له ده‌ستپێکی چوارچێوه‌ی تیۆری کاری مه‌یدانیدا ،ده‌بێ توێژه‌ر ئه‌وه‌ی لا روون بێت که توێژینه‌وه‌که‌ی کێ ده‌گرێته‌وه واته ئه‌وانه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر ده‌کات کێن؟که به چه‌مکه کۆمه‌ڵناسیه‌که‌ی پێی ده‌ڵێین کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که یان هه‌ندێک جار پێی ده‌ڵێن کۆمه‌ڵگای ئامانج، یان کۆمه‌ڵگای ژێده‌ر دیاری بکات ، واته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت پێناسه بکات ،بزانێت که بریتیه له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی بڕیاره توێژینه‌وه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت و ئه‌نجامه‌کانی توێژینه‌وه‌که‌ی شایانی گشتاندنه به‌سه‌ر هه‌موویاندا ،ئه‌گه‌رچی ئه‌م چوارچێوه‌یه یان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌و په‌رش و بڵاوه و نایه‌کانگیر و پڕ له رێزبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و مه‌زهه‌بی و چینایه‌تی و له رووی باکگراوندی ژینگه‌یی شارنشینی و لادێیشه‌وه له یه‌کتر جیاوازن، یان به پێچه‌وانه‌وه
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بچوک وچڕو هه‌ماهه‌نگ و یه‌کانگیر و ریزبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیان تیاکه‌مه‌و تا راده‌یه‌ک له یه‌ک ئاستی مه‌عریفی وهۆشیاری ونزیک له باری ئابوری و دینی ومه‌زهه‌بی وباگراوندی کلتوری و له یه‌ک نزیکن ،ئیتر به پێی ئه‌م له‌یه‌کچوون یان له‌یه‌ک نه‌چوونانه چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی و شێواز‌و رێگاکانی هه‌ڵبژاردنی نموونه‌که‌ش ده‌گۆڕێت .
کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه ئه‌و کۆمه‌ڵه تاکه‌که‌سه یان یه‌که‌یه‌یه که به‌لای که‌مه‌وه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هاوبه‌شیان هه‌یه. له هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌کدا، گشت ئه‌و تاکه‌که‌س یان دۆخانه ده‌گرێته‌وه که توێژه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌نجامه‌کانی توێژینه‌وه‌که‌ی به‌سه‌ریاندا بگشتێنێت.
مه‌رج نیه له هه‌موو توێژینه‌وه‌یه‌کدا کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه بریتی بێت له کۆمه‌ڵه تاکێک،ده‌شێ کۆمه‌ڵه رووداوێک، شارێک، چه‌ند شوێنێک ،چه‌ند وڵاتێک … بێت که تایبه‌تمه‌ندییه‌ک یان زیاتریان هه‌یه. بۆیه ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگایه‌ک له کاتێکی دیاریکراودا ، قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆیه‌ک یان کۆلێژێک یان به‌شێک یان قۆناغێکی خوێندن ده‌شێ له توێژینه‌وه‌یه‌کدا کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه بن ، یان بۆ نمونه (ئاستی ره‌زامه‌ندی به‌شداربووان له خزمه‌تگوزاریه‌کانی کۆڕه‌ک تلیکۆم) توێژینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانیه له شاری هه‌ولێر ،ته‌واوی به‌شداربوانی ئه‌م هێڵه ته‌له‌فۆنیه له شاری هه‌ولێر کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که پێکدێنن ،بۆیه به هۆی فراوانی و نادیاری چوارچێوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌وه زۆرجار کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه به‌سه‌رچه‌ند جۆرێکدا پۆلێن ده‌کرێت، وه‌کو :- .
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌به‌ست و کۆمه‌ڵگه‌ی به‌رده‌ست :
ده‌بێت ئاگادار بین هه‌ندێجار ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی توێژینه‌وه‌که بانگه‌شه‌ی ده‌کات ده‌یه‌وێت ئه‌نجامه‌کانی به‌سه‌ردا بگشتێنین پێی ناگه‌ین، یان به مانایه‌کی دیکه پێویسته جیاوازی له نێوان دوو جۆر کۆمه‌ڵگادا بکه‌ین، یه‌کێکیان پێی ده‌گوترێت کۆمه‌ڵگای مه‌به‌ست و ئه‌ویتر کۆمه‌ڵگای به‌رده‌ست. بۆ نموونه له توێژینه‌وه‌یه‌کدا به ناوونیشانی: ره‌وشی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی له گونده‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا. دیاره به هۆی فراوانی شوێنی توێژینه‌وه‌که‌و گه‌وره‌یی قه‌باره‌و ته‌نیایی توێژه‌رو نه‌بوونی که‌ره‌سته‌ی پێویست ونه‌بوونی کات و توانایه‌کی مادی زۆر‌و ...هتد
توێژه‌ر ته‌نیا ده‌توانێت نموونه‌که‌ی له لادێکانی پارێزگای هه‌ولێر یان سلێمانی یان دهۆک یان که‌رکوکدا وه‌رگرێت، ئه‌و کات هه‌رێمی کوردستان ده‌بێته کۆمه‌ڵگای مه‌به‌ست و لادێکانی ئه‌و پارێزگایه‌ی وه‌ریده‌گرێت ده‌بێته کۆمه‌ڵگای به‌رده‌ست. مۆزه‌ر پێیوایه ده‌بێت جیاوازی بکرێت له نێوان ئه‌م دوو جۆره کۆمه‌ڵگایه.
کۆمه‌ڵگه‌ی سنوردار‌و کۆمه‌ڵگه‌ی ناسنوردار :
مه‌به‌ست له کۆمه‌ڵگه‌ی سنوردار له توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه‌یه که ژماره‌ی پێکهاته‌و ره‌گه‌زو توخمه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که به‌ته‌واوی دیاریکراوه و له‌ناو ئه‌و چوارچێوه دیاریکراوه‌دا توێژه‌ر نمونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی هه‌ڵده‌بژێرێت ، به‌ڵام مه‌به‌ست له کۆمه‌ڵگه‌ی ناسنوردار له توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه‌یه که ژماره‌ی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که دیارنیه توێژه‌ر له چوارچێوه‌یه‌کی ناسنوورداردا نمونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی هه‌ڵده‌بژێرێت.