دووای خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی به‌رێز ماموستا موسڵح ئێروانی له‌سه‌ر کێشه ئیتیکیه‌کانی توێژینه‌وه دوواتر به هۆی په‌یوه‌ندی راسته‌خۆی بابه‌ته‌که به توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و کاری ئێمه‌وه به پێویستم زانی سه‌رنجه‌کانم له‌سه‌ر نوسینه‌که و ته‌واوی بابه‌ته‌که ده‌ربڕم......
. دووای ده‌ست خۆشی و هیوای سه‌رکه‌وتن وته‌ندرووستی بۆ برای خۆشه‌ویستمان و پشتگیری ته‌واوم بۆ داواکاریه‌که‌ی له‌سه‌ر پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی پشکنین ده‌مه‌وێت بڵێم :-
یه‌که‌م :-هه‌روه‌کو له وتاره‌که‌دا هاتووه ئه‌م وتاره هه‌وڵدانێکه بۆ ناساندنی پڕه‌نسیپه‌کانی کێشه ئێتیکیه‌کانی توێژینه‌وه له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا به لای منه‌وه ناکرێ کایه ئیتیکیه‌کانی توێژینه‌وه ته‌نیا له مافی لیتوێژه‌دا کورت بکه‌ینه‌وه که ئه‌م وتاره له‌سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی له ژێر ناونیشانی (ئیتیکی توێژینه‌وه)دا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه به‌ڵکو له پاڵ مافه‌کانی لێتوێژه‌ر و ره‌زامه‌ندی بۆ بوون به هاوکارو زانیاری ده‌رێک کۆمه‌ڵێک بواری تری ئیتیکی هه‌یه له توێژینه‌وه‌دا ده‌بێ له‌به‌رچاو بکیرێن ئه‌گه‌ر ئێمه باس له پره‌نسیپه ئیتیکیه‌کانی توێژینه‌وه‌ی زانستی بکه‌ین ، کاریگه‌ری و گرفت و کێشه ئیتیکیه‌کانیان ئه‌گه‌ر به‌قه‌د ناو زراندن و له‌که‌دارکردنی لێتوێژه‌ریش نه‌بێت زور له‌وه که‌متر نیه وه‌کو هه‌ڵبژاردنی بابه‌تێک هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌نجام وکۆتاییه‌که‌ی روونه ،به‌مه‌به‌ستی زانست و گه‌ران به دووای زاستدا نیه یان وه‌رگرتنی بیرۆکه‌و گواستنه‌وه‌ی زانیاری و به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌کان بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به خاوه‌نه‌کانیان بکرێت یان دووباره کردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی که‌سێکی تر یان به‌کرێ گرتنی توێژه‌رێکی تر بۆ نوسین ئه‌مه دیوێکی تری ئێتیکی توێژینه‌وه‌یه و کاری لیژنه‌کانی ئیتیکی توێژینه‌وه‌ش نابێ هه‌ر تایبه‌ت بێ به مافی لێتوێژه‌ر به‌ڵکو هه‌موو کێشه ئه‌خلاقی وئیتیکیه‌کان بگرێته‌وه
دووه‌م :ئه‌وه‌ی له‌م وتاره‌دا باس ده‌کرێت وه‌کو زیان پێگه‌یشتنی لێتوێژه‌ر جارێک له کوردستاندا به‌و شێوه‌یه بوونی نیه ..بۆ؟؟ قه‌ت رووی نه‌داوه ته‌نیا توێژه‌رێک له کوردستان بووبێته هۆی سه‌ر ئێشه‌و درووست کردنی کێشه‌یه‌ک بۆ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی !!!چونکه له لایه‌ک هێشتا به‌شێکی زۆری توێژه‌ره‌کانمان هه‌وڵی سه‌لماندنی زانستیانه‌ی گرفتی توێژینه‌وه‌که‌یان ناده‌ن به‌ڵکو ئامانجیان له‌و نوسینه وه‌رگرتنی (بروانامه‌که و وه‌زیفه‌که‌و موچه‌که)یه ئیتر نه‌ک هه‌ر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان چۆن شتێک بنووسن دڵی که‌س بریندار نه‌که‌ن ،به‌ڵکو چاوه‌ڕوانن ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌کان ئافه‌ریمیان بکه‌ن باشترین به‌ڵگه‌ش زۆر له توێژه‌ره‌کانمان دووای ته‌واو کردنی توێژینه‌وه‌کانیان به نیازی پۆستی کارگێڕی ودوورکه‌وتنه‌وه‌ن له نوسین وتوێژینه‌وه ،له لایه‌کی تریشه‌وه لێتوێژه‌ری کوردیش هێنده هۆشیاره قه‌ت قسه‌یه‌ک ناکات بڵاوکردنه‌وه‌ی خراپ بێت بۆی .یان زیان به پێگه کۆمه‌ڵایه‌تی و کارگێڕی و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریه‌کانی بدات ،به دڵی توێژه‌ر قسان ده‌کات بۆیه ناکرێ بۆ توێژینه‌وه پشت به قسه‌ی لێتوێژه‌رببه‌سترێت ،لێره‌وه بۆ ئه‌م جۆره بابه‌تانه به دزی چاودێری کردن و به بێ ئاگاداری لێتوێژه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری تا راده‌یه‌ک ره‌وایه چونکه ئه‌گه‌ر بزانێت له به‌رامبه‌ر توێژه‌ردا قسه ده‌کات یان ره‌فتار ده‌کات به ته‌واوی له که‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆی جیاوازه ،بۆ نموونه هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌کان له کاتی ئاسایی‌دا گله‌یی وگازانده له به‌رپرس وبه‌رێوه‌به‌ره‌کانیان ده‌که‌ن ، باس له گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن ،کاتێک توێژه‌رێک ده‌یه‌وێت زانستیانه و جدی قسه له‌سه‌ر ئه‌مه بکات له‌گه‌ڵیاندا یه‌کسه‌ر باسه‌که ده‌گۆڕن
سێیه‌م :له بابه‌تی میتۆدا هه‌ر له قۆناغی دووه‌می خوێندنی به‌رایی زانکۆ (به‌کالوًریۆس)وه له کۆمه‌ڵناسی له ژێر ناونیشانی خه‌سڵه‌ته‌کانی توێژه‌ر یان توێژه‌ر ده‌بێ چۆن بێ ئاماژه به‌وه ده‌کرێت که یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی سه‌رکه‌وتنی توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به ده‌ستهێنانی متمانه‌ی لێتوێژه‌ره‌و ده‌بێ ئه‌ویش نهێنی پارێز‌و وه‌فادار بێت به‌رامبه‌ر نهێنیه‌کانی لێتوێژه‌ر به تایبه‌تی له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیان به ژیانی که‌سی و ئاکاری و ده‌روونی ئه‌ندامانی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌وه هه‌یه ،بۆیه نابی وا سه‌یر بکه‌ین که له زانکۆکانی کوردستاندا ئه‌م بواره فه‌رمۆش کراوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا وه‌کو پێویست گرنگی به پره‌نسیپه ئاکاریه‌کانی توێژینه‌وه‌ی زانستی نه‌دراوه‌و زۆر راسته ده‌بێ له گفتوگۆکانی نێوان ئه‌کادیمست و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا یه‌کێک بێت له بابه‌ته گرنگه‌کان .
