له‌سه‌ره‌تادا ره‌نگه به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ره‌وکردن به‌مانای (هجره) یان( Migration)ی ئینگلیزی و به هاومانای یان له جیاتی (کۆچکردن)ی کوردی که ماوه‌یه‌که له نوسین و ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌ی کوردی‌دا به‌کاردێت به لای هه‌ندێکه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا نه‌بیت و جۆرێک له به‌دحاڵی بوون درووست بکات به‌ڵام له رووی چه‌مکه‌وه ره‌وکردن مانایه‌کی زیاتر ده‌سته‌جه‌معی و به کۆمه‌ڵه‌یی تێدایه‌و ئه‌و بابه‌ته‌ی ئێمه‌ش ده‌مانه‌ویت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین که‌وتووه‌ته به‌ر شه‌پۆلێکی هاتنی به کۆمه‌ڵه‌وه‌و به‌رنامه‌رێژی بۆ به‌عه‌ره‌ب کردن کراوه‌و له سنووری کۆچکردنی تاک تێپه‌ڕیوه ،ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گرنگی ئه‌م باسه‌یه ئه‌وه‌یه ،چۆن له رێگه‌ی سه‌رژمێریه‌وه ده‌کرێ ئاستی ئه‌و گۆڕانکاریه دانیشتوانیانه بزانین که له ئه‌نجامی ره‌وکردنه‌وه له هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌و ناوچه‌یه‌کدا درووست بووه؟؟
دوور له به سیاسی کردنی بابه‌تێکی گرنگی وه‌کو سه‌رژمێری که له لایه‌ن حیزب ورێکخراوه شوفینست و توندره‌ودوژمنانی کورد وگه‌لانی ئێراقه‌وه چه‌ند ساڵێکه هه‌وڵی تێکه‌ڵکردنی ده‌ده‌ن به سیاسه‌ت و گرفته له مێژینه‌ییه‌کانی ئێراق ، سه‌رزمێری پرۆسه‌یه‌که له رێگه‌یه‌وه رێژه‌و ئاست و ئاراسته‌کانی ره‌وکردنی دانیشتوه‌انمان بۆ روون ده‌بێته‌وه ،ئیتر ئه‌و ره‌وکردنه چ له سه‌ر ئاستی ره‌وکرنی ده‌ره‌کی و تێپه‌ڕاندنی سنووری سیاسی وڵاته‌که بێت یان ره‌وکردنی ناوه‌کی له چوارچێوه‌ی وڵاته‌که خۆیدا له لادێوه بۆ شار یان له ناوچه‌و شارۆچکه‌کانه‌وه بۆ شاره گه‌ره‌کان یان بۆ پایته‌ختی وڵاته‌که له ژێرکاریگه‌ری کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری وه‌کو ئابووری و خزمه‌تگوزاری و کلتوری و شارستانی و...هتد .
سه‌رژمێری وه‌کو پرۆسه‌یه‌کی شارستانی و مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵێک داتا‌و که‌ره‌سته‌ی خاومان ده‌خاته به‌رده‌ست تا هۆکاره‌کانی ئه‌و ره‌وکردنه بزانین ،دوواتر وه‌کو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دامه‌زراوه‌یی دوور له ده‌مارگیری ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و ناوچه‌گه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌ی زانستی کار بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفتانه بکه‌ین که له ئه‌نجامی شه‌پۆله‌کانی ره‌وکردنه‌وه درووست بوون ،بۆ نموونه هه‌ر له چله‌کانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه هاتنی سه‌دان هه‌زار خێزانی بێکارو هه‌ڵگری جۆرێک له کلتوورو رۆشنبیری و داب ونه‌ریتی تا راده‌یه‌ک جیاواز له عه‌ماره‌و ناسریه‌و باشووره‌وه بۆ به‌غدا ونیشته‌جێ بوونیان له‌گه‌ڕه‌که هه‌ژار نشینه‌کان و فشار خستنه سه‌ر داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌کانی به‌غدا جێگه‌ی لێڕامان و پرسیاری به‌رپرسیارنی بواری په‌ره‌پێدان وگه‌شه‌پێدانی شاره‌که بووه، ئایا له ئه‌نجامی بێ‌کاری یان نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری یان نا هاوسه‌نگی ژیانی ناوچه جیازاه‌کاندا ئه‌م شه‌پۆلانه‌ی ره‌وکردن درووست ده‌بن؟؟
ئیتر له‌به‌ر رۆشنایی داتاکانی سه‌رزمێری و به پێی جۆری هۆکاره‌کان و روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی کۆمه‌ڵگاکه نه‌خشه‌و پلانی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م گرفتانه داده‌نرێن .
ئه‌گه‌رچی جیاوازیه‌کی گه‌وره له نێوان هاتنی سه‌دان هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب بۆ که‌رکوک و ناوچه به‌زۆر دابڕاوه‌کان و نموونه‌ی باسه‌که‌ماندا هه‌به به‌ڵام با دوور له سیاسه‌ت و له‌هه‌مان روانگه‌وه سه‌یری ئه‌م هاتنه بکه‌ین و به‌جۆرێک له ره‌وکردنی ناوه‌کی بده‌ینه قه‌ڵه‌م ،گریمان به نیازی به‌عه‌ره‌ب کردن نه‌هاتوون به هۆی بێ‌کاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌کانی خۆیان و هه‌بوونی هه‌لی کار‌و خزمه‌تگوزاری زۆره‌وه له‌که‌رکوک شوێنه‌کانی خۆیان جێ هێشتووه‌و له‌ناو شاری که‌رکوکدا نیشته‌جێ بوون !!!
