هه‌ر له‌به‌شی یه‌که‌مه‌وه به تایبه‌ت له باسی دووه‌مدا بۆ پێناسه‌و دیاریکردنی چه‌مکه‌کان پێویستمان به سه‌رچاوه ده‌بێ ،جگه له‌وه‌ی له دیاریکردنی گرفت وگرنگی و ئامانجه‌کانیشدا وه‌کو ده‌ستپێک زۆرجار پشت به‌سه‌رچاوه ده‌به‌سترێت ،دوواتر له‌به‌شی دووه‌مدا ته‌واوی توێژینه‌وه‌کانی پێشووتر بریتین له سه‌رچاوه ،به‌ڵام له به‌شی سێیه‌مه‌و ئیتر به بێ سه‌رچاوه له زۆربه‌ی جۆره‌کانی توێژینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ناکرێت توێژه‌ر به‌رده‌وام بێت ،بۆیه سه‌رچاوه‌ی تیۆری ده‌بێته پێویستیه‌کی بنچینه‌یی بۆ ته‌واو کردنی توێژینه‌وه‌که :هۆکاره‌کانی به‌کارهێنانی سه‌رچاوه له توێژینه‌وه‌دا بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه :
یه‌که‌م بۆ هه‌ماهه‌نگی واته ته‌نسیق له نێوان ئه‌وه‌ی توێژه‌ر ده‌یه‌وێ بیڵێت و ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌م زانسته‌دا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له رووی تیۆری و له‌سه‌رچاوه‌کاندا گوتراوه .
دووه‌م :بۆ رێکخستنی بیرۆکه و ریزکردن و تێکه‌ڵکێش کردنیان به شێوه‌یه‌کی لۆژیکی که پێکه‌وه رونکردنه‌وه‌یه‌کی ته‌واو له‌سه‌ر بابه‌ته‌که بده‌ن نیشانه‌ی لێهاتوویی و شاره‌زایی توێژه‌رو به‌ڵگه‌ی زانستی بوونی توێژینه‌وه‌که بێ .
سێیه‌م :بۆ ئاسانکاری بۆ خوێنه‌رو تێگه‌یاندنی به‌رامبه‌ر له قوڵاییه‌کانی بابه‌ته‌که و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که زانیاریه‌کانی لێ وه‌رگیراوه ئه‌ویش به تۆمار کردنی ناوی سه‌رچاوه‌کان ،به هه‌ر شێوازێک بێت ، هه‌تا خوێنه‌ر له گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌یدا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ریان.
بۆیه له مێژووی زانست و توێژینه‌وه‌دا چه‌ندین جۆر‌و شێوازی تۆمارکردنی سه‌رچاوه به‌ده‌رکه‌وتوون و دوواتر کامیان له‌گه‌ل ئه‌و هۆکارو ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا نه‌گونجاوترو نه‌شیاوتر هاتبنه پێش چاو که‌متر به‌کارهاتووه یان په‌راویز خراوه‌و جۆرێکی تریان به‌کارهێناوه ،ئیستاش له ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌دا به پێی لقه زانستیه‌کان یان به پێی به‌ش وزانکۆکان چه‌ندین جۆر‌و شێوازی جیاواز په‌یڕه‌و ده‌کرێن که گرنگترین بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه :-
یه‌که‌م :(دانانی ژماره‌و لاپه‌ڕه‌ی سه‌رچاوه‌که له ناو باسه‌که) ،به‌ڵام ریزکردنی ناوی سه‌رچاوه‌کان له کۆتایی توێژینه‌وه‌که ،وه‌کو بۆ نمونه(43:6)واته له ریزبه‌ندی سه‌رچاوه‌کاندا سه‌رچاوه‌ی ژماره (6)لاپه‌ڕه(43) ،ئه‌مه له جیاتی ئاسانکاری بۆ خوێنه‌ر توشی سه‌رئێشه‌و ماندوو بوونی ده‌کات ده‌بێ له کاتی گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌کان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی سه‌رچاوه‌کان و بزانێت ریزبه‌ندی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه چه‌ند بوو ..
