یه‌کێک له‌ئه‌رکه سه‌ره‌کی وبنچینه‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵناسی توێژینه‌وه‌یه له چین وتوێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان واته له هۆکارو ئاسه‌وارو رۆڵ وکاریگه‌ری جیاوازیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا ،بۆیه زۆربه‌ی زانایانی کۆمه‌ڵناسی پێناسه‌ی چینیی کۆمه‌ڵایه‌تیان کردووه، هه‌وڵیان داوه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه ،چینی کۆمه‌ڵایه‌تی چیه؟ ئه‌گه‌رچی ئه‌م پێناسانه له‌هه‌ندێک خاڵدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه وزۆربه‌یان جه‌ختیان کردووه‌ته سه‌ر لایه‌نێکی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی له پێناسه‌کاندا به‌ڵام خاڵی جیاوازیشیان هه‌یه ، لێره‌دا هه‌ندێک له‌و پێناسانه به‌نمونه دێنینه‌وه‌و
دێنینه‌وه‌و به پێی تواناش روونیان ده‌که‌ینه‌وه که هه‌ر پێناسه‌یه‌ک له کام گۆشه نیگاوه سه‌یری چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کردووه:
لای (تۆرشتاین فبلن) که زانایه‌کی ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مریکیه‌و له نێوان ساڵانی 1875هه‌تا 1929ژیاوه‌و خاوه‌نی کتێبی(تیۆری چینی خۆشگوزه‌ران)ه چینی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکهاتووه له‌کۆمه‌ڵێک تاک که‌شێوازی ژیانی تایبه‌تیان هه‌یه وله‌و شێوازه ژیانه تایبه‌تیه‌شدا شێوه‌ی خواردن وپۆشاک وبه‌سه‌ربردنی کاتی بێکاریان ره‌نگده‌داته‌وه ،فبلن له‌م پێناسه‌یه‌یدا بۆ چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان جه‌ختی له‌سه‌ر مرۆڤی خۆشگوزه‌ران کردووه‌ته‌وه ،که بواری به‌کارهێنانی جۆره ئه‌ته‌کێت ومۆدێکی تایبه‌تی هه‌یه‌و گرنگی به ره‌فتاره رواڵه‌تیه‌کان ده‌دات ، به‌ڵام چین له لای (ولیه‌م گراهام سمنه‌ر)که زانایه‌کی تری ئه‌مریکیه‌و خاوه‌نی کتێبی(هه‌ڵوێستی چینه کۆمه‌ڵاَیه‌تیه‌کان به‌رامبه‌ر یه‌کتر)ه ،کۆمه‌ڵگه بۆ پێنج چین دابه‌ش ده‌کات که بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
1-چینی کۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌ند:گرنگترین چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه وکۆڵه‌گه‌ی ژیان وپایه بنچینه‌کانی به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵگه‌ن .
2-چینی مشه‌خۆری کۆمه‌ڵگه :بریتین له‌و چینانه‌ی له‌سه‌ر به‌ری ره‌نجی که‌سانی تر ده‌ژین وخۆیان به‌رهه‌مهێنه‌ر نین ،بارگرانین به‌سه‌ر شانی چینه‌کانی تره‌وه به‌ڵام شه‌رانگێزو ترسناک نین ،سه‌رجه‌م به‌ساڵاچوان وپه‌که‌وته ونه‌خۆشه‌کان وخاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌کان ده‌گرێته‌وه .
3-چینی لاده‌ر :ئه‌مانه چینێکی زیانبه‌خش ونه‌شازن به یه‌کێتی کۆمه‌ڵگه ،ده‌بنه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کگرتوویی و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان .
4-چینی زیره‌ک ولێهاتوو ورۆشنبیروخاوه‌ن پسپۆڕیه‌کان :بریتین له‌و چینه‌ی که گرنگترین کار‌و ئه‌رکه‌کانی کۆمه‌ڵگه جێ به‌جێ ده‌که‌ن ،بۆیه چالاکی وپه‌ره‌سه‌ندن وپێشکه‌وتنه‌کانی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌م چینه راوه‌ستاوه .
