ئەگەرچی توێژینەوە پێناسەی زۆری بۆ کراوە،بەڵام بە هۆی فرەجۆری شێوازەکانی توێژینەوەو دیاری نەکردنی چەمکی زانستەوە ،توێژەران لەم بوارەدا بە پێناسەیەکی گشتگیرو دیاریکراو نەگەیشتوون ،لەگەڵ ئەمەشدا ئەوە ساغ بووەتەوە کە لە رێگەی توێژینەوەی قوڵەوە نەبێ مرۆڤ ناگاتە ئەو مەعریفەیەی پێ دەڵێن زانستی بۆیە وەکو سەرەتایەکی لێ هاتوەو پێویست بە سەلماندن ناکات ، قسەکردن لەسەر زانست بێ باسکردنی توێژینەوە نابێت ، زانست بە بێ توێژینەوە بەدەست نایەت، توێژینەوەی بەردەوام تەنیا سەرچاوەی دەوڵەمەند کردن وبژێوی زانستە ،واتە بۆ کۆمەڵگایەکی خۆشگوزەران و دادپەرەوەر و تەژی لە ئازادی و رێکخستنێکی کۆمەڵایەتی زانستی دەبێ لە توێژینەوەوە دەست پێ بکەین ،کۆمەڵگا پێشکەوتووەکان و پیشەسازیەکان و ئەوانەی ئاستێکی بەرزی دێموکراسی و مافی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتیان تێدا بەرقەراربووە لە میانەی نوسین و توێژینەوەی زانستیەوە بەم ئاستە گەیشتوون، سەرەڕای ئەم گرنگیەی توێژینەوە لە کۆمەڵگای ئێمەدا چەندین ئاستەنگ لە بەردەم پرۆسەی توێژینەوەی زانستیدا بوونیان هەیە ،لێرەدا بە کورتی ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین
1-سنورداری تواناکانی توێژەر و نزمی ئاستی زانستی و نەشارەزایی لە مەرج و بنەماکانی توێژینەوەی زانستی ،بە هۆی خراپی رەوشی خوێندن و نەبوونی مەرجی زانستی لە زانکۆکانی کوردستان وئەو هەموو شەڕو نا ئارامیەی کوردستانی پێدا تێپەڕیوە ،توێژەری زانستی و بەتوانا لە کۆمەڵگای ئێمەدا بە دەگمەن درووست دەبێ. .
2-بێ هێزی زمانی توێژینەوەو نەگونجانی لەگەڵ چەمکە زانستیەکاندا، بە هۆی ئەوەی زمانی کوردی مێژوو و رابردوویەکی دوورودرێژی لە زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوەی زانستیدا نیە ، توێژەری کوردستانی بە زمانی داگیرکەر یان بە زمانی بیانی خوێندوویەتی ،لە دووای راپەرینیشەوە بە بێ هیچ بەرنامەیەک هەوڵدراوە بە کوردی بخوێنن، بۆیە تا ئێستا زمانێکی بەهێز بۆ توێژینەوە درووست نەبووە .
3-لایەنگیری توێژەر، بە هۆی رەوشی سیاسی و حیزبایەتی و دەست تێوەردانی حیزبیەوە ،خودی توێژەر خۆی بێ لایەن نیە لەسەر هەر بابەتێک دەنوسێت ناتوانێت زانستی و بابەتیانە بێت و گوێ نەداتە قازانج و زیانی حیزبی دەسەڵاتدار لەو ناوچەیەدا ،یەکێک لە مەرج و بنەما سەرەکیەکانی توێژینەوەی زانستیش بێ لایەنیە، بۆیە ئەم لایەنگیریە کۆسپێکی گەورەیە لە بەردەم گەشەکردنی زانستدا لە هەرێمی کوردستان .
