سه‌رژمێری له شێوه ساکارو سه‌ره‌تاییه‌که‌یدا رابردوویه‌کی کۆن و دوورودرێژی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه ،له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تانی کۆیله‌داری بابلی ومیسری وگریک ورۆمدا زۆرجار هه‌وڵیانداوه هێزو توانا مرۆیی وئابووریه‌کانی خۆیان بزانن وله رێگه‌ی سه‌رژمێریه‌وه بڕی باج وسه‌رانه‌و نێرینه‌ی ته‌مه‌ن سه‌رووی هه‌ژده‌ساڵ هه‌ژمار بکه‌ن بۆ کاروباری سه‌ربازی وکاتی پێویستی ده‌وڵه‌ت ،به‌ڵام هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی کۆده‌کرانه‌وه به نهێنی و له تۆمارگه‌ی کاربه‌ده‌سته باڵاکاندا ده‌مانه‌وه، چونکه هیچ ئامانجێک له‌پشت ئه‌و سه‌رژمێریانه‌وه نه‌بوو جگه له سه‌رانه‌و سه‌ربازی
،له کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌وه له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی وپه‌ره‌سه‌ندنی ئامێر‌و که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان وداهێنانی ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه‌ی خێراتر و تێکه‌ڵاوبوونی کلتووره‌کان وسه‌رهه‌ڵدانی بیرۆکه‌ی داگیرکاری وده‌ست به‌سه‌راگرتنی ناوچه دووره‌کان له ئه‌فریقیاو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وهندو شوێنه‌کانی تر ،شێوازێکی نوێی سه‌رژمێری له وڵاتانی ئه‌وروپیدا سه‌ری هه‌ڵدا ،که گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی بریتی بوون له خۆئاماده‌کردنێکی باشی پێش وه‌خته له رێگه‌ی پرۆڤه‌و راهێنان به که‌سانی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌که‌و ئاماده کردنی فۆرمی خێزانیی تایبه‌ت وجیاکردنه‌وه‌یه‌کی ووردی زانیاریه‌کان وتاوتوێ کردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێویستن له‌م سه‌رژمێریه‌دا کۆ بکرێنه‌وه‌و هۆشیارکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له گرنگی وبایه‌خی پرۆسه‌که‌و دابینکردنی بودجه‌یه‌کی باش بۆ ئه‌م کاره‌و چه‌ندین ورده‌کاری تر ،یه‌که‌مین سه‌رژمێری له‌م جۆره ،واته به‌شێوه‌ی فۆرمی خێزانی و پۆلێن کردنی زانیاریه‌کان ئه‌نجام درابێت له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 18 ده‌ستی پێکردووه یه‌که‌م سه‌رژمێری له سوید له ساڵی (1749) ئه‌نجام دراوه دواتر له ئه‌مریکا له ساڵی 1780 و له فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له ساڵی (1801) وئیتر تا ناوه‌راستی سه‌ده‌ی بیسته‌م ته‌واوی وڵاتانی جیهانی گرته‌وه‌و هیچ وڵاتێک نه‌ما به‌رنامه‌رێژی بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه نه‌کات وهه‌ر پێنج ساڵ جارێک یان ده ساڵ جارێک ئه‌نجامی نه‌دات ،،سه‌رژمێری بوو به یه‌کێک له ماک ونیشانه‌کانی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌و به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی پلان و به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدان له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا ,به تایبه‌تی له