5-چینی بلیمه‌ته‌کان :(عه‌بقه‌ریه‌کان): چینی خاوه‌ن ئاماده‌باشی وتوانا زه‌ینی وئه‌قڵی وهونه‌ریه باڵاکانن ، زۆرێک پێیان وایه ئه‌مانه پێگه‌یشتوو ولێهاتوو وبه توانا‌و پێشکه‌وتوترین چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ن ،هه‌رچه‌نده به‌لای هه‌ندێکی تره‌وه رۆشنبیره شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زمونه‌کان ،ئه‌وانه‌ی به گیانێکی نه‌ته‌وه‌یی پته‌وه‌وه کار بۆ کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن به سودبه‌خشتر وبه‌که‌ڵکتر داده‌نێن له‌م چینه( ) ئه‌مه تێڕوانینێکی سه‌رمایه‌داریانه‌یه بۆ چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه وباس له چینه‌کانی خواره‌وه‌و چینی خاوه‌ن توانا ئابوریه‌کان ناکات که به چ شێوه‌یه‌ک ئه‌و توانایه‌یان به ده‌ست هێناوه‌و جیاوازیان له‌گه‌ڵ چینه‌کانی تردا چیه ،یان ئایا ئه‌وه‌ی سمنه‌ر چینی مشه‌خۆری کۆمه‌ڵگه‌ی پێ ده‌ڵێت ته‌نیا توێژی خاوه‌ن پێویستیه تایبه‌تیه‌کان ده‌گرێته‌وه ،یان یه‌خه سپیه‌کانیش ده‌گرێته‌وه .
به‌ڵام چینی کۆمه‌ڵایه‌تی لای ماکس ڤیبه‌ر که زانایه‌کی ئه‌ڵمانی وله نێوان ساڵانی 1864 هه‌تا 1920دا ژیاوه خاوه‌نی چه‌ندین کتێبه له بواری کۆمه‌ڵناسی وئابووریدا ،له روانگه‌یه‌کی تره‌وه سه‌یر ده‌کرێت ومانا نوێیه‌که‌ی جیا ده‌کاته‌وه له زه‌مینه کۆمه‌ڵایه‌تی وره‌وشه بابه‌تیه‌که‌ی ،ڤیبه‌ر نه‌ک هه‌ر بابه‌تی چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ڵکو خودی سۆسیۆلۆژیا خۆی تێکه‌ڵ به مێژوو وئابوری وسیاسه‌ت ده‌کات ،له تویّژینه‌وه‌کانیدا بۆ ره‌فتارو چالاکیه‌کانی مرۆڤ جه‌خت له‌سه‌ر هۆکاری ئه‌قڵی ده‌کاته‌وه( ) ده‌ڵێت چین بریتیه له‌کۆمه‌ڵێک تاک که‌هه‌مان پێگه‌ی چینایه‌تی وهه‌مان هه‌ڵوێست وئاراسته‌ی بیرکردنه‌وه‌یان هه‌یه ،واته له چیندا هاو هه‌ڵوێستی بنچینه‌یه ،جیاوازی ده‌کات له نێوان چینی خاوه‌ندارکه پێگه‌ی تاکه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شکردنی خاوه‌نداریه‌تی داده‌نرێت له‌گه‌ڵ چینی ره‌نجده‌ران که به ئاستی قۆستنه‌وه‌ی هه‌له‌کان جیاده‌کرێنه‌وه ،بۆیه لای ماکس ڤیبه‌ر چین جیاوازه له‌باری چینایه‌تی، باری چینایه‌تی بریتیه له‌هه‌لی به‌ده‌ست هێنان وده‌ست به‌سه‌راگرتن و دابه‌شکردنی سامان ،به‌ڵام چین بنه‌مای هه‌ڵوێست وره‌فتاری هاوبه‌شه لای ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه، یان لای ئه‌و ژماره که‌سه له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا ،وبه‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کانیش زاڵن به‌سه‌ر بواری ره‌فتارو ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یاندا بۆیه هۆکاری ئابوریش که خۆی توخمێکی باری چینایه‌تیه گرنگه بۆدیاریکردنی خودی چینایه‌تیشیان چونکه هۆکارێکه بۆ درووست بوونی هاو هه‌ڵوێستی وهۆشیاری چینایه‌تیان ،واته به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی هۆکارێکی بنه‌ڕه‌تیه بۆ بوونی چینایه‌تی لای ماکس ڤیبه‌ر، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فره‌چه‌شنی ئه‌رکه‌کان له‌کۆمه‌ڵگه‌دا به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر جۆرێک له به گروپبوون وجیابوونه‌وه‌و ریزبه‌ندیه‌ک، دواتر ئه‌م به‌گروپ بوون و ریزبه‌ندیه وه‌کو ره‌وشێکی بابه‌تی جۆرێک له‌مه‌عریفه دروست ده‌کات وده‌بێته بنه‌مایه‌ک بۆئه‌و هۆشیاریه بۆیه ته‌نیا له رێگای هۆکاری ئابوریه‌وه ناکرێ چین دیاری بکرێت، لای ماکس ڤیبه‌ر دیاری کردنی چین پشت به‌سێ رگه‌ز ده‌به‌ستێ:
1-باری ئابوری وپه‌یوه‌ندی چینی کۆمه‌ڵاِیه‌تی به بازاره‌وه، واته چین پشت به‌په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌کانی دبه‌ستێ به‌بازاروه‌وه، ئایا ئه‌و که‌سه خاوه‌نداره وکاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بازار، یان کرێگرته‌یه و له‌رێگای یه‌کگرتنه‌وه نه‌بێ ناتوانێ کاریگه‌ریه‌کی هه‌بێ ، یان کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ره.
