ئه‌مڕۆ له ئێراقدا نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی دانیشتوان وهاوڵاتی ئاسایی به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی که‌سانی بڕیار به‌ده‌ست وخاوه‌ن پله‌وپایه‌ی کارگێری وسیاسی به‌رز له حکومه‌تی ئێراقیدا زۆرن ئه‌وانه‌ی خه‌ونی سه‌یر ده‌بینن ،له رابردوودا ده‌ژین و گۆرانکاریه‌کانی جیهان و پێشکه‌وتنه‌کانی دنیای ده‌یه‌ی یه‌که‌می هه‌زاره‌ی سێیه‌م نابینن ،دوژمن به کرانه‌وه‌و تێکه‌ڵ بوون به جیهانی ده‌ره‌وه‌و سه‌یرکردنی ئه‌زموونی گه‌لان ونموونه‌ی پێکه‌وه ژیان ودیموکراسین ، ئیستاش خه‌ون به یه‌ک ناوه‌ندێکی به‌هێزی خاوه‌ن سوپایه‌کی پڕ چه‌کی دوژمن به گه‌له‌وه ده‌بینن له ئێراققدا ،ئه‌م قۆناغه به کاتی سه‌یر ده‌که‌ن و به نیازی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی زۆر کوشنده‌ن
،نه‌ک هه‌ر له هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ناسه‌یه‌کی ئازادی و دیموکراسیان هه‌ڵمژیوه به‌ڵکو له‌هه‌ر باڵه‌خانه‌و ناوه‌ندێکی زانستی وپارک و بازاڕ‌و سۆپه‌رمارکێتێک نیشانه‌ی زۆربوونی دانیشتوان وئاوه‌دانی و گه‌شه‌کردنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌بێت ،په‌نجه‌مان لێ ئه‌گه‌زن ،ئاخ بۆ ئه‌و رۆژه هه‌ڵده‌کێشن جارێکی تر به ئاره‌زووی خۆیان وه‌کو گورگی هار به‌ربنه‌وه گیان ئه‌م گه‌له‌و چۆنمان ده‌نوسن ،به چیمان ده‌نووسن ،له کوێمان ده‌رده‌که‌ن و له کوێمان نیشته‌جێ ده‌که‌ن ،ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ره‌وای ده‌زانن بۆمان بمانه‌وێ ونه‌مانه‌وێ هه‌ر ئه‌وه‌بێ !!!دوواتریش چاره‌نووسمان توانه‌وه‌و له‌ناوچوون بێت ،به ئومێدی ئه‌و رۆژه‌ن یه‌کپارچه‌یی ئێراقی یه‌ک نه‌ته‌وه.! به زه‌بری شمشێرو زڕه‌ی زنجیری تانک و بۆردوومانی فرۆکه بێننه‌دی وپارێزگاری لێ بکه‌ن ،ئه‌گه‌ر گه‌لانی ئێراق ئه‌مرۆ هه‌ر هه‌نگاوێک له مافه‌کانی مرۆڤ و دێموکراسی و ژیانی مرۆڤ ئاسا چووبنه پێش وبه‌شێکیان به‌ده‌ست هێنابێت ،ئه‌وان به دۆخێکی نائاسایی و فشاری هێزی بێگانه‌و ده‌ره‌کی ده‌یده‌نه قه‌ڵه‌م ،بۆیه هه‌رگیز ئاماده نین به کرده‌یی دان به‌سه‌ره‌تایی ترین مافی ره‌وای گه‌لی کورددا بنێن وپێیان سته‌مه خه‌ڵکانی تریش شانازی به‌نه‌ته‌وه‌ی خۆیانه‌وه بکه‌ن وپارێزگاری له زمان وکه‌لتوور وشارستانیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بکه‌ن، ئه‌وه‌تا به مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی ده‌زانن ئه‌گه‌ر له ره‌وشێکی ئارامی دێموکراسی ئازاد‌دا سه‌رژمێریه‌کی گشتی له ئێراقدا بکرێت ،هه‌رکه‌سێک به‌و په‌ڕی ئازادیه‌وه گوزارشت له باری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی خۆی بکات له چوارچێوه‌ی ئێراقێکی دێموکراسی فیدرالیدا ،دوواتر به پێی قه‌باره‌و چه‌ندایه‌تیه‌که‌ی ،نه زۆر‌و نه‌که‌م ،مافه مرۆیی و که‌سیه‌کانی وه‌رگرێت ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان هێزی تۆقاندن وترساندنه‌که‌ی جارانیان نه‌ماوه دڵنیان له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌رژمێریه‌کانی پێشووتردا به زۆر باری نه‌ته‌وه‌ییان پێ گۆڕی بوون ئه‌مجاره به‌و په‌ڕی سه‌ربه‌رزی و ئازادیه‌وه ده‌ڵێن کوردین ئێمه ،ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌کانی ئه‌واندا یه‌ک ناگرێته‌وه‌و به بۆچوونی ئه‌وان لاوازکردنی هه‌یبه‌ت وکه‌مکردنه‌وه‌ی شان وشه‌وکه‌تی ئێراقه ..!