هه‌روه‌کو چۆن له رابردوودا حکومه‌ته‌کان ته‌نیا له کاتی گرتن وراپێچکردنی گه‌نجه‌کانی کۆمه‌ڵگه بۆبه‌ره‌کانی جه‌نگ یان بۆ وه‌رگرتنی باج وسه‌رانه ده‌هاتنه ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ،ئیتر هه‌ر بۆ ئه‌و دوو مه‌به‌سته‌ش سه‌رژمێریه‌کی گشتیان ده‌کرد ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنی هزری هیومانستی مرۆڤدا ئاراسته‌کانی بیرکردنه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌و ئاینده‌ی مرۆڤایه‌تی ودرووستکردنی جۆرێکی تری رێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات ،بۆیان ده‌رکه‌وت یه‌کێک له کۆڵه‌گه‌و بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی هێنانه‌دی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئارام و خۆشگوزه‌ران هه‌بوونی زانیاری پێویسته له‌سه‌ر ته‌واوی بوار‌و لایه‌نه‌کانی خودی کۆمه‌ڵگه‌که
،ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی سه‌رژمێریه‌کی گشتیه‌وه به‌ده‌ست دێت بۆیه ئیترله کۆمه‌ڵگه‌کاندا سه‌رژمێری هه‌ر به نیازی گرتن وسه‌رانه ئه‌نجام نه‌درا ،هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین زانیاری درا له‌سه‌ر هه‌ر تاک وخێزانێکی کۆمه‌ڵگه‌که له هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی سه‌رژمێریدا ،ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تاکانی مێژووی سه‌رژمێریه گشتیه‌کاندا ئه‌و زانیاریانه‌ی کۆ ده‌کرانه‌وه زۆر که‌م ودیاریکراو بوون به ڵام به پێی قۆناغه‌کانی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌و په‌ره‌سه‌ندنی توێژینه‌وه دانیشتوانیه‌کان ده‌ستکاری فۆری راپرسی و چۆنایه‌تی زانیاریه کۆکراوه‌کانیش ده‌کرا ،ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رژمێری گشتی سه‌رنجی گۆڕانکاریه‌کانی بده‌ین به پێی گۆڕانی ئامانجه‌کان پرسیارنامه‌و چۆنایه‌تی زانیاریه‌کان گۆڕاون ،دیاره ئه‌م گۆڕانی چۆنایه‌تیه له دیدو بۆچوون وجیهانبینی مرۆڤه‌کاندا به‌رامبه‌ر سه‌رژمێری وئاماری گشتی کۆمه‌ڵێک هۆکاری له پشته‌وه بوو ،لێره‌دا ئاماژه به هه‌دێکیان ده‌که‌ین :-
1—مه‌ترسی کۆمه‌ڵگه‌کان له‌یه‌کتری و پێشبینی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له نێوانیاندا بۆ پێویستیه‌کانی شه‌ڕو خۆئاماده‌کردن بۆ جه‌نگ له‌کۆمه‌ڵگاکاندا هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌ی هێنایه پێشه‌وه که‌به‌رپرسان بیرێک له هێزی مرۆیی و تونای ئابوری خۆیان بکه‌نه‌وه بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌ک ،بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه پێویستیان به‌سه‌رژمێری هه‌بوو ،ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م هه‌نگاوه ته‌نیا بریتی بووبێت له تۆمار کردنی ناوی نێرینه‌و جیاکردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زه‌کان و ته‌مه‌نه جیاوازه‌کانیش دوواتر بووه به یه‌که‌مین سه‌رچاوه‌ی زانیاری بۆ توێژینه‌وه دانیشتوانیه‌کان و له ئاینده‌دا هه‌ر تۆمارکردنێکی تری به دووادا هاتبێت ده‌رگای بۆ به‌راورد کردن و زانینی گۆڕانکاریه‌کان کردووه‌ته‌وه ،که ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی گرنگی توێژینه‌وه‌ی زانستیه .
2-گه‌شه‌کردنی خێرا‌و زۆربوونی پڕ مه‌به‌ستی دانیشتوان هه‌ر له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌و تا کۆتایی نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیستیش له سه‌ر ئاستی جیهانی دانیشتوان زۆر به خێرای له زۆر بووندا بوو ،بۆیه به (ته‌قینه‌وه‌ی دانیشتوان)ناو ده‌براو بووه هۆی به‌ده‌ر که‌وتنی چه‌ندین تیۆر‌و بیروبۆچونی دژ به‌یه‌ک له‌باره‌ی ئاینده‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی و دانانی رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م گرفته جیهانیه ،وه‌کو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کیش سه‌یر ده‌کرا له‌سه‌ر ئاینده‌ی مرۆڤایه‌تی بۆیه له ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه گرنگی وبایه‌خێکی زۆر به‌م بواره دراو جگه له توێژینه‌وه چه‌ندین کۆنگره‌و کۆنفراسی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ پرسی دانیشتوانی به‌سترا .
3-دووای په‌یدا کردنی ئه‌زموون وکه‌ڵه‌که بوونی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ره‌وشی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌کان ودۆزینه‌وه و کۆنترۆڵکردنی ئه‌و توانا‌و سامانه سروشتیانه‌ی له ژینگه‌کانیاندا هه‌بوو ،بیری به‌ستنه‌وه‌ی بواره‌کانی (ژماره‌ی دانیشتوان و توانای ئابووری و په‌ره‌پێدان)له لای توێژه‌رو زانایانی بواری زانسته کۆمه‌ڵایتی ومرۆڤایه‌تیه‌کان درووست بوو ،واته هه‌ستکردن به هه‌بوونی په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هیز له‌نێوان دانیشتوان و ژینگه و په‌ره‌پێداندا ،ئه‌مه‌ش هۆکارێک بوو بۆ توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی راگرتنی قه‌باره‌ی دانیشتوان ،یان جه‌ختکردنه سه‌ر به‌رهه‌مهێنان .
