1-پره‌نسیپه‌کانی هه‌ڵبژاردنی نموونه‌ی توێژینه‌وه :
دووای دیاریکردن وله‌به‌رچاوگرتنی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که که توێژه‌ر بۆی روون بووه‌وه ده‌بێ توێژینه‌وه‌که‌ی له چ سنوور‌و چوارچێوه‌یه‌کی دیار یکراودا ئه‌نجام بدات ،بۆ هه‌ڵبژاردنی نموونه ده‌بێ ئاگاداری کۆمه‌ڵێک پره‌نسیپ بێت و به پێی ئه‌و بنه‌مایانه نمونه‌که‌ی هه‌ڵبژێرێت ، چونکه یه‌کێک له‌و هه‌ڵه زانستیه باو وبه‌ر بڵاوانه‌ی هه‌میشه توێژه‌ران تووشی ده‌بن هه‌ڵبژاردنی نموونه‌یه به هه‌ڵه وه‌کو (هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی ره‌مه‌کی په‌یوه‌سته به شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌وه یان هه‌ڵه‌ی لایه‌نگیری واته کاریگه‌ری بیروباوه‌ڕێک له‌سه‌ر توێژه‌ر،یان هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی چه‌ند ئه‌ندامێک که سه‌ر به کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که نین .( )له ئه‌نجامی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ئه‌م پره‌نسیپانه ، پره‌نسیپه‌کانیش بریتین له‌مانه:-
-دیاری کردنی یه‌که‌کانی نموونه‌که یان یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که واته ناسینی ئه‌و ناوه‌نده‌ی که بڕیاره توێژه‌ر نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی تێدا هه‌ڵبژێرێت ، ئایا تاکن یان خێزانن یان یه‌که‌ی ترن .
2- ناسینی خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که واته تا چ ئاستێک یه‌که و پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که له‌یه‌ک ده‌چن ، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی په‌رشو بڵاو و پڕ له جیاوازین یان به پێچه‌وانه‌وه هه‌ماهه‌نگ وله‌یه‌ک چوون .
3-ده‌رکردنی قه‌باره‌ی نموونه‌که ، ئایا توێژه‌ر چه‌ند که‌س یان چه‌ند خێزان یان چه‌ند یه‌که وه‌رده‌گرێت ،ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر چه‌ند هۆکارێک راده‌وه‌ستێت وه‌کو قه‌باره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌و خه‌سڵه‌ته‌کانیان ،هه‌رچه‌ندێک بچوک وله‌یه‌ک چووبن ده‌کرێ نمونه‌ی بچوکتر وه‌ربگیرێت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌رچه‌ندێک گه‌وره‌و له‌یه‌کتر جیاواز بن ده‌بێ نمونه‌ی قه‌باره گه‌وره‌تر وه‌ربگیرێت ،یان وه‌کو میتۆد‌و شێوازی به‌کارهاتوو له توێژینه‌وه‌که‌دا ئایا رووپێویه یان ئه‌زمونگه‌ریه یان توێژینه‌وه‌ی باره به پێی ئه‌مانه‌ش قه‌باره‌ی نموونه‌که ده‌گۆڕێت ،یان وه‌کو ئاستی ووردبینی داواکراو ،هه‌رچه‌ندێک توێژه‌ر بیه‌وێت به ئه‌نجامێکی ووردو زانستی وته‌واو نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که بکات و شایانی گشتاندن بێت ده‌بێ قه‌باره‌ی نموونه‌که‌ی گه‌وره‌تر بێت( ) به‌ڵام به گشتی وا باشه 5% تا 20%ی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که ببێت له کاتی توێژینه‌وه رووپێویه‌کاندا ،یان له پێنج یه‌که که‌متر نه‌بێ له کاتی توێژینه‌وه‌ی ئه‌زموونی یان له 50 تا 100 یه‌که بێت بۆ دۆزینوه‌ی په‌یوه‌ستی نێوان دوو دیارده له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له کۆمه‌ڵناسی چه‌ند یاسایه‌ک هه‌یه بۆ دیاریکردنی قه‌باره‌ی نمونه یه‌کێک له‌وانه بریتیه له :
