یه‌که‌م : نموونه ئه‌گه‌ریه‌کان:
1- : نمونه‌ی ره‌مه‌کی (عشوائی)دوو مه‌رج هه‌یه ده‌بێ له نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا هه‌بن هه‌تا بتوانین ناوی ره‌مه‌کی لێ بنێین یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه ده‌بێ ته‌واوی یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌مان دیار‌و ناسراوبن و بزانین چه‌ندن و کێن دووه‌میان ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که‌مان تا راده‌یه‌ک له‌یه‌ک بچن و جیاوازی زۆریان له نێواندا نه‌بێ ،ئه‌میش چه‌ند جۆرێکه :-
أ-نمونه‌ی ره‌مه‌کی ساده :
له‌م جۆره نموونه‌یه‌دا هه‌ریه‌ک له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که شانسی سه‌ربه‌خۆ و هه‌لی یه‌کسانی هه‌یه له‌گه‌ڵا تاکه‌کانی دیکه تاکو ببێت به ئه‌ندام له نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا .
مه‌به‌ست له سه‌ربه‌خۆبوون ئه‌وه‌یه که هه‌ڵبژاردنی هه‌ر یه‌که‌یه‌ک له یه‌که‌کان هیچ کاریگه‌رییه‌کی نییه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که .نموونه‌ی ڕه‌مه‌کی ساده ده‌توانین به رێگای تیروپشک هه‌ڵبژێرین
گریمان توێژینه‌وه‌یه‌کمان هه‌یه ،به ناونیشانی (هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لای قوتابیان وخوێندکارانی زانکۆ توێژینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانیه له‌به‌شی کۆمه‌لناسی خوێندنی ئێواران)
کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که‌مان به‌شی کۆمه‌ڵناسیه گریمان ژماره‌ی قوتابیه‌کانی 400 قوتابین و، ده‌مانه‌وێت نموونه‌یه‌کی 50 که‌سی به ڕه‌مه‌کی ساده هه‌ڵبژێرین. سه‌ره‌تا پێرستی ناوی قوتابیان به پێی ئه‌لف و بێ رێکده‌خه‌ین و هه‌ر ناوێک ژماره‌یه‌کی پێده‌ده‌ین له 1-400. دواتر هه‌ریه‌ک له ژماره‌کان له‌سه‌ر کاغه‌زێکی بچووک ده‌نووسین، پارچه کاغه‌زه‌کان ده‌خه‌ینه ناو سه‌به‌ته‌یه‌ک، له‌گه‌ڵا هه‌ر تێکدانێکی ئه‌و ژمارانه یه‌کێک له‌و پارچه کاغه‌زانه ده‌رده‌هێنین تا په‌نجا ژماره‌که ته‌واو ده‌بێت. له رێی ژماره‌کان ناوی قوتابیه‌کان ده‌دۆزینه‌وه و ئه‌وان ده‌بن به یه‌که‌ی نموونه‌که.
تێبینی : (دوو رێگای تریش هه‌یه وه‌کو سوود وه‌رگرتن له خشته‌ی ژماره به رێکه‌وته‌کان (که له کۆتایی کتێبه‌کانی میتۆَدی توێژینه‌وه‌دا هه‌ن) یان به هۆی پرۆگرامی کۆمپیوته‌ری ).
ب- نمونه‌ی ره‌مه‌کی سیستماتیک(مونته‌زه‌م):
له‌م شێوازه‌ی نموونه وه‌رگرتنیشدا وه‌کو شێوازی پێشوو (ساده) سه‌ره‌تا پێرستی ناوه‌کان به‌پێی ئه‌لف و بێ ئاماده‌ده‌که‌ین و هه‌ریه‌کێکیان به‌ڕیز له ژماره یه‌که‌وه تا دوا ژماره ژماره‌یه‌کیان ده‌ده‌ینێ. پاشان به له‌به‌رچاوگرتنی ژماره‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا و تاکه‌کانی نموونه، مه‌ودای نموونه‌وه‌رگرتن یان دیاری ده‌که‌ین:
m= qk\qn مه‌ودای نموونه وه‌رگرتن
qk = قه‌باره‌ی کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه
qn = قه‌باره‌ی نموونه
گریمان له هه‌مان نموونه‌ی پێشوتردا توێژه‌ر له‌و 400که‌سه‌دا ویستی نموونه‌یه‌کی 50 که‌سی هه‌ڵبژێرێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا مه‌ودای نموونه وه‌رگرتن 8 ده‌بێت چونکه 400÷50= 8 بۆیه له‌هه‌ر 8 قوتابی یه‌کێک هه‌ڵده‌بژێرێت. بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م قوتابی سوود له سسته‌می تیروپشک وه‌رده‌گرێت، واته تیروپشک له‌سه‌ر 8 قوتابی یه‌که‌م. گریمان ژماره 3 ده‌رکه‌وت. یه‌که‌م نموونه قوتابی ژماره 3 ده‌بێت له پێرستی ناوه‌کان. 49 ناوه‌که‌ی دیکه به دووری 8 ناو ده‌بێت له ژماری (ناوی) 3 . به‌م شێوه‌یه 3، 11، 19، 27، 35، 43، 51، 59، 67، 75،83 ، 91 ،99، 107، ...هه‌تا هه‌ر په‌نجا ئه‌ندامی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌مان هه ڵده‌بژێرین .
