مه‌به‌ست له تۆمارکردنی ژیانداری نوسینی رۆژانه‌ی گۆرانکاریه‌کانی دانیشتوانه له رووی زۆربوونی سروشتیه‌وه ،واته ئه‌و زیادبوونه‌ی له ئه‌نجامی به‌رزی رێژه‌ی دانیشتوانه‌وه ده‌که‌وێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ رێژه‌ی مردن له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا ،ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و فاکت ورووداوه کۆمه‌ڵایه‌تیانه ده‌گرێته‌وه که په‌یوه‌ستن به ژیانی تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئیستای، یا ئاینده‌ی دیارده دانیشتوانیه‌کانی ئه‌و شوێنه ده‌بێت وه‌کو له دایک بوون و مردن وتۆمارکردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی ژن ومێرده‌کان ،ئه‌م هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ش به ووردی له تۆماری تایبه‌تی دامووده‌وگایه‌کی فه‌رمی تایبه‌ت به‌م بواره‌دا تۆمار ده‌کرێن
ئه‌م داموده‌زگایه‌ش له هه‌ندێک وڵات‌دا به فه‌رمانگه‌ی تۆماری ژیانداری و له هه‌ندێکی تردا به فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی ناسراوه، واته پرۆسه‌ی ئامارکردنی ژیانداری بریتییه له‌سیسته‌مێکی حکومی و رێکخراوه‌یی له‌شێوه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی دا کارده‌کات بۆتۆمار کردنی گۆڕانکاریه‌کانی ڕۆژانه‌ی سه‌ردانیشتوان ،گرنگی ئه‌م جۆره نوسینگانه ئه‌وه‌یه که‌به‌سه‌رچاوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی داده‌نرێت بۆبه‌ده‌ست هێنانی زانیاری له‌سه‌ر دانیشتوان و گۆڕانکاریه‌کانی نه‌ک هه‌ر له میانه‌ی ساڵێکدا به‌ڵکو له هه‌ندێک کۆمه‌ڵگه‌ی پێشکه‌وتوو دامه‌زراوه‌ییدا به مردنی که‌سێک یان له دایک بوونی مناڵێک ده‌زانرێت کۆی ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته گه‌یشته چه‌ند هه‌روه‌کو له بابه‌ته‌کانی پێشووتردا ئاماژه‌مان پێدا به‌له‌دایک بوونی هه‌رمندالێک به‌تایبه‌تی له کاتی گه‌یشتن به ژماریه‌کی به‌رز و دیاریکراو ژماره‌ی دانیشتوانی کۆمه‌ڵگه‌که له‌لایه‌ن به‌رپرسه باڵاکانه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت ئه‌گه‌ر پرۆسه‌کانی مردن وله دایک بوون و ره‌وکردنی ده‌ره‌کی به ووردی تۆمار بکرێت پێوانه‌ی ئاستی گۆڕانکاریه‌کانمان ده‌داتێ له‌نێوان دوو ماوه‌ی مێژوویی دیاریکراوی زۆر نزیک وکه‌مدا ,بۆیه له‌و وڵاتانه‌دا تا راده‌یه‌ک جێگه‌ی به سه‌رژمێری خولاو و یه‌ک له دووای یه‌ک له‌ق کردووه ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گرنگی تۆمارکردنی ژیانداری هێشتا له‌به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کانی وه‌کو ئه‌فریقا وئاسیا و به تایبه‌تی بۆ ده‌وڵه‌تێکی وه‌کو ئێراق خه‌ونه‌و هه‌رگیز نازانرێت رۆژانه چه‌ند ده‌مرێت و چه‌ند له دایک ده‌بێت ،ره‌نگه بێکارتریین فه‌رمانبه‌رێکی حکومی له فه‌رمانگه‌کانی ئێراقدا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بن له به‌شی تۆمارکردنی مردووان‌دا کارده‌که‌ن ،چونکه له لایه‌ک به‌هۆی نا ئارامی ونه‌رۆیشتنی کاری فه‌رمانگه‌کان وباری دوواکه‌توویی و خه‌مساردی و گوێ نه‌دان به ئاسه‌وارو ده‌رهاویشته خراپه‌کانی تۆمارنه‌کردنه‌وه و له لایه‌کی تر به‌هۆی ره‌وشی