له‌سه‌ره‌تادا ره‌نگه به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ره‌وکردن به‌مانای (هجره) یان( Migration)ی ئینگلیزی و به هاومانای یان له جیاتی (کۆچکردن)ی کوردی که ماوه‌یه‌که له نوسین و ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌ی کوردی‌دا به‌کاردێت به لای هه‌ندێکه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا نه‌بیت و جۆرێک له به‌دحاڵی بوون درووست بکات به‌ڵام له رووی چه‌مکه‌وه ره‌وکردن مانایه‌کی زیاتر ده‌سته‌جه‌معی و به کۆمه‌ڵه‌یی تێدایه‌و ئه‌و بابه‌ته‌ی ئێمه‌ش ده‌مانه‌ویت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین که‌وتووه‌ته به‌ر شه‌پۆلێکی هاتنی به کۆمه‌ڵه‌وه‌و به‌رنامه‌رێژی بۆ به‌عه‌ره‌ب کردن کراوه‌و له سنووری کۆچکردنی تاک تێپه‌ڕیوه ،ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گرنگی ئه‌م باسه‌یه ئه‌وه‌یه ،چۆن له رێگه‌ی سه‌رژمێریه‌وه ده‌کرێ ئاستی ئه‌و گۆڕانکاریه دانیشتوانیانه بزانین که له ئه‌نجامی ره‌وکردنه‌وه له هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌و ناوچه‌یه‌کدا درووست بووه؟؟
ادامه مطلب ...باسی یه‌که‌م بریتیه له باسێکی پێکهاته‌ی به‌شی یه‌که‌م که له بنچینه‌دا به‌شه‌که به ناونیشانی (ره‌هه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌که‌و دیاری کردنی چه‌مکه‌کان )ه ،ئه‌مه ده‌بێته دوو باس لێره‌دا باسی یه‌که‌می روون ده‌که‌ینه‌وه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه :-
باسی یه‌که‌م :ره‌هه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌که
1-گرفتی توێژینه‌وه‌که
سه‌ره‌تای هه‌موو توێژینه‌وه‌یک به گرفتیک ده‌ست پێ ده‌کات ،ئه‌و گرفته‌ش له میانه‌ی ناونیشانی توێژینه‌وه‌که‌وه ،توێژه‌ر گوزارشتی لێ ده‌کات نه‌ک به ووردی دیاری بکات ،مه‌رج نیه گرفتی توێژینه‌وه هه‌ر له خۆیدا گرفت بێت به‌ڵکو توێژینه‌وه بێ گرفت نابێت و بۆ توێژه‌ر ده‌بێته گرفت (بۆ نمونه ره‌نگه جۆره‌کانی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی بۆ توێژه‌رێک ببێته گرفت و بیر له هۆکاره‌کانیان بکاته‌وه)
ادامه مطلب ...ئه‌مڕۆ له ئێراقدا نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی دانیشتوان وهاوڵاتی ئاسایی به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی که‌سانی بڕیار به‌ده‌ست وخاوه‌ن پله‌وپایه‌ی کارگێری وسیاسی به‌رز له حکومه‌تی ئێراقیدا زۆرن ئه‌وانه‌ی خه‌ونی سه‌یر ده‌بینن ،له رابردوودا ده‌ژین و گۆرانکاریه‌کانی جیهان و پێشکه‌وتنه‌کانی دنیای ده‌یه‌ی یه‌که‌می هه‌زاره‌ی سێیه‌م نابینن ،دوژمن به کرانه‌وه‌و تێکه‌ڵ بوون به جیهانی ده‌ره‌وه‌و سه‌یرکردنی ئه‌زموونی گه‌لان ونموونه‌ی پێکه‌وه ژیان ودیموکراسین ، ئیستاش خه‌ون به یه‌ک ناوه‌ندێکی به‌هێزی خاوه‌ن سوپایه‌کی پڕ چه‌کی دوژمن به گه‌له‌وه ده‌بینن له ئێراققدا ،ئه‌م قۆناغه به کاتی سه‌یر ده‌که‌ن و به نیازی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی زۆر کوشنده‌ن
ادامه مطلب ...مه‌به‌ست له تۆمارکردنی ژیانداری نوسینی رۆژانه‌ی گۆرانکاریه‌کانی دانیشتوانه له رووی زۆربوونی سروشتیه‌وه ،واته ئه‌و زیادبوونه‌ی له ئه‌نجامی به‌رزی رێژه‌ی دانیشتوانه‌وه ده‌که‌وێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ رێژه‌ی مردن له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا ،ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و فاکت ورووداوه کۆمه‌ڵایه‌تیانه ده‌گرێته‌وه که په‌یوه‌ستن به ژیانی تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئیستای، یا ئاینده‌ی دیارده دانیشتوانیه‌کانی ئه‌و شوێنه ده‌بێت وه‌کو له دایک بوون و مردن وتۆمارکردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی ژن ومێرده‌کان ،ئه‌م هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ش به ووردی له تۆماری تایبه‌تی دامووده‌وگایه‌کی فه‌رمی تایبه‌ت به‌م بواره‌دا تۆمار ده‌کرێن
ادامه مطلب ...یه‌کێک له‌و چه‌مکانه‌ی له دانیشتواناسیدا وله باره‌ی قه‌باره‌ی دانیشتوانه‌وه زۆر به‌کار دێت زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانه ،به تایبه‌ت له کایه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کان وئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به سیاسه‌ت وئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵگه‌کانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان ره‌نکدانه‌وه‌ی قوڵی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی بونیاد‌و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه بۆ نمونه له کۆمه‌ڵناسیدا به گشتی زۆربه‌ی زانایان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر هه‌وێنی پرۆسه مێژووییه‌کان کردووه ،واته قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه ئایا بزوێَنه‌ری کۆمه‌ڵگه چیه؟
ادامه مطلب ...