دووای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رێکخراوی تایبه‌ت وبه‌رنامه‌ی تیابه‌تی بۆ دانرا ،چ بۆ هاوکاری کردنی وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو یان توێژینه‌وه له دیارده دانیشتوانیه‌کان به گشتی دوواتر رێنمایی کردنی وڵاتان و ئاگادار کردنه‌وه‌یان له مه‌ترسیه‌کانی نه‌بوونی داتای پێویست له‌سه‌ر چه‌ندایه‌تی وچۆنایه‌تی دانیشتوان ،مێژووی ئه‌م هه‌وڵانه له ئێراقدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ره‌تای پێکهێنانی ئێراق له دووای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م وله ساڵی 1920 ، دروست بوونی ئێراق وه‌کو ده‌وڵه‌تێک له ناوچه‌که‌دا به گرفت ده‌ستی پێ‌کرد ،یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کیه‌کانی لکاندنی باشووری کوردستان بوو به‌م ده‌وڵه‌ته تازه درووست بوه‌وه ،که له‌ساڵی 1920وه درێژه‌ی کێشا تا ساڵی 1925 له‌م ماوه‌یه‌شدا سێ لیژنه‌ی فه‌رمی جیاواز سه‌رقاڵی سه‌رژمێری دانیشتوانی ناوچه‌که بوون (لیژنه‌ی به‌ریتانی ولیژنه‌ی حکومه‌تی تورکی و لیژنه‌ی ئێراقی تازه درووستبوو له ویلایه‌تی به‌غداو به‌سره)دوواتر له ساڵی 1927دا چه‌ند هه‌وڵێک دران بۆ سه‌رژمێری کردنی دانیشتوانی ئێراق به گشتی به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون وبه خه‌مڵاندن ومه‌زه‌نده‌کاری ژماره‌که‌یان دیاری کرد ،دووای ئه‌مه‌ش له ساڵی 1935دا به هه‌مان شێوه خه‌مڵاندنێکی تر بۆ دانیشتوانی ئێراق کرا ، به‌ڵام یه‌که‌م سه‌رژمێری فه‌رمی وله رێگه‌ی فۆرمی تایبه‌ت وبه‌شداری لایه‌نی نێو ده‌وڵه‌تی وله لایه‌ن خه‌ڵکی شاره‌زاو تا راده‌یه‌ک پیسپۆڕه‌وه ئه‌نجامدرابێت ئه‌و سه‌رژمێریه پڕ که‌موکورتی و ناته‌واوه‌یه که له ساڵی (1947) ئه‌نجام دراوه ،به هه‌زاران گوندی کوردستان تۆمار نه‌کراوه‌و به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رژمێریه‌که سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان نه‌کردووه ،له ناو کورددا خه‌ڵکی خوێنده‌وار و به‌رپرس له فه‌رمانگه‌کاندا زۆر که‌م بووه ،بۆیه کورد به رێژه‌یه‌کی زۆر که‌م له‌م پرۆسه‌یه‌دا وه‌کو کارمه‌ند وفه‌رمانبه‌ری تۆمارکردن به‌شداری کردووه ئه‌وانه‌ی به‌م کاره هه‌ستاون زۆربه‌یان کۆنه سه‌ربازو فه‌رمانبه‌ری عوسمانی یان نه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه بوون له تورکیاوه گه‌ڕابوونه‌وه ،ده‌بینین ته‌نیا له‌که‌رکوکدا بۆ نموونه زیاتر له(1500) که‌س له سه‌رژمێری ساڵی 1947دا شوێنی له دایک بوونیان تورکیایه ،سه‌ره‌ڕای که‌موکورتیه‌کانی بریار بوو ئیتر هه‌ر (10) ساڵ جارێک سه‌رژمێری له ئێراقدا دووباره بکرێته‌وه , بۆیه دواتر له ساڵه‌کانی (1957 – 1965 – 1977 – 1987) سه‌رژمێری ئه‌نجام دراوه له مانه‌شدا جگه له ساڵی 1957 ئیتر له هه‌موو سه‌رژمێریه‌کانی تردا ره‌وشی سیاسی وکارگێڕی له ئێراقدا له‌وپه‌ڕی نائارامی و نا له‌باریدا بووه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی ،که یه‌کێک له‌مه‌رجه‌کانی سه‌رژمێری سه‌رکه‌وتو ئارامی وله باری ره‌وشی