بۆ ئه‌وه‌ی پسپۆڕیه‌کی زه‌ینی به زانست دابنرێت ،پێویسته توێژینه‌وه له سه‌ر رێڕه‌وی رووداو و دیارده‌و گرفته‌کان بکات ،به دووی دووباره بوونه‌وه‌یانه‌وه بێت وشوێنه‌وارو ره‌هه‌نده‌کانیان روون بکاته‌وه ،بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مه‌ش ده‌بێ ئامراز‌و میکانیزمی گونجاوی له‌به‌رده‌ستدا بێت ،و له گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌دا به‌کاریان بێنێت ،بێگومان ئه‌م جۆره توێژینه‌وانه‌ش هه‌ر به‌و توێژه‌رانه‌وه ده‌کرێت که له شیکردنه‌وه‌ی رووداو‌و دیارده‌و گرفته‌کاندا خاوه‌نی به‌هره‌و
توانستێکی بیرکردنه‌وه‌و راڤه‌کردن وگوزارشتی لۆژیکی وتوانایه‌کی هزرین ،ووردبینی سه‌رنجه‌کانیان پاڵنه‌رو بزوێنه‌ریانه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ده‌ده‌ن یان ده‌یخوێننه‌وه ،به‌ڵام زانست له پرۆسه‌ی توێژینه‌وه‌دا -زانستی کۆمه‌ڵناسیش وه‌ک یه‌کێک له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان- ته‌نیا به کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری وداتای پێویست له سه‌ر بابه‌تی توێژینه‌وه‌که‌ی وازناهێنێت ،به‌ڵکو چاودێری دووباره‌بوونه‌وه‌ی دیارده‌که ده‌کات ،له کاریگه‌ری وره‌هه‌نده‌کانی وورد ده‌بێته‌وه‌و هۆکاره‌کانی روودانی دیاری ده‌کات وپێشنیاری چاره‌سه‌ریشی بۆ ده‌کات .
توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ره‌تادا گرنگی به خوێندنه‌وه‌ی ره‌وشه‌که ده‌دات ،هه‌وڵی ناسینی سروشتی ئه‌و ره‌وشه‌و ئه‌و دیارده‌و گرفتانه ده‌دات که په‌یوه‌ستن پێیه‌وه .
لێره‌دا پێم باشه ئاماژه به هه‌ندێک خه‌سڵه‌ت وتایبه‌تمه‌ندی زانست بکه‌م که له جۆره‌کانی تری مه‌عریفه‌ی جیا ده‌که‌نه‌وه ،له هه‌مان کاتیش‌دا پێگه‌ی کۆمه‌ڵناسی دیاری بکه‌م له ناو زانسته‌کاندا ، خه‌سڵه‌ته‌کانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه :-
1-خه‌سڵه‌تی ریالیستی مه‌یدانی که له‌سه‌ر تێڕوانین دامه‌زراوه .
2-خه‌سڵه‌تی تیۆری ئاماژه به‌و ده‌رئه‌نجامانه ده‌کات له رێگه‌ی سه‌رنج وتێڕوانینه‌وه به ده‌ست هاتوون وبه شێوه‌یه‌کی لۆژیکی وپته‌و دارێژراون و ئه‌و په‌یوه‌ندیه هۆکاریانه‌ی نێوان گۆڕاوه‌کانی روون کردووه‌ته‌وه که توێژه‌ر سه‌رنجی داون و له‌سه‌ر زه‌مینی ره‌وشه‌که‌دا بینیونی ، واته ده‌قی ئه‌بستراکت .
3-خه‌سڵه‌تی که‌ڵه‌که بوون ،ئه‌م خه‌سڵه‌ته هه‌موو ئه‌و راستکردنه‌وه‌و گۆرانکاریه یه‌ک له‌دووای یه‌ک وبه‌رده‌وامانه له خۆده‌گرێت که تێبینه‌ران له گۆڕانه‌کانی ره‌وشه‌که‌دا پێی گه‌یشتوون ،به شێوه‌یه‌کی ده‌قی ئه‌بستراکت ولۆژیکی پته‌و دایانرشتووه بۆ پوخته‌کردن وخاوێنکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی پێشتر توێژه‌ران پێی گه‌یشتوون ،له پێناو گه‌یشتن به ئه‌نجامی رۆشنتر ،ده‌رئه‌نجامی کامڵترو راسترو دامه‌زراو له‌سه‌ر پێشینه‌یه‌کی زانستی به‌رده‌وام .