ق ن = (ن.پ)2 ×ر (ک-ر.و) ق.ن =قه‌باره‌ی نمونه‌که
(ه)2 ن.پ= نمره‌ی پێوانه‌یی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئاستی متمانه
1+ 1 ن.پ2 ر.و(ه)2 -1 ه = نمره‌ی هه‌ڵه (درجه الخگأ)
ک (ک-ر.و) ر.و =رێژه‌ی ویستراو ، ک =کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که
یان یاسایه‌کی تر هه‌یه پپێی ده‌ڵێن (یاسای مۆزه‌ر) که بریتیه له " (ل.پ.ک)2 /له‌سه‌ر/(ن.ژ.ل.پ.نم)2 ،هه‌ندێک له‌م داتایانه گریمانه‌ییه‌و توێژه‌ر به‌پێی زانایاری و شاره‌زایی خۆی له‌سه‌ر هه‌ندێک بنه‌ما دایان ده‌نێت و هه‌ندێکی تری ئه‌م داتایانه یان له‌خشته ئاماریه‌کاندا هه‌یه یان به رێگه‌ی ئاماری ده‌ر ده‌کرێت .(له ق3ده‌یخوێنن)
له سه‌ره‌تادا ناوه‌ندی ژماره‌یی ده‌رده‌که‌ین که بریتیه له پله‌ی ده‌لاله‌ت /له‌سه‌ر ئاستی متمانه
پله‌ی ده‌لاله‌ت خۆمان دایده‌نێین ئاستی متمانه‌ش 95% یان 99% یان 90%مان هه‌یه بۆ هه‌ر یه‌کێکیان له خشته ئاماریه‌کاندا نمره‌یه‌ک هه‌یه له کۆتایی کتێبه‌کاندا ده‌یدۆزینه‌وه
بۆنمونه ئاستی متمانه 95%یه‌کسانه 1,96ئه‌گه‌ر پله‌ی ده‌لاله‌تیش گریمان (2)بوو ئه‌و کاته (ن. ژ.ل.پ.نم) ده‌کاته دووجای (2) دابه‌شی 1,96 یه‌کسانه به (1,02)2 ئه‌گه‌ر گریمان کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ش له‌یه‌ک نزیکن و جیاوازیه‌کی زۆریان له نێواندا نیه لادانی پێوانه‌ییان به (14) داده‌نێین ئه‌وکاته دوجای چوارده دابه‌شی (1,02)2 گریمان ده‌کاته 188یه‌که ئه‌و کاته بۆ ئاسانی کاره ئاماریه‌کان 200یه‌که وه‌رده‌گرین .
4-پێدانی هه‌لی یه‌کسان به هه‌موو ئه‌ندامانی یان یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که تا ببنه ئه‌ندام له نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا
5-دیاریکردنی رێگا‌و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی نموونه‌که‌و چیه‌تی نموونه‌که ،ئایا جۆری نموونه‌که چیه‌و چۆن هه‌ڵبژێردراوه
2-جۆره‌کانی نموونه‌ی توێژینه‌وه
به شێوه‌یه‌کی گشتی له کۆمه‌ڵناسیدا نمونه‌کانی توێژینه‌وه به‌سه‌ر دوو جۆردا دابه‌ش ده‌کرێن که بریتین له:
یه‌که‌م : نموونه ئه‌گه‌ریه‌کان (ئیحتمالیه‌کان)واته ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م یه‌که‌یه یان ئه‌م ئه‌ندامه له ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی تویژینه‌وه‌که ببێته ئه‌ندامی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌که و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه نه‌بێته ئه‌ندامی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که ، ئێمه هه‌لێکی یه‌کسانمان داوه پێیان ئه‌گه‌ر بوو به ئه‌ندام یان نه‌بوو هیچ رۆڵێکی توێژه‌ری تێدا نیه .نموونه ئه‌گه‌ریه‌کانیش چه‌ند جۆرێکیان هه‌یه وه‌کو :
1-نمونه‌ی ره‌مه‌کی ئه‌میش دوو جۆره :
أ-نمونه‌ی ره‌مه‌کی ساده
ب-نمونه‌ی ره‌مه‌کی سیستماتیک یان مونته‌زه‌م
2-نمونه‌ی چینایه‌تی
3-نمونه‌ی هێشوویی
دووه‌م : نموونه نا ئه‌گه‌ریه‌کان :
1-نمونه‌ی پشکی (یان کۆتای پێ ده‌ڵێن)
2-نمونه‌ی به رێکه‌وت
3-نمونه‌ی مه‌به‌ستدار
4-نمونه‌ی تۆپه‌ڵه به‌فر