مردنی که‌سه‌کانه‌وه له ئێراق که زۆربه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌کان ده‌مرن بۆیه دوواتر تا زۆر پێویستیان نه‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌ی مردن و تۆمارکردنی له فه‌رمانگه‌ی فه‌رمیدا بۆ مردووه‌کانیان ده‌رناکه‌ن ،له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا له ژێر کاریگه‌ری بڕیاری نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراک و هه‌بوونی به‌شه‌خۆراکی خێزانه‌کان وبه له دایک بوونی هه‌ر مناڵێک بڕێک له‌و خۆراکه زیاد ده‌کات بۆیه پرۆسه‌ی تۆمار کردنی له دایک بوون خێراتر ده‌ڕِوات به به‌راورد له‌گه‌ڵ تۆمارکردنی مردووه‌کاندا، ئه‌مه‌ش وای کردووه هیچ که‌سێک ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی دانیشتوانی ئێراق نه‌زانێت، گه‌لی کوردیش به هۆی ئه‌م ره‌وشه نا ئاسایی و نا ئارامیه‌وه له باشوور‌و ناوه‌راستی ئێراقدا هه‌میشه زیانی گه‌وره‌ی به‌رکه‌وتووه‌و هه‌تا دێت زیانه‌کانیشی قورس‌تر ده‌بن ، چونکه به هۆی به سیستماتیک بوون و ئارمی وجۆرێک له پێشکه‌وتنی دامه‌زراوه‌یی له کوردستان ،ووردتر تۆمارکردن وئاماری ژیانداری به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ نموونه لای هه‌ر چاو‌دێر وشاره‌زایه‌کی دانیشتوانی ئاشکرایه له ته‌قینه‌وه‌کانی سامه‌ڕای 2006ه‌وه چ کوشتارو ته‌قینه‌وه‌و له ناوبردنی به‌کۆمه‌ڵ و هه‌ڵاتن و ده‌رچوون و به‌جێ هێشتنی شاره‌کانی ناوه‌راست وباشوور هاته ئاراوه ،به پێی هه‌ندێک ئاماری وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ژماره‌ی په‌ناهه‌نده ئێراقیه‌کان گه‌یشته نزیکه‌ی پێنج ملیۆن که‌س واته نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن خێزان ،هه‌ر هه‌موویان سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر خێزانێکیان ،یه‌کێکیان یان دووانیان ، کوژراوه بۆیه هه‌ڵاتوون ، که‌چی هیچ دامووده‌زگایه‌کی فه‌رمی ئێراقی نازانێت چه‌ند مردووه یان چه‌ند که‌س ئێراقیان به‌جێ هێشتووه ؟،سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئاستی زۆربوونی ساڵانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی ئێراق هه‌ر روو له زیابوون بووه‌و به زۆر و نادادپه‌روه‌ری رێژه‌ی له 17%ی کورد وه‌کو رێژه‌ی نه‌گۆڕ سه‌پێنراوه ،بۆیه له جێگه‌ی خۆیدایه ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی کورد له به‌غدا ئه‌و پرسیاره بکه‌ن ئه‌گه‌ر له هه‌رێمێکدا فه‌رمانگه‌ی تۆمارکردنی ژیانداری کارا نه‌بێ و زیاتر له بیست وسێ ساڵیش بێت سه‌رژمێریه‌کی سه‌رتاسه‌ری تێدا ئه‌نجام نه‌درابێت به چی ده‌زانن ژماره‌ی دانیشتوان زیادی کردووه؟؟ ئێوه‌یه‌ک نه‌زانن ژماره‌ی خۆتان چه‌نده چۆن ده‌زانن ئێمه له 17%ی ئێوه‌ین؟؟
هه‌تا که‌ی ده‌بێت ئه‌م رێژه‌یه سیاسیانه بیری لێ بکرێته‌وه ووه‌کو نه‌ته‌وه له قه‌ڵه‌م بدرێت ،بۆ ئاوه‌دانی و پڕ دانیشتوانی وهاتنی هه‌زاران خێزانی شوێنه‌کانی تر ،له نه‌ته‌وه ومه‌زهه‌ب وئاینه جیاوازه‌کانی تری ئێراق بۆ هه‌ولێرو سلێمانی ودهۆک له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت ،ئایا به‌راستی له‌م سێ شاره‌دا رێژه‌ی 17%ی دانیشتوانی ئێراق کۆبووه‌ته‌وه؟؟