چواره‌م: ئه‌وه‌ی له توێژینه‌وه پزیشکیه‌کاندا ئیستا به‌رچاو ده‌که‌وێت له باره‌ی پا به‌ندبوونیان به لایه‌نه ئیتیکیه‌کانی توێژینه‌وه ئه‌وه‌ش هه‌ر له ئه‌نجامی پێشکه‌وتنی توێژینه‌وه ده‌روونی و مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه هاتووه ،درکاندنی یان ئاشکرا کردنی جۆری نه‌خۆشیه‌کان بۆ نه‌خۆشه‌که کاریگه‌ری خراپ به‌جێ دێڵێت ،بۆیان ده‌رکه‌وتووه لایه‌نه بایۆلۆژیه‌که‌ی خراپتر ده‌بێت ،ئه‌مه له توێژینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا به‌رچاو ناکه‌وێت چونکه کۆمه‌ڵناسی هێشتا وه‌کو پزیشکی نه‌یتوانیوه رۆڵ و گرنگی خۆی به پراکتیکی پیشانی کۆمه‌ڵگه بدات له کوردستانیشدا نه‌ک هه‌ر ده‌زگایه‌ک نیه بۆ چاودێری کردنی مافی لێتوێژه‌ر و پارێزگاری کردنیان له‌ده‌ست توێژه‌ران به‌ڵکو ده‌زگایه‌ک نیه بۆ به دووادا چوون و خوێندنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنی سوودو قازانجه‌کانیان ، یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌رێ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه چیه؟؟سوودی بۆ کێ بوو؟؟کێ گوێی لێ گرت؟ له کوردستاندا که‌س خه‌می لێ ناخوات ،
پێنجه‌م:-به‌راورد کردنی زانکۆکانی کوردستان به ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌ی به‌ریتانی ده‌بێ له‌گه‌ڵیدا گرنگی وبایه‌خی توێژینه‌وه له ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وێ ئێره‌شدا به‌راورد بکه‌ین؟؟ده‌بێ ئاستی هۆشیاری تاکی ئه‌وێ و تاکی ئێره به‌راورد بکه‌ین تا چه‌ند له توێژینه‌وه گه‌یشتوون ؟؟بۆ نموونه لێره توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ره‌وشی ده‌روونی بکه یان هێڵی هه‌ژاری ...هتد خێزانه‌کان یه‌کسه‌ر وا ده‌زانن تۆ له لای ده‌سه‌ڵاته‌وه هاتوویت و شتێکیان بۆ ده‌که‌یت ،ئه‌و ناوه‌نده‌ی توێژه‌ره‌که‌شی ناردووه بۆ توێژینه‌وه دوواتر به دووای ئه‌نجامه‌کانیدا ناروات هه‌تا بزانێت ئه‌و پاره‌یه‌ی سه‌رفی کرد له‌م توێژه‌ره‌و ئه‌و کاته‌ی کوشت به نوسینی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌و لیژنه‌ی دانا بۆ تاوتوێکردن و...هتد ئه‌مه بۆچی بوو؟؟ بۆیه ئایا ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌وێ درووستی ده‌کات له‌سه‌ر رای گشتی و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن وناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌و زانکۆکان به گشتی لێره هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ک ده‌توانێت ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی وای هه‌بێ ؟؟
به گشتی من پێموایه به هۆی دابڕانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ژیانی واقعی کۆمه‌ڵگه‌وه نه‌ک پره‌نسیپه ئیتیکیه‌کانی توێژینه‌وه به‌ڵکو هه‌موو بواره‌کانی توێژینه‌وه‌ی زانستی وژیانی ئه‌کادیمی له کوردستان له دوواوه‌ی خه‌ڵکه‌که‌وه‌ن ، ئه‌گه‌ر کاتێک زانکۆ و توێژینه‌وه‌ی زانستی له پێشه‌وه بڕوات تاک ئاماده‌یه نهێنیه‌کانی خۆی بخاته به‌رده‌ستی توێژه‌ر ئه‌و کاته‌ش ده‌بێ رێکه‌وتن و پاراستنی مافی هه‌ردوولا پارێزراو بێت