2-پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ، زۆرجار تاک له رێگای تره‌وه وه‌ری ده‌گرێ نه‌ک له‌رێگای سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندی ، به‌ڵکو پایه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی ده‌بێته هۆکاری یارمه‌تیده‌ر بۆچاکردنی باره ئابوریه‌که‌ی ،واته به هۆی فره‌چه‌شنی ئه‌رکه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراوی وه‌رگرتووه ودوواتر ئه‌م پێگه‌یه کاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆشیاری وهوڵوێست وتوانا ئابوری وشوێنه چینایه‌تیه‌که‌ی کردووه ..،
3- حیزب، یان هێز و ده‌سه‌ڵات،(Power) له‌به‌شداریکردنی تاکه‌وه دێت له‌خه‌بات و وه‌رگرتنی پۆستی حیزبی وحکومی.ئه‌مه‌ش ناکرێ ،یان له‌راستیدا پێویسته نه‌کرێ یان نابێ له‌سه‌ره‌تادا په‌یوه‌ندی به هۆکاری ئابوریه‌وه هه‌بێت به‌ڵکو له رێگه‌ی توانا که‌سیه‌کانه‌وه دێت بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی به کایه‌ی سیاسی وحیزب وده‌سه‌ڵات وچالاکیه سیاسیه‌کانی ،ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به باگراونده باره چینایه‌تیه‌که‌یه‌وه هه‌یه که تاراده‌یه‌ک له‌سه‌ر توانا ئابووری وپێگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی راوه‌ستاوه( ) ،به‌تایبه‌تی له کۆمه‌ڵَگه‌کانی نمونه‌ی ئێمه‌دا له کاتی دابه‌شکردنی پۆسته‌کاندا ره‌چاوی ئه‌م باگراونده ده‌کرێت .
چین لای جۆزیف شۆمبیتێر بریتیه له‌وگروپانه‌ی که‌بونێکی واقعیان هه‌یه و هه‌ست به‌قه‌واره وکیانی خۆیان ده‌که‌ن و ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه، په‌یوه‌سته به‌بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌یانه‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌م گروپانه یه‌که‌یه‌کی جیاواز پێکدێنن وژیانێکی تایبه‌ته‌یان هه‌یه، له‌م روانگه‌یه‌وه شۆمبیتێر چوار خه‌سڵه‌تی بنه‌ره‌تی داناوه بۆهه‌ر چینێک:
1-سروشتی چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌و وابه‌سته‌یی به‌و ئه‌رکه‌ی جێ به جێی ده‌کات له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا،
2-یه‌کگرتویی چینه‌که، که ده‌بێته هۆی دروست بوونی یه‌که‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت ورێگای له هه‌ڵوه‌شانه‌وه ی ده‌گرێت.
3- چین وه‌کو دیارده‌یه‌ک له‌سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه مرۆڤایه‌تیه‌کاندا بوونی هه‌یه ، هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی یه‌کانگیرو هه‌ماهه‌نگ (متجانس) نییه دابه‌ش نه‌بوبێت به‌سه‌ر چین و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازدا.
