-پێناسه‌کانی مرۆڤناسی
مرۆڤناسی واته ئه‌و زانسته‌ی توێژینه‌وه له سه‌ر مرۆڤ ده‌کات .له رووی زمانه‌وانیه‌وه له بنچینه‌دا ووشه‌یه‌کی گریکیه‌و له دوو وشه پێکهاتووه ،(Anthropo)واته مرۆڤ و (Logy)واته زانست بۆیه هه‌ردووکیان پێکه‌وه گوزارشت له چه‌مکێکی لێکدراو ده‌که‌ن و مانایه‌کی نوێ ده‌به‌خشن ده‌بنه زانستێک توێژینه‌وه له سه‌ر مرۆڤ بکات ،له رووی مێژووی به‌کارهێنانه‌وه وه‌کو چه‌مک نه‌ک به‌م مانایه‌ی ئێستا ئێمه به‌کاری دێنین ،یه‌که‌م که‌س به‌کاری هێنا بێت ئه‌رستۆ بووه ،کاتێک ویستوویه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای تایبه‌تمه‌ندی دیاریکراو وه‌سفی مرۆڤه‌کان بکاتوبه پێی هه‌ندێک خه‌سڵه‌ت پۆلێنیانی کردووه، بۆ ده‌ربڕینی ناسینی هه‌ندێک له تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌ته‌کانی مرۆڤ تا به پێی ئه‌وانه له یه‌کیان جیا بکاته‌وه چه‌مکی ئه‌نترۆپۆلۆژی به‌کارهێناوه ، ادامه مطلب ...
یه‌که‌م : نموونه ئه‌گه‌ریه‌کان:
1- : نمونه‌ی ره‌مه‌کی (عشوائی)دوو مه‌رج هه‌یه ده‌بێ له نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا هه‌بن هه‌تا بتوانین ناوی ره‌مه‌کی لێ بنێین یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه ده‌بێ ته‌واوی یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌مان دیار‌و ناسراوبن و بزانین چه‌ندن و کێن دووه‌میان ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که‌مان تا راده‌یه‌ک له‌یه‌ک بچن و جیاوازی زۆریان له نێواندا نه‌بێ ،ئه‌میش چه‌ند جۆرێکه :-
أ-نمونه‌ی ره‌مه‌کی ساده :
له‌م جۆره نموونه‌یه‌دا هه‌ریه‌ک له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که شانسی سه‌ربه‌خۆ و هه‌لی یه‌کسانی هه‌یه له‌گه‌ڵا تاکه‌کانی دیکه تاکو ببێت به ئه‌ندام له نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا . ادامه مطلب ...پێوه‌رو بنه‌ماکانی جیاکردنه‌وه‌ی شار‌و لادێ به پێی تایبه‌تمه‌ندی و لایه‌نه باش و خراپه‌کانیان بۆ چه‌ندین جۆری جیاوا دابه‌شبوون ،بۆیه له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کاندا یه‌ک پێوه‌ر و یه‌ک بنه‌ما په‌یڕه‌و ناکرێت،چونکه نه‌ک هه‌ر له نێوان لادێ شاردا به‌ڵکو له خودی ئه‌وه‌ی به شاریش داده‌نرێت بۆ نموونه نه‌ک هه‌ر له نێوان شاره‌کانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا هه‌یه به‌ڵکو له ناو خودی شاره ئه‌وروپیه‌کانیشدا جیاوازی له نێوان شاره‌کانی ئه‌وروپای رۆژئاوا‌و ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتیشدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی زۆریش نه‌بێت ،بۆیه له یه‌ک روانگه‌وه شار‌و لادێ له‌یه‌ک جیا ناکرێته‌وه و چه‌ندین پێوه‌رو بنه‌مای جیاواز پیاده کراوه به هه‌موویانه‌وه توانایه‌کی باشیان خستووه‌ته به‌رده‌ستی توێژه‌رانی بواره‌که بۆ جیا کردنه‌وه‌ی شار‌و لادێ ئه‌گه‌ر به‌کارهێنانی هه‌موو ئه‌م پێوه‌رانه بێت یان به پێی ژینگه‌و ره‌وشی کۆمه‌ڵگه‌که به‌کارهێنانی یه‌ک له‌و پێوه‌رانه بێت ،
ادامه مطلب ...