سیاسی و کارگێڕیه ،ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له ساڵی 1965دا خۆی نائاسایی بوو ،ئێراق به یه‌ک زنجیره کوده‌تاو شه‌ڕو ناکۆکیدا تێده‌په‌ڕی ،جگه له‌وه‌ی له کوردستاندا شۆڕشی ئه‌یلول چوارساڵ زیاتر بوو درێژه‌ی هه‌بوو ،له ساڵی 1977دا سه‌دان هه‌زار کورد ئاواره‌ی ئێران ووڵاتانی جیهان بوون ،له‌و سه‌رژمێریه‌دا ناونوس نه‌کران ،له ساڵی 1987یشدا که دووا سه‌رژمێریه له‌م سێ پارێزگایه‌ی کوردستاندا کرابێت ،گونده‌کانی کوردستان هه‌موو وێران کرابوون و جگه له ناوه‌ندی پارێزگاکان وشارۆچکه‌کان وئه‌وانه‌ی ده‌که‌وتنه سه‌رجاده‌ی قیر ئیتر ته‌واوی ناوچه‌که به‌گشتی کرابووه ناوچه‌ی سه‌ربازی و قه‌ده‌غه‌کراو ونه‌ک هه‌ر ناونوس نه‌کران به‌ڵکو دوواتر به‌ر شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال که‌وتن و ئه‌وانه‌ی رزگاریشیان بوو ،که‌سی له‌و سه‌رژمێریه‌دا ناونوس نه‌کراوه ،حکومه‌تی ئه‌و کاته له به‌غدا به نیازی قڕکردنی یه‌کجاره‌کی کورد بوو ،کوردیش هیچ پشت وپه‌نایه‌کی نه‌بوو ،بۆیه حکومه‌تی ناوه‌ندی له سه‌رژمێری 1987دا به ئاره‌زووی خۆی چه‌ندی به کورد ده‌نووسی وله کوێی ده‌نوسی که‌س نه‌بوو ره‌خنه بگرێت ، یان بڵێت بۆچی رێژه‌ی کورد له‌م شاره به‌م شێوه نائاساییه دابه‌زی؟؟! ،له ساڵی (1997)دا به هه‌مان شێوه‌ی سه‌رژمێریه‌کانی پێشووتر سه‌رژمێریه‌ک له ئێراق کرا به‌ڵام جگه له که‌رکوک سێ پارێزگاکه‌ی تری کوردستانی نه‌گرته‌وه ،ئه‌وانه‌ی له که‌رکوک وخانه‌قین وشه‌نگال و ناوچه به زۆر دابراِوه‌کانی تر ناونوس کران به عه‌ره‌ب له قه‌ڵه‌مدران ,ئیتر له‌مانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که به درێژایی مێژووی ئێراق له هه‌موو سه‌رژمێریه‌کاندا کورد غه‌درو سته‌می لێکراوه‌و هه‌رگیز ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی پیشان نه‌دراوه ،ئه‌مه‌ش گرفتێکی گه‌وره‌ی بۆ درووست کردووه له بواره‌کانی وه‌رگرتنی پۆسته کارگێڕی ودیاریکردنی دارایی وبوجه و خزمه‌تگوزاری هه‌رێمه‌کان وده‌نگدان ودیاری کردنی رێژه‌ی سه‌ندوق هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌کانی تری وه‌کو رێژه‌ی له سوپا‌و پۆلیس وناردنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندکار و ...هتد له ئێراقی فیدرالدا ، ئێستاش بڕیار وایه له مانگی تشرینی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا ،نزیکه‌ی یه‌ک مانگی تر سه‌رژمێریه‌کی گشتی له سه‌رانسه‌ری ئێراقدا ئه‌نجام بدرێت ،ئه‌گه‌ر چی پارێزگاکانی کوردستان به که‌رکوکیشه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی تێکده‌رانه‌ی شۆڤینیست ودوژمنانی کورد له بارێکی ئارام وئاماده باشیدان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م سه‌رژمێریه به‌ڵام ره‌وشی بێ حکومه‌تی له به‌غداو رێک نه‌که‌وتنی لایه‌نه‌کانی تر له ئێراقدا دوور نیه جارێکی تر ئه‌م پرۆسه گرنگه دووا بخات وغه‌درو سته‌مه‌کانی سه‌رکوردیش به هۆی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی درێژه‌یان هه‌بێت .