4- ره‌وشی مادی بونیادی کۆمه‌ڵاِیه‌تی هه‌ر چینێک پرۆسه‌ی مێژوویی دیاری ده‌کات.( )
لای (تاڵکۆت پارسۆنز )یش که یه‌کێکی تره له کۆمه‌ڵناسه به ناوبانگه‌کانی ئه‌مریکا چین مانای پۆلین کردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه له‌ئاستێکی به‌رزو نزم دا به پێی به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان،یان له چوارچێوه‌یه‌کی کلتوری هاوبه‌شدا تاکه‌کان کارلێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوانیاندا درووست ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانیان ،هه‌ر ئه‌م چوارچێوه‌یه شه‌رعیه‌ت وناشه‌رعیه‌تی کاروکرده‌وه‌کانیان بۆ دیاری ده‌کات ( )پارسۆنز به‌م چوارچێوه‌یه ده‌ڵێت نه‌زمی کۆمه‌ڵایه‌تی (النسق الاجتماعی )که له جیاتی بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌کاری دێنێت وپێی وایه ئه‌م نه‌زمه هه‌موو رۆڵه کۆمه‌ڵایه‌تیه پێکه‌وه
په‌یوه‌سته‌کان له خۆ ده‌گرێت که ئه‌و تاکانه ده‌یگێڕن هه‌مان پێگه‌و شوێنی کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه .
بیترم سۆروکین به یه‌کێک له سه‌رسه‌خترین رکابه‌ره‌کانی تیۆره‌که‌ی مارکس داده‌نرێت وپێی وایه جیاوازیه کلتوری وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بۆ هۆکاری ئابوری وپه‌یوه‌ندیه ئابوریه‌کان ناگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵکو چه‌ندین هۆکاریان هه‌یه‌و یه‌کێک له‌و هۆکارانه هۆکاری ئابوریه ،ئه‌و له جیاتی چین چه‌مکێکی تر به‌کاردێنێت ئه‌ویش چه‌مکی گروپی فره بۆنده‌کانه (Malt bounded Group) که به‌پێی جیاوازی سروشتی خێزان وخێڵ وتایه‌فه‌و سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی ونه‌ته‌وه‌کان ده‌گۆڕێت ،ریزبه‌ندی چینایه‌تی لای سۆرۆکین مانای جیاوازی دانیشتوان ده‌گه‌یه‌نێت له په‌یکه‌ربه‌ندی رێکخستنی چینایه‌تیدا ،که ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ک له‌سه‌ر نایه‌کسانی دابه‌شکردنی ماف و ئه‌رکه‌کاندا داده‌مه‌زرێت وله لایه‌کی تریشه‌وه به هۆی جیاوازی له به‌هاو پێداویستی وناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات وهێزه‌وه درووست ده‌بێت ، به بۆچونی سۆرۆکین هه‌موو ئه‌و شۆڕشانه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیدا روویانداوه به درێژایی مێژوو ،ئامانجیان که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیانه‌و گۆڕینی فۆرمی ریزبه‌ندی چینایه‌تی بووه ،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچیان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چینایه‌تیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون بۆیه ریزبه‌ندی خه‌سڵه‌تێکی سروشتی وه‌رگرتووه( )سۆرۆکین باسی ئه‌وه ناکات ئه‌گه‌ر ئه‌م شۆڕشانه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی چینه‌کاندا سه‌رکه‌توو نه‌بووبن به‌ڵام هه‌ر له ژێر فشار‌و زه‌بری ئه‌مانه‌دا بووه ئاستی بژێوی چینه‌کانی خواره‌وه باشتر بووه‌و سته‌م وچه‌وساندنه‌وه‌یان که‌متر بووه‌ته‌وه ،چارلس کولی چینی به‌وه پێناسه‌کردووه که‌هه‌ر گروپێًکه قه‌واره‌و کیانێکی جێگیری هه‌بێت َجگه له خێزان،واته له‌ناو یه‌که وپێکهاته‌کانی بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ته‌نیا خێزان چین نیه ئیتر ده‌کرێت هه‌ر تیره وتایه‌فه وتوێژێکی تر به چین دابنرێت ،ئه‌مه پێناسه‌یه‌کی بونیادیه‌و له رێگه‌ی ئه‌رکه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی چینه‌وه سه‌یری ده‌کات ،لوید وارنه‌ریش پێناسه‌یه‌کی تری دارشتووه بۆچینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وده‌ڵێت: مه‌به‌ست له‌چینی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و توێژه‌ی دانیشتوانه که به‌رای گشتی له‌پله‌وپایه‌یه‌کی به‌رزتر یان نزمتردا پۆلین کراون له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانیانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ک.