دوور له سیاسه‌ت سه‌رژمێری گشتی یه‌کێکه له پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی پلاندانان ،به تایبه‌تی پلانی دانیشتوانی و ناسینی ئه‌و قۆناغه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت ،چونکه پلان بۆ ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی ژیانی مرۆڤه‌کان داده‌نرێت و ئه‌وانیش که دانیشتوانن له جوڵه‌و گۆڕانی به‌رده‌وامدان بۆیه زۆرجارکۆمه‌ڵناسان و دانیشتواناسان ،بزاوته دایشتوانیه‌کان به بزاوت وجوڵه‌ی هه‌ر بوونه‌وه‌رێکی زیندوی لێکده‌چوێنن ،پێیان وایه دنیشتوانیش ده‌جوڵێت ،چ له رێگه‌ی ره‌وکردن له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر یان له رێگه‌ی گه‌شه‌کردنی سروشتیه‌وه ،نه‌وه‌کان یه‌ک له دووای یه‌ک دێن وده‌ڕۆن ،له میانه‌ی ئه‌م پرۆسه‌وه بونیاد‌و په‌یکه‌ری دانیشتوانیش ده‌گۆڕێت ،ئه‌گه‌ر ره‌وکردن ئامرازی جوڵه‌ی جوگرافی دانیشتوان بێت ئه‌وه له دایک بوون گرنگترین ئامرازی سروشتی زۆربونی دانیشتوانه هه‌رچه‌نده کۆی له‌دایک بوونه‌کان به‌س نییه بۆ زانینی ڕۆڵ و گرنگی ئه‌م دیاریده‌یه له کۆمه‌ڵگه‌دا
چونکه له‌لایه‌ک په‌یوه‌سته به‌ئاستی په‌ره‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌وه وله‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌م گرنگیه به‌پێی خودی قه‌باره‌ی کۆمه‌ڵگه‌که ده‌گۆڕێت ،که له ئێراقدا به هۆی شه‌ڕه به‌ره‌ده‌وامه‌کانیه‌وه یان به هۆی کوشتنی به کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی به تایبه‌تی پیاوان و لاوانی کۆمه‌ڵگا ،له دایک بوون نه‌یتوانیوه ئه‌و بۆشاییه دانیشتوانیه پڕ بکاته‌وه که له نێوان دانیشتوانی ئێراق به‌گشتی وتوانا ئابووریه‌که‌یدا هه‌یه ،ده‌بوو گه‌شه‌کردنی دانیشتوانی ئێراق وه‌کو فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌لچیکا و..هتد له قۆناغی دانیشتوانی نموونه‌یی نزیک بووایه ،که‌چی به پێچه‌وانه‌وه رژێمی پێشوو که ئیستاش شۆڤینیسته‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا به هه‌مان جیهانبینیه‌وه ده‌رواننه ئه‌م پرسه گرنگه، په‌نای بردبووه به‌ر هێنانی کرێکار‌و کارمه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی میسر‌و سودان که گرفتی زۆری دانیشتوانیان هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ توانا ئابووری و ته‌کنۆلۆژیه‌کانیاندا ،ئه‌مه‌ش جۆرێکی تری به‌فیڕۆ دانی سه‌روه‌ت وسامانی ئێراق بوو ,له سه‌رژمێریدا هه‌موو ئه‌مانه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه ،که له کۆمه‌ڵگاکانی تردا ئه‌م بابه‌ته مێژوویه‌کی هه‌یه ،بۆ نموونه زانایه‌ک به ناوی (وارین تۆمسن) له ساڵی 1929دا ئاماژه‌ی به ،سێ قۆناغی جیاواز کردووه بۆ چۆنیه‌تی گه‌شه‌کردنی دانیشتوان له میانه‌ی له دایک بوونه‌وه :
1- (به‌رزی رێژه‌ی له‌دایک بوون و به‌رزی رێژه‌ی مردن)ئاماژه به هه‌لومه‌رجه تایبه‌ته‌کانی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه نه‌ریتیه‌کان ده‌کات که تیایدا رێژه‌ی له دایک بوون ومردنیش هه‌ردوکیان به‌رزن به تایبه‌تی مردنی مناڵان له‌م جۆره کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ی دانیشتوانیش هه‌بێت به‌ڵام به رێژه‌یه‌کی زۆر که‌مه چونکه له به‌رامبه‌ر به‌رزی رێژه‌ی له دایک بووندا رێژه‌ی مردنیش به‌رزه‌و هاوسه‌نگی ده‌کاته‌وه ،بۆنمونه له هند تا کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده رێژه‌ی له دایک بوون چل وپێنج له هه‌زارو مردنیش چل له هه‌زار واته راده‌ی گه‌شه‌کردن پێنج له هه‌زار بوو .