4-لە هەموو ئەو کۆمەڵگایانەی بە قۆناغی ئێستای هەرێمی کوردستاندا تێپەڕیون پێویستیان بە توێژینەوەی رووپێوی (مسحی)و رووپێوی کۆمەڵایەتی هەبووەو توێژینەوەی گشتگیریان کردووە بۆ نمونە لەسەر هەژاری و قەیرانی نیشتەجێبوون و ئاستی خزمەتگوزاریەکان و رەوشی خوێندن و رەوشی بەندیخانەکانیان و...هتد کۆمەڵگاو نمونەی توێژینەوەکەیان فراوان بووە، لە کۆمەڵگای ئێمەدا بە هۆی دوو ئیدارەیی و جیاوازی شێوازی بەرێوەربردن ویەک نەبوونی یارمەتیەکان و نەبوونی پاڵپشتی مادی و مەعنەوی و کار نەکردن لەسەر ئەنجامەکانی توێژینەوەکان ئەم جۆرە توێژینەوەیە ناکرێت .
5-ناراستی لێتوێژەر و شاردنەوەی راستیەکان و دەرنەخستنی هەقیقەتی بابەتی توێژینەوەکە وەکو خۆی ، بە هۆی نزمی ئاستی هۆشیاری و تێنەگەیشتن لە ئەنجامەکانی توێژینەوەی زانستی ،ئەمیش بە هۆی کار نەکردنی حکومەت بە توێژینەوەی زانستی و بێ بایەخکردنی ،هەمیشە ئەندامانی نمونەی توێژینەوەکە بە هەڵە لە توێژەر تێدەگەن، یان وا دەزانن توێژەر لە لایەن دەسەڵاتەوە هاتووەو یارمەتیان دەدات ،بۆیە وەکو کەسێکی خاوەن پێداویستی و ستەملێکراو خۆیان پیشان دەدەن یان توێژەر بە سیخوڕو بە کرێگیراوی دەستێکی دەرەکی دەزانن و مامەڵەی تەندروستی لەگەڵدا ناکەن .
6-نەگونجانی کەرەستەو ئامرازەکانی کۆکردنەوەی زانیاری لە توێژینەوەکەدا لەگەڵ جیهانبینی و ئاستی هۆشیاری و تێگەیشتنی ئەندامانی نمونەی توێژینەوەکە، یەکێک لە ئامرازە گرنگەکانی توێژینەوە لە کۆمەڵگا پێشکەوتووەکاندا فۆرمی راپرسیە، بەڵام ئەم ئامرازە لە کۆمەڵگای ئێمەدا جێی باوەڕ نیەو هیچ متمانەیەکی زانستی نادات بە دەستەوە، جگە لەوەی نەخشەسازی ودیزاینی فۆرمەکەو جۆرو شێوازی پرسیارەکان و هەڵبژاردنی وەڵام بە هۆی لاوازی زمان و کەم ئەزمونی و نەبوونی مەرجی زانستی لە خودی پرسیارەکاندا ،ئەم ئامرازەی بێ بایەخ کردووە لە توێژینەوەکانی زانکۆکانی ئێمەدا .
7-نەبوونی داتاو زانیاری لەسەر بەشێکی هەرە زۆری ئەو بابەتانەی راستەوخۆ پەیوەندیان بە ژیان و چارەنوسی کۆمەڵگاکەمانەوە هەیەو زۆر پێویستن توێژینەوەیان لەسەر بکرێت، کەچی سەرچاوەکانی زانیاری ئەم بابەتانە بە رووی توێژینەوەی زانستیدا داخراون، ئەگەر توێژەری زانستی و جدیش هەبێت ئەو زانیاریانەی دەست ناکەوێت، یان بە هۆی کەمتەرخەمی و گرنگی پێنەدانەوە هەر لە بنەڕەتدا ئەو زانیاریانە بوونیان نیە و تۆمار نەکراون، یان بە رێگای یاسایی و هاوکاری نەکردنی دەزگا بەرپرسەکان لەگەڵ توێژەردا، زانیاری پێویست بۆ توێژینەوەی زانستی دەست ناکەوێت .