دووه‌م(دانانی نازناو یان باپیره‌ی نوسه‌ره‌که و ساڵی چاپی کتێبه‌که‌و لاپه‌ڕه‌که‌ی له ناو باسه‌که) به‌ڵام نوسین و تۆمارکردنی سه‌رچاوه‌که به ته‌واوی له کۆتایی توێژینه‌وه‌که .بۆ نموونه وه‌کو (گیدنز، 2010، 450)دوواتر له کۆتاییدا له ریزبه‌ندی کردنی ناوی سه‌رچاوه‌کاندا به پێی ئه‌لیف و با ناوی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه به ته‌واوی نوسراوه) ئه‌مه‌ش جۆرێک له ماندوو بوون و به‌دحاڵی بوونی تیایه خوێنه‌ر نازانی له چ کتێبێک‌دا ئه‌مه گوتراوه ده‌بێ هه‌موو جارێک بگه‌رێته‌وه سه‌ر پاشکۆ و کۆتایی توێژینه‌وه‌که هه‌تا دڵنیا بێت له سه‌رچاوه‌که .
سێیه‌م : (دانانی ژماره‌ی یه‌ک له دووای یه‌ک له‌سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌که‌وه تا کۆتایی له‌کۆتاییدا به پێی ژماره‌کان ناوی سه‌رچاوه‌کان به ته‌واوی تۆمار بکرێت ،بێ ره‌چاو کردنی ریزبه‌ندی به پێی ئه‌لیف و با)ئه‌مه زیاتر له توێژینه‌وه‌کانی به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستیدا په‌یڕه‌و ده‌کرێت که قه‌باره‌یان بچوکه .
چواره‌م(تۆمار کردنی سه‌رچاوه‌له په‌راوێزی هه‌ر لاپه‌ڕَه‌یه‌کدا) .(بۆنموونه له کۆتایی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی وه‌رگیراوه ژماره‌یه‌ک داده‌نرێت و له هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا له په‌راوێز هه‌مان ژماره ده‌نوسرێته‌وه‌و ناوی نوسه‌ره‌که‌و کتێبه‌که و ورده‌کاریه‌کانی تری ده‌نوسرێت .
تۆمارکردنی سه‌رچاوه‌کان :
هه‌روه‌کو چۆن له باره‌ی شێوازی ئاماژه کردن به سه‌رچاوه‌کانه‌وه راو بۆچوونی جیاوازمان باسکرد ، له باره‌ی چۆنیه‌تی نوسینی ناوی سه‌رچاوه‌و نوسه‌ره‌کانیان وشێوازی تۆمار کردن و پۆلێنکردنیانیه‌وه به هه‌مان شێوه راو بۆچوونی جیاواز هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودی سه‌رچاوه‌کان له رووی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی نوسه‌رو وه‌رگێڕو زمانی نوسینه‌کانیانه‌وه جیاواز‌و جۆراو جۆرن بۆ نموونه له رووی چۆنایه‌تیه‌وه سه‌رچاوه‌ی فه‌رهه‌نگی و شیکاری زمانه‌وانی و تێزی دکتوراو نامه‌ی ماسته‌ر و کتێب و گۆڤار‌و رۆژنامه‌و ...هتد ،هه‌یه هه‌روه‌ها له رووی چه‌ندایه‌تی نوسه‌ره‌کانیشه‌وه یه‌ک نوسه‌ر و دوو نوسه‌ر و نوسینی به گروپ هه‌یه ، حاڵه‌تی وه‌رگێڕانیش به هه‌مان شێوه ،بۆیه له‌م به‌شه‌دا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به سه‌رچاوه‌کانه‌وه سێ پرسیاری تر ده‌که‌ین :-
1- له توێژینه‌وه‌کانی کوًمه‌ڵناسیدا چ جۆرێکی ئاماژه کردن به سه‌رچاوه‌کان به‌کاردێنین؟؟
2-له توێژینه‌وه‌کانی کوًمه‌ڵناسیدا چۆن ناوی سه‌رچاوه‌کان تۆمار ده‌کرێت؟؟
3- له کۆتایی توێژینه‌وه‌کانی کوًمه‌ڵناسیدا چۆن ناوی سه‌رچاوه‌کان پۆلێن ده‌کرێت؟؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری یه‌که‌م شێوازی چواره‌م له شێوازه‌کانی ئاماژه کردن به سه‌رچاوه به‌کاردێنین که بریتیه له دانانی ژماره له نێوان دوو که‌وان له دووای وه‌رگرتنی هه‌ر ده‌قێک یان هه‌ر بیرۆکه‌یه‌ک و له په‌راوێزی هه‌مان لاپه‌ڕه ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌که ده‌که‌ین وه‌کو خۆی .له دانانی ژماره‌کانیشدا له ژماره(1)ه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ین تا کۆتایی هه‌ر به‌شێک له به‌شه‌کانی توێژینه‌وه‌که .
