له پلانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێناندا به تایبه‌تی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌ی زانستی نه‌خشه‌ی کار بۆ سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که وه‌ک به‌رنامه‌کانی کارکردنی ئه‌قڵه له هه‌ر جه‌سته‌یه‌کی زیندوودا ،چۆن ئه‌قڵ سیما‌و نیشانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤه ،نه‌خشه‌ی کاری زانستی نیشانه‌ی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه له نه‌خشه‌ی کاری هه‌ر پرۆسه‌یه‌کدا هه‌بێت ئیتر ته‌واوی ره‌گه‌زه‌کانی تری ئه‌و ده‌زگایه‌ش ته‌واو کارا بن ،سه‌رکه‌وتن ده‌که‌وێته به‌ر ره‌حمه‌تی رێکه‌وت ومسۆگه‌ر نابێ ،ئه‌مڕۆ له به‌رنامه‌ی کاری زانکۆ‌دا کۆمه‌ڵێک کارڕایی (أجراءات)ی ناڕێک ده‌بینم یه‌کێک له‌وانه ،په‌یوه‌ندی کار‌و کارڕاییه‌کانی لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانه له کۆتایی ساڵی خوێندنی کۆلێژه‌کاندا
،دیاری نه‌کردنی سنوور له نێوان کاری تۆماری کۆلێژه‌کان ولیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه له به‌شه‌کانی هه‌ر کۆلێژێکدا .بووه‌ته هۆی سستی به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌یه‌کی زۆرگرنگی وه‌کو درووست‌کردنی بۆرد وتۆمارکردنی نمره‌و ده‌رکردنی ریزبه‌ندی ساڵانه‌ی قوتابیان وخوێندکاران ودیاری کردنی ده‌رچوان وکه‌وتوان وپوخته‌کردنی خولی دووه‌م و.....هتد
له به‌شێکی زۆری کۆلێژه‌کانی زانکۆی سه‌لاحه‌دیندا ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم تۆماری کۆلێژه‌کان ولیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان پێکه‌وه کارێکی زۆر گرنگ ده‌که‌ن له پرۆسه‌ی خوێندنی زانکۆیی‌دا به‌ڵام به شێوه‌یه‌ک ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌لای منه‌وه نا زانستی ونا یاساییه من به جۆرێک له گه‌نده‌ڵی ده‌زانم .....بۆچی ؟؟؟
1-سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له تۆماری هه‌موو کۆلێژه‌کاندا گرفتی نه‌بوونی کارمه‌ند نیه‌و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کاره‌کانیاندا ده‌کرێ به ده‌ستی کاری که‌متر ئه‌نجام بردێت ،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌و پلانی ورد‌و زانستی بۆ سه‌رجه‌م کاره‌کانی ساڵێکی خوێندن نیه له کاتی تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی ساڵدا به شێکی گرنگی کاره‌کان ده‌خه‌نه سه‌ر شانی لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان ؟؟
2-له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاری زیاتر ده‌خرێته سه‌رشانی لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێک ،ئه‌نجومه‌نی کۆلێژ کۆ ده‌بێته‌وه بڕیار ده‌دات لیژنه‌که له سێ مامۆستاوه بکرێت به چوار مامۆستا ،چونکه بۆ هه‌ر به‌شێک مامۆستایه‌ک زیاد ده‌که‌ن ئه‌رکی ته‌نیا تۆمارکردنی نمره‌کان ده‌بێت له ناو لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کاندا وکاری به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌کانه‌وه نیه ،ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێک به‌شدا جۆره هاوکاریه‌کی یه‌کتر ده‌که‌ن.
3-هه‌رچی بۆرد‌و نمره‌ی ساڵانی رابردوو هه‌یه جارێکی تر له تۆمار وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و ده‌برێته‌وه به‌شه‌کان و ئه‌م مامۆستایه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاری ئه‌م ته‌نیا تۆمارکردنی نمره‌کانه بۆرده‌کان ونمره‌کان ده‌باته‌وه ماڵه‌وه ،بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته وزیاتریش هه‌رچی نمره‌ی ساڵانی رابردوو ونمره‌ی کۆتایی تاقیکردنه‌وه‌کانی ئه‌و ساڵه هه‌یه له نێوان ماڵی مامۆستا زیاد کراوه‌کان وژووری تاقیکردنه‌وه‌ی به‌شه‌کان وتۆماری کۆلێژه‌کاندا هاتوچۆ ده‌کات ،من ناڵێم له‌م هاتوچۆو پرۆسه‌یه‌دا ده‌ستکاری نمره‌کان ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی ساڵانی رابردوو به ناهه‌ق بکرێت .
