گۆڕان خۆی له خۆیدا دیارده‌یه‌کی سروشتیه‌و ته‌واوی ده‌رکه‌وته‌و رواڵه‌ته‌کانی بوون وگه‌ردون و سه‌رتاپای ژیان ده‌گرێته‌وه ،هه‌ر له کۆنه‌وه فه‌یله‌سوفی یۆنانی هیراکلیتۆس گوتوویه‌تی "گۆڕان یاسای مان وبوونه‌ونه‌گۆڕیش مردن و له ناوچوونه"له گوته به ناوبانگه‌که‌یدا گوزارشتی له‌م گۆڕانی هه‌میشه‌ییه کردووه(دووجار له هه‌مان ئاودا مه‌له‌ناکه‌یت چونکه ئاوه‌کانی ده‌وروبه‌رت هه‌میشه له نوێ بوونه‌وه‌دان) مه‌به‌ستی ئه‌و هه‌ناسه کورته‌یه که مرۆڤ ده‌توانێت له ژێر ئاودا بمێنێته‌وه کاتێک دێته‌وه سه‌ر ئاوه‌که هه‌تا هه‌ناسه‌یه‌کی تر وه‌ربگرێت و جارێکی تر شۆڕبێته‌وه بۆ ژێر ئاوه‌که به‌لای هێراکلیتۆسه‌وه هه‌مان ئاوی پێشوو نه‌ماوه‌و گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه ،به‌م جۆره‌ش ،ژیان هه‌میشه له گۆڕاندایه .
ده‌کرێ پێناسه‌ی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌وه بکه‌ین که بریتیه له هه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێک که به‌سه‌ر سیسته‌م ونه‌زم ودامه‌زراوه‌و داموده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا دێت ،ئه‌گه ئه‌م ئاڵوگۆڕه چ له بونیاد و پێکهاته‌یاندا بێت یان له ئه‌رک وکاره‌کانیاندا له ماوه‌یه‌کی مێژوویی دیاریکراودا ،ئنجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا پێکه‌وه په‌یوه‌ست و گرێدراوو ته‌واوکارو هه‌ماهه‌نگن له رووی بونیاد وئه‌رکیشه‌وه بۆیه هه‌ر ئاڵوگۆڕ وگۆڕانێک له دیاره‌یه‌کدا روو بدات له‌گه‌ڵ خۆیدا زنجیره‌یه‌کی یه‌ک له دووای یه‌کی گۆڕانی لاوه‌کی دێنێت وبه ئاستی جیاواز زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بوار‌و لایه‌نه‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه .
گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کێکه له‌و بابه‌ته گرنگ وسه‌خت وسه‌رنجراکێشانه‌ی زانستی کۆمه‌ڵناسی گرنگی پێ ده‌دات له توێژینه‌وه‌کانیدا ،ئه‌م بابه‌ته هه‌ر له نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌وه بووه جێی بایه‌خی کۆمه‌ڵناسی کاتێک ئۆگه‌ست کۆنت وپێڕه‌وکارانی هۆکارو به‌رئه‌نجامی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تیان له‌به‌ر رۆشنایی شۆڕشی فه‌ره‌نسی و شۆڕشی پیشه‌سازیدا راڤه‌و شرۆڤه کرد، زۆربه‌ی ئاراسته هزریه‌کانی ئه‌و قۆناغه‌ش له باره‌ی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه که‌وتبوونه ژێر کاریگه‌ری بیروبۆچوونه‌کانی داروین که له کتێبی (بنه‌چه‌ی جۆره‌کاندا)وله ساڵی 1859 گوزارشتی لێکردبوون، پێیان وابوو نه‌ک هه‌ر دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ڵکو خودی مرۆڤ خۆیشی له زینده‌وه‌ره تاک خانه‌کانه‌وه به زنجیره‌یه‌ک گۆڕان وپه‌ره‌سه‌ندنی یه‌ک له دووای یه‌کدا تێپه‌ڕیوه تا به شێوه‌ی ئیستای گه‌یشتووه ،ناوه‌ڕۆکی تیۆره‌که ده‌ڵێت (جه‌سته‌ی ره‌گه‌زی زینده‌وه‌ران و جۆر‌و ئه‌رکی ئه‌ندامه‌کانیان به به‌رده‌وامی