وارنه‌ر پشت به رای به‌رامبه‌ر یان خودی تاکه‌کان ده‌به‌ستێت واته شیکردنه‌وه‌یه‌کی ده‌رونیه وپه‌یوه‌سته به خودی که‌سه‌کان وکۆمه‌ڵگه‌ی ده‌وروبه‌ریانه‌وه که خۆیان ،یان خه‌ڵکی ئه‌مان له کوێدا داده‌نێن ،تیۆدۆر جیجه‌ر پێناسه‌ی چینی به‌هه‌ندێک پێوه‌ره‌وه گرێداوه وده‌ڵێت( مه‌به‌ست له‌چین ئه‌و گروپه تاکه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن که‌ده‌توانین له‌رێگای هه‌ندێک پێوه‌ری ده‌ره‌کیه‌وه شوێن ومه‌رکه‌زی کۆمه‌ڵایه‌تیان دیاری بکه‌ین، ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه‌ش به‌هۆی ماڵ وسامان وروخسارو شێوازه‌کانی ره‌فتاریانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ک کارلێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها جیجه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دایه که‌ئه‌م گروپانه زیاتر هه‌ماهه‌نگ وهاوکار بوونه دوای ئه‌وه‌ی به‌گروپی کۆمه‌ڵایه‌تی گۆڕاون و بوون به‌توێژێکی چینایه‌تی.
ئه‌میل دۆرکهایم چین به دیارده‌یه‌کی گشتی داده‌نێت هه‌رچه‌نده تایبه‌ته وکرۆک و ناوه‌رۆکێکی ده‌وله‌مه‌ندیشی هه‌یه له‌رووی شێواز‌و جۆری که‌ره‌سته و بابه‌ته شارستانیه‌کان وکارو هێما کلتوریه‌کانی هه‌ر چینێک ، هه‌روه‌ها دۆرکهایم پێَی وایه ئه‌م چینه کۆمه‌ڵایه‌تیانه بێجگه‌له‌وه‌ی له‌م خاڵانه‌دا هاوبه‌شن خاوه‌ن هۆشیاریه‌کی ده‌سته جه‌معیشن.
زانای ئیتاڵی فلفرید باریتۆ چینی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌گروپی رووکه‌ش وه‌سفکردووه پێی وایه چین هه‌ربه‌ناو گروپه وهیچ مه‌رجێکی کۆمه‌ڵه‌ییان تێدانییه له‌نێوان ئه‌و خه‌ڵکانه‌دا ده‌سته‌یه‌ک هه‌یه پێی ده‌ڵێن بژارده ئه‌وان پێشه‌نگی هه‌ڵبژێردراون وبه‌رزترین پایه‌ی کارلێکردنیان هه‌یه له‌و ناوه‌ندانه‌ی چالاکیه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌و پێی وایه کۆمه‌ڵگه له‌دوو چین پێکهاتووه که چینی بژارده‌و چینی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن( ).باریتۆ له کتێبێکیدا به ناوی (نامیلکه‌ی کۆمه‌ڵناسی گشتی)(•)بژارده‌ی به دوو شێوه پێناسه کردووه و ده‌ڵێت(وایدانێین به هه‌ر یه‌که له چالاکیه مرۆییه‌کان وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌کانی قوتابخانه نمره به شێوه‌یه‌ک ده‌درێت که پیشانده‌ری شیاوی ئه‌وان بێت بۆ نمونه به پارێزه‌رێکی باش نمره‌ی ده و به پارێزه‌رێکیش که‌وا که‌س کاری پێ ناسپێرێت نمره‌ی یه‌ک ،سفریش بۆ گه‌مژه‌یه‌ک ،یان بۆ که‌سێکی له رێگه‌ی باش یان خراپه‌وه بوه‌ته ملیۆنێر پوانی ده ده‌ده‌ین ،به که‌سێکی بڕێک پاره‌ی هه‌بێ نمره‌ی شه‌ش وبه‌وانه‌ش وا سواڵ ناکه‌ن پوانی یه‌ک وسفریش بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له هه‌ژارخانه‌کان ده‌ژین ...ئیتر بۆ هه‌موو چالاکیه مرۆییه‌کان به‌م شێوه‌یه ده‌جوڵێینه‌وه ،به‌م پێیه بۆ هه‌ر که‌سێک نمره‌یه‌ک داده‌نێین وله‌و که‌سانه‌ی زۆرترین نمره‌یان له چالاکیه‌که‌ی خۆیاندابه ده‌ست هێناوه گروپێک چێ ده‌که‌ین و به‌و گروپه‌ش ده‌ڵێین بژارده)( )که ئه‌مانه گروپی یان توێژی سه‌روتری کۆمه‌ڵگه‌ن وبژارده‌ی ده‌سه‌ڵاتدار یان چینی سیاسی له چه‌ند کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز پێکهاتووه‌و له رواڵه‌تدا بریتین له گروپگه‌لێکی دیاریکراو که جیاکردنه‌وه‌یان زۆرکات کارێکی ئه‌سته‌مه‌و به گروپی ئه‌ریستۆکرات ده‌ناسرێن .