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری دووه‌م :به شێوه‌یه‌کی گشتی له توێژینه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵناسیدا ناوی سه‌رچاوه‌کان به‌م شێوه‌یه تۆمار ده‌کرێت :-
یه‌که‌م : 1-بۆ کتێبه پیرۆزه‌کان ،ئه‌گه‌ر له قورئانی پیرۆزدا ئایه‌تێکمان وه‌رگرتبوو ته‌نیا ئاماژه به ناوی سوره‌ته‌که‌و ژماره‌ی ئایه‌ته‌که ده‌که‌ین بۆ نمونه ده‌نوسین :قورئانی پیرۆز ،به‌قه‌ره ،ئایه‌تی ،40.
دووه‌م :بۆ کتێب ئه‌میش ده‌کرێت به چه‌ندین جۆره‌وه له‌وانه :
1-ئه‌گه‌ر یه‌ک نوسه‌ر بوو ، وه‌رگێڕاو نه‌بوو ،ده‌بێ به‌م شێوه‌یه ئاماژه‌ی پێ بکرێت :
أ-ناوی نوسه‌ره‌که له په‌راوێز وه‌کو خۆی ده‌نوسرێت .
ب-ناونیشانی کتێبه‌که وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌رگه‌که‌ی نوسراوه .
ج--ژماره‌ی چاپ ،واته چاپی چه‌نده‌مه .(ئه‌گه‌ر چاپی یه‌که‌م بێت نانوسرێت)
د-داموده‌زگاو ئه‌و لایه‌نه‌ی بڵاوی کردووه‌ته‌وه ،(ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رکی نوسه‌ر چاپ کرابێت نانوسرێت)
ه-ناوی چاپخانه
و-ناوی وڵات یان ئه‌و شاره‌ی چاپخانه‌که‌ی لێیه
ز-ساڵی چاپکردنی .
ح-لاپه‌ڕه .
بۆ نمونه له په‌راوێزدا ئاماژه به‌م سه‌رچاوه‌یه ده‌که‌ین :
د. عیرفان مسته‌فا ،بوونی مرۆڤ وده‌رکه‌وته‌کانی ،چاپخانه‌ی مناره ، هه‌ولێر ،2010، ل 416
د. محمد علی محمد ،علم اڵاجتماع والمنهج العلمی وأسالیبه ،گ2 ، دار المعرفه الجامعیه ،مگبعه الجامعه ، اڵاسکندریه ،1988.ص 215
دوو تێبینی :
1-ئه‌گه‌ر دوو نوسه‌ر بێت ناوی هه‌ردووکیان وه‌کو خۆی ده‌نوسین و ئیتر به هه‌مان شێوه‌ی یه‌که‌م ته‌واوی زانیاریه‌کانی تر وه‌کو خۆی تۆمار ده‌که‌ین .
2-ئه‌گه‌ر له دووان زیاتر یان کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر بن ته‌نیا ناوی یه‌که‌م ده‌نوسین و له‌گه‌ڵیدا ده‌نوسین (ئه‌وانی تر)یان (واڵاخرون) َ ئیتر به هه‌مان شێوه‌ی یه‌که‌م ته‌واوی زانیاریه‌کانی تر وه‌کو خۆی تۆمار ده‌که‌ین .
2-:ئه‌گه‌ر نوسه‌ره‌که یه‌ک که‌س بوو ،له زمانی خۆیه‌وه وه‌ر نه‌گیرابوو واته وه‌رگێڕدراو بوو به گشتی ده‌بێ به‌م شێوه‌یه ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین :
أ-ناوی نوسه‌ره‌که له په‌راوێز وه‌کو خۆی ده‌نوسرێت .
ب-ناونیشانی کتێبه‌که وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌رگه‌که‌ی نوسراوه .
