به‌ر له گه‌ڕان به‌دووای میتۆَدێکی گونجاو‌دا بۆ توێژینه‌وه له دیارده‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، گرنگه بزانین ،ئه‌وه چ دیارده‌گه‌لێکن خه‌ڵکی پێیان ده‌ڵێن کۆمه‌ڵایه‌تی؟ له‌م باره‌وه ئه‌م پرسیاره زۆر پێویسته و له جێی خۆیدایه بکرێت ،چونکه له‌به‌کارهێنانی وشه‌ی (کۆمه‌ڵایه‌تی)دا زۆر ورد نابینه‌وه ، خه‌ڵکی بۆ ئاماژه کردن به نزیکه‌ی هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی له ناوکۆمه‌ڵگادا هه‌ن یان بڵاوبوونه‌ته‌وه وشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌کاردێنن ، ئه‌گه‌رچی به گشتی سوودی کۆمه‌ڵایه‌تیشیان که‌م بێت ،ئه‌گه‌ر وابێ، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌توانین بڵێین ،هیچ رووداوێکی مرۆیی نیه نه‌کرێ به دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ناوی به‌رین، بۆ نمونه هه‌ر تاکێک ده‌خواته‌وه‌و ده‌خوات و بیر ده‌کاته‌وه ،سوودو قازانجی کۆمه‌ڵگاش له‌وه‌دایه ئه‌م ئه‌رکانه به شێوازێکی رێکوپێک ئه‌نجام بدرێن ،خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م رووداوانه دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بن ،ئیتر بابه‌تێکی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵناسی بوونی نیه ! بواری توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵناسی تێکه‌ڵ به بایۆلۆژی و ده‌رووناسی ده‌بێ .
به‌ڵام له راستیدا ،له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا کۆمه‌ڵه دیارده‌یه‌کی دیاری کراو هه‌ن به ته‌واوی جیاوازن له‌وانه‌ی زانسته سروشتیه‌کان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌که‌ن .
بۆ نمونه ،کاتێک من ئه‌رکی خۆم وه‌ک برا یان وه‌ک مێرد یان وه‌ک هاوڵاتیه‌ک ئه‌نجام ئه‌ده‌م ، یان کاتێک به پێی ئه‌و گرێ به‌ستانه‌ی له‌سه‌ری رێکه‌وتووین کار ده‌که‌م ، من ئه‌رکێکی ده‌ره‌کی جێ به‌جێ ده‌که‌م ،داب ونه‌ریت و یاسا دیاریان کردووه ،هه‌رچه‌نده ئه‌م ئه‌رکانه به هه‌ست و سۆزه که‌سیه‌کانی من نا ته‌با و ناکۆک نین و له ناخه‌وه هه‌ست به راستیان ده‌که‌م ،ئه‌م راستیه‌ش هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ستی مندا بابه‌تیانه ده‌مێنێته‌وه‌بۆیه ئه‌وه من نیم ئه‌م ئه‌رکانه‌م درووست کردووه به‌ڵکو له رێی په‌روه‌رده‌وه به من گه‌یشتوون ،زۆرجار وا رێکده‌که‌وێت ورده‌کاری ئه‌رکه‌کانمان نازانین ،بۆ شاره‌زابوون ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر کتێبه‌کانی یاسا‌و سه‌ردانی راڤه‌کاره باوه‌ڕپێکراوه‌کانی بکه‌ین ، به هه‌مان شێوه بیروباوه‌ڕو رێوره‌سمی ژیانی ئاینیش هه‌ر وایه ، بڕوادار له رۆژی له دایک بوونیه‌وه ئه‌مانه ته‌واوبه درووستکراویی ده‌بینێواته بوونی بیروباوه‌ڕه‌کان پێش بوونی ئه‌و تاکانه‌یه که بڕوایان پێیه‌تی ،چونکه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بوونیان هه‌یه ،ئه‌و سیسته‌مه هێماییه‌ی من بۆ گوزارشت کردن له بیروبۆچوونی خۆم به‌کاری دێنم ، ، ،
ادامه مطلب ...