8-پۆلێن نەکردنی بودجەو کولفەی تەرخانکراو بۆ توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستاندا بووەتە هۆی بە فیڕۆدانی سامانێکی زۆر بێ ئەوەی لە رووی چۆنایەتیەوە لە گەشەپێدانی کۆمەڵگادا شوێنی دیار بێت، ئەو بودجەیەی بۆ توێژینەوەی زانستی تەرخان کراوە نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرای خوێندکارانی باڵاش دەگرێتەوە کە بەبەراورد بە بودجەکەیان سودێک بە رەوشی زانستی کۆمەڵگا ناگەیەنن، دەبوو زیاتر بۆ گروپی توێژینەوە بوایە ، بۆ نمونە دەبوو بودجەیەکی باش بۆ (5-10)پرۆفیسۆرو پرۆفیسۆری یاریدەدەر و...هتد تەرخان بکرایە پێکەوە توێژینەوەیەک لەسەر گەشەپێدانی کۆمەڵگا یان رەوشی تەندروستی یان سیستەمی فیدراڵی و..هتد بکردایە .
9-نەبوونی کەرەستەو ئامێرو تاقیگەو ژینگەیەکی پێویست بۆ توێژینەوە لە هەرێمی کوردستاندا کاریگەری نەرێنی و خراپی لەسەر رەوشی توێژینەوەی زانستی داناوە، بە هۆی ئەمەوە ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەش گەراونەتەوە بڕوانامەی بەرزیان لە زانکۆ بە ناوبانگەکانی جیهاندا بەدەستهێناوە توانای توێژینەوە کردنیان نیە، بۆ نمونە نەبوونی ئەرشیف و مۆزەخانەو کتێبخانەی نیشتمانی و ئامێری پشکنینی هەندێک لە نەخۆشیەکان و ..هتد
10-نەبوونی ناوەندێکی توێژینەوەی زانستی بێ لایەن ،پێکهاتوو لە کەسانی شارەزاو پسپۆڕی بوارە زانستیە جیاوازەکان بۆ هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکان ، تا فەرمانبەران و کەسانی دەرەوەی دامەزروە حکومیەکانیش بتوانن توێژینەوەی زانستی ئەنجام بدەن و لەو ناوەندەدا لە محەک بدرێت، بۆ نمونە بۆ توێژێکی وەکو کۆمەڵناسان و دەرونناسان مە نە مامۆستان و نەدەرماڵەی پیشەییان هەیە و لە قوتابخانەکاندا کاری توێژەری و رابەری پەروەردەیی دەکەن لە سەر بنەمای ئەنجامدانی توێژینەوەو لە فلتەردانی توێژینەوەکانیان لەو ناوەندەدا سەرموچەو زیادەی ساڵانەو بەرزکردنەوەی پلەو پاداشتیان بۆ بێت، یان هەر فەرمانبەرێک لە هەر فەرمانگەیەکدا بیەوێت لە یاریدەری توێژەرەوە ببێتە توێژەر وەکو ئیستا تەنیا لە سەر بنەمای تێپەڕبوونی کات نەبێ ،بەڵکو بە پێی کارو ئەنجامدانی توێژینەوە بێت .