به‌ڵام جۆرج گۆرڤیتچ له نوسینه‌که‌یدا به ناوی (توێژینه‌وه‌یه‌ک له چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان) دووای ئه‌وه‌ی ره‌خنه له تێڕوانین وپێناسه‌ی مارکسیانه ده‌گرێت بۆ چین که زۆر گرنگی به‌و گروپانه نه‌دراوه که هاو ئه‌رکن یان فره ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تین وه‌کو خێزان وبنه‌ماڵه‌و خزمایه‌تی وئه‌و کار‌و ئه‌رکانه‌ی به‌مه‌به‌ستی قازانجی ئابوری رووت نه‌کراون یان ناکرێن ،چین به کۆمه‌ڵه‌یه‌کی گشتگیر‌و یه‌کگرتوو داده‌نێت وده‌ڵێت چین کۆمه‌ڵه‌یه‌کی راستی ( واقعی) ویه‌کگرتووه، کارێکی هاوبه‌شیان هه‌یه وئه‌نجامی ده‌ده‌ن بێجگه‌له‌وه‌ش یه‌ک ئاراسته‌ی ره‌فتاریان هه‌یه، چه‌مکی چینایه‌تی له‌به‌ر رۆشنایی چوار ڕه‌گه‌زه‌ی سه‌رکیدا دیاری ده‌کات ئه‌مانه‌ن:
1-په‌یوه‌ندی نێوان چین و ئه‌و گروپ و وتوێژانه‌ی تیایدا کۆبونه‌ته‌وه.
2- په‌یوه‌ندی چینه‌که به‌چین و توێژه‌کانی تره‌وه که‌دژایه‌تی یه‌ک ده‌که‌ن.
3- په‌یوه‌ندی چینه‌که به‌شێًوازی بونیادی کۆمه‌ڵگه به‌گشتی وئه‌و ره‌وشه‌ی که‌یارمه‌تی چینه‌کان ده‌دات بۆ ململانێ یان چالاکیان ده‌کات.
4-په‌یوه‌ندی چینه‌که به‌چه‌شنه‌کانی ئه‌و ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که‌تیایدا ده‌ژیت وبه‌سه‌ریدا گوزه‌ر ده‌کات.
بۆجیاکردنه‌وه‌ی چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌ته‌واوی گروپ و ده‌سته وکۆمه‌ڵه‌کانی تر له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا گۆرڤیتچ شه‌ش پێوه‌ری داناوه که ئه‌مانه‌ن.
1-تایبه‌تمه‌ندیه‌کی سه‌رووی ئه‌رکێتی.
2-دژایه‌تی کردنێکی رادیکالیانه‌ی چینه‌کان.
3- یه‌کگرتویی ریزه‌کانی ناوچینه‌که.
4- به‌هۆی سروشتی پێکهاته‌که‌یه‌وه رێگا به‌توانه‌وه‌ی نادات له‌ناو کۆمه‌ڵگادا.
5- چینه‌کان مه‌یلی پێکهاته‌یه‌کی ته‌واوو یه‌کانگیریان هه‌یه.
6- چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان کۆمه‌ڵه‌ی فیعلی دوور له‌یه‌ک ده‌نوێنن( ).
