گرنگی و بایه‌خی سه‌رژمێری گشتی هه‌ر له ده‌رخستن وخستنه رووی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی دانیشتواندا نیه له رۆژگار و سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیدا ،ته‌نیا ئه‌وه‌مان پێ ناڵێت له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا رێژه‌ی نێر‌و مێ چه‌نده‌و راده‌ی دانیشتوانی لادێی له‌گه‌ڵ شارنشیناندا چ جیاوازیه‌کیان هه‌یه ،به‌ڵکو دیکومێنتێکی ئه‌تنۆگرافی دابه‌شبوونی نه‌ته‌وه‌و ئاین ومه‌زهه‌به جیاوازه‌کانمان ده‌خاته به‌ر ده‌ست که له دووای خۆی بۆ چه‌ندین ساڵ له چاره‌سه‌رکردن ویه‌کلایی کردنه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری گرفته سیاسی و ئابووریه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌دا پشتی پێ ده‌به‌سترێت ولایه‌نه ناکۆکه‌کان له دانوستاندن وگفتوگۆکانیاندا وه‌کو به‌ڵگه به رووی لایه‌نی به‌رامبه‌ریاندا ده‌ده‌نه‌وه ،
ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی تا راده‌یه‌ک هۆمۆجینی و یه‌کانیگر و یه‌کگرتووشن سوود وبایه‌خی خۆی هه‌بێت به لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ به‌رنامه‌یه‌کی وه‌کو په‌ره‌پێدان و بڕینه‌وه‌ی به‌دجه‌ی تایبه‌ت بۆ هه‌رێمه‌کانی ئه‌وا بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌کو ئێمه که جگه له‌وه‌ی تا ئیستا کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر نه‌کراون و رووبه‌رێکی فراوانی خاکی وڵاته‌که‌مان به ناهه‌ق به ناوچه‌ی دابڕاو‌و جێی ناکۆکی دراوه‌ته قه‌ڵه‌م ،هه‌وڵێکی دوژمنکارانه‌ی به‌رده‌وامیش له ئارادایه بۆ له‌ت له‌تکردن ودابڕینی هه‌ندێک له وورده کلتوریه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و جیا کردنه‌وه‌یان له بنه‌چه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان و پیشاندانیان وه‌کو گروپێکی جیاواز بۆیه سه‌رژمێری بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی پێدا تێده‌په‌ڕێت پرسێکی بنه‌ڕه‌تی و چاره‌نوسسازه ،هه‌ر له روانگه‌ی هه‌ستکردنه به‌م گرنگی و بایه‌خه‌ی سه‌رژمێری بۆ کورد هه‌ندێک له دوژمنانی هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ په‌کخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه به تایبه‌تی له که‌رکوک و ناوچه به زۆر دابڕاوه‌کاندا تا رێگه له به‌ده‌رخستنی قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان بگرن و ئاستی زوڵم وسته‌مه‌کانی سه‌ر کوردیش به شاراوه‌یی بمێنێته‌وه چونکه ده‌کرێ له رێگه‌ی سه‌رژمێریه‌کی ووردی زانستیانه‌ی بێ لایه‌نی دوور له ده‌ستێوه‌ردانی شۆڤینیسته‌کان له رێگه‌ی فۆرمی ئاماده‌کراو بۆ سه‌رژمێری و دوواتر لێکدانه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی داتاکانیه‌وه قه‌باره‌ی راگواستن و گۆڕینی باری دیموگرافی و راده‌ی وێران کردن و چۆڵکردنی گونده‌کانی کوردستان و تا ئاستێک زیانه‌کانی قڕکردن وجینۆساید کردنی میله‌تی کوردیش بۆمان به‌ده‌ر بکه‌وێت ،ئه‌ویش به‌به‌راورد کردنی ئاستی گه‌شه‌کردنی دانیشتوان له نێوان سه‌رژمێریه‌کاندا یان به به‌راورد کردنی زۆربوونی سروشتی له نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی لادێی باشووری ئێراق و کۆمه‌ڵگه‌ی لادێی له کوردستان ،ئیتر ئه‌م سه‌رژمێریه وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌گۆڕ وجێی باوه‌ڕی توێژه‌رو ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه تا چه‌ند قۆناغێکی تر له ئاینده‌دا پشتی پێ ده‌به‌سترێت و شرۆڤه ولێکدانه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی هه‌مه لایه‌نه‌ی بۆ ده‌کرێت ،چونکه له دێموگرافیاو زانستی دانیشتوانناسیدا سه‌رچاوه‌کانی زانیاری بۆ توێژینه‌وه دانیشتوانیه‌کان به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌ش ده‌بن ئه‌وانه‌ش (سه‌رچاوه نه‌گۆڕه‌کانی زانیاریی و سه‌رچاوه گۆڕاوه‌کانی رۆژانه‌ن ) ،سه‌رچاوه نه‌گۆڕه‌کانی زانیاری بریتین له‌و سه‌رچاوانه‌ی قه‌باره‌و پێکهاته‌و دابه‌شبوون و به‌شێکی زۆری چۆنایه‌تی دانیشتوان وچه‌ندین وورده‌کاری تری سه‌ر دانیشتوانیان تێدایه و بۆ ماوه‌یه‌کی مێژوویی دوور‌و درێژ وه‌کو دیکۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی دێموگرافی سوودی لێ ده‌بینرێت له پرۆژه‌و پلانی په‌ره‌پێدان و نه‌خشه‌کانی تری کاری حکومه‌تدا ئه‌میش وه‌کو سه‌رژمێری گشتی و ڕووپێوی دانیشتوانی ،به‌ڵام گروپی دووه‌م سه‌رچاوه گۆڕاوه‌کانی رۆژانه‌ی زانیارین ، بریتین له‌و جۆره زانیارانه‌ی له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ڕۆژانه گۆڕانیان به‌سه‌ردادێت و تۆمارکردنیان ده‌که‌وێته سه‌ر ئاستی پێشکه‌وتنی هۆشیاری و زانستی و ته‌کنۆلۆژی کۆمه‌ڵگه‌که‌و گرنگی پێدانی به پرسه دێموگرافیه‌کان وه‌کو تۆمارکردنی ژیانداری (واته تۆماری رۆژانه‌ی مردن و له دایک بوون )و ئاماری ره‌وکردن به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه چ بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری سیاسی ووڵاته‌که یان ره‌وکردنه ناوخۆییه‌کانی بێت له‌سه‌ر ئاستی لادێ وشار یان له شارۆچکه‌کانه‌وه بۆ شاره گه‌وره‌کان یان له شاره گه‌وره‌کانه‌وه بۆ پایته‌خت به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی داموده‌زگا فه‌رمی و خزمه‌تگوزاریه‌کانی لێیه .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئێراقی له‌وه‌تی دامه‌زراوه‌و باشووری کوردستانی پێوه لکێنراوه هه‌رگیز بیست ساڵی ته‌مه‌نی به ئارامی وبێ شه‌ڕو هه‌وڵی کوده‌تاو ململانێی خوێناوی نه‌بردووه‌ته سه‌ر بۆیه جگه له‌سه‌رژمێری سه‌رچاوه‌کانی تری زانیاری له‌سه‌ر دانیشتوان زۆر به‌که‌می له توێژینه‌وه دانیشتوانیه‌کاندا سوودیان لێ بینراوه ،بۆ نموونه له کۆتایی په‌نجاکانه‌وه گه‌لی کورد له ئێراقدا هه‌وڵی خۆده‌ربازکردن وبه‌جێ هێشتنی ئێراق ده‌دات وله دووای نسکۆی 1975یشه‌وه چه‌ندین ئۆردوگای نیشته‌جێکردن وداڵده‌دانی هه‌زاران خێزانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی ئێراق درووست کراوه ،که ته‌نیا ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه به زیاتر له ملیۆنێک مه‌زه‌نده ده‌کرێت که‌چی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی ئێراقی نیه ژماره‌ی کۆچبه‌رانی تێدا بێت ،یان له دووای ساڵی 2006 و ته‌قاندنه‌وه‌ی گۆڕی ئیمامه‌کانی شیعه له سامه‌ڕا به پێی هه‌ندێک له‌سه‌ر چاوه بیانیه‌کان ژماره‌ی په‌نابه‌رانی ئێراقی له ده‌ره‌وه گه‌یشته پێنج ملیۆن که‌س ،که‌چی له ناوخۆی ئێراقدا ته‌نیا سه‌رچاوه‌یه‌ک نیه جێی باوه‌ڕ بێت وئه‌م هه‌واڵانه پشت راست بکاته‌وه چونکه رێژه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م ژماره‌یه به نهێنی و له رێگه‌ی قاچاغه‌وه له دۆزه‌خی ئێراق هه‌ڵاتوون ،بۆیه سه‌رژمێری وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌گۆڕ بۆ توێژینه‌وه دانیشتوانیه‌کان هه‌میشه پشتی پێ ده‌به‌سترێت .