به‌ر ئه‌وه‌ی له دایک بین کڵێشه‌یه‌ک ئاماده‌بوو له‌ده‌ره‌وه‌و ویستی خۆماندا ناو ناسنامه‌و زمان و بیروباوه‌ڕو ئاین و داب ونه‌ریت ئاراسته‌کانی گه‌شه‌کردن و فێرکردنمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت ،ئێمه هه‌موو به‌رهه‌می ئه‌م سه‌رده‌م و رۆژگار‌و ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتووری و رۆشنبیریه‌ین که تیایدا چاومان هه‌ڵهێناوه‌و قۆناغه‌کانی ته‌مه‌نمان به‌سه‌ر بردووه ،له کۆمه‌ڵناسیدا به‌مه ده‌ڵێن پێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی واته گۆڕینی بوونه‌وه‌رێکی بایۆلۆژی وه‌کو نه‌وه‌و بێچووی هه‌ر زینده‌وه‌رێکی تر بۆ بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی فێر بێ و هه‌ست به ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌کانی بکات و له ناو کۆمه‌ڵگادا بژیت ،ئه‌مه‌ش به کۆنترۆڵکردن و به‌رزه‌فتکردنی تاک ده‌کرێت ،له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشک بخه‌ینه سه‌یر پێناسه‌کانی ئه‌م چه‌مکه :
یه‌که‌م : کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه‌ی جۆراو جۆر کراوه‌و نه‌توانراوه له پێناسه‌یه‌کی گشتگیردا کۆبکرێته‌وه چونکه
أ-به پێی ئاراسته هزریه‌کانی ئه‌و زانستانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یان وه‌رگرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تی به‌شێکی زۆری زانسته مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بووه وه‌کو ده‌رونناسی و کۆمه‌ڵناسی و ده‌رونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤناسی و ئاین و ...هتد .
ادامه مطلب ...
ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له لایه‌ن خوێندکاری دکتۆرا زیره‌ک عه‌بدوڵا ئه‌نجام دراوه‌و دوواتر له رۆژنامه‌ی رێگای کوردستانی رۆژی 2/11/2011 بڵاو کراوه‌ته‌وه ،به‌و هیوایه‌ی سوودێک به خوێنه‌ران بگه‌یه‌نێت لێره‌دا وه‌کو خۆی بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه ،که ئه‌مه به کورتی گوزارشت له هه‌ڵوێستی من ده‌کات به‌رامبه‌ر دوواکه‌وتوویی کلتووری و ره‌وتی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاکان و له ناویانیشدا کۆمه‌ڵگای کوردی و ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستا پێ ی گه‌یشتووه .
ادامه مطلب ...به‌عه‌ره‌بی (دراسه الحاله) و به ئینگلیزی (Case Study) وله فه‌ره‌نسا به‌م میتۆده ده‌ڵێن میتۆدی مۆنۆگرافی واته وه‌سف کردنی یه‌ک بابه‌تێک ،مه‌به‌ستیش له‌یه‌ک بابه‌ت واته توێژینه‌وه له‌سه‌ر یه‌ک یه‌که وه‌ک (که‌سێک ،خێزانێک ،دێیه‌ک وه‌ک یه‌ک یه‌که و....هتد له رووی پێناسه‌وه مه‌به‌ست له‌م میتۆده ئه‌وه‌یه توێژه‌ر زانیاری له‌سه‌ر یه‌ک یه‌که‌یه‌ک کۆ بکاته‌وه ئیتر ئه‌و یه‌که‌یه هه‌ر شتێک بێت به مه‌رجێک به مێژووی یه‌که‌که‌دا شۆڕ بێته‌وه و قۆناغ به قۆناغ ئاراسته‌کانی گه‌شه‌کردنی روونبکاته‌وه یان جه‌خت بکاته قۆناغێک له قۆناغه‌کانی مێژووی ئه‌و یه‌که‌یه که په‌یوه‌ندی به ئامانجی توێژینه‌وه‌که‌وه هه‌یه ،ئه‌م میتۆده له هه‌موو لقه‌کانی کۆمه‌ڵناسیدا به‌کارنایه‌ت
ادامه مطلب ...
1-پره‌نسیپه‌کانی هه‌ڵبژاردنی نموونه‌ی توێژینه‌وه :
دووای دیاریکردن وله‌به‌رچاوگرتنی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که که توێژه‌ر بۆی روون بووه‌وه ده‌بێ توێژینه‌وه‌که‌ی له چ سنوور‌و چوارچێوه‌یه‌کی دیار یکراودا ئه‌نجام بدات ،بۆ هه‌ڵبژاردنی نموونه ده‌بێ ئاگاداری کۆمه‌ڵێک پره‌نسیپ بێت و به پێی ئه‌و بنه‌مایانه نمونه‌که‌ی هه‌ڵبژێرێت ، چونکه یه‌کێک له‌و هه‌ڵه زانستیه باو وبه‌ر بڵاوانه‌ی هه‌میشه توێژه‌ران تووشی ده‌بن هه‌ڵبژاردنی نموونه‌یه به هه‌ڵه وه‌کو (هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی ره‌مه‌کی په‌یوه‌سته به شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌وه یان هه‌ڵه‌ی لایه‌نگیری واته کاریگه‌ری بیروباوه‌ڕێک له‌سه‌ر توێژه‌ر،یان هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی چه‌ند ئه‌ندامێک که سه‌ر به کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که نین .( )له ئه‌نجامی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ئه‌م پره‌نسیپانه ، پره‌نسیپه‌کانیش بریتین له‌مانه:- ادامه مطلب ...