له گۆڕاندان ،له‌به‌رئه‌وه‌ی زینده‌وه‌ران هه‌میشه زۆرده‌بن ونه‌وه‌و وه‌چه‌ی نوێ درووست ده‌که‌ن وده‌کرێ ئه‌مانه پێشکه‌وتوو تر‌و پێگه‌یشتووتر بن له خۆیان) ئه‌م تیۆره له بۆچوونه‌که‌ی داروینه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که ده‌ڵێت زینده‌وه‌ران هه‌مان نمونه‌ی خۆیان دووباره ناکه‌نه‌وه و له‌و بڕوایه‌دایه که مرۆڤ له تاک خانه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه ،به‌گشتی توێژه‌رانی بواری زانستی مرۆڤناسی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که په‌یوه‌ندی نێوان وه‌چه‌خستنه‌وه و په‌ره‌سه‌ندن له نێوان هه‌موو ئاژه‌ڵه‌کاندا به مرۆڤیشه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی پێچه‌وانه‌یه له‌و زنجیره‌یه هه‌تا بۆ خواره‌وه بڕۆین ئاستی چه‌ندایه‌تی به‌رزتر ده‌بێته‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش تا بۆسه‌ره‌وه برۆین که‌متر ده‌بێته‌وه ،ئه‌مه خه‌سڵه‌تێکی زۆر هاوبه‌شی نێوان سه‌رجه‌م ئاژه‌ڵه‌کانه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای لێکچوونی زۆر له خه‌سڵه‌ته بایۆلۆژیه‌کانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه ئاژه‌ڵیه‌کانی تردا،ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نیه ئه‌وه‌یه مرۆڤ ئاژه‌ڵێکی ده‌گمه‌نه له رووی چۆنایه‌تی وجۆریه‌وه ، یه‌کێک له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش که مرۆڤی پێ جیا ده کرێته‌وه توانای مرۆڤه بۆ کۆنترۆڵکردنی ژینگه‌و ئه‌و ناوه‌نده جوگرافیه‌ی تێیدا ده‌ژیت ،جگه له‌وه‌ی توانای دروستکرنی نه‌زمێکی هێمایی هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی کردن وله‌یه‌کگه‌یشتن له ژێر ناوی زماندا ،دوواتر گواستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م درووستکراوو داهێنان ودۆزراوانه وه‌کو که‌له‌پوری کۆمه‌ڵایه‌تی له نه‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌کی تر .
ئیتر به‌م شێوه‌یه بۆ قۆناغه‌کانی په‌ره‌سه‌ندن وگه‌شه‌کردن وگۆڕانی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی له ناو هزری کۆمه‌ڵناسیدا لای هه‌ر زانایه و به جۆرێک گوزارشتی لێکراوه بۆ نموونه لای خودی ئۆگه‌ست کۆنت خۆی وه‌کو دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵناسی به پێی گۆڕانی هزری مرۆڤ قۆناغه‌کانی (لاهوتی ومیتافیزیقی وپۆزه‌تیڤزم)ی داناوه ،ئه‌م قۆناغه‌ی کۆتایی مانای قۆناغێکی پێشکه‌وتوو ومه‌ده‌نیه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت ،به‌ڵام کۆنت له‌و سه‌رده‌مه‌دا به چه‌مکی پۆزه‌تیڤزم گوزارشتی لێکردووه چونکه ده‌ڵێت له‌م قۆناغه‌دا کۆمه‌ڵگه شرۆڤه‌و راڤه‌ی ره‌فتاریان به شێوه‌یه‌کی زانستی وبابه‌تی ده‌که‌ن ،ره‌فتاره‌کانیان به‌مه‌به‌ست و ئامانجداره،که ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێکی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه .
لای زانای کۆمه‌ڵناسی ئیتالی فیکۆ (1668-1744)قۆناغه‌کانی گۆڕانی کۆمه‌ڵی به سێ قۆناغ داناوه که بریتین له قۆناغی ئاینی ئه‌مه قۆناغی ترسانه له خوا و له ئاینده ،قۆناغی پاڵه‌وانێتی رزگاربوون له ئاینی نادیار وبه پیرۆز سه‌یرکردنی سه‌رۆک خێزان وبنه‌ماڵه‌کانه دوواتر قۆناغی مرۆڤگه‌رایی (هیومانیزم)که ئه‌مه‌ش قۆناغی مه‌ده‌نی ودیموکراسی ئاینی ئاکاریه ،له‌م قۆناغه‌دا گۆڕانی بنچینه‌ی به‌سه‌ر ته‌واوی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌دا دێت وجیاوازیه سروشتیه‌کان له نێوان مرۆڤه‌کاندا نامێنن و له رووی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه جیاوکی تایبه‌ت له ناو ده‌چێت ،هه‌روه‌ها له ژێر هه‌مان کاریگه‌ری بۆچوونه‌کانی دارویندا زانای مرۆڤناسی ئه‌مریکی (هنری لویس مورگان ) که ساڵی (1818) له کێڵگه‌یه‌کی کشتوکاڵی له نزیک نیورک له‌دایک بووه له 17/12/1881 مردووه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر 200 کۆمه‌ڵگای جیاواز کرده‌وه و قۆناغه‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تیی بۆ سێ قۆناغی گۆڕانی شارستانیه‌ت دابه‌شکردووه :-
1- دڕندایه‌تی :
بریتیه له قۆناغی سه‌ره‌تایی شارستانیه‌ت وبه مرۆڤ بوونی ئاده‌میزاد له‌م قۆناغه‌دا مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر ژیانی کۆکردنه‌وه‌ی خۆراک و ڕاوی ئاژه‌ڵ وبه‌رهه‌مه سروشتیه‌کان ژیاون ،هه‌رچیه‌کیان له سروشتدا چنگ که‌وتبێت وه‌کو خۆی به‌کاریان هێناوه‌و گۆڕانێکیان تێدا درووست نه‌کردووه ،به پێی تویژینه‌وه ئارکیۆلۆژی وگریمانه‌کانی مرۆڤناسی کۆمه‌ڵایه‌تی یان کلتووری ،له‌م قۆناغه‌دا به تایبه‌تی له سه‌ره‌تای قۆناغه‌که‌دا مرۆڤه‌کان زمانێکی دیاریکراویان نه‌زانیوه ،بۆی به‌ده‌رکه‌وتن و په‌یدا بوونی زمان به گۆڕانێکی ریشه‌یی داده‌نرێت که له قۆناغه‌کانی دوواتر به‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌کاندا هاتووه .
2- به‌ربه‌ریزم :
بریتیه له قۆناغی به گروپ بوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان به رووبه‌رێکی فراوانی سه‌رزه‌ویدا ،قۆناغێکی پێشکه‌وتوو تر له دڕندایه‌تی ،که نزیکه‌ی سه‌دان هه‌زار ساڵی خایه‌ندوه‌و گۆڕانکاری به‌سه‌ر شێواز‌و شوێن و خۆراک و ژماره‌ی مرۆڤه‌کاندا هاتووه بۆیه هه‌ر قۆناغه‌و کۆمه‌ڵێ خه‌سڵه‌ت وتایبه‌تمه‌ندی جیاوازی خۆی هه‌یه ،له‌م قۆناغه‌دا مرۆڤه‌کان فێری ماڵیکردنی ئاژه‌ڵ و کاری کشتوکاڵی و چاندن و دانه‌وێڵه‌و فێری به‌کارهێنانی به‌ردبوون له دروستکردنی خانووبه‌ره‌دا ،بۆیه ئه‌مه سه‌ره‌تای نیشته‌جێ بوون ومانه‌وه‌ی ره‌گه‌زه مادیه‌کانی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تیه، جگه له‌وه‌ی به‌رد وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کیش بۆ بڕین و شکاندن و خۆپاراستنیش به‌کار هاتووه ،هه‌روه‌ها پێشکه‌وتنی شارستانیه‌ت له‌م قۆناغه‌دا گه‌یشته ئاستی فێربوونی تاواندنه‌وه‌ی ئاسن و دروستکردنی گاسن و چه‌ک و قه‌لغان و زۆر که‌ره‌سه‌ی نوێ له‌ئاسن دروستکراو بۆیه گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تیدا دروست بووه و له میانه‌ی ئه‌مانه‌وه پێی ناوه‌ته قۆناغێکی نوێ .