4-به‌ته‌نیا یه‌ک مامۆستا‌و له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا نمره‌ی چوار ساڵی قۆناغی چواره‌می به‌شه‌که‌و نمره‌ی کۆتایی ساڵ ونمره‌ی کۆششی قۆناغه‌کانی یه‌که‌م ودووه‌م وسێه‌میش تۆمار بکات ،دڵنیام زۆربه‌ی مامۆستاکانیش زۆر ده‌ستپاک ودڵسۆزو به ووردیشه‌وه کار ده‌که‌ن ،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر مامۆستایه‌ک له‌و ماوه که‌م وئه‌و رێژه زۆره‌ی نمره‌کان تۆمار ده‌کات ،ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌کردنی زۆر زیاتره له‌وه‌ی به شێنه‌یی وله ماوه‌ی ساڵێکدا بۆرد درووست بکات وقۆناغ به قۆناغ نمره‌کان تۆمار بکات .
5-ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به شێوه‌یه‌ک مامۆستایانی هه‌ر به‌شێک له کار کردن سارد ده‌کاته‌وه که تا نزیک کۆتایی تاقیکردنه‌وه‌کان نمره‌ی کۆششی ساڵانه ته‌سلیمی لیژنه‌کانی تاقیکردنه‌وه ناکه‌ن ،چونکه له‌به‌شه‌که‌ی خۆیاندایه له تۆمار وراگرایه‌تیه‌وه فشاریان ناخرێته سه‌ر به‌ڵکو له به‌شه‌کانی خۆیانه‌وه داوایان لێ ده‌کرێت ئه‌مه‌ش فشاری که‌متره وله‌م ماوه‌یه‌شدا به‌هۆی نزیک بوونه‌وه له تاقیکردنه‌وه‌کان بواری واسیته‌و ناسیاو په‌یداکردنی قوتابیان وخوێندکاران زیاتر ده‌بێت ،مامۆستاکانیش به هۆی وه‌رگرتنی جۆره پشوویه‌که‌وه له‌ئه‌نجامی کۆتایی هاتنی خوێندنی ساڵ له رووی ده‌رونیه‌وه خاو ده‌بنه‌وه‌و ده‌ستکاری نمره‌کانی کۆشش ده‌که‌ن.به‌ڵگه‌ش زۆره .ئه‌گه‌ر به پێی ماوه‌یه‌کی دیاری کراو نمره‌کانی کۆشش به واژۆی مامۆستای بابه‌ت وسه‌رۆکی به‌شه‌وه ته‌سلیمی تۆمار بکرایه ده‌ستکاری نه‌ده‌کرا .
چاره‌سه‌ری ئه‌مه چیه وچۆن ده‌کرێت؟؟
بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م گرفته من پێشنیاری ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌که‌م :
1-پێویسته بۆ تۆماری هه‌ر کۆلێژێک (دوو هه‌تا سێ )فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی په‌یدا بکرێت که به نیازی خوێندنی باڵا وبه جێ هێشتنی تۆمار نه‌بن ،واته (که‌س به واسیته نه‌قڵی تۆمار نه‌کرێت ،پاش ساڵێک یان دوو ساڵ له خوێندنی باڵا وه‌ربگیرێت و بڕوات).
