گرنگی و بایه‌خی سه‌رژمێری گشتی هه‌ر له ده‌رخستن وخستنه رووی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی دانیشتواندا نیه له رۆژگار و سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیدا ،ته‌نیا ئه‌وه‌مان پێ ناڵێت له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا رێژه‌ی نێر‌و مێ چه‌نده‌و راده‌ی دانیشتوانی لادێی له‌گه‌ڵ شارنشیناندا چ جیاوازیه‌کیان هه‌یه ،به‌ڵکو دیکومێنتێکی ئه‌تنۆگرافی دابه‌شبوونی نه‌ته‌وه‌و ئاین ومه‌زهه‌به جیاوازه‌کانمان ده‌خاته به‌ر ده‌ست که له دووای خۆی بۆ چه‌ندین ساڵ له چاره‌سه‌رکردن ویه‌کلایی کردنه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری گرفته سیاسی و ئابووریه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌دا پشتی پێ ده‌به‌سترێت ولایه‌نه ناکۆکه‌کان له دانوستاندن وگفتوگۆکانیاندا وه‌کو به‌ڵگه به رووی لایه‌نی به‌رامبه‌ریاندا ده‌ده‌نه‌وه ،
ادامه مطلب ...هه‌روه‌کو چۆن له رابردوودا حکومه‌ته‌کان ته‌نیا له کاتی گرتن وراپێچکردنی گه‌نجه‌کانی کۆمه‌ڵگه بۆبه‌ره‌کانی جه‌نگ یان بۆ وه‌رگرتنی باج وسه‌رانه ده‌هاتنه ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ،ئیتر هه‌ر بۆ ئه‌و دوو مه‌به‌سته‌ش سه‌رژمێریه‌کی گشتیان ده‌کرد ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنی هزری هیومانستی مرۆڤدا ئاراسته‌کانی بیرکردنه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌و ئاینده‌ی مرۆڤایه‌تی ودرووستکردنی جۆرێکی تری رێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات ،بۆیان ده‌رکه‌وت یه‌کێک له کۆڵه‌گه‌و بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی هێنانه‌دی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئارام و خۆشگوزه‌ران هه‌بوونی زانیاری پێویسته له‌سه‌ر ته‌واوی بوار‌و لایه‌نه‌کانی خودی کۆمه‌ڵگه‌که
ادامه مطلب ...سه‌رژمێری له شێوه ساکارو سه‌ره‌تاییه‌که‌یدا رابردوویه‌کی کۆن و دوورودرێژی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه ،له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تانی کۆیله‌داری بابلی ومیسری وگریک ورۆمدا زۆرجار هه‌وڵیانداوه هێزو توانا مرۆیی وئابووریه‌کانی خۆیان بزانن وله رێگه‌ی سه‌رژمێریه‌وه بڕی باج وسه‌رانه‌و نێرینه‌ی ته‌مه‌ن سه‌رووی هه‌ژده‌ساڵ هه‌ژمار بکه‌ن بۆ کاروباری سه‌ربازی وکاتی پێویستی ده‌وڵه‌ت ،به‌ڵام هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی کۆده‌کرانه‌وه به نهێنی و له تۆمارگه‌ی کاربه‌ده‌سته باڵاکاندا ده‌مانه‌وه، چونکه هیچ ئامانجێک له‌پشت ئه‌و سه‌رژمێریانه‌وه نه‌بوو جگه له سه‌رانه‌و سه‌ربازی
ادامه مطلب ...له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کلتور په‌یوه‌سته به ژیانی مادی وهزری مرۆڤ وکۆمه‌ڵگه‌وه زیاده‌ڕۆیی نیه ئه‌گه‌ر بڵێین هیچ چه‌مکێک له زانسته‌کانی مرۆڤ ناسی و کۆمه‌ڵناسیدا به‌قه‌د چه‌مکی کلتور ((culture جێگای مشتومر وگفتۆگۆ نه‌بووه له نێوان زانا‌و توێژه‌رانی ئه‌م بواره‌دا ،که له راستیشدا ئه‌م چه‌مکه کێشه‌ی بنه‌ره‌تی هیچیان نیه به‌ڵکو کێشه‌ی بنه‌ره‌تی یه‌که‌میان مرۆڤه‌و کێشه‌ی بنه‌ره‌تی دووه‌میشیان کۆمه‌ڵگه‌یه ، بۆیه له پاڵ توێژینه‌وه له مرۆڤ وله کۆمه‌ڵگه ،توێژینه‌وه له کلتوریش بووه به بابه‌تێکی بنچینه‌یی ئه‌م دوو لقه زانستیه چونکه ناکرێ توێژینه‌وه له مرۆڤ
ادامه مطلب ...له هه‌ڵمه‌تێکدا رۆژی دووشه‌مه رێکه‌وتی 30/8/2010پۆلیسی رێکاری له هه‌ولێر ژماره‌یه‌کی ئه‌و سوڵکه‌رانه‌ی ناو بازاڕی شاری هه‌ولێری ده‌ستگیر کرد که به شێوه‌یه‌کی ناشارستانی داوای یارمه‌تی له خه‌ڵکی ده‌که‌ن ،گوایه هه‌ژارو نه‌بوونن وتوانای دابینکردنی پێویستیه‌کانیان نیه ،راڤه‌کردنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته چه‌ندین ره‌هه‌ندی جیاواز له خۆ ده‌گرێت و ده‌کرێ هه‌ر یه‌کێک له ئێمه به پێی ئایدیۆلۆژیا‌و جیهانبینی خۆی راڤه‌وشرۆڤه‌ی بۆ بکات ،به‌ڵام له هه‌ر ره‌هه‌ندێکدا راڤه‌ی بکه‌ین له گرنگی و بایه‌خی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته که‌م ناکاته‌وه‌و یه‌کێکه له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی به مه‌ده‌نی بوون ولێپرسینه‌وه له یه‌کێک له دیارده ناشیرین ودوواکه‌تووه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان
ادامه مطلب ...