4-گه‌شه‌کردن و په‌ره‌سه‌ندنی زانسته‌کانی بایۆلۆژی و مرۆڤناسی و ئه‌نپرۆپۆمیتری (پێوانه‌ی مرۆیی) تایبه‌ت به نه‌ژادو ڕه‌گه‌زه مرۆییه‌کان وه‌کو مه‌غۆڵ وقه‌وقازی و زنجی و جیاوه‌ازیه‌کانیان له‌ڕووی پێکهاته‌ی جه‌سته‌ییه‌وه که‌بووه هۆی که‌ڵه‌که بوونی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر پێکهاته‌و جۆری مرۆڤه‌کان ،بۆ نموونه هه‌موو ئه‌و توێژینه‌وه ئه‌تنۆگرافیانه‌ی له‌سه‌ر گه‌لانی ئێراق کراون باس له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کورد ده‌که‌ن وه‌کو گروپێکی نه‌ته‌وه‌یی جیاواز له تورک وعه‌ره‌ب وفارس ،به ناچاری هه‌موو ئه‌و توێژه‌رانه‌ی له‌م بابه‌ته دوواون پێه‌یست بووه باسی دیارده دانیشتوانیه‌کانی په‌یوه‌ست به کورد بکه‌ن ،وه‌کو خه‌مڵاندنی ژماره‌یان ،شاره گه‌وره‌کانیان ،شوێنی نیشته‌جێبوون ودابه‌شبوونیان و...هتد هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌شێکن له توێژینه‌وه دانیشتوانیه‌کانی سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد و هه‌موو ئه‌م توێژه‌رانه‌ش گرفتی نه‌بوونی سه‌رژمێریه‌کی گشتی راسته‌قینه‌ی جێی باوه‌ڕیان هه‌بووه له کوردستاندا .
5-گه‌شه‌کردنی زانستی ئامار وه که‌ڵه‌که‌بوونی زانست و زانیاری دامه‌زراو له‌سه‌ر ژماره‌و به‌راوردکردن و جیاوازی ره‌که‌زی و ته‌مه‌ن له کۆمه‌ڵگه‌کاندا ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئاسانکاری له ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه دانیشتوانیه‌کاندا به گشتی ،له کوردستاندا ئه‌مه له باره‌ی بزاوتی دانیشتوانیه‌وه زۆر پاشکه‌وتووه‌و گۆڕانکاریه وورده‌کانی سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کورد به نه‌زانراوی ماونه‌ته‌وه ،له دایک بوون ومردن وره‌وکرنی ده‌ره‌کی و زۆربوونی سروشتی ساڵانه له کوردستاندا به هۆی چه‌ندین هۆکاری سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی و دابه‌شبوونی کوردستانه‌وه نازانرێت ،بۆیه توێژینه‌وه دانیشتوانیه‌کانیش فراوان نابن .
6-هۆکارێکی گرنگی گه‌شه‌کردنی توێژینه‌وه دانیشتوانیه‌کان بریتیه له شۆڕشی پیشه‌سازی و په‌یدابوونی که‌ره‌سه و ئامێری ته‌کنه‌لۆژی نوێ بۆ تومارکردن و وێنه گرتن و پێوانه و هاتووچۆو تێکه‌ڵاوی ،که‌کاری توێژینه‌وه دانیشتوانیه‌کانی خێراتر و ئاسانترکرد ،بۆ نموونه له هه‌ندێک کۆمه‌ڵگه‌دا وه‌کو (چین)سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی دانیشتوانی به‌ڵام له لایه‌ن یه‌کێک له به‌رزترین ئاستی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی له دایک بوون و له‌به‌رده‌م که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندندا ده‌ڵێت به له‌دایک بوونی ئه‌م مناڵه ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاته‌که‌مان گه‌یشته یه‌ک ملیار‌و سێسه‌د ملیۆن که‌س !، ده‌بێ له کوردستانیش سوود له‌م پێشکه‌وتنی ته‌کنَۆلۆژیایه ببینرێت .
7-به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری خه‌ڵک و هه‌ست کردن به‌گرنگی توێژینه‌وه‌ی زانستی و پشت به‌ستن به‌داتاو شیکردنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانیان ,ئه‌مه‌ش بووه پاڵنه‌رێک بۆ زیاتر توێژینه‌وه‌ی دانیشتوانی له قه‌باره‌و پێکهاته‌و دیارده دانیشتوانیه‌کانی تر هه‌تا له رێگه‌ی پلانی زانستیه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زانیارانه گرفته‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن .
8-به‌یاسایی و زانستی بوونی داموده‌زگاکانی به‌ڕێوه‌بردن که بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌بوو له‌سه‌ر دانیشتوان .
9-یارمه‌تی دانی رێکخراوه فه‌رمی و ناحکومیه‌کان و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان وه‌کو کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان دواتر نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به گه‌شه‌پێدانی مرۆییه‌وه هه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی دانیشتوانی و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری.
هه‌موو ئه‌مانه به درێژایی مێژووی نزیکه‌ی دووسه‌د ساڵی رابردوو هانده‌ر و هۆکاری گرنگ بوون بۆ پێشکه‌وتنی توێژینه‌وه دانیشتوانیه‌کان له جیهاندا .