نوسینی دکتۆر مه‌عه‌ن خه‌لیل عومه‌ر
به‌شی پێنجه‌م : نموونه‌کان :Samples
سروشتی نموونه‌کان:
بابه‌تی وه‌رگرتنی نموونه له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا بابه‌تێکی نوێ نیه ،له زانسته کشتوکاڵیه‌کاندا بۆ زانینی بڕی به‌رهه‌می کشتوکاڵی له رووبه‌ره فراوانه‌کانی کشتوکاڵیدا به‌رله دروێنه‌ی دانه‌وێڵه‌که به‌کار هاتووه ، یان بۆ زانینی چه‌ندێتی خوری پێش بڕینه‌وه‌ی مه‌ڕه‌کان به‌گشتی به‌کاریان هێناوه ، هه‌روه‌ها له دارستانه‌کاندا بۆ زانینی ژماره‌ی گه‌ڵای داره‌کان پێش هه‌ڵوه‌رینیان له رێگه‌ی وه‌رگرتنی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی بچوکه‌وه (رێژه‌یه‌کی دیاری کراو )له گشت بۆ زانینی خه‌سڵه‌ته‌کانی بنه‌چه‌و پێدراوه گشتی و تایبه‌ته‌کانی ،ئه‌مه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌مبه‌ڵی ودوواخستنی توێژه‌ره‌کانی به‌ڵکو بۆ سه‌ختی توێژینه‌وه له سه‌ر گشت یان بنه‌چه ده‌گه‌ڕێته‌وه له ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا و له لایه‌ن ژماره‌یه‌کی که‌می توێژه‌رانه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وتێچونه داراییه زۆره‌ی پێویستی پیێه‌تی له به‌ر ئه‌وه توێژینه‌وه‌ی زانستی هاتۆته سه‌ر به‌کار هێنانی نموونه له توێژینه‌وه مه‌یدانیه‌کاندا له پێناو زانینی خه‌سڵه‌ته‌کانی بنه‌چه‌و پێدراوه گشتی و تایبه‌ته‌کانی .
به‌ڵام له زانستی کۆمه‌ڵناسیدا ره‌وشه‌که له‌گه‌ڵ هه‌ندێک زانستی تر دا لێکده‌چێت و که چی له هه‌ندێکی تریان زۆرئاڵۆزتره له‌و دیاردانه‌ی که ئه‌م زانستانه توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌که‌ن چونکه دیارده‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له گۆڕانی به‌رده‌وامدان و ئه‌و هۆکاره ده‌ره‌کیانه‌ی کاریگه‌رییشیان هه‌یه له سه‌ریان له شوێنێکه‌وه بۆ شوینێَکی تر و له قۆناغێکه‌وه بۆقۆناغێکی تر جیاوازن جگه له هۆکاره ناوه‌کیه‌کانی دیارده‌که به‌پێی جیاوازی باگراوندو کارلێکه پێکداچوو وپێکهاته‌کانیان جیاوازن هه‌موو ئه‌مانه واده‌که‌ن توێژه‌ری دیارده‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که ته‌واوی لایه‌نه‌کان و پێکهاته‌کان و کاریگه‌ریه ناوه‌کی و ده‌ره‌کیه‌کان بخاته چوارچێوه‌ی باسه‌که‌یه‌وه بۆیه توێژینه‌وه له دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که ژماره‌یه‌کی زۆری تاکه‌کان له گه‌ڵیدا بژی و کارڵێک له گه‌ڵ دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بکات هه‌ر وا کارێکی ئاسان نیه چونکه ناتوانرێت به شێوه‌یه‌کی ئه‌بستراکت توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر بکرێت و له ته‌واوی پیوه‌ستیه‌کانی به‌شه‌کانی گشتگییریه‌کانی به هۆی ژماره‌یه‌کی که‌می توێژه‌رانه‌وه که خاوه‌نی توانایه‌کی دارایی که‌موو کاتێکی دیاری کراوبن له به‌ر ئه‌وه توێژه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی ناچارده‌بن نموونه‌یه‌کی دیاریکراو له کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که وه‌ربگرن که به راستی نوێنه‌رایه‌تیان بکات یان زۆربه‌ی خه‌سڵه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یان تێدابێت ،که‌واته ئه‌م نمونه‌یه له بری نمونه‌ی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌کیه‌که‌یه ،به‌ڵام ده‌رکردنی نموونه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه له کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا کارێکی هه‌روا ئاسان نیه ،پابه‌ندبوونی یاسا ورێسا وکارڕاییه‌کی زۆری ده‌وێت هه‌رگیز ناکرێ پشتگوێ بخرێن یان فه‌رامۆش بکرێن ،راکێشانی نموونه به پێی حه‌زو ئاره‌زوو یان مه‌یلی توێژه‌ر نابێت ،جیاوازیه‌کی گه‌وره هه‌یه له نێوان وه‌رگرتنی نموونه‌و راکێشانی نموونه ،راکێشان واته پێدانی هه‌ل و بواری یه‌کسان به هه‌موو یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که (چ تاک بێت یان خێزان یان گروپ یان پارتێکی سیاسی یان رووبه‌رێکی جوگرافی دیاریکراو) له کۆمه‌ڵگه بنه‌ره‌تیه‌که تا ببێته نممونه‌ی ئه‌و ،ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی تیروپشک یان به‌کارهێنانی خشته‌ی ره‌مه‌کیه‌وه ده‌بێت له‌م رێگه‌وه توێژه‌ر ده‌توانێت نموونه‌یه‌کی بچوکراوه‌ی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی ده‌سکه‌وێت که هه‌مان خه‌سڵه‌ت وتایبه‌تمه‌ندی کۆمه‌ڵگه‌که‌یان هه‌بێت ،دیاره ئه‌مه‌ش پێویستی به زانینی ئه‌و خه‌سڵه‌ت وتایبه‌تمه‌ندیانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که هه‌یه پێش راکێشانی نموونه‌که و دیاریکردنی قه‌باره‌که‌ی ،دوواتر نمونه‌یه‌کی ته‌واو لێکچوو له کۆمه‌ڵگه‌که راده‌کێشرێت ،که‌چی له وه‌رگرتنی نموونه‌دا توێژه‌ر هه‌ل و بواری یه‌کسان به هه‌موو یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی نادات تا به نموونه هه‌ڵبژێرێن ،واته هه‌ڵبژاردنی یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری پێودانگی چۆنایه‌تی و به‌رێکه‌وت توێژه‌ر له خۆیه‌وه هه‌رچۆنێکی بوێت ، به پێی تیروپشک یان خشته‌ی ره‌مه‌کی رایان ناکێشێت ئه‌مه‌ش له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا جێگه‌ی نابێته‌وه ،بۆیه لێردا جیاوازی وه‌رگرتنی نموونه‌و راکێشانی نموونه روون ده‌که‌ینه‌وه تا توێژه‌ر نه‌که‌وێته هه‌ڵه‌یه‌کی زانستی گه‌وره‌وه .
له‌مه‌وه تێده‌گه‌ین که بابه‌تی نموونه واته ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گشتیی خه‌سڵه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگه بنه‌ره‌تیه‌که به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی بچوککراوه ،هه‌روه‌ها واته رێژه‌یه‌کی جێگیری وه‌رگیراو له کۆمه‌ڵگه گه‌وره‌که ،ئه‌م رێیه‌ش یارمه‌تی توێژه‌ر ده‌دات بگاته کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی و له‌هه‌مان کاتیش‌دا رێساکانی پێشبینی کردنی ده‌داتێ بۆ ئاینده‌ی دیارده‌که‌و ئه‌و گرفته‌ی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات .
بۆیه ئه‌مه واته (نموونه)به‌شێکی دیاریکراوه له رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه ،بریتیه له گروپه تاکێک هه‌مان خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یان هه‌یه (به مه‌رجێک بوار بۆ هه‌ر تاکێک یان یه‌که‌یه‌کی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که به یه‌کسانی بڕه‌خسێت تا ببێته ئه‌ندامی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که بێ ده‌ستێوه‌ردان ولایه‌نگیری وحه‌زی توێژه‌ر)ده‌ڵێم هه‌لی یه‌کسان بدرێته ته‌واوی تاکه‌کان یان یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان تا ببنه ئه‌ندامی نموونه‌که ،ته‌نیا رێگه‌ی توێژه‌ر بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش بریتیه له پارێزگاری کردنی له بابه‌تیی راکێشانی نمونه‌که‌ی به رێگایه‌کی زانستی و ته‌ندرووست .
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر یه‌کێک له توێژه‌ره‌کان ویستی توێژینه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر رای ئه‌و که‌سانه بکات له ناوچه‌ی (أ)دا و له‌شاری (س)نیشته‌جێن ده‌رباره‌ی به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنیه‌کانی یه‌کێک له که‌ناڵه‌کان ،دیاره ئه‌و ناتوانێت توێژینه‌وه له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و که‌سانه بکات که له ناوچه‌ی (أ)دا نیشته‌جێن چونکه ئه‌مه کاتێکی زۆر‌و توانایه‌کی دارایی گه‌وره‌و ژماره‌یه‌کی زۆری توێژه‌ر و یارمه‌تیده‌ری ده‌وێت هه‌روه‌ها له‌م هه‌موو پێویستیه‌دا ناتوانێت پرسیاری ووردو بنچینه‌یی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی نموونه‌که‌ی بکات ،یان سه‌ردانی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که بکات ،بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کات و ماندووبوون و پاره‌ی پێویست ،نموونه‌یه‌ک وه‌رده‌گرێت به مه‌رجێک نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ناوچه‌ی (أ) بکات ،دوواتر رایان وه‌رده‌گریێت له باره‌ی ئه‌و به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنیانه‌ی پێشکه‌شیان ده‌کرێت ،بۆ زانینی ئه‌وه‌ی کامیان سوودێکی رۆشنبیر زۆریان هه‌یه و کامیان یارمه‌تی بینه‌ران ده‌دات بۆ چۆنیه‌تی به‌سه‌ر بردنی کاتی بێکاریان وکامیانیش هونه‌رو رۆشنبیریه‌کی رووکه‌ش بڵاوده‌کاته‌وه .
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م باسه‌دا پێویسته توێژه‌ر قه‌باره‌ی دانیشتوانی ناوچه‌ی (أ)به ته‌واوی بزانێت و نه‌خشه‌یه‌کی ناوچه‌که په‌یدا بکات ،دوواتر قه‌باره‌یه‌کی دیاریکراو دیاری بکات بۆ نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی و له کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی رای کێشێت به مه‌رجێک له‌گه‌ڵ توانای کارکردنی و توانای مه‌یدانی و کاتی‌دا بگونجێت تا به ته‌واوی ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی بێت ،ئه‌مه برییتیه له هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ دیاریکردنی سروشت وچه‌مکی نموونه ، له پێناو قوڵبوونه‌وه له سروشتی نموونه‌دا ،خه‌سڵه‌ته‌کانی نموونه‌ی باش روون ده‌که‌مه‌وه تا له نموونه‌یه‌کی خراپ جیا بکرێته‌وه . نموونه‌ی باش هه‌لی یه‌کسان به هه‌موو یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌دات تا ببنه ئه‌ندام له نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا ،ده‌ڵێم پێدانی هه‌ل و بواری یه‌کسان به هه‌موو یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که (چ تاک بێت یان خێزان یان گروپ یان پارتێکی سیاسی یان ناوچه‌یه‌کی نیشته‌جێ بوون) له نممونه‌ی توێژینه‌وه‌که ببنه ئه‌ندام ، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی تیروپشک یان به‌کارهێنانی خشته‌ی ره‌مه‌کیه‌وه ده‌بێت که له کۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا خراوه‌ته روو ،به جۆرێک نموونه‌که ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی خه‌سڵه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و هه‌مان رێژه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که بێت ،زانینی پێویستیه‌کانی یه‌که‌کانی توێژینه‌وه‌که به ئاسانی له لایه‌ن توێژه‌ره‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بگاته ئاستێکی به‌رزی متمانه به ئئه‌نجامه‌کانی توێژینه‌وه‌که‌ی .چونکه نموونه‌ی باش زانیاری باشی ده‌داتێ ده‌توانێت به‌کاریان بێنێت بۆ سه‌لماندنی گریمانه‌کانی ئه‌مه‌ش له لای خۆیه‌وه متمانه‌ی باشتر به ئه‌نجامه‌کانی تویچژینه‌وه‌که ده‌به‌خشێت .
له کۆتاییدا ئه‌گه‌ر هاتوو نموونه‌که به‌ئاسانی له کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا راکێشرابێت و به ئاسانیش وه‌سف بکرێت دوواتر یارمه‌تی تویژه‌ر ده‌دات بۆ خه‌مڵاندنی مه‌زه‌نده‌ی نه‌رێیی بۆ توێژینه‌وه‌که ,
ئه‌م خاڵانه خه‌سڵه‌ته‌کانی نموونه‌ی باش روون ده‌که‌نه‌وه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م خاڵانه‌وه واته نموونه‌ی خراپ ،ده‌ڵێم نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه بنه‌ڕه‌تیه‌که ناکات .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا له باسکردنی سروشتی نموونه‌داین، پێم باشه دوو چه‌مکی سه‌ره‌کی له‌م بواره‌دا روون بکه‌مه‌وه ئه‌وانه‌ش بریتین له (یه‌که‌ی نموونه‌که)ده‌کرێ ئافره‌تانی ماڵه‌وه بن یان کرێکار بن یان خوێندکار بن یان پزیشکان بن یان گروپ و ناوچه‌ی نیشته‌جێ بوون بن ،به کورتی ئه‌وه‌یه که توێژه‌ر ده‌بێ پێش راکێشانی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که دیاریان بکات ،که یه‌که‌ی نموونه‌که له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا چیه؟ بۆ نموونه خوێندکارانی کوڕ‌و کچن ،لێره‌دا ده‌بێ توێژه‌ر دیاری بکات مه‌به‌ستی چیه له خوێندکاری زانکۆیی کوڕ یان خوێندکاری زانکۆیی کچ ،بۆ نموونه خوێندکاری زانکۆیی بریتیه له‌و تاکه‌ی به کرده‌یی خۆی له تۆماره‌کانی زانکۆ‌دا ناونونووس کردووه وبه‌رده‌وامه له خوێندن ،ئاماده‌ی تاقیکردنه‌وه‌و وانه خوێندنه‌کانی ده‌بێت ،به‌شداری له چالاکیه نازانستیه‌کانی زانکۆشدا ده‌کات وه‌کو چالاکی وه‌رزشی و هونه‌ری وهزری و وێژه‌یی ..هتد ،ئه‌م یه‌که‌یه ئه‌و خوێندکاره کوڕ‌و کچانه ناگرێته‌وه که له‌ده‌وام دابڕاون یان فه‌سڵ کراون یان خوێندنیان دووا خستووه ،به‌ڵام ته‌واوی خوێندکاره بیانی و هاونیشتامانیه‌کان ده‌گرێته‌وه به بێ جیاوازی .(هیوادارم خوێندکار جیاوازی له نێوان یه‌که‌ی نموونه‌و پێناسه‌ی کارڕایی چه‌مکه‌کاندا بکات ،دیاری کردنی یه‌که‌ی نموونه‌که مانای دیاریکردنی چه‌مکه‌کانی توێژینه‌وه‌که نیه به‌ڵکو روونکردنه‌وه‌یه‌کی یه‌که‌کانی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یه ،جیاوزایه‌کی گه‌وره‌ش هه‌ی له نێوان چه‌مکی کارڕایی و یه‌که‌کانی توێژینه‌وه‌که .چه‌مکی دووه‌میش بریتیه له (چوار چێوه‌ی نموونه‌که )که پشت به لیستی ناوی لێتوێژه‌ران یان تۆماره فه‌رمیه تایبه‌ته‌کانی به ته‌واوی یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که ده‌به‌ستێت ،به مه‌رجێک ئه‌م لیستانه هیچ سڕینه‌وه‌و ره‌شکردنه‌وه‌و لابردن و تۆمارکردنی نوێ و ونکردنی هه‌ندێک ناو یان دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌ندێک ناوی تێدا نه‌بێت ،هه‌روه‌ک باوه به پێی سیسته‌مێک یه‌ک له دووای یه‌ک ریز کران و رێکخرابن وه‌کو به پێی پیته‌کانی (أ ،ب ...)یان به پێی پێگه‌ی پیشه‌یی و ئه‌رک (ئه‌گه‌ر له دامه‌زراوه فه‌رمیه‌کان بوون)یان به پێی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان و....هتد .