کۆمه‌ڵگه به‌لای (گائیتانۆ مۆسکا)وه له دوو چین پێکهاتووه ،له‌م باره‌وه ده‌ڵێت له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا ، له وڵاتانێک که که‌متر په‌ره‌یان سه‌ندووه‌و ته‌نانه‌ت ده‌ستیان به پێگه‌ی شارستانیه‌تیش نه‌گه‌یشتووه هه‌تا پێشکه‌وتوترین وده‌وڵه‌مه‌ندترین کۆمه‌ڵگه‌کان له دوو چین زیاتر به‌دی ناکرێت ،چینێک که بڕیار ده‌داو چینێک که بڕیاره‌کان جێ به‌جێ ده‌کات ،چینی یه‌که‌م زۆربه‌ی کات پێکهاتووه له که‌مترین تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ وده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ده‌ستی خۆیدا راگرتووه وله هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵات که‌ڵک وه‌رده‌گرێت ،چینی دووه‌میش که‌وا زۆرترینی کۆمه‌ڵ له خۆده‌گرێت له‌لایه‌ن چینی یه‌که‌مه‌وه هێندێک جار به شێوه‌ی یاسایی زۆرجاریش به شێوه‌ی توند‌و تیژی ودیکتاتۆریانه ئیداره‌و کۆنترۆڵ ده‌کرێت ( ).
چین لای کارل مارکس بریتیه له‌کۆمه‌ڵێک بنه‌مای به‌رهه‌مهێنان ، خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری هاوبه‌شن شوێنیان له‌چوارچێوه‌ی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌رێگای جێکاریان له‌پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان ورۆڵی سیاسی وئایدۆلۆژیان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا دیاری ده‌کرێت، واته چین به چه‌مکی مارکسیانه ، بریتیه
له‌کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک پیناسه‌یان به‌هۆی په‌یوه‌ندیان به‌ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه ده‌کرێت.
بنه‌چه‌ی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی لای مارکس ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دابه‌شبوونی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی ، یه‌که‌م ئه‌وانه‌ی کار بۆ دابینکردنی بژێوی ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر کار نه‌که‌ن ناژین، دووه‌م ئه‌وانه‌ی کاربۆ زێده‌بایی وقازانج ده‌که‌ن ،مارکس له‌سه‌ر ئه‌م پێودانگ وپێوه‌رانه چینی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاری ده‌کات :-
1-رۆڵی ئه‌وانه له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا .
2-ده‌ستاوده‌ستکردنی سه‌روه‌ت وسامان ودابه‌شکردنی .
3-هاوبه‌شی وپشکداری وبه‌شداری کردن له ململانێی سیاسی وهه‌وڵدان بۆ به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات وبه‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه به پێی جیهانبینی خۆ .
4-بوونی هۆشیاری چینایه‌تی واته ئایدیۆلۆژیای چینایه‌تی له لای هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌ی له ململانێی یه‌کتردان له‌م تێکۆشان وخه‌باته‌یاندا( ) .
له کۆتاییدا ،ئه‌گه‌رچی کارێکی ئاسان نیه ،به‌ڵام تاراده‌یه‌ک ده‌توانین بڵێین له‌م پێناسانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و رایه‌ی که‌بتوانین له‌پێًناسه‌یه‌کی چڕ‌و گشتگیردا چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دیاری بکه‌ین وبڵێین چینی کۆمه‌ڵایه‌تی بریتیه له کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به ژماره زۆر له‌رووی چه‌ندایه‌تیه‌وه ،له ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که ریزبه‌ندی کراوه و توێژه‌کانی له‌یه‌کتر جیاکراونه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌کی راستی هه‌ن وهه‌ستیان پێده‌کرێت یان له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاردانی که‌سی هێڵێک به نێوانیاندا ده‌کێشرێت ، ئه‌م توێژانه‌ش یان هه‌ر له‌راستیدا له‌یه‌کتر جیاوازن و جیاوازیه‌کانیش له‌سه‌ربنه‌مای کۆمه‌ڵایه‌تی وکلتوری روون وئاشکران، یان به‌چه‌ند پێوه‌رێک توێژه‌ر له‌کاتی توێژینه‌وه‌که‌یدا رێکی ده‌خات بۆله‌یه‌کتر جیاکردنه‌وه‌ی چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی وریزبه‌ندیان ده‌کات به پێی ئه‌و پێوه‌رانه .