ئایا پێویستمان به وه نیه له رێگه‌ی سه‌رزمێریه‌کی فه‌رمی و گشتیه‌وه ئاراسته‌کانی ره‌وکردنی ناوه‌کی له له‌سه‌ر ئاستی ئێراق بزانین؟؟ ئایا ناکرێ وه‌کو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دامه‌زراوه‌یی بیر له هۆکاره‌کانی ئه‌و ره‌وکردنه بکه‌ینه‌وه‌و هاوسه‌نگی له نێوان ناوچه و هه‌رێمه جیاوازه‌کانی ئێراقدا درووست بکه‌ین تا چی تر شاره‌کانمان نه‌بن به گوند و گونده‌کانیشمان وێران نه‌بن؟؟
له هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی به قۆناغێکی نزیک له‌م قۆناغه‌ی ئێمه‌دا تێده‌په‌ڕن به جدی بیریان له چه‌ندایه‌تی و ئاراسته‌کانی ره‌وکردنی ناوه‌کی کردووه‌ته‌وه ،چونکه ئه‌مه بابه‌تێکی گرنگه‌و په‌یوه‌سته به بواره‌کانی پێشکه‌وتن وگه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانیه‌وه، بۆیه بۆزانینی گۆڕانکاریه دانیشتوانیه‌کان له رێگه‌ی ئامارکردنی ڕه‌وکردنه‌وه رێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی جیاواز‌و بیر‌و بۆچونی جۆراوجۆر هاتووه‌ته ئاراوه ، له‌باره‌ی جۆره‌کانی ڕه‌وکردنه‌وه بۆ نموونه زانیاریه په‌یوه‌سته‌کانی ره‌وکردنی ناوه‌کی و له میانه‌ی سه‌رژمێریه‌وه ده‌کرێ به دوو رێگا ده‌ستمان بکه‌وێ ، یه‌کێکیان رێگای به‌راوردکردنی راسته‌و خۆیه ئه‌ویش بریتییه له به‌راورد کردنی شوێنی له دایک بوون و شوێنی نیشته جێبوون له کاتی سه‌رژمێریه‌که‌دا ،دووه‌میان رێکای ناراسته‌خۆیه که چه‌ندین جۆری هه‌یه وه‌کو په‌نا بر دنه به‌ر تۆماره‌کانی ژیانداری و هه‌ژمارکردنی زۆربوونی سروشتی و خه‌مڵاندنی رێژه‌ی ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌و جگه له په‌نا بردنه به‌ر نوسینگه‌و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی کۆچبه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ..هتد .
ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه‌ی پێ بکرێت به‌کارهێنانی رێگای راسته‌وخۆیه له به‌راوردکردنی شوێنی له دایک بوون و شوێنی نیشته‌جێ بوون له کاتی سه‌رژمێریه‌که‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له په‌نجا ساڵه عه‌ره‌ب دێته ناوچه به‌زۆردابڕاوه‌کان کوردی لێ ده‌رده‌کرێت هه‌موو ئه‌و خێزاندارانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان (20تا 30) ساڵیه‌و ئه‌مرۆ له‌و ناوچانه‌دا نیشته‌جێن ره‌نگه کورده‌که به هاتوو بنوسرێت و عه‌ره‌به‌که به دانیشتووی ره‌سه‌نی شاره‌که چونکه هه‌موو ئه‌و کچ وکوڕانه‌ی له ساڵه‌کانی 1987به دوواوه له کۆمه‌ڵگه زۆره‌ملێکانی هه‌ولێرو سلێمانی له دایک بوون و ئیستا خێزانیان پێکهێناوه‌و گه‌راونه‌ته‌وه که‌رکوک هوموویان شوێنی له دایک بوونیان هه‌ولێر یان سلیمانی نوسراوه و به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه‌ی له باشوور‌و ناوه‌راستیشه‌وه هاتوون و مناڵه‌کانیان له که‌رکوک له دایک بوون و ئیستا خێزانیان پێکهێناوه ،شوێنی له دایک بوون و نیشته‌جێ بوونیان هه‌ر که‌رکوک ده‌نوسرێت .بۆیه ئه‌گه‌ر ره‌چاوی ئه‌م خاڵه نه‌کرێت و کێشه‌ی ناوچه به‌زۆردابڕاوه‌کان بمێنێته‌وه بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده‌مان رووبه‌رووی گرفتێکی له‌م جۆره ده‌بنه‌وه که پێی ده‌گوترێت ئاماری ره‌وکردن (احصا‌و الهجره) .
سلام
وبلاگ خیلی قشنگی داری
اگه با تبادل لینک موافقی
لینکم کن و به‌م خبر بده تا منم لینکت کنم
موفق باشی