2-ئه‌گه‌ر له تۆماره‌کاندا ئه‌م جۆره فه‌رمانبه‌ره هه‌یه واته هه‌میشه‌ییه وبه نیازی خوێندنی باڵا وبه جێ هێشتنی تۆمار نیه ،خولێکی یه‌ک مانگی فێر بوونی کۆمپیوته‌ریان بۆ بکرێته‌وه‌و هان بدرێن وپاداشت بکرێن ،له‌سه‌ر کاری تۆمار رابهێنرێن ،بزانن قۆناغ به قۆناغی کاره‌کانی تۆمار چۆن جێ به‌جێ ده‌کرێت ،به‌رێوه‌به‌ری تۆماری کۆلێژه‌کانیش ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه له جێگه‌ی خۆیاندا به‌کار بێنن که تۆمارکردنی نمره‌و کاری بۆرد و تاقیکردنه‌وه‌کان بێت ،نه‌ک کاری ده‌رکرده‌و هاورده‌و ئه‌رشیف و...هتد
3- هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه له هه‌ر به‌شێکی کۆلێژه‌که‌دا چه‌ند قوتابی و خوێندکار هه‌یه به پێی حروفی ئه‌بجه‌دی ناویان تۆمار بکرێت و لیستی نمره‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانیان بۆ ئاماده بکرێت وناوی قوتابیان وخوێندکارانی هه‌ر به‌ش وکۆلێژێک له تۆماره‌وه بدرێت وسه‌رچاوه‌که‌ی لای ئه‌وان بێت نه‌ک بۆ زانیاری له‌سه‌ر قوتابیان وخوێندکاران ،تۆمار داوا له‌به‌ش بکات .
4-زۆر له‌سه‌ر خۆ‌و به شێنه‌یی له ئیستاوه ده‌ست بکرێت به ئاماده کردنی بۆرده‌کانی به‌شه‌کان ،به لایه‌نی که‌مه‌وه ئیستا ناوی قوتابی وخوێندکاره‌کانی له‌سه‌ر تۆمار کرابێت ،ته‌نیا نمره‌کان مابن تۆمار بکرێن بۆنموونه له ئیستاوه بۆردی قۆناغی چواره‌می ئه‌مساڵ (2010-2011)که له مانگی حه‌وتدا ته‌واو ده‌رده‌چن درووست بکه‌ن نمره‌ی قۆناغه‌کانی یه‌که‌م ودووه‌م وسێیه‌میان له‌سه‌ر بنوسن ته‌نیا قۆناغی چواره‌م ده‌مینێت ،له هه‌فته‌ی کۆتایی مانگی مایس نمره‌ی کۆششی ساڵانه تۆمار بکرێت دوواترله سه‌ره‌تای حوزه‌یراندا له‌گه‌ڵ تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێکیشدا نمره‌ی ئه‌و بابه‌ته بنوسن ،زۆر به جوانی وله‌سه‌ر خۆیی له‌گه‌ل کۆتایی تاقیکردنه‌وه‌کاندا نمره‌کان ئاماده ده‌بن ،به‌ڵام ئیستا به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌م کارانه یه‌ک مامۆستایه‌ک به دوو هه‌فته ده‌یکات وپڕه له هه‌ڵه و که‌مو کورتی ، بۆ نمونه دڵنیام له هه‌ندێک کۆلێژدا ورده کاریه‌کانی پارساڵ ئیستاش ته‌واو نه‌بووه .
5-له راگرایه‌تی کۆلێژه‌وه فه‌رمانێک ده‌ربکرێت پێویسته هه‌ر مامۆستایه‌ک یه‌ک هه‌فته پێش ده‌ست پێکردنی تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی ساڵ نمره‌ی کۆششی ساڵانه‌ی بابه‌ته‌که‌ی پێشکه‌شی تۆمار بکات ،نه‌ک ته‌سلیمی لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان هه‌تا پێش ده‌ستپێکردنی تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی ساڵ تۆمار بکرێن
6-ده‌بێت له‌سه‌ر نمره‌ی کۆششی ساڵانه واژۆی مامۆستای بابه‌ت وواژۆی سه‌رۆکی به‌ش هه‌بێت و ته‌سلیمی تۆمار بکرێت ونه‌گه‌ڕێته‌وه به‌ش و نه‌درێته‌وه به مامۆستای بابه‌ت ،هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک بکات مامۆستاکه به‌رپرسه ،
7-نابێ له‌سه‌ر بۆرده‌کان یان نمره‌کانی کۆشش سڕینه‌وه وده‌ستکاری هه‌بێت ،که ئیستا ده‌یان ده‌ستکاری هه‌یه .
8-نمره‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی ساڵ به نوسراوی فه‌رمی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانه‌وه‌و به واژۆی سه‌رۆکی به‌ش، رۆژانه‌و له کاتی ته‌واو بوونی هه‌ر تاقیکردنه‌وه‌یه‌کدا بدرێته تۆمار .
