به‌لای ئه‌رستۆوه ده‌وڵه‌تی نموونه‌یی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه که ژماره‌ی دانیشتوانی گونجاوی هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ره‌که‌ی وخێزان رۆڵی سه‌ره‌کی له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌کانیدا ده‌بینێت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌فلاتون بۆ چۆنایه‌تی دانیشتوان بڕوای به په‌روه‌رده‌یی خێزانی هه‌بووه ،به‌لای ئه‌رستۆوه تاک یه‌که‌ی بنچینه‌یی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه نیه به‌ڵکو خێزان بناغه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه چونکه تاک به سروشت ئاژه‌ڵێکی مه‌ده‌نیه له باره‌ی چۆنایه‌تی دانیشتوانه‌وه پێی وابووه که خێزانی ئاسایی بریتیه له ژن ومێرد ومناڵه‌کانیان وکۆیله‌کانیان
،ده‌بێت پیاو سه‌رکردایه‌تی خێزان بکات چونکه پیاو خاوه‌نی ئه‌قڵی ته‌واوو ووردبینی وباشترین بۆچوونه له رووی چه‌ندایه‌تیشه‌وه هه‌ر ووڵاتێک ئه‌گه‌ر له قه‌باره‌ی ئاسایی خۆی ده‌رچوو خه‌سڵه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ست ده‌دات وه توانای خۆ بژێوی نابێت ,ئه‌من وئاسایشی کۆمه‌ڵگه‌ش له ژێر کاریگه‌ری دوو هۆکاردا تێکده‌چێت که بریتین له زۆر بوونی گروپێک له‌شاردا له به‌رامبه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی گروپێکی مرۆیی تردا وهۆکاره‌که‌ی تریش که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانه له ناکاودا به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت ،ره‌نگه ئه‌م بۆچوونه‌ی ئه‌رستۆ به هۆی ئه‌و جه‌نگ ونا ئارامی وشه‌ڕو بشێویه بووبێت له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا له زۆربه‌ی شاره یۆنانیه‌کاندا به‌رپا بوو بوون ، بۆیه به‌لای ئه‌رستۆوه دانانی ده‌ستورێک بۆ رێکخستنی دانیشتوان یه‌کێکه له پێویستیه‌کان وله‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانێکیشدا به‌لای ئه‌مه‌وه ده‌بوو ده‌ستوره‌که بگۆڕێت( ) ،بۆ نمونه به‌لای ئه‌رستۆوه هه‌تا رێگه له راپه‌رین وشۆڕش ونا ئارامی بگیرێت پێویسته بیر له به‌شکردنی خۆراک وداهاتی کۆمه‌ڵگه بکرێته‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوان وله پێناو ده‌وڵه‌تێکی نموونه‌یی دا پێی ڕه‌وابووه که
1. له‌بار بردنی منداڵ پێش له دایک بوون
2. کوشتنی منداڵ پاش له دایک بوون ئه‌گه‌ر که‌م و کورتی هه‌بوو.
3. قه‌ده‌غه کردنی هاوسه‌رگیری له سه‌روی 55 ساڵی
4. بۆ هه‌ر شارێکی نموونه‌یی دانیشتوانه‌که‌ی له (100000) سه‌د هه‌زارکه‌س زیاتر نه‌بێ چونکه بوونی منداڵ و نه‌وه‌ی ناته‌ندروست له‌ئه‌نجامی هاوسه‌رگیری ناته‌ندروست به‌گران له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا ڕاده‌وه‌ستێ ئه‌گه‌ر وانه‌کرێت باری هاوسه‌نگی ویه‌کسانی نێوان دانیشتوان وخۆراک درووست ده‌بێت وچینێکی برسی وهه‌ژار په‌یدا ده‌بێ وده‌وڵه‌ت ناتوانێت رێگه‌ی شۆڕ‌شیان لێ بگرێت بۆیه ئه‌رستۆ زۆر توند بووه له دیاری کردنی ژماره‌ی دانیشتواندا له هه‌ندێک باردا به زۆر سه‌پاندوویه‌تی ،جگه له‌وه‌ی وه‌کو مامۆستا‌و رێپیشانده‌رێکی ئه‌سکه‌نده‌ریش هانده‌ر بووه بۆ په‌لاماردانی رۆژهه‌ڵات وبه کۆیله کردنی دانیشتوانه‌که‌ی هه‌تا خزمه‌تی ده‌وڵه‌ته شاره‌کانی یۆنانی پێ بکه‌ن وهه‌روه‌کو ئاماژه‌مان پێ‌کرد کۆیله‌شی به به‌شێک له ته‌واوکه‌ری خێزان داوه‌ته قه‌ڵه‌م .