فۆلکلۆر به گشتی و له ناو فۆلکلۆریشدا گۆرانی میللی به تایبه‌ت په‌یوه‌ندیه‌کی راسته‌خۆی به ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه ،ره‌نگدانه‌وه‌ی ره‌وشی ژیان و په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌کان و باری چینایه‌تی و قۆناغه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگاکه‌یه ، فۆلکلۆر هه‌موو شت ده‌گرێته‌وه ،به لایه‌نی مادی و مه‌عنه‌وی به‌رهه‌مه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه ،یه‌کێک له‌وانه گۆرانیه .
گۆرانی جگه له‌وه‌ی گوزارشت له خۆشی و ناخۆشیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کات به شێوه‌ی هۆنراوه رێکخراوه‌و ئاوازێکی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وای کردووه ئاسان له‌به‌رده‌کرێ و ده‌ماوده‌م بۆ نه‌وه‌کانی تر ئاسانتر ده‌گوازرێته‌وه‌و له‌هه‌موو به‌شه‌کانی تری فۆلکلۆر زیاتر به‌رگه ده‌گرێ و توانای خۆپارێزی هه‌یه وله‌بیر ناچێته‌وه ،بۆیه ده‌کرێ له رێگای توێژینه‌وه له گۆرانی فۆلکلۆری کوردیه‌وه ،ورده‌کاریه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کورد له قۆناغێک له قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنیدا روون بکرێته‌وه ، که‌رت وبه‌ش و توخم وره‌گه‌زه پێکهێنه‌ره‌کانی ژیانی ئه‌و قۆناغه لێکبدرێته‌وه‌و تا راده‌یه‌ک وه‌کو خۆی درووست بکرێته‌وه ،نه‌وه‌ی ئێستامان شاره‌زاو ئاشنا بێت به چۆنیه‌تی ژیانی کۆمه‌ڵگای کوردی له رابردووییدا ،بۆ نموونه هزری کۆمه‌ڵایه‌تی کوردی له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به ئافره‌ت و خۆشه‌ویستی و ئازادی تاک و سنووره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی باوک له خێزاندا چۆن بووه، ادامه مطلب ...