ج- ناوی وه‌رگێڕه‌که
د--ژماره‌ی چاپ ،واته چاپی چه‌نده‌مه .(ئه‌گه‌ر چاپی یه‌که‌م بێت نانوسرێت)
ه-داموده‌زگاو ئه‌و لایه‌نه‌ی بڵاوی کردووه‌ته‌وه ،(ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رکی نوسه‌ر چاپ کرابێت نانوسرێت)
و-ناوی چاپخانه
ز-ناوی وڵات یان ئه‌و شاره‌ی چاپخانه‌که‌ی لێیه
ح-ساڵی چاپکردنی .
تا-لاپه‌ڕه .
بۆ نمونه (دکتور عبدالرحمن قاسملو ، کتێبی کوردستان وکورد)ده‌بێ به‌م شێوه‌یه‌ی بنوسین :-
دکتور عبدالرحمن قاسملو ،کوردستان وکورد ،وه‌رگێڕانی ،عبدالله حسن زاده، چاپی دووه‌م ، کتێب‌فرۆشی سۆران ،چاپخانه‌ی مناره ،هه‌ولێر ،2006،ل:57
تێبینی :ئه‌گه‌ر دوو نوسه‌ر یان دوو وه‌رگێڕ یان زیاتر بوون به هه‌مان رێسای پێشوو ئاماژه به سه‌رچاوه‌کان ده‌کرێت .
3-تێبینی له‌سه‌ر به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌یه‌ک زیاتر له جارێک
1-ئه‌وه‌مان زانی له کاتی ئاماژه کردن به‌سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ یه‌که‌مجار ده‌بێ هه‌موو زانیاریه‌کانی به‌ته‌واوی بنوسرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر دووای به‌کارهێنانی جاری یه‌که‌م بۆ دووه‌م جار گه‌راِینه‌وه سه‌رهه‌مان سه‌رچاوه بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ترمان به‌کارهێنا بێت ده‌نووسین (هه‌مان سه‌رچاوه ، ل 100)بۆ نموونه ، واته ته‌نیا ده‌نوسین (هه‌مان سه‌رچاوه ،ئاماژه به‌لاپه‌ڕه‌که‌ی ده‌که‌ین ).
2-ئه‌گه‌ر بۆ جاری سێیه‌م گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ترمان له دووای به‌کارهێنانی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه به‌کارهێنابوو ده بێ ئاماژه به ناوی نوسه‌ره‌که بکه‌ین و بنوسین سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، لا100)بۆ نموونه ،ئه‌گه‌ر هاتوو دووای به‌کار هێنانی سه‌رچاوه‌ی تر یان چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی تر له شوێنێکی تردا پێویستمان به کتێبه‌که‌ی دکتور قاسملو بوو ،بۆ به‌هێزکردنی بیرۆکه‌یه‌ک یان ره‌تکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌یه‌ک جارێکی تر سودمان له کتێبه‌که‌ی وه‌رگرت به‌م شێوه‌یه ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ین ،
،دکتور عبدالرحمن قاسملو ،سه‌رچاوه‌ی پێشوو ،ل:60
3-ئه‌گه‌ر بۆ جاری سێیه‌م گه‌راینه‌وه سه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌لام ئه‌گه‌ر زیاتر له کتێبێکی یان نوسینێکی ئه‌م نوسه‌ره‌مان به‌کارهێنا بوو ئه‌و کاته ده‌بێ ئاماژه به ناوی نوسه‌ره‌که‌و ناوی کتێبه‌که‌ش بکه‌ین ئنجا بنوسین سه‌رچاوه‌ی پێشوو لا100) بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هاتوو نوسینێکی تری دکتۆر قاسملومان به‌کار هێنابوو ئه‌و کاته ده‌بێ به‌م شێوه‌یه ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین :
دکتور عبدالرحمن قاسملو ،کوردستان وکورد ،سه‌رچاوه‌ی پێشوو ،ل60:0
4-له کاتی به‌کارهێنانی سه‌رچاوه به زمانه‌کانی تر ناوی کتێبه‌کان به هه‌مان ئه‌و زمانانه ده‌نوسرێت که نوسینه‌که‌ی پێ نوسراوه بۆ نمونه ئه‌گه‌ر کتێبه‌که به عه‌ره‌بی بو یان به فارسی بوو یان به ئینگلیزی بوو وه‌کو خۆی ده‌ینوسین و به هه‌مان ئه‌و رێسایانه‌ی له کوردیه‌که‌دا به‌کارهاتوون ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی (هه‌مان سه‌رچاوه) یان (سه‌رچاوه‌ی پێشوو) به کاردێنین به عه‌ره‌بی ده‌بێته (نفس المصدر، ص) و (المصدر السابق، ص) به فارسی ده‌بێته (همان ،یان ، همانجا، ص)و (همان کتاب ، ص) به ئینگلیزی ده‌بێته (Ibid, P,)و کورت کراوه‌ی ووشه‌ی لاتینی (lbidem)به مانای هه‌مان سه‌رچاوه .هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی پێشوو ده‌بێته (Op. Cit, P,) له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ده‌کرێ توێژه‌ر به زمانی نوسینی توێژینه‌وه‌که‌ی بیانوسێت .