4-خه‌سڵه‌تی بێلایه‌نی ،واته دانه‌نانی لایه‌نێک یان بارێک له‌سه‌رووی بارێکی تر ،یان مه‌یل وخۆشه‌ویشتی بۆ ره‌وشێک له‌سه‌ر حیسابی ره‌وشێکی تر( ) .
ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌وه سه‌یری کۆمه‌ڵناسی بکه‌ین ده‌بینین ئه‌م خه‌سڵه‌ت وتایبه‌تمه‌ندیانه‌ی هه‌یه :
1-رووداوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئه‌قڵانی شیده‌کاته‌وه ،ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه که رووداو‌و ره‌فتاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئه‌قڵانی روو ده‌ده‌ن ،پێویسته ئێمه به ئه‌قڵانی لێی تێبگه‌ین ،ئه‌مه‌ش به‌م جۆره چۆنایه‌تیه نیه ،به‌ڵکو زانستی کۆمه‌ڵناسی به‌و پێیه‌ی زانستێکه به میتۆد‌و زه‌ینی بابه‌تی دوور له هه‌ڵوێستی ویژدانی وسۆزداری ولایه‌نگیری خودی یان دژایه‌تی ،وه‌سف وراڤه‌و شیکردنه‌وه‌ی ره‌فتارو هزرو کاروکرده‌وه‌کانی مرۆڤ ده‌کات ،
2-دیاریکردنی هۆکاره‌کانی روودانی دیارده‌که یان رووداوه‌که وزانینی ئاستی کارلێک وبه‌شداری وه‌ک هۆکارێکی دروستبوونی ئه‌و رووداوه ،ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره باوه‌ڕهێنانێک به‌وه‌ی که رووداوه‌که له خۆوه‌و به رێکه‌وتێکی مێژوویی روویداوه ،واته ناکرێ وا بیربکرێته‌وه که رووداوه‌کان هه‌رچۆنێک بێت وهه‌ر له خۆوه رووده‌ده‌ن ، به‌ڵکو بڕوا به شیکردنه‌وه‌ی هۆکاری بکرێت
3- تێڕوانینی گشتگیریانه بۆ رووداوه‌کان وپارچه پارچه نه‌کردنیان ،واته زانستی کۆمه‌ڵناسی توێژینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به شێوه‌یه‌کی که‌رت که‌رت کراوو دابڕاو له چوارچێوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی ناکات ،ئه‌م زانسته گرنگی به رووداوه ده‌گمه‌ن وتاکیه‌کان نادات ،به‌ڵکو گرنگی به‌و رووداوانه ده‌دات که دووباره ده‌بنه‌وه‌و ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک مل که‌چی ده‌بن ،واته کۆمه‌ڵناسی تا ئه‌و په‌ڕی فراوانبوون تێڕوانینه‌کانی هه‌ڵده‌کشێن ، تا په‌یوه‌ندیه‌کانی ره‌فتاری توێژینه‌وه‌که‌ی ببینێت وپه‌یوه‌ندی ئه‌م ره‌فتاره‌شی به ره‌فتاره‌کانی نێو چوارچێوه‌که‌یه‌وه بۆ ده‌رکه‌وێت .
4-زانستی کۆمه‌ڵناسی ده‌رهێنه‌ریه ،واته زانیاریه‌کان له ژینگه‌و چوارچێوه‌کانیاندا ده‌رده‌کات وچه‌ندین گۆڕاوی تری له باری قه‌باره بچوکتردا ئه‌دۆزێته‌وه .
5-کۆمه‌ڵناسی زانستێکی وورده له گوزارشته‌کانیدا وروونیشه له چه‌مکه‌کانیدا .