2- (به‌رزی رێژه‌ی له دایک بوون و دابه‌زینی رێژه‌ی مردن) له هه‌ندێک کۆمه‌ڵگه‌ی وه‌کو ئه‌مریکاو ئه‌وروپای سه‌ده‌ی نۆزده یان هند له سیه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه به هوی گه‌لێک هۆکاری ته‌ندروستی و خۆراکی و ته‌کنۆلۆژیه‌وه رێژه‌ی مردن دابه‌زی به‌ڵام ئاستی به پیتی و منداڵ بوون هه‌ر به به‌رزی مایه‌وه بۆیه ئه‌مه قۆناغی هه‌ست پێکردنی گه‌شه‌کردنی دانیشتوانه ،که له‌هنددا رێژه‌ی مردن دابه‌زی بۆ دوو له هه‌زارو له دایک بوونیش دابه‌زینێکی وای به خۆوه نه‌بینی به‌ڵکو چل ودوو له هه‌زار بوو بۆیه گه‌شه‌کردنی دانیشتوان خێرا بوو .
3- (دابه‌زینی رێژه‌ی مردن و دابه‌زینی رێژه‌ی له دایک بوون) به هۆی پێشکه‌وتنی مه‌عریفی وخۆشگوزه‌رانی وئارامی وئاسوده‌یی کۆمه‌ڵگه‌وه که رێژه‌ی مردن دابه‌زیوه له به‌رامبه‌ریشدا رێژه‌ی له دایک بوونیش داده‌به‌زێت بۆیه ژماره‌ی دانیشتوان تا راده‌یه‌ک نزیک له نه‌گۆڕی ده‌مێنێته‌وه ،یان زۆر له‌سه‌رخۆ گه‌شه ده‌کات .
به هۆی نا ئارامی و شه‌رو جه‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه یه‌ک له دووای یه‌که‌کانی ئێراقه‌وه له‌وه‌تی ئه‌م وڵاته درووست بووه بیست ساڵ ئارام نه‌بووه هه‌تا به‌راوردێکی نێوان قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنی دانیشتوان له ئێراقدا بکه‌ین وئاراسته‌کانی بزانین یان هۆکاره‌کانی روون بکه‌ینه‌وه ،جگه له‌هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له لایه‌ن خودی رژێمی ئێراق خۆیه‌وه دراون بۆ تێکدانی باری دێموگرافی زۆبه‌ی ناوچه‌کان ،بۆیه ئه‌و ژمارانه‌ی دووای سه‌رژمێریه‌کانیش بڵاوکراونه‌ته‌وه گومانیان لێ ده‌کرێت و جێگای باوه‌ڕ نین ،ئه‌وه‌تا هه‌موومان ده‌بینین تا ئیستاش هێز چه‌ندایه‌تی دیاری ده‌کات له ئێراقدا ، بۆ سه‌رژمێریه‌کی پاک و بێ ده‌ست تێوه‌ردان نه‌ک هه‌ر ده‌نگ ناده‌ن به‌ڵکو ئاسته‌نگی بۆ درووست ده‌که‌ن تا قه‌واره‌ی راسته‌قینه‌یان به‌ده‌رنه‌که‌وێت .