سێیه‌م :بۆ تێزی دکتوراو نامه‌ی ماسته‌ر و گۆڤاره‌کان
1-پێویسته به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ئاماژه‌یان پێ بکه‌ین :
أ-ناوی توێژه‌ره‌که
ب-ناوی توێژینه‌وه‌که
ج-چیه‌تی توێژینه‌وه‌که (واته دکتۆرایه ،ماسته‌ره ، دبلۆمه)
د-ئه‌گه‌ر بڵاو نه‌کرابێته‌وه له نێوان دوو که‌وان ده‌نوسین(بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه یان غیر منشوره)
ه-چ به‌شێک و چ زانکۆیه‌که
و-ساڵی پێشکه‌شکردنی
ز-لاپه‌ڕه و خاڵێک
بۆ نمونه :
یوسف معروف دزه‌یی ،ره‌هه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌نفال ، نامه‌یه‌کی ماسته‌ره (بڵاوکراوه‌ته‌وه) پێشکه‌شی به‌شی کۆمه‌ڵناسی کۆلێژی ئه‌ده‌بیات زانکۆی سه‌لاحه‌دین کراوه ،هه‌ولێر ،2000 ،ل :60
سلیم بگرس الیاس ،مقومات المجتمع المدنی فی اقلیم کردستان العراق ،رساله ماجستیر (غیر منشوره) تقدم بها الی قسم الاجتماع کلیه‌الاداب ،جامعه صلاح ا‌لدین ،اربیل ،2002 ص: 70
له گۆڤار‌و رۆژنامه‌کانیشدا به‌م شێوه‌یه سه‌رچاوه ده‌نوسین
- دکتور مصگفی سویف ،،معنی التکامل الاجتماعی ،مجله علم النفس ،مجلد ،2 ،العدد ،11،ێ‌ژار 1994، ص :15
دکتور حه‌مید عه‌زیز ،بنه‌ماکانی تیۆری بنیادی وفه‌رمان ،گۆڤاری توێژینه‌وه ،ژماره 10 ،ئاداری 2007 ، ل97
-بۆ رۆژنامه‌ش به هه‌مان شێوه و هه‌مان یاسا په‌یڕه‌و ده‌که‌ین
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر هه‌مان بابه‌ت واته بنه‌ماکانی تیۆری بنیادی وفه‌رمان له رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ یان خه‌بات یان هه‌ر رۆژنامه‌یه‌کی تر بڵاو کرابووه‌وه به‌م شێوه‌ی ده‌نوسین ،
دکتور حه‌مید عه‌زیز ،بنه‌ماکانی تیۆری بنیادی وفه‌رمان.رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ ،ژماره (234)، یه‌ک شه‌مه ،رێکه‌وتی ،15/6/1999، ل :6
چواره‌م : سایت و سه‌رچاوه ئه‌لیکترۆنیه‌کان
له کاتی وه‌رگرتنی هه‌ر زانیاریه‌ک زۆر پێویسته ره‌چاوی ناوبانگی زانستی سایته‌کان بکرێت ،نابێ بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی له ویکپیدیاو هه‌ندێک شوێنی پڕوپاگه‌نده‌و جێگه‌ی باوه‌ڕ نه‌بن زانیاری وه‌ربگیرێن و پشتی پێ ببه‌سترێت ،به‌ڵام به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ده‌بێ له ژێر لیستی سه‌رچاوه ئه‌لکترۆنیه‌کاندا ئاماژه‌یان پێ بکرێت :-بۆ نمونه :-
محمد شوانی ،ژیان و ئاراسته هزریه‌کانی تۆماس هۆبز، له رۆژی 23/1/ 2011له سه‌ر ئه‌م شوێنه بڵاوکراوه‌ته‌وه(Shwany. Blogsky.com)
محمد سمیر فرج ،الحیاه الاسریه فی مصر ، متاح علی الموقع الالکترونی التالی فی 20/5/2009
http://www.Mcafee.com
لیستی سه‌رچاوه‌کان له کۆتایی توێژینه‌وه‌که چۆن ده‌نوسرێت ؟
یه‌که‌م :پۆلێنکردنیان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
1-کتێبه پرۆزه‌کان وه‌کو نه‌ریتێک ئه‌مه باوه زۆرجار قورئانی پیرۆز ،یان کتابی پیرۆز له کۆمه‌ڵگه‌کانی تر وه‌کو ئینجیل وته‌ورات ،یان کتابه دینیه‌کان ئیتر ئه‌گه‌ر جیلوه‌و مه‌سحه‌فا ره‌ش بێت ،یان هه‌ر په‌ڕاوو نوسراوێک بێت گوزارشت له لایه‌نی بیروباوه‌رو روحی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بکات له سه‌رتاوه ده‌یانوسن .