6-زانستی کۆمه‌ڵناسی هه‌میشه کراوه‌یه بۆ راستکردنه‌وه ،چونکه چه‌مکه‌کانی وتیۆره‌کانیشی له مه‌یداندا به‌رهه‌مهاتوون وده‌رهێنراون ،بۆیه تیۆره‌کانی قابیلی تاقیکردنه‌وه‌و راستکردنه‌وه‌ن هه‌رکاتێک گۆڕان ودۆخی نوێ له‌سه‌ر زه‌مینی ره‌وشه‌که‌دا هاته ئاراوه ،هه‌ر به هۆی ئه‌مه‌شه‌وه کۆمه‌ڵناسی زانستێکی رێژه‌ییه ،زانستێکی ره‌ها نیه .
7-کۆمه‌ڵناسی زانستێکی فره روانگه وفره تیۆریزه کردنه ،چونکه کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی چه‌ندین توێژ‌و چینی کۆمه‌ڵایه‌تی وپێوه‌ر وبه‌های جیاواز‌و فره‌چه‌شن له خۆ ده‌گرێت ،ئه‌مه‌ش وایکردووه پێویست به گۆڕان وراستکردنه‌وه بکات هه‌رکاتێک رووداوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و ره‌وته هزری وتیۆریه‌کانی گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات( ) .
له‌میانه‌ی ئه‌م خه‌سڵه‌ته زانستیانه‌وه که زانستی کۆمه‌ڵناسیی پێ وه‌سف ده‌کرێت و زانا‌و توێژه‌ره‌کانی بۆ به‌ده‌رخستنی بواره زانستیه‌که‌یان به‌کاریان دێنن وپابه‌ندیان ده‌بن ،هه‌تا کۆمه‌ڵناسیش وه‌کو زانسته‌کانی تر به میتۆدێکی زانستیه‌وه بخه‌نه روو ، به‌م قۆناغه‌ی بگه‌یه‌نن له نێو زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تردا ، شوێن وپێگه‌یه‌کی وا باشی هه‌بێت ،هه‌وڵی لابردنی هه‌موو کۆسپ وته‌گه‌ره‌کیان داوه له رێگه‌ی توێژینه‌وه‌کانیاندا .
به‌ڵام جیاوازیه‌کی کرۆکی وجه‌وهه‌ری له نێوان زانسته کۆمه‌ڵایه‌تی وزانسته سروشتیه‌کاندا هه‌یه ،ئه‌ویش بریتیه له کۆنترۆڵکردنی ئه‌و گۆڕاوه‌ی مه‌به‌سته توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت ،چونکه ره‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌ڵبه‌زو دابه‌زدایه‌و ناجێگیره ،له‌به‌رده‌م گۆڕِانکاری زۆر‌و فره‌چه‌شن دایه وناتوانرێت به‌ربه‌ستیان له‌به‌رده‌مدا دابنرێت یان رێگه له کاریگه‌ریان بگیرێت ،جگه له‌وه‌ی ره‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر بۆخۆی له بزاوت وگۆڕان وجێگۆڕکێی به‌رده‌وامدایه ،توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌و ئامراز‌و که‌ره‌سته پێویستانه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نیه کۆنترۆڵی ره‌وشه‌که بکات وبه‌رزه‌فتی هۆکاره کاریگه‌رو گۆڕانه‌کانی بکات ، به‌ووردی وبه روونی کۆنترۆڵی هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک بکات که له‌و ره‌وشه‌دا روو ده‌ده‌ن ،هه‌رچه‌نده ده‌توانێت هه‌ندێکیان کۆنترۆڵ بکات وبه‌ریان لێبگرێت،له هه‌ندێکیان تێبگات نه‌ک له هه‌موویان . له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کێشه زه‌قه‌دا زانا پێشه‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵناسی له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه کۆک نه‌بوون ورای جیاوازیان هه‌بووه ،زانا (ویڵهاڵم دێڵتای)که زانایه‌کی کۆمه‌ڵناسیه‌و له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ژیاوه ده‌ڵێت(له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ خاوه‌نی ئازادی ئیراده‌ی خۆیه‌تی بۆیه ناکرێت ره‌مڵی یان پێشبینی کرداره‌کانی بکرێت وپه‌ی به ناوه‌رۆکیان ببرێت ،ناتوانرێت وه‌کو هه‌قیقه‌تێکی ره‌ها پشتیان پێ ببه‌سترێت وبه‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا گشتگیر بکرێن ،چونکه ره‌فتاری مرۆڤ له‌م دۆخه‌دا له گۆڕاندایه‌و ته‌نها ره‌هه‌ندێک وه‌رناگرێت ،به‌ڵکو ره‌فتار، کاریگه‌ره به گۆڕاوه‌کانی ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌که وره‌وشه کلتوری وئابوریه‌که‌ی ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ره‌فتاره له پێودانی ده‌سنده‌کراو دوور بێت( )
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ره‌فتاری مرۆڤ له‌گه‌ڵ گۆڕانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان ودۆخ وره‌وشه‌که‌دا ده‌گۆڕێت ،بۆیه ئه‌سته‌مه کۆنترۆڵ بکرێت بۆ توێژینه‌وه و په‌ی بردن به نهێنی وسروشت وره‌هه‌نده‌کانی ،واته توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی رووبه‌رووی کۆسپێکی مه‌حاڵ ده‌بێته‌وه ، ئه‌ویش زانینی ره‌فتاری مرۆڤه به‌هه‌موو لایه‌ن و وورده‌کاریه‌کانیه‌وه ،با توێژه‌ر هه‌رچه‌ندێک زانا‌و به‌توانا بێت وکه‌ره‌سته‌و ئامرازی توێژینه‌وه‌شی له‌به‌رده‌ستدا بێت .