هەر توێژینەوەیەکی زانستی دەبێ بە دوای وەڵامدانەوەی پرسیارێکی سەرەکیدا بگەڕێت، پرسی سەرەکی ئەم توێژینەوەیەش بریتیە لەوەی ئایا رەوشی چاودێری تەندروستی لە هەرێمی کوردستاندا چۆنە و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان لە چ ئاستێکدان و رەنگدانەوەیان لەسەر مردنی هاوڵاتیان بە گشتی چیە ؟ دوواتر ئەو ئاکامە کۆمەڵایەتیانەی لەم رەوشەوە درووستبوون چین ؟
بێگومان مردن بە گشتی یەکێکە لەو پێوەرە نێودەوڵەتیانەی بۆ ئاستی پێشکەوتن و گەشەکردنی کۆمەڵگاکان بەکاردێت، بۆ ئەوەی بزانرێت وڵاتێک لە چ ئاستێکی خۆشگوزەرانیدا دەژیت و تا چەند چاودێری تەندروستی وپێداویستیە بنەڕەتیەکانی بۆ دابینکراوە, سەیری رێژەی مردنی دەکەن لەو کۆمەڵگایەدا بە تایبەتی مردنی مناڵان ، بۆیە هەمیشە لە کۆمەڵگا دواکەوتووەکاندا ئەم رێژەیە بەرزە, بە پێچەوانەوەش هەرچەند ئاستی پێشکەوتنی کۆمەڵگاکە بەرز بێت رێژەی مردنی تێدا نزمترە، یەکێک لە گرفتی هەندێک لە توێژینەوە زانستیەکان زۆر جار لەدیاریکردنی هۆکارو ئەنجامە، واتە لە دوو گۆڕاودا کامیان هۆکارن و کامیان ئەنجامی ئەو هۆکارەن، بۆیە قسەکردن لەسەر پەیوەندی نێوان رەوشی تەندروستی و هەندێک لایەنی ژیانی کۆمەڵگا رووبەرووی ئەو گرفتەمان دەکاتەوە، یان ئەو پرسیارەمان لادروست دەکات ئایا ئەو رەوشی تەندروستیە ئەو دۆخەی لە کۆمەڵگادا دروست کردووە یان رەوشی ژیانی کۆمەڵگاکەیە ئەو دۆخە تەندروستیەی هێناوەتە ئاراوە؟ بێگومان لە هەردوو روانگەکەوە دەکرێت سەیری ئەم پەیوەندیە بکەین, بەڵام لەم توێژینەوەیەدا بە کورتی گرفتی توێژینەوەکە شیکردنەوەی رەوشی چاودێری تەندروستیە لە هەرێمی کوردستان وەکو هۆکارێکی سەربەخۆ دوواتر روونکردنەوەی ئاکامە کۆمەڵایەتیەکانی ئەم رەوشەو مەترسیەکانیەتی لەسەر کۆمەڵگاو ژیانی هاوڵاتیان.
ادامه مطلب ...لە کۆمەڵناسی شارنشینیدا زیاتر لە هەموو لقە زانستیەکانی تری ناو کۆمەڵناسی گشتی زەخیرەیەکی فراوانی نوسیین ومشتومڕو دەمەقاڵە لەسەر دیاریکردنی چەمکەکانی هەیە ،بە تایبەت لەسەر چەمکەکانی بەشاربوون و شارنشینی و شارستانی و ئەمانەش پەلکێشمان دەکەن بۆ قسەکردن لەسەر چەمکی تری وەکو کلتور بە گشتی و مەدەنیەت و ...هتد بۆیە لەو خاڵەدا هەوڵ دەدەن روونکردنەوەیەکی ئەو چەمکانە بکەین دوواتر پەیوەندیان بە یەکتری و سەرەتاکانی سەرهەلدانیان وشێوەی بەکارهێنانیان لە زمانی کوردیدا بخەینە بەر باس و لێتوێژینەوە :-