2-کتێًب ئه‌میش پۆلێن ده‌کرێت وه‌کو فه‌رهه‌نگ وکتێبه ئاساییه‌کان به پێی ئه‌لیف وبێی ناوی نوسه‌ره‌کانیان .
3-توێژینه‌وه زانستیه‌کان ئه‌مانیش پۆلێن ده‌کرێن وه‌کو تێزی دکتۆرا و نامه‌ی ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا .
4-بڵاوکراوه‌کان وه‌کو (توێژینه‌وه‌ی ناو گۆڤاره زانستیه‌کان ،گۆڤاره‌کان ، رۆژنامه‌کان )
5-کۆنگره‌و سمینار‌و هه‌ڵقه رۆشنبیری وزانستیه‌کان .
6-سه‌رچاوه ئه‌لکترۆنیه‌کان (ئه‌نترنێت )
7-چاوپێکه‌وتنه‌کان
دووه‌م :ریزکردنی سه‌رچاوه‌کان :
پێویسته به پێی ئه‌لیف و بێ یان حروفی ئه‌بجه‌دی یه‌که‌م پیتی باپیره یان نازناو یان ناوبانگی نوسه‌ره‌که‌و به‌چی ناسراوه وه‌کو ناوی هۆز وخێڵ و بنه‌ماڵه و ناوچه‌و...هتد سه‌رچاوه‌که تۆمار به‌که‌ین ئه‌میش به پێی چه‌ندایه‌تی نوسه‌ره‌کان ده‌گۆڕێت :
1-یه‌ک نوسه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌نوسرێت :
الصالحی ، د. کامران ، حقوق اڵانسان والمجتمع المدنی بین النڤریه والتگبیق ، گ2، مۆسسه موکریانی للگباعه و النشر ،اربیل ، 2000.
2-دوو نوسه‌ر بێت بۆ نمونه ،الاستاژه ملیحه عونی القصیر ،الدکتور صبیح عبدالمنعم احمد ،علم اجتماع العائله ،....هتد به‌م شێوه‌یه له لیستی کۆتایی ده‌ینوسین
القصیر ،ملیحه عونی ، الدکتور صبیح عبدالمنعم احمد ، ئیتر ته‌واوی زانیاریه‌کان وه‌کو یه‌ک نوسه‌ر .
سێیه‌م :ئه‌گه‌ر هاتوو سێ که‌س بوون ،ئه‌و کاته ته‌نیا ناوی یه‌که‌م ده‌نوسین و له جیاتی ئه‌وه‌ی ناوی نوسه‌ره‌کانی تر بنوسین ،ته‌نیا ده‌نوسین ،(ئه‌وانی تر )ئیتر ، وه‌کو خاڵی یه‌که‌م یه‌ک نوسه‌ر .بۆ نمونه
(رێبوار حمده‌مین سیوه‌یلی ،نه‌وزاد جه‌مال ، هیوا حاجی دێلۆیی ، هه‌ندێک بابه‌تی فه‌لسه‌فی ، به‌م شێوه ده‌ینوسین ،
سیوه‌یلی ،رێبوار حمده‌مین وئه‌وانی تر ،هه‌ندێک بابه‌تی فه‌لسه‌فی ، ئیتر زانیاریه‌کانی تر وه‌کو یه‌که‌م