تێبینی : ئه‌مه‌ش هه‌ندێک ورده‌کاری و جۆری تری هه‌یه و کۆمه‌ڵێک به‌راوردکردنی هه‌یه به ره‌مه‌کی ساده .
2-نموونه‌ی چینایه‌تی : (که‌ی نمونه‌ی توێژینه‌وه ده‌بێ نمونه‌یه‌کی چینایه‌تی بێت؟؟)
دوو دۆخ هه‌یه ده‌بێ توێژه‌ر په‌نا به‌رێته به‌ر هه‌ڵبژاردنی نموونه‌ی چینایه‌تی یه‌که‌میان ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌مان له زۆر رووه‌وه له‌یه‌ک جیاواز بن و له‌یه‌ک نه‌چن له‌و دۆخه‌دا نموونه‌ی ره‌مه‌کی ساده یان رێکخراو گوزارشت له کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که ناکه‌ن دووه‌میان ئه‌گه‌ر گرفتی توێژینه‌وه‌که‌مان به پێی پێکهاته‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که وه‌ڵامه‌کانی جیاواز بێت، بۆیه نموونه‌که به شێوازی چینایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرین. ئه‌میش چۆن ؟؟ له‌سه‌ره‌تادا به پێی جیاوازیه‌کان کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که بۆ چه‌ند به‌شه کۆمه‌ڵه‌ی گونجاوتر پۆلین ده‌که‌ین و، تاکه‌کانی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌مان به رێژه‌ی گونجاووڕه‌مه‌کی له‌نێو تاکه‌کانی هه‌ر چینێک یان به‌شه کۆمه‌ڵه‌یه‌ک هه‌ڵده‌بژێرین.
گریمان ده‌مانه‌وێت له کۆمه‌ڵگایه‌کی توێژینه‌وه (وه‌زاره‌تێک) هه‌زار فه‌رمانبه‌رن نموونه‌یه‌کی 200 که‌سی به شێوه‌ی ڕه‌مه‌کی هه‌ڵبژێرین. ئێمه له وه‌زاره‌ته‌که به ئاسانی ده‌توانین پێرستی ناوه‌کان به‌ده‌ست بهێنین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م وه‌زاره‌ته له‌ڕووی ته‌مه‌ن و پله‌و موچه‌و ره‌گه‌زو شوێنی نیشته‌جێ بوون و باری ئابووری و بیرکردنه‌وه‌و..هتد له یه‌کتر جیاوازن، واته چه‌ندین خه‌سڵه‌تی جیاوازیان هه‌یه که کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌کانیان وئه‌نجامه‌کانی توێژینه‌وه‌که ، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین ره‌چاوی ئه‌و خه‌سڵه‌ته ناهاوبه‌شه بکه‌ین و، نموونه‌که له جۆری چینایه‌تی وه‌رگرین. سه‌ره‌تا ده‌بێت به‌پێی جیاوازیه‌کانیان پۆلینیان بکه‌ین و تاکه‌کانی هه‌ر چینێک و رێژه‌که‌ی له سه‌دابه به‌راورد له‌گه‌ڵا گشت یان کۆمه‌ڵَگای توێژینه‌وه‌که‌مان له خشته‌یه‌کدا رێکبخه‌ین.
