له ده‌ستپێکی چوارچێوه‌ی تیۆری کاری مه‌یدانیدا ،ده‌بێ توێژه‌ر ئه‌وه‌ی لا روون بێت که توێژینه‌وه‌که‌ی کێ ده‌گرێته‌وه واته ئه‌وانه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر ده‌کات کێن؟که به چه‌مکه کۆمه‌ڵناسیه‌که‌ی پێی ده‌ڵێین کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که یان هه‌ندێک جار پێی ده‌ڵێن کۆمه‌ڵگای ئامانج، یان کۆمه‌ڵگای ژێده‌ر دیاری بکات ، واته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت پێناسه بکات ،بزانێت که بریتیه له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی بڕیاره توێژینه‌وه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت و ئه‌نجامه‌کانی توێژینه‌وه‌که‌ی شایانی گشتاندنه به‌سه‌ر هه‌موویاندا ،ئه‌گه‌رچی ئه‌م چوارچێوه‌یه یان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌و په‌رش و بڵاوه و نایه‌کانگیر و پڕ له رێزبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و مه‌زهه‌بی و چینایه‌تی و له رووی باکگراوندی ژینگه‌یی شارنشینی و لادێیشه‌وه له یه‌کتر جیاوازن، یان به پێچه‌وانه‌وه
ادامه مطلب ...هه‌ر له‌به‌شی یه‌که‌مه‌وه به تایبه‌ت له باسی دووه‌مدا بۆ پێناسه‌و دیاریکردنی چه‌مکه‌کان پێویستمان به سه‌رچاوه ده‌بێ ،جگه له‌وه‌ی له دیاریکردنی گرفت وگرنگی و ئامانجه‌کانیشدا وه‌کو ده‌ستپێک زۆرجار پشت به‌سه‌رچاوه ده‌به‌سترێت ،دوواتر له‌به‌شی دووه‌مدا ته‌واوی توێژینه‌وه‌کانی پێشووتر بریتین له سه‌رچاوه ،به‌ڵام له به‌شی سێیه‌مه‌و ئیتر به بێ سه‌رچاوه له زۆربه‌ی جۆره‌کانی توێژینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ناکرێت توێژه‌ر به‌رده‌وام بێت ،بۆیه سه‌رچاوه‌ی تیۆری ده‌بێته پێویستیه‌کی بنچینه‌یی بۆ ته‌واو کردنی توێژینه‌وه‌که :هۆکاره‌کانی به‌کارهێنانی سه‌رچاوه له توێژینه‌وه‌دا بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه :