ڕه‌وکردن دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و دانیشتوانیه بریتییه له پرۆسه‌یه‌کی جێگۆڕکی و گۆڕنی شوێنی نیشته‌جێبوونی تاک یان گروپه مرۆیه‌کان له‌شوێنی ئاسایی و لێڕاهاتنیان بۆ شوێنێکی تری ناو ووڵاته‌که‌یان یان ده‌ره‌وه‌ی سنوری سیاسی ووڵات ئه‌م پرۆسه‌ی جێگۆڕکێیه‌ش به حه‌زو ئاره‌زووی خۆیان یان له‌ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه‌دا به‌ناچاری یان زۆره ملێ بۆ کاتێکی دیاریکراو یان بۆ هه‌تاهه‌تایی ڕووده‌دات وه له‌م جێگۆڕکێیه‌شدا گۆڕانی ڕیشه‌یی له ژیانی کۆچبه‌راندا دێته ئاراوه .
پرۆسه‌ی ڕه‌وکردن (کۆچکردن)چه‌ندین جۆری هه‌یه
یه‌که‌م: ڕه‌وکردن له‌باره‌ی سنوری سیاسی ووڵاته‌وه
1. ڕه‌وکردنی ناو خۆیی : واته له چوارچێوه‌ی سنوری سیاسی ووڵاته‌که تێناپه‌ڕێت وه‌کو ئه‌و تاک وخێزانانه‌ی که‌له لادێکانه‌وه بۆ ناوشار یان له‌هه‌ندێک شارۆچکه‌وه بۆ شاره گه‌وره‌کان وپایته‌ختی ووڵاته‌که کۆچ ده‌که‌ن یان به پێچه‌وانه‌وه له شاره‌وه بۆ لادێ بێ گومان هه‌موو ئه‌مانه‌ش هۆکاری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به دیاری کردنی کاریگه‌ری ره‌وکردنی ناوه‌کی به‌سه‌ر دیارده دانیشتوانیه‌کانه‌وه ئه‌م جۆره‌ی ڕه‌وکردن ته نیا کاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر چڕی و دابه‌شبوونی ژینگه‌یی دانیشتوان چونکه ڕه‌وکردنی ناوخۆیی له‌سه‌ر ئاستی گشتی کۆمه‌لگه کاریگه‌ری ناخاته سه‌ر قه‌باره و پێکهاته‌ی زانستی و ڕه‌گه‌زی و ته‌مه‌ن وپیشه‌یی دانیشتوان ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له ناوخۆی کۆمه‌ڵگه‌که‌دا ماونه‌ته‌وه .
2. ڕه‌وکردنی ده‌ره‌کی : بریتیه له تێپه‌ڕاندنی سنوری سیاسی ووڵات و به‌جێ هێشتنی شوێنی نیشته‌جێبوون و لێڕاهاتنی هه‌میشه‌یی ئه‌م جۆره‌ی ڕه‌وکردن کاریگه‌ری خراب ده‌خاته سه‌ر دیارده دانیشتوانیه‌کانی وه‌کو قه‌باره و پێکهاته‌ی ڕه‌گه‌زی و زانستی و ته‌مه‌ن و ده‌ستی کار و دیارده‌ی دابه‌شبوون و چریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کاندا ئه‌وانه‌ی کۆچی ده‌ره‌کی ده‌که‌ن له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه له نێوان (18--- 35) ساڵن ئاستێکی زانینی باشیان هه‌یه و زۆربه‌شیان له ڕه‌گه‌زی نێر و به‌هێزی به‌رهه‌مهێنه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ن بۆیه کاریگه‌ری ڕه‌وکردنی ده‌ره‌کی بریتیه له مانه‌ی خواره‌وه .
1. پێکهاته‌ی ڕه‌گه‌زی لاسه‌نگ ده‌کات به کۆچکردنی پیاوان ومانه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌کی به‌رزی ئافره‌تان .
2. به ڕه‌وکردنی خاوه‌ن پسپۆڕی تایبه‌تمه‌ندیه‌کان کۆمه‌ڵگه له ڕووی ژیری و توانا هزریه‌کانه‌وه پێکهاته‌ی زانستی کۆمه‌لگه تێک ده‌ده‌ن.
3. که‌مکردنه‌وه ده‌ستی کار‌و دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنان .
4. قورس‌تر بوونی ئه‌رکه‌کانی ده‌وڵه‌ت به مانه‌وه‌ی پیر و په‌ککه‌وته‌و ته‌مه‌نی خوار هه‌ژده ساڵی که ئه‌مانه‌ش بێجگه له‌وه‌ی به‌کاربه‌رن پێویستیان به‌خزمه‌ت و چاودێری زۆرتره.
بێگومان ره‌وکردنیش وه‌کو هه‌ر دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تر لایه‌نی پۆزه‌تیڤیشی هه‌یه به تایبه‌تی بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی خاوه‌ن ده‌ستی کاری زۆر‌و خۆیان بێ کارن یان له باره‌ی هێنانه‌وه‌ی پسپۆڕی و شاره‌زایی بۆ کۆمه‌ڵگاکانی خۆیان دووای مانه‌وه‌یان له ده‌ره‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو .
د ووه‌م : ڕه‌وکردن له باره‌ی خواست و ویسته‌وه.
ئه‌و جۆرانه‌ی ڕوکردن ده‌گرێته‌وه که په‌یوه‌ستن به ویستی کۆچکه‌رانه‌وه که‌تاچه‌ند ئه‌و ڕه‌وکردنه به‌ئاره‌زوو یان ناچاری و زۆره‌ملێ دایه بۆیه له‌م ڕوانگه‌وه ئه‌م جۆره‌ی ڕه‌وکردن ده‌کرێ به سێ به‌شه‌وه
1. ڕه‌وکردنی به ئاره‌زوو: جۆرێکه له جۆره‌کانی کۆچکردنی تاک یان ڕه‌وکردنی خێزان به‌زۆری , ئه‌و خێزانانه ده‌گرێته‌وه که‌له‌کۆمه‌ڵگه‌ی خۆشگوزه‌ران و پێشکه‌وتودا به دوای دابینکردنی پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ژیان و مسۆگه‌ر کردنی سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌تی بژێوی هه‌ندێک له‌م خێزانانه له شوێنه چڕ‌و پڕ ژاوه‌ژاو و ژینگه پیسه‌کاندا ده‌گوازنه‌وه بۆ شوێنێکی ئارامتر و ژینگه‌یه‌کی خاوێنتر یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و خێزانانه‌ی به‌ژیانی لادێ ڕازی نین و سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی کار و ئاستێکی باشی گوزه‌ران بۆ شاره‌کان کۆچ ده‌که‌ن واته نه‌له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات و نه له ژێر فشاری بێکاریدایه.
2. ڕه‌وکردنی ناچاری : بریتیه له‌و جۆره ڕه‌وکردنه‌ی که‌له‌ژێر فشار و پاڵه‌په‌ستوی هۆکارێک یان چه‌ند هۆکارێکدا وه‌کو نه‌بوونی کار و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و سه‌ختی ژیان و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نگ ده‌ستی یان نه‌هاتنه‌دی هیواو ئاواتی به‌شێک له دانیشتوان به‌ناچاری له لادێوه بۆ شار یان له شارێکه‌وه بۆ شارێکی تر یان له‌سه‌ر ئاستی شاریش له گه‌ڕه‌کێکه‌وه بۆ گه‌ڕه‌کێکی تر , هه‌ندێک له‌خێزانه‌کان ناچارن شوێنی لێڕاهاتنیان به‌جێ بێڵن کاریگه‌ری ئه‌م جۆره‌ی ڕه‌وکردن ده‌که‌وێته سه‌ر قه‌باره‌ی دیارده‌که‌و ئاستی ئاماده‌سازی ده‌سه‌ڵات بۆ دووباره نیشته جێ کردنه‌وه‌یان.
3. ڕه‌وکردنی زۆره‌ملێ : بریتیه له هه‌ڵکه‌ندن و جێگه پێ چۆڵکردن و گواستنه‌وه‌ی به‌شێکی دانیشتوان به‌زۆری له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه چ به‌مه‌به‌ست وبه‌رنامه‌ی نه‌هێشتنی جیاوازیه کلتوریه‌کان و یه‌کخستنیان له رێگه‌ی توندوتیژی وزه‌برو زه‌نگه‌وه یان به‌هۆی پلانی خزمه‌تگوزاری و به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی کۆمه‌ڵگه‌وه وه‌ک دروستکردنی به‌نداو وشاری نوێ و کۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ .
سێیه‌م : ڕه‌وکردن له ڕووی کاته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌کرێت به‌دووبه‌شه‌وه
1. ڕه‌وکردنی کاتی : که‌تیایدا خێزانه‌کان یان تاکه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو شوێنی نیشته‌جێبوونی ئاسایی خۆیان به‌جێدێڵن و دوای ته‌واو بوونی کاته‌که ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌مان شوێنی پێشوویان وه‌کو گه‌رمیان وکوێستان کردنی کۆچه‌ره‌کان یان ده‌توانین به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان گه‌ڕان به‌دوای زانست وه‌کو خوێندکاران یان کریکاره کشتوکاڵیه‌کان یان خێزانه کریکاریه‌کانی سه‌ر کوره‌خانه‌کان له‌م جۆره‌ی ره‌وکردندا پۆلێن بکه‌ین. کاریگه‌ری ئه‌م جۆره‌ی کۆچکردن له‌سه‌ر دیارده دانیشتوانیه‌کان بریتییه له دروستکردنی هه‌ڵه له‌سه‌رچاوه‌کانی زانیاری بۆ توێژینه‌وه دانیشتوانیه‌کان به‌تایبه‌تی له کاتی سه‌رژمێری گشتی دا ئه‌گه‌ر له فۆرمی زانیاریه‌کان دا به‌ووردی ئه‌م دیارده‌یه له‌به‌رچاو نه‌گیرابێت , که‌ده‌بێته هۆی پێدانی داتای هه‌ڵه بۆ به‌راوردکردنی دابه‌شبوونی ژینگه‌یی دانیشتوان
2. ڕه‌وکردنی هه‌میشه‌یی : بریتییه له به‌جێهێشتنی یه‌کجاره‌کی شوێنی نیشته‌جێبوون و وه‌رگرتنی کلتوری ژینگه‌ی نوێ که‌تیایدا گۆڕانی ڕیشه‌یی له ڕه‌فتار و که‌سایه‌تی خودی کۆچبه‌ر یان نه‌وه‌ی دووه‌میاندا ڕووده‌دات هه‌روه‌ها کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م جۆره ڕه‌وکردنه ده‌بێت له ڕوانگه‌ی جۆری ڕه‌وکردنی په‌یوه‌ست به سنوری سیاسی ووڵاته‌وه ڕوون بکرێته‌وه.