ب/5 قه‌باره‌ی نموونه‌و کاریگه‌ریه گشتیه‌کانی سه‌ر قه‌باره :
له باسی پێشووتردا ئاماژه‌م به‌وه‌دا که زۆر سه‌خته توێژینه‌وه له سه‌ر ته‌واوی کۆمه‌ڵگه بنه‌ڕه‌تیه‌که بکرێت ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی وه‌رگرتنی نموونه‌یه‌کی دیاریکراو نوێنه‌رایه‌تی سروشتی یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که بکات . به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی روو به‌رووی توێژه‌ر ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه :ئایا قه‌باره‌ی ئه‌و نموونه‌یه‌ی رای ده‌کێشێت ده‌بی چه‌ند بێت ؟؟ئای به رێژه‌ی 5% یان 10% 30% ؟؟واته رێژه‌ی سه‌دی نموونه‌که له قه‌باره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا ده‌بێ چه‌ند بێ ؟؟له‌م قۆناغه مه‌یدانیه‌دا توێژه‌ر ئاشنای قه‌باره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی بووه به‌ڵام یه‌که‌کانی توێژینه‌وه‌که‌ی ناناسێت و نازانێت چه‌ندن ،لێره‌دا پرسیارێکی تر دێته پێشه‌وه ئایا توێژه‌ر پێویستی به چه‌ند یه‌که ده‌بێت له یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که تا ببنه ئه‌ندام له نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی؟؟ده‌کرێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له میانه‌ی زانینی ئه‌وه‌وه بدرێته‌وه ئایا دوواتر چ کارێکی به ئه‌نجامه‌کانی توێژینه‌وه‌که‌ی هه‌یه ؟؟له‌م باره‌وه پرۆفیسۆر به‌لالوک (که یه‌کێکه له ئامارزانه به ناوبانگه‌کانی ئه‌مریکا له‌م رۆژگاره‌دا) ده‌ڵێت( هه‌نگاوه به‌راییه‌کانی توێژه‌ر که ده‌بێ له دیاریکردنی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یدا بیانێت بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه):-
1-دیاریکردنی ئاستی گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌که ،یان ده‌شتنیشانکردنی ویستی توێژه‌ر له تۆمارکردنی ئاستی متمانه تا ئه‌وه روون بکاته‌وه که‌ی ده‌توانێت گریمانه سفریه‌که‌ی ره‌ت بکاته‌وه .
2-دیاریکردنی ئاستی ووردبینی (1) .
هه‌روه‌ها پرۆفیسۆر (سلۆنم)سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ده‌ڵێت (هه‌نگاوه بنچینه‌ییه‌کانی دیاریکردنی نموونه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه):-
1-دیاریکردنی ئاستی وردبینی هه‌ڵبژێراو له لایه‌ن توێژه‌ره‌وه .
2-دیاریکردنی گۆڕاوه‌کانی توێژینه‌وه‌که، ئه‌وانه‌ی توێژه‌ر ده‌یه‌وێت له توێژینه‌وه‌که‌یدا بن .
3-جۆری ئه‌و نموونه‌یه‌ی که دوواتر توێژه‌ر له توێژینه‌وه‌که‌یدا به‌کاری دێنێت (2) ،سلۆنم له‌م باره‌وه نموونه‌یه‌ک دێنێته‌وه و ده‌ڵێت (ده‌کرێ ناوه‌ندی نموونه‌که له چوارچێوه‌ی پله‌یه‌کی ووردبینیدا بخه‌مڵێنرێت به ئاستی( 0,1 )،له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی متمانه‌ی نمره( 95%)به‌ڵام ئه‌و گرفته‌ی لێره‌دا به‌ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌یه توێژه‌ره‌که چۆن ناوه‌ندی نموونه‌که‌و لادانی پێوانه‌یی وهه‌ڵه‌ی پێوه‌ری ده‌زانێت که هێشتا نه زانیاریه‌کانی به ده‌ست هێناوه‌و نه کۆی کردوونه‌ته‌وه ،هێشتا وورده‌کاری کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی لا نیه) .
پرۆفیسۆر به‌لالوک پێشنیاری سێ رێگه ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م گرفته بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
1-پێویسته توێژه‌ر پشت به ئامارزانێک ببه‌ستێت بۆ خه‌مڵاندنی لادانی پێوانه‌یی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی .
2-یان سوود وه‌رگرتن له توێژینه‌وه‌کانی پێشووتر سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی نموونه‌که‌و په‌یوه‌ندی به قه‌باره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌وه .
3-یان ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی پێزانینی به‌رایی پێش ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه مه‌یدانیه‌که‌ی(3) هاوکێشه‌ی تایبه‌ت به دیاریکردنی قه‌باره‌ی نموونه‌ی توێژینه‌وه له کۆمه‌ڵگه بنچینه‌ییه‌که‌دا بریتیه له:-
ناوه‌ندی نموونه‌که + 1,96 هه‌ڵه‌ی پێوه‌ری
هاوکێشه‌ی هه‌ڵه‌ی پێوه‌ری – لادانی پێوانه‌یی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که
ره‌گی دووجای ژماره‌ی ئه‌ندامانی نموونه‌که
به‌لالوک گریمانه‌ی هه‌ڵه‌ی پێوه‌ری به (0,35)کردووه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر پله‌ی وردبینیمان به( +0,1) دانا به‌ڵام جارێک به‌های ناوه‌ندی نموونه‌که نه‌زانراوه یه‌کسانه به
ره‌گی دووجای ژماره‌ی ئه‌ندامانی نموونه‌که
ره‌گی دووجای پله‌ی ووردبینی (•) = 96ر( 2,5) = 49
0,1
ژماره‌ی ئه‌ندامانی نموونه‌که بریتیه له 2,401 که‌س
له کۆتاییدا به‌لالوک ده‌ڵێت ئه‌م ئه‌نجامه هیچ به‌هایه‌کی نیه چونکه له دیاریکردنی هه‌ڵه‌ی پێوه‌ریدا پشت به خه‌مڵاندنی که‌سی ده‌به‌ستێت ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له لایه‌ن به‌لالوکه‌وه به هه‌ڵه‌ی پێوه‌ری بۆ خه‌مڵاندن ناو نراوه .
