پێویسته لێره‌دا هه‌قیقه‌تی میتۆده‌کان روون بکه‌ینه‌وه که له کۆمه‌ڵناسیدا زۆری و فره‌جۆری رێبازه‌کان و لێکنه‌چوونی خواست و پێویستیه‌کان و میکانیزمه‌کانیشی ده‌گرێته‌وه ، جگه له‌مانه‌ش هه‌قیقه‌تی توێژینه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه هێڵێکی سه‌ره‌کی گشتیدا یه‌کده‌گرێته‌وه‌و پابه‌ندیان ده‌بێت و پراکتیزه‌شیان ده‌کات ،وه‌کو دیاری کردنی ناونیشانی بابه‌ت وهه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه‌ی رۆڵ له‌م دیاریکردنه‌دا ده‌بینن بۆیه
میتۆد ئه‌گه‌ر وه‌سفی یان شیکاری یان مێژویی یان به‌راوردکاری یان مه‌یدانی یان تیۆری بێت ،ده‌بێ توێژه‌ر نه‌خشه‌سازیه‌ک بۆ هه‌نگاوه‌کانی توێژینه‌وه‌که‌ی بکات وتیایدا کارڕایی میتۆدی ئه‌وه‌ی ده‌یکات روون بکاته‌وه ،دوواتر ده‌ست به کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری وداتاکان بکات به شێوه‌ی تیۆری یان مه‌یدانی له‌سه‌ر لێتوێژه‌ره‌کانی ،یان ئه‌وانه‌ی ده‌که‌ونه ناو بابه‌تی توێژینه‌وه‌که‌یه‌وه له‌رووی کات وشوێنه‌وه ،دووای ئه‌مه قۆناغی رێکخستن وپۆلێنکردنی زانیاریه کۆکراوه‌کان دێت ،به پێی زنجیره‌یه‌کی یه‌ک له‌دوای یه‌ک ، دواتر قۆناغی راڤه‌و شرۆڤه‌کردنی زانیاریه رێکخراوه‌کان وئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی له توێژینه‌وه‌که‌دا به‌ده‌رکه‌وتوون وپه‌یوه‌ست کردنیان به‌و تیۆره‌ی له توێژینه‌وه‌که‌دا پشتی پێ به‌ستراوه ،دوواتر به‌راورد کردنی ده‌رئه‌نجامه‌کانی توێژینه‌وه‌که به ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی پێشووتر که توێژه‌ر له توێژینه‌وه‌که‌یدا باسی کردوون ،له کۆتاییدا تویّژه‌ر وێنه‌یه‌کی پوخته‌و گشتی ده‌رئه‌نجامه‌کانی توێژینه‌وه‌که‌ی ده‌خاته روو له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیار‌و راسپارده‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی ئه‌م ده‌رئه‌نجامه ده‌یخوازێت ، جگه له روون کردنه‌وه‌ی ئامانجه به‌ده‌ستهاتووه‌کانی توێژینه‌وه‌که که توێژه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌که‌یه‌وه بۆ خۆی وێنه‌ی کێشابوو .
له جێگه‌ی خۆیدایه لێره‌دا ئاماژه به جیاوازیه گه‌وهه‌ریه‌کانی نێوان میتۆدۆلۆژی (Methodology) واته میتۆدزانی له‌گه‌ڵ (Method)واته میتۆد یان میکانیزمه‌کانی میتۆد ،بکه‌ین یه‌که‌میان واته میتۆدۆلۆژی بریتیه له چه‌ندین رێباز‌و رێچکه‌ی جۆراوجۆر بۆ هه‌ڵهێنجان وخوێندنه‌وه‌ی ره‌وشه‌که ،واته کورت نه‌کردنه‌وه‌ی له ته‌نیا کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری وداتاکاندا ،به‌ڵکو پێوانه کردنیشیان له میانه‌ی گریمانه‌و ئه‌گه‌ری سه‌لماندن یان ره‌تکردنه‌وه‌یان تا له کۆتاییدا ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێک به پێی ئه‌و لۆژیکه‌ی پشتی پێ به‌ستراوه، شیده‌کرێته‌وه (لۆژیکی ئه‌زمونگه‌ریه ،بونیادیه ،ململانێیه یان ده‌رونی کۆمه‌ڵایه‌تیه)به ده‌قی تیۆری گونجاو له‌گه‌ڵ ره‌وشی توێژینه‌وه‌که‌دا رێکیان ده‌خه‌ین ،واته ره‌وشی توێژینه‌وه‌کراو ده‌گۆڕدرێت به راڤه‌و شرۆڤه‌ی زه‌ینی ئه‌بستراکت.
له کاتێکدا میتۆد ته‌نیا رێگاکانی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری وداتاکان ده‌گرێته‌وه .بێ شرۆڤه وئه‌گه‌ره‌کانی سه‌لماندن وره‌تکردنه‌وه‌و راڤه‌کردنی زه‌ینی ئه‌بستراکت( )
زۆر پێویسته هه‌ر له‌م باسه‌دا ئاماژه به بارێکی جیاواز له‌مه بکه‌ین ئه‌ویش بریتیه له‌و توێژینه‌وانه‌ی که توێژه‌ر به مه‌به‌ستی به‌ده‌رخستنی راستی ده‌رئه‌نجامه‌کانی توێژینه‌وه‌یه‌کی دیاریکراوی تر ده‌ینوسێت که له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی جیاواز له کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆی نوسراوه ،له‌م باره‌دا توێژه‌ر نمونه‌یه‌کی تر وه‌رده‌گرێت نه‌ک نمونه‌که‌ی یه‌که‌م ،ئه‌مه‌ش به توێژینه‌وه‌ی دووباره ناسراوه (Replication)بۆ ئه‌وه‌ی توێژه‌ر ئه‌وه به‌ده‌ر بخات که ده‌رئه‌نجامه‌کانی توێژینه‌وه‌ی یه‌که‌م هه‌ر به رێکه‌وت به‌و شێوه‌یه به‌ده‌ست نه‌هاتوون ،ئه‌گه‌ر ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش گه‌یشته هه‌مان ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که‌ی پێشووتر ئه‌مه سه‌لماندنی راستی و ووردبینی توێژینه‌وه‌که‌ی یه‌که‌مه له‌هه‌مان کاتدا توێژینه‌وه‌ی دووه‌م ده‌بێته پاڵپشت وبه هێزکه‌ری توێژینه‌وه‌که‌ی پێشوو به‌مه‌ش ره‌تکردنه‌وه‌و تانوو لێدانی زه‌حمه‌ت ده‌بێت ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌ی دووه‌م گه‌یشته هه‌ندێک ده‌رئه‌نجامی جیاواز له توێژینه‌وه‌ی یه‌که‌م له‌و کاته‌دا پێشنیاری گۆڕین وراستکردنه‌وه‌و خستنه‌سه‌ر وهه‌ندێک میکانیزمی نوێ ده‌کات بۆ توێژینه‌وه‌ی یه‌که‌م .
هه‌ندێک له توێژه‌ران مه‌یل وئاره‌زوویان نیه له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی دووباره‌و که‌متر به‌لای ئه‌م بابه‌ته‌دا ده‌چن چونکه پێیان وایه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامدراوه بابه‌تێکی تێدا خراوه‌ته روو ،دووباره‌کردنه‌وه‌ی ناگاته ده‌رئه‌نجامی باشتر ،یان چاره‌سه‌ری گرفتێکی تازه ناکه‌ن ،بۆیه حه‌ز له‌م توێژینه‌وانه ناکه‌ن ،حه‌ز له‌وه ده‌که‌ن روو بکه‌نه بابه‌تێکی نوێ وده‌ست لێ نه‌دراو .
ئا ئه‌مه‌یه قۆناغه سه‌ره‌کیه‌کانی توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که توێژه‌ر پێیاندا تێده‌په‌ڕێت له کارڕاییه میتۆدیه‌کانیدا ،دوواتر دێینه سه‌ر ئه‌م قۆناغانه‌و هه‌ریه‌کێکیان له به‌ش وده‌روازه‌ی سه‌ربه‌خۆدا به دوور ودرێژی روون ده‌که‌ینه‌وه