بیرکردنه‌وه له دیارده دانیشتوانیه‌کان له ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه مێژوویه‌کی زۆر دوور و درێژی هه‌یه له‌که‌له‌پور و به‌رهه‌می نوسراوی مرۆڤایه‌تیدا ده‌بینین , له فه‌لسه‌فه‌ی کۆنی یۆنانیدا که له سه‌ده‌کانی حه‌وته‌م وشه‌شه‌می پێش له دایک بووندا هزری کۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی له لای یۆنانیه‌کان ورۆمانیه‌کان به ده‌رکه‌وتووه ،بانگه‌واز بۆ دانیشتوانێکی چه‌سپاو نه‌گۆڕ کراوه پێیان وابووه که ئه‌م دانیشتوانه نه‌گۆڕه له ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه مه‌رجێکی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کییه بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته شاری ئه‌و سه‌رده‌مه به ئارامی و هێمنی ،،
له میتۆلۆژیای یۆنانیدا مۆمۆس خوای کینایه‌و گاڵته‌جاڕیه، کاتێک زه‌وی به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه هه‌ستی به قورسایی کرد ،ئه‌م مۆمۆسه داوای له زیۆس کرد قڕیان تێبخات ،زیۆسیش مرۆڤایه‌تی دووچاری شه‌ڕێک کرد تا مه‌ترسیه‌کانی سه‌رزه‌وی نه‌مێنن وئه‌و ژماره زۆره‌ی که‌م کرده‌وه ،به‌م شه‌ڕه‌ش ده‌گوترێت شه‌ڕی تا ( )،بێ گومان ئه‌و جۆره‌بیرکردنه‌وه‌یه‌ش هۆکاری ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو که زۆربه‌ی شاره‌کان له که‌ناری ده‌ریاو له نیمچه دوورگه‌ی تا راده‌یه‌ک بچوک و داخراودا بوون .به‌رهه‌مهێنان ودابینکردنی خۆراک له نیمچه‌دوڕگه‌یه‌کی واداخراودا تا راده‌یه‌ک دیاریکراوبووه ، شاره‌کانی جیهانی هێلینی که بنه‌ماو شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی شاریان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌وری باڵایان له ژیانی سیاسی وئابووری وڵات‌دا هه‌بوو که‌چی خه‌سڵه‌تی تایبه‌تیان هه‌ر ئه‌وه بوو وه‌کو مێرگی بچووک بچووک بوون( ) بۆیه له رووی مێژوویشه‌وه سه‌ره‌تاکانی شه‌رو ناکۆکی وململانێ له نێوان دانیشتوانه‌که‌یدا له‌سه‌ر زه‌ویه کشتوکاڵیه‌کان له‌م ناوچه‌یه‌وه روویداوه ،بۆیه له‌سه‌ر ئاستی تاک هه‌ر زوو گه‌ڕان به دووای دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیدا لێره‌شه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه له نزیکه‌ی سه‌ده‌ی نۆیه‌می پێش له دایک بوونه‌وه( )،جگه‌له‌وه‌ش له‌رووی سیاسیه‌وه سه‌یری ئیمبراتۆریه‌تی فارسیان کردووه له ناوچه‌یه‌کی فراواندا بڵاو بووه‌ته‌وه پڕ بووه له گه‌نده‌ڵی وبه به‌ربه‌ری ووه‌حشی ناوزه‌دیان کردووه،به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته شاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی یۆنان‌دا فه‌یله‌سوفه‌کان له‌م روانگه‌وه پێیان وابووه هه‌ر زێده ڕۆیه‌ک له قه‌باره و فراوانی ده‌وڵه‌ت دۆخێکی ناسروشتی نه‌خۆشه‌یه ،ئیمبراتۆریه‌تی فارسی له سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش له دایک بوونه‌وه دووای شکاندنی ده‌وڵه‌تی بابلی وماده‌کان په‌لاماری یۆنانی داوگرتی ده‌سه‌ڵاتیان به جۆرێک فراوان بوو که یه‌کێک له‌سه‌رکرده فارسه‌کان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریدا له ئه‌سینا به خه‌ڵکه‌که‌ی گوتووه ئه‌گه‌ر هه‌ر تاکێکی ئه‌م شاره بکه‌مه به‌رێوه‌به‌ری شارێکی ئیمبراتۆریه‌ته‌که‌مان هێشتا چه‌ندین شارمان به بێ به‌رێوه‌به‌ر ده‌مێنێته‌وه ،بۆیه زانا‌و فه‌یله‌سوفانی یۆنانی ئه‌م گه‌وره بوونه‌یان به دۆخێکی ناسروشتی ووه‌حشیه‌تگه‌ری داناوه .