جیاوازیه‌کان ژماره‌یان % نموونه
نێر 520 52 104
مێ 480 48 96
موچه‌ی زیاترله یه‌ک ملیۆن 260 26 52
موچه‌ی که‌متر له یه‌ک ملیۆن 740 74 148
به‌کالوریوس وبه‌سه‌ره‌وه 390 39 78
خواربه کالوریوس 610 61 122
ده‌بی ئه‌مانه له 200که‌سدا رێژه‌کانیان رێکبخرێت ،
تێبینی :وه‌کو ئاماژه‌مان پێ‌کرد ،مه‌رج نیه ته‌نیا به پێی جیاوازی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که توێژه‌ر ناچار بێت نمونه‌ی چینایه‌تی هه‌ڵبژێرێت به‌ڵکو بابه‌تیش توێژه‌ر ناچار ده‌کات په‌نا بو نمونه‌ی چینایه‌تی به‌رێت ،بۆ نموونه (گرفتی قوتابیانی له‌به‌شی کۆمه‌ڵناسی) گرفته‌کان به پێی ره‌گه‌ز ،ته‌مه‌ن ،سه‌رکه‌وتوویی ، باکگراوندی چینایه‌تی ده‌گۆڕێت بۆیه ده‌بێ به پێی ئه‌وانه دابه‌شیان بکه‌ین .
3-نموونه‌ی هێشوویی
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌کمان هه‌بێت به ناونیشانی (نیشانه‌کانی بزاوتی کۆمه‌ڵایه‌تی توێژینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانیه له‌شاری هه‌ولێر)ئه‌گه‌ر توێژه‌ر بیه‌وێت تێکڕای داهاتی خێزانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی بزانێت ده‌بێ له رێگای هه‌ڵبژاردنی نموونه‌ی هێشووییه‌وه بێت، به جۆرێک که هه‌ولێر به‌پێی نه‌خشه‌ی شاره‌وانی به‌سه‌ر گه‌ڕه‌که‌کاندا دابه‌ش بکات یاخود به‌سه‌ر بلوک یان کوڵانه‌کاندا ئه‌و کاته گه‌ڕه‌کان یان بلوکه‌کان ده‌بنه هێشوو. له ناو هێشووه‌کاندا چه‌ند هێشوویه‌ک هه‌ڵده‌بژێرین ،به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی نموونه‌ی هێشووییدا، پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین که ئایا چ گروپ یان کۆمه‌ڵێک ناودونێین هێشوو، بۆ نموونه وه‌زاره‌ت،پارێزگا ، گه‌ڕه‌ک، زانکۆ ... ئه‌مه به‌پێی توێژینه‌وه‌کان ده‌گۆڕێت.، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که‌مان هه‌رێمی کوردستان بێت، سه‌ره‌تا هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌کدا دابه‌ش ده‌که‌ین، دواتر هه‌ر یه‌کێک له‌م پارێزگایانه بۆ چه‌ند قه‌زایه‌ک و هه‌ر قه‌زایه‌کیش بۆ چه‌ند ناحیه‌یه‌ک دابه‌ش ده‌که‌ین، له هه‌ریه‌کێکیان نموونه‌یه‌ک هه‌ڵبژێرین. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌کمان هه‌بوو به ناونیشانی (ئاستی فێربوونی کار له قوتابخانه پیشه‌ییه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا)
توێژه‌ر ده‌یه‌وێت له‌نێو کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که‌یدا کۆمه‌ڵگای مه‌به‌ستی بریتیه له قوتابیانی ساڵی کۆتایی ئاماده پیشه‌ییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، نموونه‌یه‌کی 300 که‌سی هه‌ڵبژێرێت. له یه‌که‌م قۆناغدا له نێوان چوار پارێزگای هه‌رێم (هه‌ولێر، سلێمانی، که‌رکوک و دهوک) دا بۆ کۆمه‌ڵگای به‌رده‌ست پارێزگایه‌ک هه‌ڵده‌بژێرێت، بۆ نموونه پارێزگای هه‌ولێر، به‌ڵام له قه‌زا جیاوازه‌کانی ئه‌م پارێزگایه (قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، شه‌قڵاوه، سۆران ...) ئاماده‌یی پیشه‌یی هه‌یه، بۆیه له قۆناغی دووه‌مدا یه‌کێک له‌و قه‌زایانه هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ نموونه قه‌زای ناوه‌ند (هه‌ولێر)، له قۆناغی سێیه‌مدا بۆ نموونه چوار ئاماده‌یی پیشه‌یی به شێوه‌ی نموونه‌ی ره‌مه‌کی ساده وه‌رده‌گرێت. له دوا قۆناغدا له هه‌ر یه‌کێک له‌م چوار ئاماده‌ییانه پولی کۆتایی وه‌ک هێشوو هه‌ڵده‌بژێرێت، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه هه‌موو پۆله‌که پێکه‌وه وه‌ک هێشوویه و هه‌موو قوتابیانی ئه‌و پۆله ده‌بنه نموونه نه‌ک هه‌ندێکیان