دووای ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه دێمه‌سه‌ر دیاریکردنی گرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌ی کاریگه‌ریان هه‌یه به‌سه‌ر دیاریکردنی قه‌باره‌ی نمونه‌وه (نه‌ک له رووی ئاماریه‌وه) بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه :-
هاوجۆری و لێکچوونی یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که له خه‌سڵه‌ت وتوخمی پێکهێنه‌ره‌کانیدا ،هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر توێژه‌رێک ویستی توێژینه‌وه له‌سه‌ر سروشت وجۆری پێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کرێکاری به‌هاییدا بکات ده‌بێ ئه‌و گه‌ڕه‌کانه هه‌ڵبژێرێت که کرێکاران وکاسبکارانی تێدا نیشته‌جێن پیشه‌یان کرێکاری بێت له کارگه‌و کارخانه‌کاندا کار بکه‌ن و له رووی ریزبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه یه‌ک بن ،ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م خه‌سڵه‌ته گشتیانه یه‌ک بوون ئه‌وه چ گرفتێک له‌وه‌دا نیه قه‌باره‌ی نموونه‌که‌ی بچووکیش بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نێوان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یدا لێکچوون وهاوشێوه‌ییه‌ک هه‌یه له خه‌سڵه‌ته‌کانیاندا ،بێگومان ئه‌مه‌ش یارمه‌تی توێژه‌ر ده‌دات له شیکردنه‌وه و که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌وڵ وته‌قه‌ڵای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و مانه‌وه‌ی کات و که‌مبوونه‌وه‌ی بڕی پاره‌ی تێچوون ژماره‌ی توێژه‌رانی به‌شداربوو له توێژینه‌وه‌که‌دا ،به‌ڵام ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌سڵه‌ته‌کانی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که جیاواز بن و له‌یه‌ک نه‌چن ،یان به مانایه‌کی تر ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و گه‌ڕه‌که‌دا کرێکاران و جوتیاران و کارمه‌ندان و پزیشکان وپیشه جیاوازکان نیشته‌جێ بوون ئه‌وا ده‌بێ نموونه‌یه‌کی گه‌وره‌تر وه‌ربگرێت ، واته به پێی لێکچوون و جیاوازیه‌کان قه‌باره‌ی نموونه‌که دیاری ده‌کرێت ،هه‌رچه‌ندێک یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که هاوجۆرو لێکچوو بن نموونه‌یه‌کی بچووکترو هه‌رچه‌ندێکیش جیاوازیه‌کان زۆرتر بن نموونه‌یه‌کی گه‌وره‌تر وه‌رده‌گیرێت ،به‌ڵام به پێی ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌ندێک نموونه‌که گه‌وره‌تر بێت مه‌ترسی هه‌ڵه‌ی رێکه‌وت که‌متر ده‌بێ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌ی رێکه‌وت زیاتر ده‌بێ هه‌ر چه‌ندێک قه‌باره‌ی نموونه‌که بچووکتر بێت .
2-ژماره‌ی توێژینه‌وه‌کانی پێشووتر ئه‌وانه‌ی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت کردووه ،ئه‌مه یارمه‌تی توێژه‌ر ده‌دات ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی نموونه‌کانیاندا په‌یدا بکات ئاستی لێکچوون ،یان لێکنه‌چوونی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌کانیان و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له رێگه‌ی ئه‌م نموونانه‌وه پێی گه‌یشتوون بزانێت ، واته توێژینه‌وه‌کانی تر ئه‌و به‌رچاو روونیه ده‌ده‌نه توێژه‌ر که ئه‌وان روو به‌رووی چ گرفتێک بوونه‌ته‌وه له دیاریکردنی نموونه‌کانیاندا .
3-جۆری نموونه‌ی به‌کارهاتوو له توێژینه‌وه‌که‌دا ئه‌گه‌رهاتوو له جۆری ره‌مه‌کی بوو ،ئه‌مه ئاسانکاری زیاتر ده‌کات له هه‌ڵبژاردنیدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ جۆری نموونه‌ی ئاوێته یان چینایه‌تی چونکه ئه‌و نموونه‌یه‌ی رێگه‌ی پراکتیک کردنی ساده هه‌نگاوه‌کانی جێ به‌جێ کردنی روون بێ دیاریکردنی بۆ توێژه‌ر ئاسانتر ده‌بێ ،پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش هه‌ر راسته .
4-بڕی پاره‌ی ته‌رخانکراو بۆ توێژینه‌وه‌که ،ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ توێژینه‌وه‌که ته‌رخانکراوه زۆربێ توێژه‌ر ده‌توانێت نموونه‌یه‌کی قه‌باره گه‌وره وه‌ربگرێت ،ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر راسته .
5- کاتی ته‌رخانکراو بۆ توێژینه‌وه‌که ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و کاته‌ی بۆ توێژینه‌وه‌که ته‌رخانکراوه زۆربێ توێژه‌ر ده‌توانێت نموونه‌یه‌کی قه‌باره گه‌وره وه‌ربگرێت ،دیسان ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر راسته .
6- ژماره‌ی توێژه‌رانی به‌شداربوو کاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر قه‌باره‌ی نموونه‌که‌وه ، ئه‌گه‌ر هاتوو توێژه‌ره‌کان زۆر بن ئه‌وا توێژه‌ر ده‌توانێت نموونه‌یه‌کی قه‌باره گه‌وره وه‌ربگرێت ،دیسان ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر راسته .
پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر باسی سێیه‌م ده‌مه‌وێت خاڵێکی گرنگ هه‌یه روونی بکه‌مه‌وه ئه‌ویش بریتیه له لیستی ناوه‌کانی یه‌که‌کانی نموونه‌که یان نه‌خشه‌ی گه‌ڕه‌ک و شوێنی نیشته جێبوونی ئه‌ندامانی نموونه‌که یان تۆمار‌و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له ده‌ست پێکی پرۆسه‌ی راکێشانی یه‌که‌کاندا گرنگی سه‌ره‌کیان هه‌یه .چونکه له‌وه‌یایه هه‌ندێک له یه‌که‌کان له لیسته‌که‌دا نه‌بن پێویستیش بێت هه‌بن ،ئه‌مه کاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر ئاستی بابه‌تی بوونی راکێشانی نموونه‌که ،یان له‌وه‌یایه لیستی ناوه‌کان ته‌واو نه‌بێ ،هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هاتوو توێژه‌ر لیستی موچه‌ی مانگانه‌ی وه‌رگرت له وه‌زاره‌تێکدا یان کۆمپانیایه‌کدا یان کارگه‌یه‌کی دیاریکراودا ،ره‌نگه ئه‌م لیسته ناوی کرێکاره تازه‌کانی تێدا نه‌بێ ،یان ناوی دووباره‌ی هه‌ندێک کرێکار‌و کارمه‌ندی تێدا بێت ،ئه‌و کارمه‌ندو فه‌رمانبه‌رانه‌ی (فۆرتایم) کاری زیاده‌یان کردووه ،له‌م حاڵه‌تدا ناوی هه‌ندێک له یه‌که‌کانی نموونه‌که دووباره ده‌بێته‌وه یان ئه‌گه‌ر هاتوو توێژه‌ر لیستی ناونیشانی کارمه‌ندانی وه‌رگرت ،دیسان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه زیاتر له یه‌که‌یه‌کی نموونه‌که یه‌ک ناونیشانیان هه‌بێت ،یان ره‌نگه بۆشاییه‌ک له لیسته‌که‌دا هه‌بێ ،زنجیره‌یه‌ک خاڵی بێت ،واته له به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌کدا ناو نه‌بێت ،یان لیسته‌که کۆن بێت و چه‌ند ناوێک له خۆ بگرێت ئه‌وانه نه‌ما بن ،مردبن یان بۆ جێگه‌یه‌کی تر گوێزرابنه‌وه ،یان حاڵه‌تێکی تر ،ره‌نگه له لیسته‌که‌دا ناوی بیانی هه‌بێت و نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که نه‌که‌ن .
هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ی په‌یوه‌ستن به لیستی ناوی یه‌که‌کانی توێژینه‌وه‌که‌وه کاریگه‌ریان هه‌یه به‌سه‌ر ئاستی بابه‌تی بوونی راکێشانی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌وه ،بۆیه ده‌بێ توێژه‌ر ئاگاداریان بێت تا نه‌که‌وێته هه‌ڵه‌وه ،ئه‌گه‌ر روویدا و به‌هه‌ڵه‌دا چوو به دڵنیاییه‌وه راکێشانی نموونه‌یه‌یه‌کی قه‌باره گه‌وره‌ش نایگه‌یه‌نێته ئه‌نجامێکی وورد ویارمه‌تی ده‌ر نابێت بۆ گشتاندنی ئه‌نجامه‌کانی توێژینه‌وه‌که‌ی ،ئه‌مه‌ش ئاستی گرنگی راستی و وردبینی له لیستی ناوه‌کانی یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی توێژینه‌وه‌که‌مان بۆ ده‌رده‌خات . له کۆتاییدا هه‌ڵه‌کانی نموونه له‌سه‌ر ژماره نموونه‌که (قه‌باره‌ی نموونه‌که) راده‌وه‌ستێت نه‌ک قه‌باره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که .
جۆره‌کانی نموونه
تا به لای خوێنه‌ره‌وه روون بێت کاتێک دێته سه‌ر بابه‌تی نموونه‌و جۆره‌کانی ،به پێویستی ده‌زانم ئه‌م راستیه‌ی خواره‌وه بخه‌مه‌روو :توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌ڵبژاردنی جۆری نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یدا ئازاد نیه ،به‌ڵکو فاکته‌ری کارا له‌مه‌دا سروشتی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یه ،نه‌ک حه‌زو ئاره‌زووی توێژه‌ر له ئاسانی پراکتیک کردن و هه‌ڵبژاردنی جۆره نموونه‌یه‌کی دیاریکراو ،له کاتی هه‌بوونی لیستی ناوه‌کانی سه‌رجه‌م یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که یان هه‌بوونی نه‌خشه‌ی شوێنی توێژینه‌وه‌که ئاسانکاری ده‌کات بۆ به‌کارهێنانی جۆرێکی دیاریکراوی نموونه ئه‌گه‌ریه‌کان(Probability Sample) ،به‌ڵام نه‌بوونی لیستی ناوه‌کانی سه‌رجه‌م یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که یان نه‌بوونی نه‌خشه‌ی شوێنی توێژینه‌وه‌که کاره‌که‌ی زه‌حمه‌ت ده‌که‌ن بۆیه په‌نا ده‌باته به‌ر به‌کارهێنانی یه‌کێک له جۆره‌کانی نموونه نا ئه‌گه‌ریه‌کان (Non Probability Sample ) .
پۆلێن‌کردنی نموونه‌کان
به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی نموونه‌کان به‌سه‌ر دوو جۆردا پۆلێن ده‌کرێن وه‌کو :-
یه‌که‌م -نموونه ئه‌گه‌ریه‌کان (العینات اڵاحتمالیه) (Probability Sample)
دووه‌م- نموونه نا ئه‌گه‌ریه‌کان (العینات غیر اڵاحتمالیه) (Non Probability Sample ) .
یه‌که‌میان مانای ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌یه‌نێت :
1-نه‌زانین یان بێ ده‌سه‌ڵاتی توێژه‌ر له چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی .(واته توێژه‌ر هیچ رۆڵێکی نیه بڵێ کێ ببێته ئه‌ندامی نموونه‌که) .
2-ئه‌م جۆره راستگۆترین نوێنه‌رایه‌تی تاکه‌کانی راکێشراوی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ن ،چونکه بوار به هه‌موو تاکه‌کان ده‌دات هه‌لی ئه‌وه‌یان هه‌بێت ببنه ئه‌ندامی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که .
3-خه‌مڵاندنێکی وورد ده‌ده‌نه توێژه‌ر بۆ ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی یان سه‌رنه‌که‌تنی له توێژینه‌وه‌که‌یدا .
4-یارمه‌تی توێژه‌ر ده‌دات بۆ دیاریکردنی قه‌باره‌ی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی .
5- یارمه‌تی توێژه‌ر ده‌دات بۆ دیاریکردنی یه‌که‌کانی توێژینه‌وه ئه‌گه‌ریه‌که .
به‌ڵام جۆری دووه‌میان واته نموونه نا ئه‌گه‌ریه‌کان خه‌سڵه‌تی پێچه‌وانه‌ی نموونه ئه‌گه‌ریه‌کانیان هه‌یه.
أ-نموونه‌ی ره‌مه‌کی (العینه العشوائیه) (Random Sample):-
واته هه‌ڵبژاردنی یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بێ ده‌ستی ئه‌نقه‌س چونکه له سه‌ر بنه‌مای ره‌خساندنی یه‌کسانی هه‌لی بوونه ئه‌ندام ،بوار ده‌داته هه‌ر یه‌که‌یه‌ک ببێته ئه‌ندام له نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا ،ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی به‌کارهێنانی خشته‌ی ره‌مه‌کی یان قورعه‌وه ده‌کرێت .
