یه‌کێک له‌و چه‌مکانه‌ی له دانیشتواناسیدا وله باره‌ی قه‌باره‌ی دانیشتوانه‌وه زۆر به‌کار دێت زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانه ،به تایبه‌ت له کایه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کان وئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به سیاسه‌ت وئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵگه‌کانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان ره‌نکدانه‌وه‌ی قوڵی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی بونیاد‌و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه بۆ نمونه له کۆمه‌ڵناسیدا به گشتی زۆربه‌ی زانایان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر هه‌وێنی پرۆسه مێژووییه‌کان کردووه ،واته قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه ئایا بزوێَنه‌ری کۆمه‌ڵگه چیه؟
وبه لای هه‌ریه‌کێکیانه‌وه هۆکارێکی دیاریکراو بنچینه‌و مایه‌ی گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگه بووه به‌ڵام به‌لای دۆرکایمه‌وه هۆکاری به‌رپرس له بڕینی قۆناغه‌کانی گۆڕانی کۆمه‌ڵ زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان وگه‌وره بوونی قه‌باره‌یه به‌لای ئه‌مه‌وه هۆکاره‌کانی گۆڕانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی میکانیکی بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌ندامی (عچوی )یان موره‌که‌ب ده‌که‌وێته سه‌ر راده‌کانی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ رووبه‌ری خاک وچه‌ندایه‌تی سه‌رچاوه‌ی سامانه سروشتیه‌کانی ،هه‌ر زۆربوونێکی دانیشتوان ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ردا بڕی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی وبه‌رهه‌مهێنانی خۆراک وکاڵا پێویستیه‌کانیانیش به‌رز نه‌بێته‌وه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خواست له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌و وخزمه‌تگوزاریه‌کان به گشتی به خێرایی زۆر بوونی دانیشتواندا راناگه‌ن ،بۆ خێرا کردنی گه‌شه پێدانی ئابوری پێویستی به گه‌شه پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تی وپسپۆڕی ودابه‌شکردنی کار هه‌یه ته‌واو ئه‌م بۆچوونه‌ی دورکایم که قسه کردنه له‌سه‌ر چۆنایه‌تی دانیشتوان وه‌ک به‌رئه‌نجامی چه‌ندایه‌تی له بۆچوونه‌که‌ی مارکسه‌وه وه‌رگیراوه که ده‌ڵێت هیچ دیارده‌یه‌کی ئابووری نیه له هه‌مان کاتدا وبۆ هه‌میشه‌ش وایه دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت هه‌روه‌ها بوونی جۆرێکی ئابووری تایبه‌ت ،پێشوه‌خته مه‌رجی هه‌بوونی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیاری کراو داده‌نێت( ) بۆیه ده‌بینین دۆرکایم له روانگه‌ی گرنگی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه ده‌ڵێت پسپۆڕی ودابه‌شبوونی کاری لێ ده‌که‌وێته‌وه ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان وباشتربوونی ژیانی ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی خێزانه‌کان وشێوازی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش له میکانیکیه‌وه که له کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تایی و بچوکه‌کاندا هه‌یه ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌ندامی( ) به‌مه‌ش کۆمه‌ڵگه له قۆناغێکه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ قۆناغێکی تر که تیایدا سیما‌و خه‌سڵه‌ته‌کانیان له زۆر رووه‌وه له یه‌کتر جیاواز ده‌بن .هه‌روه‌ها زانای ئه‌ڵمانی (1855-1936) (فردیناند تونیز) پێی وایه زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان هۆکاری بنچینه‌یی گۆڕانی ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه له سۆزداریه‌وه بۆ ئه‌قڵانی ،مه‌به‌ست له ئیراده‌ش پاڵنه‌ره‌کانی ره‌فتارن لای تاک ،له کۆمه‌ڵگه ژماره که‌مه‌کاندا تاک له ژێر کاریگه‌ری سۆز‌و غه‌ریزه‌و سروشتی ره‌فتار ده‌کات به زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان ره‌فتاری تاکه‌کان ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری ئه‌قڵ ولۆژیک وده‌رک پێکردنه‌وه ،به کورتی له دانیشتواناسیدا بۆ بابه‌تێکی وا گرنگ ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان ،تێڕوانینی فره لایه‌نی بۆ کراوه له لایه‌ک توێژینه‌وه له‌سه‌ر به‌ر ئه‌نجام و ئاسه‌واره‌کانی و ئه‌و گرفتانه‌ی له گه‌وره بوونی قه‌باره ده‌که‌ونه‌وه ئه‌نجامدراوه وله لایه‌کی تر له هۆکاره‌کانی زۆربوونی دانیشتوان وئاسته‌نگه‌کانی و ئه‌و هۆکارانه‌ی کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه به پێی کۆمه‌ڵگه جیاوازه‌کان و لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌وتی وئابوری وبایۆلۆژیه‌کانی خراوه‌ته به‌ر باس و توێژینه‌وه