گرفتی مه‌عریفی سه‌ره‌کیی ئه‌فلاتون بریتی بووه له‌وه‌ی چۆن کۆمه‌ڵگه‌که‌ی له‌و ئاڵۆزی ونائارامی وبشێویه رزگار بکات که به‌به‌رده‌وامی رووبه‌رووی کۆمه‌ڵگه‌ی یۆنانی بوه‌ته‌وه ،بۆیه وێناکردنی ئه‌و بۆ شار ئه‌و وێنه شاریه نه‌بووه که له واقعدا له یۆنان هه‌بوه به‌ڵکو وێنا کردنێکی خه‌یاڵی وشاری نمونه‌یی بووه که تاکه‌کانی به پێی خواست وویستی سه‌رکرده‌کانی جوڵه‌و ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه
،واته فه‌لسه‌فه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی نه‌ک هه‌ر دانیشتوانی ،هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌فلاتونه‌وه به دووای هۆکاره‌کانی تێکچوون وهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شیرازه‌ی رێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌دا گه‌ڕاوه نه‌ک به‌مه‌به‌ستی خستنه‌روو به‌ڵکو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنیش، ئه‌فلاتوون له‌کۆماره‌که‌ی دا نوسیویه‌تی پێویسته دادوه‌ر و قازیه‌کان چۆنیه‌تی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و دروستکردنی خێزان ڕێکبخه‌ن ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته له رووی چه‌ندایه‌تیه‌وه پارێزگاری له قه‌باره‌ی دانیشتوان بکات به بۆچوونی ئه‌فلاتون پێویست بوو له رووی به‌رێوه‌بردنه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر سیسته‌می ئوروستکراتی سه‌ربازی کۆنی ئه‌سینایی وله باره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیشه‌وه ژماره‌ی هه‌ر شارێک (5040) که‌س بێت شار به‌سه‌ر (12) گه‌ڕه‌ک دابه‌ش بکرێت ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر گه‌ڕه‌کێکیش (420) که‌س بێت ئه‌گه‌ر له‌م ژماره‌یه زۆرتر بوو ده‌بێ ده‌وڵه‌ت سنورێک بۆ هاوسه‌رگیری و منداڵ بوون دابنێن و ڕه‌وکردن بۆ شار ڕابگیرێت به پێچه‌وانه‌شه‌وه که‌متر بوو پێویسته کارئاسانی بۆ لاوان بکات بۆ هاوسه‌رگیری و هانی وه‌چه‌خستنه‌وه بدات و ناسنامه به په‌نابه‌ران بدات له‌ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه گرنگترین تیۆره‌کانی ئه‌فلاتون بریتیه له تیۆری پێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی مناڵان که به‌شێکه له لایه‌نی چۆنایه‌تی دانیشتوان ،له‌م باره‌وه پێی وایه له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا باشترین ته‌مه‌ن بۆ کچان که مێرد بکه‌ن له نێوان ته‌مه‌نی (20---40)ساڵیه , بۆ پیاوانیش له ته‌مه‌نی (35---55) ساڵیه ،بۆ په‌روه‌رده‌کردنیش له چینه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا پێویسته شێوه‌ژیانی کۆمۆنه‌یی هه‌بێت وکۆمه‌ڵایه‌تیانه په‌روه‌رده بکرێن ومناڵانیان بیر له هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌تی نه‌که‌نه‌وه وخێزان وباوانی خۆیان نه‌ناسنه‌وه‌و خه‌می گه‌وره‌یان گرفتی کۆمه‌ڵگه‌که‌یان بێت ،ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌کرێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌موو ئه‌و دانیشتوانه‌ی ته‌مه‌نیان له ده ساڵان زیاتره بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار دووریان بخه‌ینه‌وه و له‌شاردا ته‌نیا ئه‌و به‌شه‌ی دانیشتوان بهێڵینه‌وه که ته‌مه‌نیان له ده‌ساڵان که‌متره هه‌تا فێری خوو ره‌وشت وداب ونه‌ریتی باوانیان نه‌بن ،له ماوه‌ی ده ساڵی یه‌که‌مدا ئه‌م مناڵانه جگه له هونه‌ری گفتوگۆ‌و بابه‌تی وه‌رزشی مه‌شق وراهێنانی جه‌سته‌ییان پێ بکرێت چونکه ته‌نیا له جه‌سته‌یه‌کی ته‌ندرووستدا ئه‌قڵێکی ته‌ندروست په‌یدا ده‌بێت ،دوواتر کوڕان وکچان پێکه‌وه فێره زانست بکرێن وجیاوازی نه‌کرێت له نێوانیاندا وه‌کو زانستی مۆسیقا که مانای هه‌ماهه‌نگی وهاوئاهه‌نگیه‌ئه‌مه‌ش مێژوو بیرکاری ودین بگرێته‌وه ،پێویسته ئه‌م مناڵانه فێری ژیانی هاوبه‌شی بکرێن وهه‌موو وا بزانن مناڵی یه‌ک خێزانن ئه‌ویش ده‌وڵه‌ته