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تێڕوانینه ده‌سته‌وه‌سانیه‌ی (دێڵتای)دا ،تێڕوانینێکی کارای تر هه‌یه بریتیه له تێزه‌که‌ی ئه‌میل دۆرکایم ،به پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینی دێڵتای دۆرکایم پێی وایه ،(دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش ملکه‌چی یاسا باوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ن هه‌روه‌کو چۆن یاسا فیزیکیه‌کان ملکه‌چی یاسا سروشتیه‌کانن ،له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ملکه‌چیه سیستماتیکیه‌دا توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێت گشتاندنی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که‌ی بکات ،نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌ڵکو لۆژیکی توێژینه‌وه‌ی زانستی ، له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تی وفیزیکیه‌کاندا هه‌ر یه‌که ،ته‌نیا له‌باره‌ی تێروانینیانه‌وه بۆ بابه‌تی توێژینه‌وه‌که له یه‌ک جیاوازن)( )
له کاتێکدا ماکس ڤیبه‌ر که زانایه‌کی کۆمه‌ڵناسی کۆنی ئه‌ڵمانیه ،هه‌ڵوێستێکی مامناوه‌ندی وه‌رگرتووه له نێوان دێڵتای که ده‌ڵێت (ناکرێت پێشبینی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی بکرێت)وله نێوان دۆرکایمدا ،که ده‌ڵێت (له‌سه‌ر زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان پێویسته هه‌مان میتۆدی توێژینه‌وه‌ی زانستی زانسته فیزیکیه‌کان به‌کار بێنن له توێژینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیاندا) له‌م نێوانه‌دا ماکس ڤیبه‌ر ده‌ڵێت (دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ته‌نیا به هۆی یاسا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه دیاری ناکرێن ، به‌ڵکو بریتین له به‌رئه‌نجامی کاری ئیرادی مرۆڤ)( ) .