ده‌ستپێک :
بابه‌تی وه‌رگرتنی نموونه له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا بابه‌تێکی نوێ نیه ،جگه له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ڵکو له بواره‌کانی تریشدا وه‌رگرتنی نموونه مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه ،بۆ نمونه له زانسته کشتوکاڵیه‌کاندا بۆ زانینی بڕی به‌رهه‌می کشتوکاڵی له رووبه‌ره فراوانه‌کانی کشتوکاڵیدا به‌رله دروێنه‌ی دانه‌وێڵه‌که به‌کار هاتووه و ده‌ره‌به‌گ وخاوه‌ن زه‌ویه‌کان هه‌قی به‌کرێدانی زه‌ویه‌کانیان له جوتیاره‌کان وه‌رگرتووه ، هه‌روه‌ها له دارستانه‌کاندا بۆ زانینی ژماره‌ی گه‌ڵای داره‌کان پێش هه‌ڵوه‌رینیان له رێگه‌ی وه‌رگرتنی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی بچوکه‌وه له گشت بۆ زانینی خه‌سڵه‌ته‌کانی بنه‌چه‌و پێدراوه گشتی و تایبه‌ته‌کانی ، یان له بواری ئاژه‌ڵداریدا بۆ زانینی چه‌ندێتی خوری پێش بڕینه‌وه‌ی مه‌ڕه‌کان به‌گشتی به‌کاریان هێناوه ،خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌کان له‌م رێگه‌وه هه‌قی ته‌واوی خۆیانیان له شوانکاره‌کان سه‌ندووه . ادامه مطلب ...ده‌سپێک
ئاین به‌شێکه له کلتووری مه‌عنه‌وی مرۆڤایه‌تی و ره‌گه‌زێکی گرنگ وکاریگه‌ری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێنێت ،ئه‌گه‌ر له‌و روانگه‌وه سه‌یری کلتوور بکه‌ین که دوو لایه‌نی مادی و مه‌عنه‌وی هه‌یه ،ئه‌وا هزرو فه‌لسه‌فه‌و بیروباوه‌ڕو جیهانبینی و ئاینیش به‌شێکه له‌و پێکهاته‌یه ،یان له مارکسیزمدا ئاین یه‌کێکه له توخم وره‌گه‌زه‌کانی سه‌رخان له پاڵ به‌رهه‌مه هزریه‌کانی تردا و به پێی قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنی مرۆڤ و په‌ره‌سه‌ندنی ئامێر‌و که‌ره‌سته‌کانی به‌رده‌ست ئاینیش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت هه‌روه‌که ئه‌وه‌ی له مێژووی دوورودرێژی مرۆڤایه‌تیدا گه‌شه‌ی کردووه‌و گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و لێکدانه‌وه‌و راڤه‌و شرۆڤه‌ی فه‌لسه‌فی قوڵتر‌و فراوانتری تێ که‌وتووه ،بیرکردنه‌وه له مردن و گۆڕانکاریه‌کانی سروشت ولاوازی مرۆًڤ به‌رامبه‌ر دیارده ترسناکه‌کانی ده‌وروبه‌ر و نه‌بوونی توانای کۆنترۆڵکردن وگه‌لێک رووداوی ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ هه‌ر له‌گه‌ڵ هۆشیاربوونه‌وه‌ی مرۆڤدا بیریان به‌لای هێزێکی نادیاری باَڵاده‌ستی به‌توانادا بردووه که ده‌بێ ئه‌و مرۆڤ و سروشت و گه‌ردوون وبوونه‌وه‌ری هێنابێته بوون و توانای پێدانی ژیان و مان و نه‌مانی هه‌بێ