3- مه‌ده‌نیه‌ت :
بریتیه له( قۆناغی ئاستێکی به‌رزی شارستانیه‌ت)،تیایدا گۆڕانی ریشه‌ی و بنچینه‌یی به‌سه‌ر ژیان وگوزه‌ران و ئایدیا‌و بیرکردنه‌وه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا دێت و له هه‌موو روویه‌که‌وه له قۆناغه‌کانی پێش خۆی جیاوازه ، گرنکترین خه‌سڵه‌ت و سیماکانی ئه‌م قۆناغه‌ش بریتین له:-
أ- که‌ڵه‌که‌بوونی خۆراک و تێروپڕبوونی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا و نه‌مانی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی برسیه‌تی و قات وقڕی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌کان .
ب- به‌رزی ئاستی توانای پیشه‌یی و پسپۆڕی و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا و دابه‌شبوونێکی ووردی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان مرۆڤه‌کاندا.
ج- کۆنترۆڵکردنی که‌ره‌سته‌و ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له لایه‌ن چینێکی به توانا له رووی ئابووری و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و کارگێڕی ،به ژماره که‌م له رووی چه‌ندایه‌تیه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان نین .
ْ – دروست بوونی چینی بازرگانی ده‌وڵه‌مه‌ندو به توانا .
ه – دروست بوونی توێژی ته‌کنۆکرات (ئه‌و مرۆڤانه‌ی که شاره‌زایان له بواری ژیاندا هه‌یه) و هونه‌ریی شاره‌زا ،به هۆی پێشکه‌وتنه ته‌کنۆلۆژیه‌کان و داهێنانی ئامێری نوێ که له بواری راپه‌راندنی کاری رۆژانه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگادا رۆڵی گرنگیان هه‌یه، گۆڕانێکی ریشه‌یی له دید وبۆچوون و جیهانبینی تاکه‌کاندا درووست ده‌کات.
و- جیابوونه‌وه‌ی گروپه پیشه‌یی سه‌ندیکاکان ،په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان به شێوه‌ی ئه‌ندام بوون و به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش و کاری رێکخراوه‌یی له‌و دامه‌زراوانه‌دا په‌یوه‌ندیه‌کان له میکانیکی و خوێن و خزمایه‌تیه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ په‌یوه‌ندی ئه‌ندامی و کار‌و هه‌ڵسوکه‌وت کردن به پێی خواست و ویستی رێکخراوه‌کان نه‌ک له روانگه‌ی خزمایه‌تی و ناسیاریه‌وه .
له میانه‌ی راڤه و شرۆڤه‌کانی ئه‌م زانایانه‌وه بۆ گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی به پێی کات هه‌میشه له گۆڕاندایه له رووی قه‌باره‌ی دانیشتوان وسیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و سه‌رچاوه سروشتی وداب ونه‌ریت وبه‌هاو شێوازه‌کانی پێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌وه‌کانیه‌وه ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به پێناسه‌ی خودی چه‌مکی گۆڕانه‌وه ؟ دکتۆر شاکر مسته‌فا سه‌لیم به‌م شێوه‌ی پێناسه‌ی ده‌کات (چه‌مکی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر نزیکه له چه‌مکی گۆڕانی شارستانیه‌وه ،زۆرجار خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به مانای شارستانی به‌کار دێت و هه‌ردوو چه‌مکه‌که هاومانا ده‌بن ،گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی مانای گۆڕانی شارستانی ده‌گه‌یه‌نێت) به شێوه‌یه‌کی گشتی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو ئاماژه‌مان پێ‌کرد ،ئه‌و ئاڵوگۆڕانه ده‌گرێته‌وه که له په‌یوه‌ندی و سیسته‌م و به‌هاو پێوه‌ر وداب ونه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تیه تا راده‌یه‌ک جێگیره‌کاندا روو ده‌دات ،که بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تیان پێکهێناوه و له ئه‌نجامی کاریگه‌ری فاکته‌ره شارستانی و ئابووری و سیاسیه‌کاندا ده‌گۆڕێن ،زۆرجار له رووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌و پرسیاره ده‌کرێت ئایا دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌گۆڕێن یان به‌نه‌مری ده‌مێننه‌وه..؟ که خودی کۆمه‌ڵگه خۆی یه‌کێکه له ئاڵۆزترین دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ،یان له‌چ دۆخێک‌دا گۆران ڕووده‌دات و به هۆی چیه‌وه ئه‌م گۆڕانه درووست ده‌بێت؟؟له راستیدا ئه‌مه گرفتی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵناسی و به‌شێکه له‌و پرسیاره‌ی کۆمه‌ڵناسی به درێژایی ته‌مه‌نی به دووایدا گه‌ڕاوه ،چونکه فه‌لسه‌فه‌ی کۆمه‌ڵناسی بریتیه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئایا هه‌وێنی پرۆسه مێژووییه‌کان چین؟ لێره‌دا بۆ تێگه‌یشتن له پرۆسه‌ی گۆڕان، ده‌بێ ره‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌ره‌سته مادیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌مان له‌به‌رچاو بێت چونکه گۆڕانه‌کان له ئه‌نجامی گۆڕینی بنه‌مای ماددی کۆمه‌ڵگاوه به به‌رده‌وامی رووده‌ده‌ن ،بۆ نمونه گۆڕان له‌ژینگه وشێوازی کار‌و وه‌رچه‌رخان له سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی کشتوکاڵییه‌وه بۆ پیشه‌سازی، ده‌بێته‌هۆی لاوازبوون و له‌ناوچوونی ژماره‌یه‌ک له‌ودیاردانه‌ی که شێوازی ژیانی کشتوکاڵی به‌رهه‌میهێناون و له‌گه‌ڵ دۆخه کشتوکاڵییه‌کان گونجاوبوون ،ناکرێ دیارده کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی ئه‌م قۆناغه به هه‌مان گرنگی و کاریگه‌ری له قۆناغی پیشه‌سازیدا درێژه به ته‌مه‌نی خۆیان بده‌ن چونکه بۆ ژینگه‌یه‌کی شارستانی و مه‌ده‌نی گونجاونین، شێوه‌ی کار‌و به‌رهه‌مهێنان ئه‌مانه‌ی ناوێت و تاکه‌کان ماوه‌و بواری ئه‌وه‌یان نابێت به‌رده‌وام بن له‌سه‌ریان وه‌کو ده‌مارگیری خوێن وخزمایه‌تی ، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یی ، جیاوازی ره‌گه‌زی وه‌کو نێر‌و مێ و خێزانی گه‌وره و... هتد، له جێگه‌ی ئه‌مانه‌دا و له چوارچێوه‌ی ژینگه‌ی شار‌و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێانی پیشه‌سازیدا دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ درووست ده‌بن ، وه‌کوله جیاتی خێڵ و بنه‌مالًَه درووست بوونی هه‌ستی هاوشاری و بوون به هاوڵاتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و دوواتر قسه‌کردن له‌سه‌ر مافه‌کانی هاوڵاتیبوون و ئه‌رکه‌کانی به‌رامبه‌ر نیشتمان ونه‌ته‌وه ،جێ به‌جێ کردنی یاسا‌و ده‌زگای به‌رێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌یی که به پێی حه‌زو ئاره‌زووی تاکه‌کان کار نه‌کات و به‌گۆڕانی ئه‌وان کاریگه‌ری نه‌بێ ،له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی ومرۆییه‌وه جیاوازی نه‌کردن له نێوان نه‌ژادو ره‌نگ وئاین وره‌گه‌زه‌کانی نێر و مێ و هه‌ر خه‌سڵه‌تێکی بۆ ماوه‌ییه‌وه ، دیاره هه‌موو ئه‌مانه‌ش هۆکاری بابه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ له قۆناغی کشتوکاڵیدا درووست نابن و بۆچی له قۆَناغی پیشه‌سازیدا کۆمه‌ڵگا پێویستی به‌م سه‌رخان وشێوازی بیرکردنه‌وه‌یه هه‌یه؟ یان بۆچی هه‌موو ئه‌و دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییانه گونجاون و په‌یوه‌ستن به ژینگه‌ی پیشه‌سازییه‌وه ؟؟