چونکه له فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا به‌هێزی و شان وشه‌وکه‌تی هه‌ر ده‌وڵه‌تێک له به‌هێزی ناوه‌ند وسوپایه‌کی داماڵراو له خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتماندایه ،به ده‌ست سه‌رکرده‌یه‌کی شۆفینیستی نه‌زانه‌وه بێت وچۆنی ویست هێرش به‌رن بکوژن ببڕن ،بێ ئاگا له‌وه‌ی ئه‌مه به لایه‌نی که‌مه‌وه خه‌ونی قۆناغی مێژوویی سی چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ره، بێ ئاگا له‌وه‌ی ئیستا بۆ گۆڕانه خێراکان و پێشکه‌وتنه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کان و دۆزینه‌وه‌و داهێنانه زانستی و ته‌کنۆلۆژیه‌کان هه‌فته‌و مانگ و ساڵ وئه‌وپه‌ڕی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا وه‌کو دوو قۆناغی جیاواز به‌راورد ده‌که‌ن ،نه‌ک له‌به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه‌ی شارستانیانه‌ی وه‌کو سه‌رژمێری گشتیدا کۆسپ درووست بکرێت له کاتێکدا ئه‌م پرۆسه‌یه یه‌کێک بێت له پێویستیه بنچینه‌ییه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی به‌شێکی زۆری گرفته‌کانمان، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ،پێش ئه‌وه‌ی سه‌رژمێری دووا بخرێت له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنه‌وه ئه‌مانه که‌وتبوونه ره‌خنه‌گرتن له پرۆسه‌ی سه‌رژمێری وله فۆرمی راپرسیه‌که گوایه چه‌ند بڕگه‌یه‌کی تێدایه سوود به یه‌کریزی و یه‌کیه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێراقی ناگه‌یه‌نێت !،داواکاربوون له‌م قۆناغه‌دا چاو له باری نه‌ته‌وه‌یی بپۆشین وهه‌موومان بڵێین ئێراقین ..! خوازیاری ئه‌وه بوون ئه‌و بڕگه‌یه‌ی تێدا نه‌بێت که پرسیار له باری نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات ! وه‌ک ئه‌وه‌ی هۆکاری هه‌موو کاره‌سات ومه‌ینیه‌تیه‌کانی سه‌ر ئێراق له خودی جیاوازیه‌کان و لێکنه‌چوونی کۆمه‌ڵایه‌تی و بایۆلۆژی دانیشتوانه‌که‌یه‌وه هاتبێت ،نه‌ک له شێوازی به‌رێوه‌بردن وچۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه‌و جیهانبینی ده‌سه‌ڵاتدارانیه‌وه ،وا ده‌زانن به‌ده‌رکه‌وتنی قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی جیاوازیه‌کان نه‌نگیه ،به‌ڵام ئه‌وان له‌په‌رۆشی وخه‌می وڵاتیاندا نیه به‌ڵکو ئه‌وه‌یان بۆ ده‌رکه‌وتووه ئه‌گه‌ر له ناوچه به زۆر دابڕاوه‌کان وموسڵ وبه‌غداو دیاله وکووت وشوێنه‌کانی تردا ئه‌و ئازادیه هه‌بێت خه‌ڵکی بێ ترس گوزارشت له باری نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بکه‌ن بێ ئاکامی به‌رنامه‌ی زیاتر له په‌نجا ساڵی رابردووی خۆیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ،سه‌ره‌ڕای به‌فیڕۆدانی هه‌موو ئه‌و سامانه مرۆیی و ئابووریه‌ی بۆ له ناوبردن وسڕینه‌وه‌ی جیاوازیه‌کان دایان ئیستا ترسیان له هه‌مووکاتێک زیاتره ته‌نیا به‌سه‌رژمێریه‌کی پاک وبێ ده‌ست تێ وه‌ردان ریسه‌که‌یان لێ ده‌بێته‌وه خوری ،بۆ هه‌مووانیش ده‌رده‌که‌وێت دژایه‌تی کردنی دیموکراسی و پشت گوێ خستنی مافه‌کانی مرۆڤ و مل نه‌دان بۆ داواکاریه‌کانی خه‌ڵک جگه له کاره‌سات ووێرانکردنی زیاتری ئێراق هیچی تری لێ شین نابێت .