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و توێژه‌ره‌ی ئه‌م جۆره نموونه‌یه به‌کاردێنێت لیتسێک ئاماده بکات ناوی ته‌واوی یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که بگرێته خۆ ،هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ناوێک وه‌کو زنجیره دابنێت ،دوواتر بچێته سه‌ر خشته‌ی ره‌مه‌کی (له کۆتایی هه‌موو ئه‌و کتێبانه‌دا هه‌یه که تایبه‌تن به ئامار) به شێوه‌یه‌کی ره‌مه‌کی په‌نجه له‌سه‌ر خانه‌یه‌کی خشته‌که دابنێت ،ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ی که‌وته سه‌ر هه‌ر ژماره‌یه‌ک ئه‌و کاته ئه‌و ژماره‌یه له لیستی ناوی یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا وه‌ربگرێت به مه‌رجێک ژماره‌ی یه‌که‌کانی ئه‌و ژماره‌یه له ناوه‌کان زیاتر نه‌بێت له لیسته‌که‌دا ،بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که (100)که‌س بوون ،واته یه‌که‌کانی ئه‌م ژماره‌یه له سێ یه‌که پێکدێن ،توێژه‌ره‌که ده‌یه‌وێت نموونه‌یه‌ک راکێشێت 10%ی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که پێک‌بێنێت ،له‌م حاڵه‌تدا نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی ته‌نیا له ده یه‌که پێکدێت وده جاریش خشته ره‌مه‌کیه‌که به‌کار دێنێت بۆ راکێشانی ئه‌و ژمارانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ندامانی نموونه‌که‌ی ده‌که‌ن ،بۆیه ده‌توانێت له باکوور وباشوور و رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و ژماره‌یه‌ی به شێوه‌یه‌کی ره‌مه‌کی هه‌ڵبژارد ،ژماره‌کانی تر هه‌ڵبژێرێت ،ته‌نیا ئه‌وه‌ی له بیر نه‌چێت له کاتی به‌کارهێنانی خشته ره‌مه‌کیه‌که‌دا هه‌میشه ژماره‌یه‌ک هه‌ڵبژێرێت له سێ یه‌که زیاتر پێکنه‌هاتبێت وله‌سه‌رووی سه‌دیشه‌وه نه‌بێت ،به مانایه‌کی تر ده‌توانێت له (1، 2، 3، ......99، 100)یش وه‌رگرێت ،به‌م رێگه‌یه توێژه‌ر ده‌توانێت ،زانستی وبابه‌تیی توێژینه‌وه‌که‌ی زامن بکات له هه‌ڵبژاردنی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یدا ،هه‌روه‌ها بێ لایه‌نی وبه لادادانی بۆ هه‌ر یه‌که‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراو بپارێزێت .
جگه له‌مه‌ش رێگایه‌کی تر هه‌یه بۆ راکێشانی یه‌که‌کانی نموونه به شێوه‌ی ره‌مه‌کی بێ به‌کارهێنانی خشته‌ی ره‌مه‌کی ،ئه‌ویش بریتیه له نوسینی ناوی ته‌واوی یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که له‌سه‌ر پارچه کاغه‌زی بچووک و لوولدانی کاغه‌زه‌که تا هه‌ر پارچه کاغه‌زێک تایبه‌ت بێت به ناوی ئه‌و یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له‌سه‌ر نوسراوه ،دوواتر هه‌موو پارچه کاغه‌زه لوولدراوه‌کان تێکه‌ڵ ده‌کرێت و ده‌خرێته کیسه‌یه‌که‌وه یان توره‌گه‌یه‌که‌وه ،دوواتر توێژه‌ره‌که بێ هیچ دیاریکردنێک ناوی ئه‌و یه‌کانه راده‌کێشێت که نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ندامانی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی ده‌که‌ن ،بێ ئه‌وه‌ی بزانێت یان سه‌یری ناوی یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بکات ،یان به ده‌ستی ئه‌نقه‌س یه‌کێک هه‌ڵبژێرێت و یه‌کێکی بداته لاوه .
هه‌روه‌ها رێگه‌ی سێیه‌میش هه‌یه بۆ راکێشانی یه‌که‌کانی نموونه به رێگه‌ی ره‌مه‌کی ،ئه‌ویش بریتیه له پێدانی ژماره‌یه‌کی تایبه‌ت به هه‌ر یه‌که‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا ،ئه‌م ژمارانه‌ش بخرێنه سه‌ر تۆپی بچکۆله ،دوواتر ئه‌م تۆپانه بخرێنه قاپێکی خڕه‌وه کونێکی بچووک له ژێریدا هه‌بێت ، دوواتر توێژه‌ر ئه‌م قاپه به شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی بجوڵێنێت وه‌کو هێڵه‌ک کردن تا راده‌وه‌ستێت و یه‌کێک له‌و تۆپانه ده‌که‌وێته خواره‌وه ،ژماره‌یه‌کی له‌سه‌ره بریتیه له ناوی یه‌که‌یه‌ک له یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ،ئیتر به‌م شێوه‌یه توێژه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه دووباره ده‌کاته‌وه تا ده‌گاته قه‌باره‌ی پێویست له نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی .
ئه‌م سێ رێگه‌یه یارمه‌تی توێژه‌ر ده‌ده‌ن تا نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی به رێگایه‌کی ره‌مه‌کی و به شێوه‌یه‌کی بابه‌تی هه‌ڵبژێرێت ،به‌ڵام ده‌بێ خوێندکار ئه‌وه‌ش بزانێت که رێگه‌ی ره‌مه‌کی مانای هه‌روا له خۆوه و چۆن رێکه‌وت نیه وه‌کو هه‌ندێکه‌س وا بیرده‌که‌نه‌وه ،به‌ڵکو مانای شێوه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنی بێ ئه‌نقه‌سته به جۆرێک زانستی و بابه‌تیی راکێشانی ئه‌ندامانی نموونه‌که زامن بکات .
ب-نموونه‌ی رێکخراو (العینه المنڤمه) (Systematic Sample)
له مه‌رجه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جۆره‌ی نموونه ،ئاماده‌کردنی لیسستێکی نوێیه ناوی ته‌واوی یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی تێدا بێت ،تا توێژه‌ر ژماره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ناوێک‌دا دابنێت له‌م لیسته‌دا ،دووای ئه‌مه توێژه‌ر ده‌ست ده‌کات به راکێشانی یه‌که پێویسته‌کان به مه‌رجێک راکێشانی یه‌که‌م به پێی رێگه‌ی ره‌مه‌کی وله خشته‌ی ره‌مه‌کیدا ده‌بێت به‌ڵام ژماره‌یه‌ک راناکێشێت له ژماره‌ی ناوه‌کانی ناو لیسته‌که زیاتر بێت ،روونتر بڵێین ئه‌گه‌ر ژماره‌ی یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که (40000)که‌س بوون (یان یه‌که بوون)، توێژه‌ر ده‌یه‌ویست به رێژه‌ی 10%ی وه‌کو نموونه وه‌ربگرێت ،له‌م حاڵه‌تدا ژماره‌ی یه‌که‌کانی نموونه‌که‌ی ده‌بێ (400)یه‌که بێت ،دوواتر ده‌بێ ژماره‌یه‌ک راکێشێت له چوار یه‌که یان که‌متر پێکهاتبێت یان ده‌توانێت ژماره‌یه‌ک وه‌رگرێت له‌یه‌ک یه‌که وه‌کو (9)یان هه‌ر ژماره‌یه‌ک له دوو یه‌که پێکهاتبێت وه‌کو (10)تا (99)یان ژماره‌یه‌ک له سێ یه‌که پێکهاتبێت وه‌کو (100)تا (999)یان ژماره‌یه‌ک له چوار یه‌که پێکهاتبێت به مه‌رجێک له (4000)زیاتر نه‌بێت ،(ئه‌م پرۆسه‌یه زۆر له‌و پرۆسه‌یه ده‌چێت که توێژه‌ر له کاتی نموونه‌ی ره‌مه‌کیدا په‌یڕه‌وی ده‌کات)، به‌ڵام جیاوازیه‌کی جه‌وهه‌ریش هه‌یه له نێوان (نمونه‌ی رێکخراو) ونمونه‌ی ره‌مه‌کی و هه‌موو جۆره‌کانی تری نموونه‌دا ، جیاوازیه‌کانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه :-
