زمان دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی وتایبه‌تمه‌ندیه‌کی مرۆییه، له ئه‌نجامی به کۆمه‌ڵ بوونی مرۆڤه‌کان و پێکه‌وه ژیان و تێکه‌ڵاوی وکارلێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌کو ئامرازێک بۆ تێگه‌یاندنی یه‌کتری وده‌ربڕینی حه‌زو ویست وخولیا وگه‌یاندنی به به‌رامبه‌ر به شێوه سروشتیه‌که‌ی له نێوان هه‌ر گروپێکی مرۆیی‌دا درووست بووه ،به‌ڵام به هۆی دابڕان وتێکه‌ڵاو نه‌بوون ودووری نێوان گروپه مرۆییه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه به پێی قۆناغه مێژووییه‌کان سیسته‌می ئاماژه‌و هێمای فره‌چه‌شن و شێوازی گوزارشت کردن وده‌ربڕینی جیاوازیش له نێوانیاندا ده‌رکه‌وتووه
ادامه مطلب ...به‌لای ئه‌رستۆوه ده‌وڵه‌تی نموونه‌یی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه که ژماره‌ی دانیشتوانی گونجاوی هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ره‌که‌ی وخێزان رۆڵی سه‌ره‌کی له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌کانیدا ده‌بینێت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌فلاتون بۆ چۆنایه‌تی دانیشتوان بڕوای به په‌روه‌رده‌یی خێزانی هه‌بووه ،به‌لای ئه‌رستۆوه تاک یه‌که‌ی بنچینه‌یی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه نیه به‌ڵکو خێزان بناغه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه چونکه تاک به سروشت ئاژه‌ڵێکی مه‌ده‌نیه له باره‌ی چۆنایه‌تی دانیشتوانه‌وه پێی وابووه که خێزانی ئاسایی بریتیه له ژن ومێرد ومناڵه‌کانیان وکۆیله‌کانیان
ادامه مطلب ...گرفتی مه‌عریفی سه‌ره‌کیی ئه‌فلاتون بریتی بووه له‌وه‌ی چۆن کۆمه‌ڵگه‌که‌ی له‌و ئاڵۆزی ونائارامی وبشێویه رزگار بکات که به‌به‌رده‌وامی رووبه‌رووی کۆمه‌ڵگه‌ی یۆنانی بوه‌ته‌وه ،بۆیه وێناکردنی ئه‌و بۆ شار ئه‌و وێنه شاریه نه‌بووه که له واقعدا له یۆنان هه‌بوه به‌ڵکو وێنا کردنێکی خه‌یاڵی وشاری نمونه‌یی بووه که تاکه‌کانی به پێی خواست وویستی سه‌رکرده‌کانی جوڵه‌و ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه
ادامه مطلب ...