فۆلکلۆر به گشتی و له ناو فۆلکلۆریشدا گۆرانی میللی به تایبه‌ت په‌یوه‌ندیه‌کی راسته‌خۆی به ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه ،ره‌نگدانه‌وه‌ی ره‌وشی ژیان و په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌کان و باری چینایه‌تی و قۆناغه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگاکه‌یه ، فۆلکلۆر هه‌موو شت ده‌گرێته‌وه ،به لایه‌نی مادی و مه‌عنه‌وی به‌رهه‌مه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه ،یه‌کێک له‌وانه گۆرانیه .
گۆرانی جگه له‌وه‌ی گوزارشت له خۆشی و ناخۆشیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کات به شێوه‌ی هۆنراوه رێکخراوه‌و ئاوازێکی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وای کردووه ئاسان له‌به‌رده‌کرێ و ده‌ماوده‌م بۆ نه‌وه‌کانی تر ئاسانتر ده‌گوازرێته‌وه‌و له‌هه‌موو به‌شه‌کانی تری فۆلکلۆر زیاتر به‌رگه ده‌گرێ و توانای خۆپارێزی هه‌یه وله‌بیر ناچێته‌وه ،بۆیه ده‌کرێ له رێگای توێژینه‌وه له گۆرانی فۆلکلۆری کوردیه‌وه ،ورده‌کاریه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کورد له قۆناغێک له قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنیدا روون بکرێته‌وه ، که‌رت وبه‌ش و توخم وره‌گه‌زه پێکهێنه‌ره‌کانی ژیانی ئه‌و قۆناغه لێکبدرێته‌وه‌و تا راده‌یه‌ک وه‌کو خۆی درووست بکرێته‌وه ،نه‌وه‌ی ئێستامان شاره‌زاو ئاشنا بێت به چۆنیه‌تی ژیانی کۆمه‌ڵگای کوردی له رابردووییدا ،بۆ نموونه هزری کۆمه‌ڵایه‌تی کوردی له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به ئافره‌ت و خۆشه‌ویستی و ئازادی تاک و سنووره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی باوک له خێزاندا چۆن بووه، ادامه مطلب ...چه‌مکی کۆمه‌ڵگه یه‌کێکه له چه‌مکه هه‌ره‌گشتیه‌کانی بواری زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ،به زه‌حمه‌ت ده‌خرێته چوارچێوه‌یه‌ک وله پێناسه‌یه‌کدا له قالب ده‌درێت ،ده‌کرێ ئاماژه به‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه بکات به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌ره‌تایی ده‌ژین وهیچ ئامێرێکی ته‌کنولۆژی له به‌رهه‌مهێناندا به‌کارنه‌هێنن، خوێندنه‌وه‌و نوسینیش نه‌زانن و ده‌وڵه‌تیشیان نیه ، یان به پێچه‌وانه‌وه ئاماژه به‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه بکات که له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پیشه‌سازی و هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی پێشکه‌وتوودا ده‌ژین ،بۆیه به ئاستی جیاوازیه‌کانی نێوان ئه‌م دوو کۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌گه‌ری جیاوازی له پێناسه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه ،بۆ نمونه تا ئه‌م دوواییانه‌ش له هه‌ندێک شوێندا گروپی مرۆیی واهه‌بوو به رووتی ده‌ژیان وهیچ هۆکارێکی ژیانی مه‌ده‌نییان نازانی ،هێشتا فێری چاندنی دانه‌وێڵه‌و کاری کشتوکاڵی و به خێوکردنی ئاژه‌ڵ ومه‌ر و ماڵاتیش نه‌بوون ،
ادامه مطلب ...
برییتیه له پشکنینێکی گشتگیری بوارێک له بواره‌کانی کۆمه‌ڵگه .
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی بریتین له :
أ- بریتیه له میتۆدێک بۆ شیکردنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی گرفتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له رێگای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هه‌موو یان وه‌رگرتنی نمونه‌یه‌ک لێیان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجێکی دیاریکراو.
ب-بۆ ئه‌و دیاردانه‌ا به‌کاردێت که په‌یوه‌سته به بوارێک یان لایه‌نێکی فراوانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌که‌وه وه‌کو هه‌ژاری یان ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌کان یان گۆڕانه دانیشتوانیه‌کان و...هتد.
ج-بابه‌ته‌کانی میتۆدی رووپێوی کۆمه‌ڵایه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر ئیستای دیارده‌که ده‌که‌ن ،توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌کات که له کاتی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌که‌دا هه‌ن نه‌ک له رابردوودا .