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئازادی ئیراده‌ی مرۆڤ نابێته هۆی ئه‌وه‌ی که ره‌فتار ره‌مه‌کی ونارێک بێت ونه‌توانرێت پێشبینی بکرێت ،چونکه مرۆڤ به ئه‌قڵانی وتێگه‌یشتووییه‌وه پراکتیزه‌ی ئازادی ئیراده‌ی ده‌کات ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پێشبینی ره‌فتاری مرۆڤ له توانادا بێت ،هه‌روه‌ها ڤیبه‌ر له‌م باره‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت وده‌ڵێت (له‌هه‌مان کاتدا به‌کارهێنانی میتۆده‌کانی زانسته سروشتیه‌کان وپراکتیزه کردنیان به‌سه‌ر توێژینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا زه‌حمه‌ته ،هه‌رچه‌نده به‌سه‌ر هه‌ندێکیاندا ده‌کرێت ،به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی کۆنترۆڵکردنیان ئاسانه چونکه له کاتی پراکتیزه‌کردنیاندا راسته‌و خۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر دیارده ناکات ،به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ له رێگه‌ی پێشکه‌شکردنی به‌ڵگه‌و ئارکیومێنتی زانستیه‌وه وه‌کو ژماره‌و په‌یوه‌ستی ئاماری وزانیاری وێنه‌یی وهێڵکاری و بێ چوونه ناو کرۆک وگه‌وهه‌ری دیارده‌که‌و ده‌رهێنانی ناواخنه‌کانیان ،ئه‌مانه میتۆدی شه‌رعی و جێگه‌ی باوه‌ڕو په‌سه‌ند وبابه‌تین ،به‌ڵام بۆ توێژینه‌وه له دیارده‌و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان گونجاو نین)( )
ئه‌م سێ جۆره تێڕوانینه‌م لێره‌دا به‌نموونه هێنایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان وخوێندکارانی به‌شی کۆمه‌ڵناسی له‌وه ئاگادار بن که‌ئه‌م زانسته تا ئیستاش رووبه‌رووی گه‌ره‌ترین گرفتی میتۆدی ده‌بێته‌وه ،له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که به‌کارهێنانی میتۆده‌کانی زانسته سروشتیه‌کان ،له توێژینه‌وه‌ی دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ،هه‌روه‌کو ئه‌وان به‌کاریان دێنن ، کارێکی مه‌حاڵه ،ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و هۆکارانه‌وه که پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد ، سه‌ره‌ڕای تایبه‌تمه‌ندی دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه فره‌جۆر وجیاوازو گۆڕاوه‌کان .
ئه‌گه‌رچی ئه‌م گرفته میتۆدیه له زانستیی و بابه‌تیی بوونی زانستی کۆمه‌ڵناسی که‌م ناکاته‌وه ،به‌ڵام هه‌وڵی پراکتیزه‌کردنی بابه‌تیی بوونێَکی میتۆدی له ره‌وشێکی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و گۆڕاو خێرا ئاڵوگۆڕدا ده‌دات ، بۆیه تیۆره‌کانی رێژه‌یین وره‌ها نین ،هه‌ر ئه‌مه‌ش کرۆک وناوه‌ڕۆکی گرفته‌کانیه‌تی له‌گه‌ڵ زانسته په‌تیه‌کاندا.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه وایکردووه که زانستی کۆمه‌ڵناسی زانستێکی ئه‌بستراکت بێت وگرنگی به گشتگیریه‌کانی توێژینه‌وه‌یی بدات نه‌ک تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ،هه‌وڵی خستنه‌رووی یاسا گشتیه‌کان بدات نه‌ک تایبه‌ته‌کان ،به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئاسته‌نگانه‌ش له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا کۆمه‌ڵناسی هه‌ندێک پێشکه‌وتنی به خۆوه بینی ،هه‌ندێک له زانایانی روویانکرده توێژینه‌وه‌ی رووداوه بچوک وبه‌شیه‌کان(جزئی) وتوێژینه‌وه‌ی ئه‌م رووداوانه له چوارچێوه به‌رته‌سکه‌که‌یدا بێ گشتاندنیان به شێوه‌یه‌کی ره‌ها ،ئه‌م هه‌نگاوه‌ش زانستی کۆمه‌ڵناسیی له بازنه‌ی گشتاندنه‌وه بۆ بازنه‌ی به‌ش وتایبه‌تی گواسته‌وه ، بێگومان ئه‌مه‌ش میکانیزمی میتۆدی جیاوازی گه‌ره‌که ،میکانیزمێک جیاواز له‌و میکانیزمه به‌کارهاتوانه‌ی له توێژینه‌وه تیۆریه‌کانی ئاستی دوور به‌کاردهاتن ،هه‌ندێک له‌م میکانیزمانه‌ش به‌م دوواییانه به‌ده‌رکه‌وتوون .
ئه‌و کۆمه‌ڵناسیه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا به‌ده‌رکه‌وت وه‌کو داهێنانێکی زه‌ینی –هزری ،که‌وته وێزه‌ی توێژینه‌وه‌ی گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له رێگه‌ی پیاده‌کردنی زه‌ینیه‌وه ،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی له گۆڕانێکی هه‌میشه‌یی وبه‌رده‌وام وبێ راوه‌ستاندایه ،ئه‌مه‌ش بووبه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرفتی فره‌هه‌ند وجۆراوجۆر ،که پێویستیان به چاره‌سه‌رو دۆزینه‌وه‌ی هۆکاره‌کانیان هه‌یه.له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه که زانستی کۆمه‌ڵناسی توانای چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی هه‌یه که گۆڕانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان درووستی ده‌که‌ن ،که ئه‌و به‌ر پرسه له توێژینه‌وه‌یان .