بۆ جیاکردنەوەی شاری لە لادێی هەمیشە پەنا دەبرێتە بەر لایەنێک لە لایەنە کلتوریەکانی ئەو گروپەمرۆییە ،لەبەر ئەوەی کلتوریش پەیوەستە بە ژیانی مادی وهزری مرۆڤ و کۆمەڵگەوە زیادەڕۆیی نیە ئەگەر بڵێین هیچ چەمکێک لە زانستەکانی مرۆڤناسی و کۆمەڵناسیدا بە گشتی و بە تایبەت لە لقەکانی پەیوەست بە شارو شارنشینیەوە لەم دوو زانستەدا ،بەقەد چەمکی کلتور ((culture جێگای مشتومر وگفتۆگۆ نەبووە لە نێوان زاناو توێژەرانی ئەم بوارەدا
ادامه مطلب ...لە پۆلێنکردنی ئەو سیستەمانەی بونیادی کۆمەڵایەتی هەر کۆمەڵگایەکی لێ پێکدێت ،توێژەرانی کۆمەڵناسی و مرۆڤناسی رووبەرووی کۆمەڵێک ئاستەنگ و گرفت دەبنەوە ،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆشەنیگاو ئاراستە تێڕانینەی لێیەوە سەیری پەیوەندیە کۆمەڵایەتیە باوەکانی کۆمەڵگای توێژینەوەکە یان کۆمەڵگا جیاوازەکان دەکەن ،لەگەڵ ئاراستەی هزری ئەرکێتی کە زانایانی رۆژئاوا بۆ راڤە کردنی کۆمەڵگا دایانهێنا ،پێی وایە دەکرێ تەنیا دیاردەیەک لە زیاتر لە سیستەمێکدا ئەندام بێت ،ئەمەش پۆلێنکردنی جیاواز بۆ سیستەمە کۆمەڵایەتیەکان سەختر دەکات ،یەکێک لە پۆلێنکردنە بەناوبانگەکان بۆ سیستەمە کۆمەڵایەتیەکان پۆلێنکردنەکەی کۆمەڵناسی بەریتانی (هێربەرت سپنسەر)ە ،
ادامه مطلب ...ههروهکو له بهشی پێشوو و لهکاتی باسکردنی هزری کۆمهڵایهتی له گۆرانی فۆلکلۆری کوردیدا ئاماژهمان بهوه کرد که فۆلکلۆر به گشتی و له ناو فۆلکلۆریشدا گۆرانی میللی به تایبهت پهیوهندیهکی راستهخۆی به ژیانی کۆمهڵایهتی کۆمهڵگاوه ههیه ،رهنگدانهوهی رهوشی ژیان و پهیوهندیه خێزانیهکان و باری چینایهتی و قۆناغهکانی پهرهسهندنی کۆمهڵگاکهیه ،تا رادهیهکی زۆر ئهمه بۆ ئاینیش راسته ،چونکه کاتێک دهڵێین فۆلکلۆر ههموو شت دهگرێتهوه(1) ،به لایهنی مادی و مهعنهوی بهرههمهکانی کۆمهڵگاوه ،یهکێک لهوانه گۆرانیه
لێرهدا فۆلکلۆر به شێوهیهک له شێوهکان به هاومانای کلتوور بهکارهاتووه ، چونکه کلتووریش دوولایهنی مادی و مهعنهوی ههیه وگۆرانی و بیروباوهڕو چیرۆک وداستان و پهندو ئاینینش ههروا بهشێکه له کلتووری مهعنهوی مرۆڤایهتی و رهگهزێکی گرنگ وکاریگهری ژیانی کۆمهڵایهتی پێکدێنێت ، ئهگهر لهو روانگهوه سهیری کلتوور بکهین که دوو لایهنی مادی و مهعنهوی ههیه ،ههروهکو چۆن سهیری فۆلکلۆرمان کرد ئهوا هزرو فهلسهفهو بیروباوهڕو جیهانبینی و ئاینیش بهشێکن لهو پێکهاتهیه ،رهوشی ژیانی کۆمهڵایهتی و پهیوهندیه ئابووریهکان و ئاستی پێگهیشتنی مهعریفی کۆمهڵگا دیارییان دهکات ،ههروهکو له مارکسیزمدا ئاین یهکێکه له توخم ورهگهزهکانی سهرخان له پاڵ بهرههمه هزریهکانی تردا و به پێی قۆناغهکانی گهشهکردنی مرۆڤ و پهرهسهندنی ئامێرو کهرهستهکانی بهردهست ئاینیش گۆڕانی بهسهردا دێت