تۆماس هۆبز له پێنجی نیسانی 1588له گوندی ویست پۆرت (West Port) له دایک بووه ،ئه‌م گونده‌ش نزیکه له مالمیسبۆری (Malmesbury)وده‌که‌وێته هه‌رێمی ولتشایه‌ر (Wiltshire) وا رێکه‌وتبوو سه‌رده‌می پێش له دایک بوونی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه به‌ریتانیای پڕ کردبو که پاپۆڕه ده‌ریاوانیه‌کانی ئیسپان (Spanish Armada)پێشڕه‌ویان کردووه وبه مه‌به‌ستی داگیر کردنی به‌ریتانیا سنوری وڵاته‌که‌یان به‌زاندووه ورێزی که‌ناره ده‌ریاییه‌کانی به‌ریتانیایان نه‌گرتووه ،ئه‌مه‌ش دایکی تۆماس هۆبزی توشی ترس و داچڵه‌کین کرد ،بۆیه پێش کاتی ئاسایی دیاری کراوی خۆی مناڵی دووه‌می (تۆماس)ی به حه‌وت مانگی بوو.
ادامه مطلب ...هه‌ڵاتنی مه‌سیحیه‌کان له ناوه‌ر است وسێ گۆشه‌ی سونی نشینی ئێراق و به‌جێ هێشتنی ماڵ وسامان وده‌ستهه‌ڵگرتنیان له کار‌و کاسبی و فه‌رمانگه‌کانیان جۆرێکه له کاره‌ساته مرۆییه‌کانی ده‌ستی توندوتیژی و رێگه‌نه‌دان به جیاوازیه‌کان وقبوڵ نه‌کردنی یه‌کتری ،ئه‌مه یه‌که‌م ودووا کاره‌سات نیه له مێژووی کۆن و نوێ و هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تیدا که له ئه‌نجامی ته‌سک بینی وهه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌وانی تر هاتبێته ئاراوه وتا ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌ش بمێنێت ئه‌م کاره‌ساتانه‌ش دووباره ده‌بنه‌وه
ادامه مطلب ...ڕه‌وکردن دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و دانیشتوانیه بریتییه له پرۆسه‌یه‌کی جێگۆڕکی و گۆڕنی شوێنی نیشته‌جێبوونی تاک یان گروپه مرۆیه‌کان له‌شوێنی ئاسایی و لێڕاهاتنیان بۆ شوێنێکی تری ناو ووڵاته‌که‌یان یان ده‌ره‌وه‌ی سنوری سیاسی ووڵات ئه‌م پرۆسه‌ی جێگۆڕکێیه‌ش به حه‌زو ئاره‌زووی خۆیان یان له‌ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه‌دا به‌ناچاری یان زۆره ملێ بۆ کاتێکی دیاریکراو یان بۆ هه‌تاهه‌تایی ڕووده‌دات وه له‌م جێگۆڕکێیه‌شدا گۆڕانی ڕیشه‌یی له ژیانی کۆچبه‌راندا دێته ئاراوه .
پرۆسه‌ی ڕه‌وکردن (کۆچکردن)چه‌ندین جۆری هه‌یه
ادامه مطلب ...ناوچه‌ی شوان یه‌کێکه له ناوچه هه‌ره دێرینه‌کانی شاری که‌رکوک ،ئه‌م ناوچه‌یه له رووی دیموگرافی وجیوپولوتیکیه‌وه هه‌میشه کاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌و هه‌یه له سه‌ر ناوه‌ندی شاره‌که به تایبه‌تی له‌و ماوه مێژووییه کورتانه‌ی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که به گشتی به ئازادی و دوور له سته‌م وتوندوتیژی ژیابن ،هه‌ر بوژانه‌وه‌و گه‌شه‌کردنێکی مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری شوان ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر که‌رکوک هه‌بووه بێگومان به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر راسته ،وێران کردنی شوان به‌شێکی گرنگی سیما ورووخساره کوردیه‌کانی شاره‌که‌ی وێران کرد ،بۆیه له جێی خۆیدایه بپرسین له باره‌ی ناو‌و بنه‌چه‌ی شوانه‌وه چی گوتراوه؟؟
ادامه مطلب ...5/12/1857 رۆژی مردنی دامه‌زرێنه‌ری زانستی کۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی ئۆکه‌ست کۆنت بوو ،مردنی مرۆڤێک که به درێژایی ژیانی له خه‌می رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌و گۆڕینی پڕه‌نسیپه ئاینیه به هه‌ڵه به‌کارهاتووه‌کان وبه پیرۆزکراوه‌کاندا بوو ،ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی شێوازێکی ژیانی مه‌ده‌نی بوو بێ ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆی بیبینێ ،خه‌ونه‌کانی نزیکه‌ی سه‌د ساڵ له دووای مردنی هاتنه دی ،نوسینه‌کانی سروشتێکی تایبه‌تیان هه‌بوو ،له شۆڕشگێڕێکی تا سه‌ر ئێسقان یاخیی رادیکاڵه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌ییه‌کی نیمچه توڕه‌و له‌وێشه‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌مان ئایدیا‌و تێڕوانینی قه‌شه و پیاوێکی ئاینی ،به‌ڵام به شێواز‌و مۆدێلێکی تر ،
ادامه مطلب ...