9-ئه‌نجامدانی ئه‌م کارانه‌ی خواره‌وه ئه‌رکی تۆماری کۆلێژه‌کان بێت :
أ-تۆمارکردنی ناوی هه‌موو ئه‌و قوتابی وخۆندکارانه‌ی له هه‌ر به‌شێکی ئه‌و کۆلێژه‌دا هه‌یه‌و وورده‌کاریه‌کانی وه‌کو له‌سه‌ر حروفی ئه‌بجه‌دی بێت و له هه‌ر قۆناغێکدا چه‌ندن وچه‌ندی کوڕه‌و چه‌ندی کچه‌و ...هتد
ب-دروستکردنی بۆردی ساڵانه بۆ هه‌ر قۆناغێک به بێ ده‌ستکاری وسڕینه‌وه‌و ده‌بێ به پێی حروفی ئه‌بجه‌دی بێت .
ج-(کۆکردنه‌وه‌ی نمره‌ی کۆشش ونمره‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی ساڵ) و(ده‌رکردنی ریزبه‌ندی) و(پێدانی بڕوانامه)و (پێدانی به‌ڵگه‌نامه)و (جیاکردنه‌وه‌ی که‌وتووه‌کان) ،واته تۆمار ئه‌م کارانه بکات نه‌ک لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانی هه‌ر به‌شێک.
10-تۆمار به لیستێک وبه نوسراوی فه‌رمی ناوی که‌وتوه‌کانی هه‌ر به‌شێک ده‌داته‌وه به‌شه‌که‌ی هه‌تا له خولی دووه‌مدا تاقیکردنه‌وه‌یان بۆ بکه‌ن به بێ ده‌ستکاری کردنی نمره‌ی کۆشش ،ئه‌مه له تۆمار ده‌مێنێته‌وه نادرێته‌وه به‌ش.
:ئه‌گه‌ر ئه‌م میکانیزمه به‌کار هات چ گۆڕانێک درووست ده‌کات؟؟
1-بواری ده‌ستکاری کردن وگۆڕینی نمره‌کان که‌م ده‌که‌ینه‌وه چونکه ئه‌نجامدانی پرۆسه‌که له ژووری تۆمار‌و له‌یه‌ک جێگه‌دا چڕ ده‌که‌ینه‌وه ،له‌و په‌رش وبڵاویه رزگاری ده‌که‌ین.
2-له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌ک یان دوو فه‌رمانبه‌ر ئه‌نجامی ده‌ده‌ین له جیاتی ئه‌وه‌ی پێنج یان شه‌ش مامۆستای بۆ ته‌رخان بکه‌ین ،
3- له جیاتی ئه‌وه‌ی به دوو هه‌فته وبه‌په‌له ئه‌م کاره گرنگه بکه‌ین به درێژایی ساڵێک وبه به‌رنامه‌و زۆر له‌سه‌ر خۆ و بێ هه‌ڵه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین چونکه بواری پێداچوونه‌وه‌مان ده‌بێت .
4- له لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانی هه‌ر به‌شێکدا مامۆستایه‌ک که‌م ده‌که‌ینه‌وه به‌مه‌ش له رووی ئابووری وتوانای مرۆییه‌وه قازانج ده‌که‌ین ،له لایه‌ک بڕێک پاره‌مان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌و له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌و توانا مرۆییه له بوارێکی تردا وه‌کو چاو‌دێر سودی لێ ده‌بینین.
5- ئه‌گه‌ر نمره‌ی کۆشش به واژۆی مامۆستای بابه‌ت و سه‌رۆکی به‌ش ته‌سلیمی تۆمار بکرێت زۆر به وریاییه‌وه مامۆستاکان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ده‌که‌ن وهه‌ڵه‌ی تێدا ناکه‌ن ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌شه‌کانی خۆیان وته‌سلیمی لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی خۆیان بکه‌ن وهه‌ر کاتێک ویستیان وه‌ریبگرنه‌وه‌و ده‌ستکاری بکه‌ن ،بواری گه‌نده‌ڵی فراوانتر ده‌بێت .
6-راپه‌راندنی کاره‌کان ودابه‌شکردنی کارت وکۆتایی هێنان به‌ساڵی خوێندن ،هه‌موو له کاتی خۆیدا وبه شێنه‌یی ده‌کرێت .