له‌راستیدا ئه‌م داخوازیه (کۆمه‌ڵناسی توانای چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌کانی هه‌بێت)نایه‌ته‌دی چونکه کۆمه‌ڵناسی نه ئامرازی ته‌واو ونه توانایه‌کی بۆ راپه‌راندنی ئه‌م ئه‌رکه‌ی هه‌یه ،هه‌روه‌ها هه‌ندێک له گرفته‌کان ره‌گوریشه‌یه‌کی مێژووییان هه‌یه وهه‌ندێکی تریان که‌سین (سۆزداری یان میزاجین)،هه‌ندێک گرفتیش هه‌یه توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێت له‌سه‌ره‌تاوه -توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای گریمانه‌یی بۆ بکات ،دوواتر له مه‌یداندا به چۆنیه‌تی درووست بوون ووورده‌کاریه‌کانیدا شۆڕبێته‌وه ،چونکه کۆمه‌ڵناسی وه‌ڵامی ئاماده‌کراوی بۆ هه‌ر پرسیارێک پێ نیه ، یان چاره‌سه‌ری ئاماده‌کراوی بۆ هه‌ر گرفتێک پێ نیه ،به‌ڵکو پشت به هه‌ندێک کارڕایی یه‌ک له‌دووای یه‌ک وپێکه‌وه په‌یوه‌ست ده‌به‌ستێت ،که له‌سه‌ر ئه‌گه‌رو ئه‌زموون وشیکردنه‌وه داده‌مه‌زرێن( ).
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانین توێژینه‌وه له کۆمه‌ڵناسیدا بۆ دوو جۆر پۆلێن بکه‌ین :یه‌که‌میان تیۆری و دووه‌میان پراکتیکی ،هه‌ندێک جار جۆری یه‌که‌میان به توێژینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی ناو ده‌برێت ،چونکه گرنگی به په‌ره‌پێدانی تیۆره‌کانی ئه‌م زانسته ده‌دات هه‌ر له مه‌حه‌کدانی گریمانه‌کانه‌وه تا پوخته‌کردنی ده‌رئه‌نجامه‌کانی له روانگه‌ی به‌رته‌سکی (مایکرۆ) یان گشتگیریه مه‌ودا فراوانه‌کانه‌وه هه‌تا شایانی پراکتیزه‌ی خێرا بێت ،زۆرجار توێژه‌ران له‌م جۆره توێژینه‌وانه‌دا به رکابه‌ری یان ره‌خنه یان به هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قێکی تیۆری دیاریکراو ده‌ست پێ ده‌که‌ن ،تاقیده‌که‌نه‌وه و راستی یان ناراستی ئه‌و تیۆره پیشان ده‌ده‌ن ،بۆیه خوێنه‌ری ئاساییش که پسپۆڕی بواری کۆمه‌ڵناسیش نه‌بێ چێژ له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وانه وه‌رده‌گرێ ،به‌وه‌ی که چاره‌سه‌ری گرفتی کۆمه‌ڵگه هاوچه‌رخه‌که‌ی به دارشتنێکی فه‌لسه‌فیانه‌و گوزارشتێکی لۆژیکی ئاست به‌رزو بیرێکی قوڵ ناکات به‌ڵکو نمونه‌یه‌کی توێژینه‌وه‌یی وشێوازێکی نمونه‌یی بۆ پێشه‌نگی وچوارچێوه‌یه‌کی مه‌رجه‌عی دارشتوه که ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی تیا ره‌نگی داوه‌ته‌وه وکۆمه‌ڵێک چه‌مک وئه‌گه‌ری له خۆگرتووه که توێژه‌ر وایان ده‌بینێ ،واته نمونه‌ی توێژینه‌وه‌یی بریتیه له‌و په‌نجه‌ره زه‌ینیه‌ی که توێژه‌ر له میانه‌یه‌وه بۆ رووداوه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی ده‌ڕوانێت .