1-درێژی ره‌هه‌ندی دیاریکراو :واته دووری نه‌گۆڕی نێوان یه‌که راکێشراوه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا تا ببنه ئه‌ندام له نموونه‌ی هه‌ڵبژێراوی توێژینه‌وه‌که ،ئه‌م دووریه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌کرێت :-دیاریکردنی رێژه‌یه‌کی نه‌گۆڕ با بڵێین هه‌ڵبژاردن که‌وته سه‌ر 2% به پێی ئه‌و نموونه‌یه‌ی لێرده خرایه روو درێژی ره‌هه‌ندی دیاریکراو به‌م جۆره ده‌بێت :-
100-----------2
400-------------س
400× 2
100 =8
درێژی ره‌هه‌ندی دیاریکراو ده‌بێته 8 هه‌شت
2-ژماره‌ی ده‌ستپێک :
واته توێژه‌ر به شێوه‌یه‌کی ره‌مه‌کی ژماره‌یه‌ک دیاری ده‌کات له نێوان (1و 8)دا ،له‌م حاڵه‌ته‌دا توێژه‌ر ده‌توانێت هه‌شت پارچه کاغه‌زی بچووکراوه ئاماده بکات له‌سه‌ر پارچه‌یه‌کی ژماره(1)یه‌ک بنوسێت بێ ئه‌وه‌ی له پارچه کاغه‌زه‌کانی تردا ئه‌و ژماره‌یه دووباره بێته‌وه ،به (1)یه‌ک ده‌ست پێ بکات و به(8) هه‌شت کۆتایی بێت ،دووای لوولدان و تێکه‌ڵ کردن وسووڕاندنیان یه‌کێیان راکێشێت تا ببێته ژماره‌ی سه‌ره‌تا و ده‌ستپێک ،بۆ نموونه با بڵیین پارچه کاغه‌زی راکێشراو ژماره (5)پێنجی له‌سه‌ر نوسرابوو ،دووای ئه‌مه توێژه‌ر ده‌چێته سه‌ر لیستی ناوه‌کانی یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ،ئه‌و ناوه وه‌رده‌گرێت که له زنجیره‌که‌یدا ژماره (5)پێنجه له لیسته‌که‌دا تا ببێته ئه‌ندام له نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یدا ،دوواتر ژمارو (8) هه‌شت ده‌خاته سه‌ر (5)پێنج ده‌بێته (13)سیازده به‌م جۆره(5+8=13) ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر لیستی ناوه‌کان وئه‌و ناوه وه‌رده‌گرێت که له لیسته‌که‌دا زنجیره‌ی (13)سیازده‌یه ،تا ببێته ئه‌ندام له نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یدا دوواتر دیسان ژماره (8)هه‌شت ده‌خاته‌وه سه‌ر ئه‌م زنجیره‌یه چونکه درێژی ره‌هه‌ندی دیاریکراو بریتیه له هه‌شت ،بۆیه ژماره‌ی سێیه‌م ده‌بێته(21) بیست ویه‌ک به‌م جۆره (13+8=21) ، دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر لیستی ناوه‌کان وئه‌و ناوه وه‌رده‌گرێت که له لیسته‌که‌دا زنجیره‌ی (21)بیست ویه‌که ،تا ببێته ئه‌ندام له نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یدا ،ئیتر به‌م جۆره تا راکێشانی (400)یه‌که‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واو ده‌بێت ،ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ژماره راکێشراوه‌کان له ژماره‌ی(4000)تێنه‌په‌ڕن چونکه ئه‌مه قه‌باره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یه .
له راستیدا ئه‌م پرۆسه‌یه له هه‌مووان زیاتر بابه‌تی و سیستماتیک و وردبینی تیایه ،هه‌ر کاتێکیش قه‌باره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی تویژینه‌وه گه‌وره بێت توێژه‌ر زیاتر سوودی لیێ ده‌بینێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واز له به‌کارهێنانی خشته‌ی ره‌مه‌کی دێنێت له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی یه‌که‌کانی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یدا ،بۆیه له‌م رێگه‌یه‌دا توێژه‌ر که‌متر ماندوو ده‌بێت وکاتیشی بۆ ده‌مێنێته‌وه .
به‌ڵام له زیانه‌کانی ئه‌م جۆره نموونه‌یه ئه‌وه‌یه توێژه‌ر ده‌خاته هه‌ڵه‌ی هه‌میشه‌یی ودووباره‌وه کاتێک لیستی یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌کاردێنێت ،بۆ نموونه هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی به پیتی ئه‌لف ده‌ست پێده‌که‌ن وه‌کو (اسماعیل و اکرم و احمد امل و أمینه وابتسام والهام و ایمن ....یان هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی به پیتی میم ده‌ست پێ ده‌که‌ن وه‌کو (محمد و محمود وماجد و مونا ومه‌ها وموسا و موه‌فه‌ق و...)هه‌لی زیاتریان له‌به‌رده‌مدایه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ناوه‌کانیان به پیتی یا ده‌ست پێ ده‌کات وه‌کو یاسین و یاسه‌مین ویوسرا و یه‌شوع و .... ....یان هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی به پیتی واو ده‌ست پێ ده‌که‌ن وه‌کو وه‌هبی و وه‌لید و وه‌هاب و...ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری ده‌خاته لایه‌نی زانستی و بابه‌تی راکێشانی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که .
-نموونه‌ی چینایه‌تی: (العینه الگبقیه أو العینه التدرجیه) (Stratified Sample) .
هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی هاوجۆر نیه له گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیدا یان گروپه نه‌ژادی یان تیره‌یی یان چینه ئابووریه‌کانیدا به‌ڵکو جیاوازن له قه‌باره‌و پێگه‌و پله‌وپایه‌یاندا له ناو کۆمه‌ڵگاکه ،نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌ڵکو دانیشتوانی شاره‌کان و یه‌که کارگێڕیه‌کانی هه‌رێمه‌کان له یه‌ک وڵاتیشدا هاجۆر نین ،به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناهاوجۆریه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه هه‌ر گروپێک یان توێژێک یان چینێک به شێوه‌یه‌ک ریزبه‌ندی کراوو هه‌ماهه‌نگ پێکه‌وه رێکخراون وه‌کو گروپی مامۆستایان له گروپی زانکۆیی‌دا ،بۆ هه‌ر یه‌کێکیان پێگه‌یه‌کی ئه‌کادیمی وزانستی هه‌یه وه‌کو (پرۆفیسۆر ، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر ، مامۆستا ،مامۆستای یاریده‌ده‌ر ).
یان وه‌کو ریزبه‌ندی سه‌ربازی ناو سوپا ،یان ریزبه‌ندی پزیشکی ناو پزیشکان ،ئه‌و ریزیه‌نیده په‌یکه‌ریه هاوجۆره به‌ڵام له هه‌مان کاتدا گروپه‌کانی ئه‌م ریزبه‌ندیه په‌یکه‌ریه نه له رووی قه‌باره‌یان ونه له رووی پێگه‌یانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هاوجۆر نین ،بۆیه لێره‌وه ئه‌و توێژه‌ره‌ی ده‌یه‌وێت توێژینه‌وه له‌سه‌ر یه‌کێک له گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که بکات روو به‌رووی ته‌گه‌ره‌ی راکێشانی نموونه‌یه‌ک ده‌بێته‌وه نوێنه‌رایه‌تی هاوجۆری و ناهاوجۆری خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی بکات ،له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه‌دا توێژه‌ر ناچار ده‌بێت په‌نا بباته به‌ر جۆرێکی تری راکێشانی نموونه که له‌گه‌ڵ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا ته‌با بێت ئه‌ویش نموونه‌ی چینایه‌تیه .
