گۆڕان خۆی له خۆیدا دیارده‌یه‌کی سروشتیه‌و ته‌واوی ده‌رکه‌وته‌و رواڵه‌ته‌کانی بوون وگه‌ردون و سه‌رتاپای ژیان ده‌گرێته‌وه ،هه‌ر له کۆنه‌وه فه‌یله‌سوفی یۆنانی هیراکلیتۆس گوتوویه‌تی "گۆڕان یاسای مان وبوونه‌ونه‌گۆڕیش مردن و له ناوچوونه"له گوته به ناوبانگه‌که‌یدا گوزارشتی له‌م گۆڕانی هه‌میشه‌ییه کردووه(دووجار له هه‌مان ئاودا مه‌له‌ناکه‌یت چونکه ئاوه‌کانی ده‌وروبه‌رت هه‌میشه له نوێ بوونه‌وه‌دان) مه‌به‌ستی ئه‌و هه‌ناسه کورته‌یه که مرۆڤ ده‌توانێت له ژێر ئاودا بمێنێته‌وه کاتێک دێته‌وه سه‌ر ئاوه‌که هه‌تا هه‌ناسه‌یه‌کی تر وه‌ربگرێت و جارێکی تر شۆڕبێته‌وه بۆ ژێر ئاوه‌که به‌لای هێراکلیتۆسه‌وه هه‌مان ئاوی پێشوو نه‌ماوه‌و گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه ،به‌م جۆره‌ش ،ژیان هه‌میشه له گۆڕاندایه .
ادامه مطلب ...دوور له سیاسه‌ت سه‌رژمێری گشتی یه‌کێکه له پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی پلاندانان ،به تایبه‌تی پلانی دانیشتوانی و ناسینی ئه‌و قۆناغه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت ،چونکه پلان بۆ ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی ژیانی مرۆڤه‌کان داده‌نرێت و ئه‌وانیش که دانیشتوانن له جوڵه‌و گۆڕانی به‌رده‌وامدان بۆیه زۆرجارکۆمه‌ڵناسان و دانیشتواناسان ،بزاوته دایشتوانیه‌کان به بزاوت وجوڵه‌ی هه‌ر بوونه‌وه‌رێکی زیندوی لێکده‌چوێنن ،پێیان وایه دنیشتوانیش ده‌جوڵێت ،چ له رێگه‌ی ره‌وکردن له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر یان له رێگه‌ی گه‌شه‌کردنی سروشتیه‌وه ،نه‌وه‌کان یه‌ک له دووای یه‌ک دێن وده‌ڕۆن ،له میانه‌ی ئه‌م پرۆسه‌وه بونیاد‌و په‌یکه‌ری دانیشتوانیش ده‌گۆڕێت ،ئه‌گه‌ر ره‌وکردن ئامرازی جوڵه‌ی جوگرافی دانیشتوان بێت ئه‌وه له دایک بوون گرنگترین ئامرازی سروشتی زۆربونی دانیشتوانه هه‌رچه‌نده کۆی له‌دایک بوونه‌کان به‌س نییه بۆ زانینی ڕۆڵ و گرنگی ئه‌م دیاریده‌یه له کۆمه‌ڵگه‌دا
ادامه مطلب ...له‌سه‌ر ژمێریدا ئاستی زۆربوونی دانیشتوانی ناوچه جیاجیاکانمان بۆ روون ده‌بێته‌وه ،تا چه‌ند گۆڕانه دانیشتوانیه‌کان سروشتی یان نا سروشتی روویانداوه ،کاتێک به هه‌مان دیارده‌ی کۆمه‌ڵگاکانی تر به‌راوردی ده‌که‌ین یان به‌و زانیاری و داتایانه‌ی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆمان له‌به‌رده‌ستدان و له ماوه‌ی مێژوویی جیاوازدا کۆکراونه‌ته‌وه، دیاره هۆکاری بنه‌ڕه‌تی زۆربوونی دانیشتوان رێژه‌ی جیاوازی نێوان له دایک بوون و مردنه چونکه به‌رزی رێژه‌ی له دایک بوون به ته‌نیا ناتوانێت ببێته هۆکار بۆ زۆربوونی دانیشتوان ئه‌گه‌ر هاوکات کار بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی مردن نه‌کرابێت ،بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له دایک بوون رووداوێکی بایۆلۆژیه به‌ڵام به دیوێکی تردا ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی وئابوری وسیاسی کلتوری ژیانی مرۆڤه‌کان ئه‌م دیارده‌یه پێکدێنن و ناکرێت له کایه‌کانی تری جیا بکه‌ینه‌وه
ادامه مطلب ...له‌سه‌ره‌تادا ره‌نگه به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ره‌وکردن به‌مانای (هجره) یان( Migration)ی ئینگلیزی و به هاومانای یان له جیاتی (کۆچکردن)ی کوردی که ماوه‌یه‌که له نوسین و ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌ی کوردی‌دا به‌کاردێت به لای هه‌ندێکه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا نه‌بیت و جۆرێک له به‌دحاڵی بوون درووست بکات به‌ڵام له رووی چه‌مکه‌وه ره‌وکردن مانایه‌کی زیاتر ده‌سته‌جه‌معی و به کۆمه‌ڵه‌یی تێدایه‌و ئه‌و بابه‌ته‌ی ئێمه‌ش ده‌مانه‌ویت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین که‌وتووه‌ته به‌ر شه‌پۆلێکی هاتنی به کۆمه‌ڵه‌وه‌و به‌رنامه‌رێژی بۆ به‌عه‌ره‌ب کردن کراوه‌و له سنووری کۆچکردنی تاک تێپه‌ڕیوه ،ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گرنگی ئه‌م باسه‌یه ئه‌وه‌یه ،چۆن له رێگه‌ی سه‌رژمێریه‌وه ده‌کرێ ئاستی ئه‌و گۆڕانکاریه دانیشتوانیانه بزانین که له ئه‌نجامی ره‌وکردنه‌وه له هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌و ناوچه‌یه‌کدا درووست بووه؟؟
ادامه مطلب ...باسی یه‌که‌م بریتیه له باسێکی پێکهاته‌ی به‌شی یه‌که‌م که له بنچینه‌دا به‌شه‌که به ناونیشانی (ره‌هه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌که‌و دیاری کردنی چه‌مکه‌کان )ه ،ئه‌مه ده‌بێته دوو باس لێره‌دا باسی یه‌که‌می روون ده‌که‌ینه‌وه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه :-
باسی یه‌که‌م :ره‌هه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌که
1-گرفتی توێژینه‌وه‌که
سه‌ره‌تای هه‌موو توێژینه‌وه‌یک به گرفتیک ده‌ست پێ ده‌کات ،ئه‌و گرفته‌ش له میانه‌ی ناونیشانی توێژینه‌وه‌که‌وه ،توێژه‌ر گوزارشتی لێ ده‌کات نه‌ک به ووردی دیاری بکات ،مه‌رج نیه گرفتی توێژینه‌وه هه‌ر له خۆیدا گرفت بێت به‌ڵکو توێژینه‌وه بێ گرفت نابێت و بۆ توێژه‌ر ده‌بێته گرفت (بۆ نمونه ره‌نگه جۆره‌کانی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی بۆ توێژه‌رێک ببێته گرفت و بیر له هۆکاره‌کانیان بکاته‌وه)
ادامه مطلب ...