پێوه‌رو بنه‌ماکانی جیاکردنه‌وه‌ی شار‌و لادێ به پێی تایبه‌تمه‌ندی و لایه‌نه باش و خراپه‌کانیان بۆ چه‌ندین جۆری جیاوا دابه‌شبوون ،بۆیه له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کاندا یه‌ک پێوه‌ر و یه‌ک بنه‌ما په‌یڕه‌و ناکرێت،چونکه نه‌ک هه‌ر له نێوان لادێ شاردا به‌ڵکو له خودی ئه‌وه‌ی به شاریش داده‌نرێت بۆ نموونه نه‌ک هه‌ر له نێوان شاره‌کانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا هه‌یه به‌ڵکو له ناو خودی شاره ئه‌وروپیه‌کانیشدا جیاوازی له نێوان شاره‌کانی ئه‌وروپای رۆژئاوا‌و ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتیشدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی زۆریش نه‌بێت ،بۆیه له یه‌ک روانگه‌وه شار‌و لادێ له‌یه‌ک جیا ناکرێته‌وه و چه‌ندین پێوه‌رو بنه‌مای جیاواز پیاده کراوه به هه‌موویانه‌وه توانایه‌کی باشیان خستووه‌ته به‌رده‌ستی توێژه‌رانی بواره‌که بۆ جیا کردنه‌وه‌ی شار‌و لادێ ئه‌گه‌ر به‌کارهێنانی هه‌موو ئه‌م پێوه‌رانه بێت یان به پێی ژینگه‌و ره‌وشی کۆمه‌ڵگه‌که به‌کارهێنانی یه‌ک له‌و پێوه‌رانه بێت ،
ادامه مطلب ...
ده‌ستپێک :
بابه‌تی وه‌رگرتنی نموونه له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا بابه‌تێکی نوێ نیه ،جگه له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ڵکو له بواره‌کانی تریشدا وه‌رگرتنی نموونه مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه ،بۆ نمونه له زانسته کشتوکاڵیه‌کاندا بۆ زانینی بڕی به‌رهه‌می کشتوکاڵی له رووبه‌ره فراوانه‌کانی کشتوکاڵیدا به‌رله دروێنه‌ی دانه‌وێڵه‌که به‌کار هاتووه و ده‌ره‌به‌گ وخاوه‌ن زه‌ویه‌کان هه‌قی به‌کرێدانی زه‌ویه‌کانیان له جوتیاره‌کان وه‌رگرتووه ، هه‌روه‌ها له دارستانه‌کاندا بۆ زانینی ژماره‌ی گه‌ڵای داره‌کان پێش هه‌ڵوه‌رینیان له رێگه‌ی وه‌رگرتنی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی بچوکه‌وه له گشت بۆ زانینی خه‌سڵه‌ته‌کانی بنه‌چه‌و پێدراوه گشتی و تایبه‌ته‌کانی ، یان له بواری ئاژه‌ڵداریدا بۆ زانینی چه‌ندێتی خوری پێش بڕینه‌وه‌ی مه‌ڕه‌کان به‌گشتی به‌کاریان هێناوه ،خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌کان له‌م رێگه‌وه هه‌قی ته‌واوی خۆیانیان له شوانکاره‌کان سه‌ندووه . ادامه مطلب ...له پلانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێناندا به تایبه‌تی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌ی زانستی نه‌خشه‌ی کار بۆ سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که وه‌ک به‌رنامه‌کانی کارکردنی ئه‌قڵه له هه‌ر جه‌سته‌یه‌کی زیندوودا ،چۆن ئه‌قڵ سیما‌و نیشانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤه ،نه‌خشه‌ی کاری زانستی نیشانه‌ی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه له نه‌خشه‌ی کاری هه‌ر پرۆسه‌یه‌کدا هه‌بێت ئیتر ته‌واوی ره‌گه‌زه‌کانی تری ئه‌و ده‌زگایه‌ش ته‌واو کارا بن ،سه‌رکه‌وتن ده‌که‌وێته به‌ر ره‌حمه‌تی رێکه‌وت ومسۆگه‌ر نابێ ،ئه‌مڕۆ له به‌رنامه‌ی کاری زانکۆ‌دا کۆمه‌ڵێک کارڕایی (أجراءات)ی ناڕێک ده‌بینم یه‌کێک له‌وانه ،په‌یوه‌ندی کار‌و کارڕاییه‌کانی لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانه له کۆتایی ساڵی خوێندنی کۆلێژه‌کاندا
ادامه مطلب ...ده‌سپێک
ئاین به‌شێکه له کلتووری مه‌عنه‌وی مرۆڤایه‌تی و ره‌گه‌زێکی گرنگ وکاریگه‌ری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێنێت ،ئه‌گه‌ر له‌و روانگه‌وه سه‌یری کلتوور بکه‌ین که دوو لایه‌نی مادی و مه‌عنه‌وی هه‌یه ،ئه‌وا هزرو فه‌لسه‌فه‌و بیروباوه‌ڕو جیهانبینی و ئاینیش به‌شێکه له‌و پێکهاته‌یه ،یان له مارکسیزمدا ئاین یه‌کێکه له توخم وره‌گه‌زه‌کانی سه‌رخان له پاڵ به‌رهه‌مه هزریه‌کانی تردا و به پێی قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنی مرۆڤ و په‌ره‌سه‌ندنی ئامێر‌و که‌ره‌سته‌کانی به‌رده‌ست ئاینیش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت هه‌روه‌که ئه‌وه‌ی له مێژووی دوورودرێژی مرۆڤایه‌تیدا گه‌شه‌ی کردووه‌و گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و لێکدانه‌وه‌و راڤه‌و شرۆڤه‌ی فه‌لسه‌فی قوڵتر‌و فراوانتری تێ که‌وتووه ،بیرکردنه‌وه له مردن و گۆڕانکاریه‌کانی سروشت ولاوازی مرۆًڤ به‌رامبه‌ر دیارده ترسناکه‌کانی ده‌وروبه‌ر و نه‌بوونی توانای کۆنترۆڵکردن وگه‌لێک رووداوی ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ هه‌ر له‌گه‌ڵ هۆشیاربوونه‌وه‌ی مرۆڤدا بیریان به‌لای هێزێکی نادیاری باَڵاده‌ستی به‌توانادا بردووه که ده‌بێ ئه‌و مرۆڤ و سروشت و گه‌ردوون وبوونه‌وه‌ری هێنابێته بوون و توانای پێدانی ژیان و مان و نه‌مانی هه‌بێ