بۆ برای خۆشه‌ویستمان و پشتگیری ته‌واوم بۆ داواکاریه‌که‌ی له‌سه‌ر پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی پشکنین ده‌مه‌وێت بڵێم :-
ادامه مطلب ...له لاپه‌ڕه‌کانی رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ‌دا له یه‌کێک له دۆسیه‌کانیدا بابه‌تێکی گرنگ وسه‌رنج راکێشی وه‌کو چینی ناوه‌ند هاتبووه ورووژاندن ،به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی به‌رێز دکتور دانا سعید سۆفی کورته‌یه‌کی میژوویی و رۆڵی ئه‌و چینه‌ی باسکردبوو به‌ڵام له هه‌ندێک رووه‌وه من رایه‌کی جیاوازم هه‌یه بۆیه حه‌زم کرد هه‌ر له رێگه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م رۆژنامه‌وه بیانخه‌مه روو ،له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ دکتۆری به‌رێزو رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ.
چه‌مکی چینی ناوه‌ند ئاماژه‌یه به‌و گروپه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌ی له نێوان ئه‌رستۆکراته‌کان و جوتیاره‌کاندا په‌یدابوون له ئه‌وروپای سه‌ده‌ی هه‌ژده به هۆی گه‌شه‌کردنی پیشه‌سازی ودرووست بوونی گروپه پیشه‌ییه‌کانه‌وه
ادامه مطلب ...