د-بابه‌ته‌کانی ئه‌م میتۆده په‌یوه‌ستن به لایه‌نی پراکتیکیه‌وه .هه‌وڵی به‌ده‌ر خستنی ئه‌و ره‌وش و بارودۆخه ده‌دات که ده‌یه‌وێت گۆڕانی تێدا درووست بکات و پێشی بخات .یان پلان وبه‌رنامه بۆ ریفۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی دانێ .
ادامه مطلب ...
ئه‌نترۆپۆلۆژیا زاراوه‌یه‌کی ئینگلیزیه و له دوو ووشه‌ی یۆنانی پێک دێت (( anthropos واته مرۆڤ (logy) به‌مانای زانست دێت که له ووشه‌ی یۆنانی (logos) وه‌رگیراوه‌و ئه‌م وشه‌یه له زۆربه‌ی زانسته‌کانی تریشدا به هه‌مان شێوه به‌کاردێت و بۆیان ده‌بێته پاشگر وه‌کو بایولۆژی وسۆسیۆلۆژی و سایکۆلۆژی و ..هتد .
ئه‌مرۆ له زانکۆکانی کوردستان و له ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌دا زاراوه‌ی (مرۆڤناسی)له زمانی کوردی‌دا به‌کاردێنین بۆ گوزارشت کردن له‌م لقه زانستیه.
له رووی پێناسه‌وه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین پێناسه‌ی بۆ کراوه به‌ڵام ده‌کرێ له پێناسه‌یه‌کی گشتگیردا مرۆڤناسی به‌وه پێناسه بکه‌ین که ئه‌و زانسته‌یه توێژینه‌وه له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌کات به‌و پێیه‌ی مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی سروشتی و کۆمه‌ڵایه‌تیه .ئه‌مه پێناسه‌یه‌کی فراوانی مرۆڤناسیه و له سه‌ر دوو لایه‌نی مرۆڤ توێژینه‌وه ده‌کات ، رووه سروشتیه‌که‌ی ته‌واوی قۆناغه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه ،ئه‌م بوونه‌وه‌ره چۆن درووست بووه‌و چۆن گه‌شه‌ی بایۆلۆژی کردووه؟؟ یان جیاوازیه جه‌سته‌یه‌کانی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵانی تردا چیه‌و خاڵه هاوبه‌شه‌کانی کامانه‌ن؟؟ ادامه مطلب ...نوسینی دکتۆر مه‌عه‌ن خه‌لیل عومه‌ر
به‌شی پێنجه‌م : نموونه‌کان :Samples
سروشتی نموونه‌کان:
بابه‌تی وه‌رگرتنی نموونه له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا بابه‌تێکی نوێ نیه ،له زانسته کشتوکاڵیه‌کاندا بۆ زانینی بڕی به‌رهه‌می کشتوکاڵی له رووبه‌ره فراوانه‌کانی کشتوکاڵیدا به‌رله دروێنه‌ی دانه‌وێڵه‌که به‌کار هاتووه ، یان بۆ زانینی چه‌ندێتی خوری پێش بڕینه‌وه‌ی مه‌ڕه‌کان به‌گشتی به‌کاریان هێناوه ، هه‌روه‌ها له دارستانه‌کاندا بۆ زانینی ژماره‌ی گه‌ڵای داره‌کان پێش هه‌ڵوه‌رینیان له رێگه‌ی وه‌رگرتنی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی بچوکه‌وه (رێژه‌یه‌کی دیاری کراو )له گشت بۆ زانینی خه‌سڵه‌ته‌کانی بنه‌چه‌و پێدراوه گشتی و تایبه‌ته‌کانی ،ئه‌مه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌مبه‌ڵی ودوواخستنی توێژه‌ره‌کانی به‌ڵکو بۆ سه‌ختی توێژینه‌وه له سه‌ر گشت یان بنه‌چه ده‌گه‌ڕێته‌وه له ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا و له لایه‌ن ژماره‌یه‌کی که‌می توێژه‌رانه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وتێچونه داراییه زۆره‌ی پێویستی پیێه‌تی له به‌ر ئه‌وه توێژینه‌وه‌ی زانستی هاتۆته سه‌ر به‌کار هێنانی نموونه له توێژینه‌وه مه‌یدانیه‌کاندا له پێناو زانینی خه‌سڵه‌ته‌کانی بنه‌چه‌و پێدراوه گشتی و تایبه‌ته‌کانی .