له‌سه‌ره‌تادا توێژه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی به‌سه‌ر گروپ یان توێژ یان چینی جیاوازدا پۆلێن ده‌کات که هه‌ر یه‌کێک له‌مانه له رووی خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیه‌وه له‌وانی تر جیاوازن ،یان به مانایه‌کی تر هه‌ر گروپێک له‌مانه سه‌ربه‌خۆن له‌وانی تر به مه‌رجێک هیچ تاکێک دووباره نه‌بێته‌وه له دوو گرووپدا چونکه ئه‌مه زیان به ئاستی زانستی و بابه‌تی توێژینه‌وه‌که‌و ئه‌نجامه‌کانی ده‌گه‌یه‌نێت .
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه راکێشانی نموونه‌ی چینایه‌تی ده‌که‌وێته‌سه‌ر جۆریه ئه‌و گروپ وتوێژه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا هه‌ن ،دوو جۆری ره‌وشی ئه‌م گرووپانه هه‌یه یه‌که‌میان ره‌وشی ریزبه‌ندیه‌که‌ی به پێی نه‌زمێکی تایبه‌ت به خۆی رێکخراوه پێی ده‌ڵێن (Stratified Sampling Frame )به‌ڵام جۆری دووه‌میان ره‌وشی ریزبه‌ندی گرووپه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا به رێک‌وپێکی رێکنه‌خراوه پێی ده‌ڵێن(Non Stratified Sampling Frame) له جۆری یه‌که‌میان پێویست به راکێشانی نموونه‌یه‌کی قه‌باره ناکات تا نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که بکات ،چونکه به شێوه‌یه‌کی رێکوپێک خۆی هه‌ماهه‌نگ و ریزبه‌ندی کراوه ،(وه‌کو پێگه‌ی مامۆستایان و سه‌ربازان و پزیشکان و فه‌رمانبه‌ران)بۆیه توێژه‌ر ئه‌گه‌ر جۆری نموونه‌ی رێکخراوی به‌کارهێنا (واته راکێشانی نموونه‌ی رێکخراو)له هه‌ر توێژ‌و چین وگرووپێکدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت ، هیچ زیانیشی نیه ئه‌گه‌ر راکێشانی نموونه‌ی ره‌مه‌کی هه‌ڵبژارد واته له هه‌ر توێژ‌و چین وگرووپێکدا نموونه‌یه‌کی ره‌مه‌کی هه‌ڵبژارد .
به‌ڵام جۆری دووه‌میان پێویستی به راکێشانی نموونه‌یه‌کی چینایه‌تی قه‌باره گه‌وره هه‌یه تا نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که بکات چونکه ئه‌مانه له رووی قه‌باره‌و ره‌وشی پێگه‌و پله‌وپایه‌یه‌انه‌وه هاوجۆر نین بۆیه ئه‌مه‌ش وای کردووه پێویستی به راکێشانی نموونه‌یه‌کی ره‌مه‌کی هه‌بێت له هه‌ر توێژ‌و چینی کۆمه‌ڵایه‌تی وگرووپێکدا، به مانایه‌کی تر واته پێویستی به هه‌وڵ وته‌قه‌ڵاو ماندووبوون و بڕێکی دارایی زیاتر هه‌یه له پێناو ئه‌گه‌ره‌کانی جیاوازیدا .
دووای ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر نموونه‌ی چینایه‌تی دێمه سه‌ر چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی که بریتیه له‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه :-
1-دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که به‌سه‌ر گرووپی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌یه‌ک جیاوازدا پێکه‌وه نوێنه‌رایه‌تی خه‌سڵه‌ت وتایبه‌تمه‌ندیه لاوه‌کی وسه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که بکه‌ن .
2-راکێشانی نموونه‌یه‌کی ره‌مه‌کی یان رێکخراو له هه‌ر گرووپ و توێژ‌و چینێَکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا نوێنه‌رایه‌تی خه‌سڵه‌ت وتایبه‌تمه‌ندیه سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که بکه‌ن به‌مه‌رجێک هیچ تاکێک نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له تاکێک نه‌کات له گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا (واته دووباره نه‌بێته‌وه ناوی له دوو گرووپدا هه‌بێت)، نموونه‌ش له‌م باره‌وه ئه‌گه‌ر توێژه‌رێک ویستی نموونه‌یه‌ک له‌و شارانه‌دا راکێشێت که ژماره‌ی دانیشتوانیان له نێوان (250000)که‌س و له (1000000)که‌سیش تێناپه‌ڕی ،توێژه‌ر ده‌بێ به پێی ژماره‌ی دانیشتوان شاره‌کان پۆلێن بکات گریمان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو:
زنجیره‌ی شاره‌کان قه‌باره‌ی دانیشتوان
1 250000
2 300000
3 350000
4 400000
5 450000
6 500000
7 550000
8 600000
9 650000
10 700000
11 750000
12 800000
13 850000
14 900000
15 950000
دووا شار(•) 1000000
دووای ئه‌مه توێژه‌ر نموونه‌یه‌کی ره‌مه‌کی یان رێکخراو له هه‌ر شارێک له‌و شارانه‌دا راده‌کێشێت به‌مه‌رجێک هیچ تاکێک له‌یه‌ک کاتدا له دوو شاردا ناوی نه‌هاتبێته‌وه ،له به‌ر رۆشنایی ئه‌مه‌دا پێویسته لیستی تایبه‌تی به یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی هه‌ر شارێک به سه‌ربه‌خۆیی له لیستی ناوی شاره‌کالنی تر به‌کاربێت ،ناکرێ یه‌ک لیست بۆ هه‌موو یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی سه‌رجه‌م شاره‌کانی ئه‌م نموونه‌یه به‌کار بێت ،هه‌روه‌کو ناکرێ له هه‌مان کاتدا نموونه‌یه ره‌مه‌کی یان رێکخراو بۆ هه‌موو شاره‌کان راکێشین .
رێگه‌یه‌کی تریش بۆ راکێشانی نموونه‌ی چینایه‌تی هه‌یه ئه‌ویش به پێی رێژه‌ی سه‌دی نه‌گۆڕ که توێژه‌ر خۆی دایده‌نێت ،نموونه‌یه‌ک له‌سه‌ر بێنینه‌وه وه‌کو :ئه‌گه‌ر توێژه‌رێک ویستی تویچژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر کاریگه‌ری پسپۆڕی زانستی له‌سه‌ر چالاکی خوێندکارانی کۆلێژیی ئاداب بکات ،ئه‌گه‌ر ژماره‌ی خوێندکاران له کۆلێژه‌که‌دا(3000) خوێندکار بێت و بیه‌وێت له هه‌ر به‌شێکی زاستیدا رێژه‌ی 10% وه‌رگرێت ،ژماره‌ی خوێندکارانی هه‌ر به‌شێکیش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بێت :
پسپۆڕی زانکۆیی کۆی گشتی بۆ هه‌ر پسپۆڕیه‌ک رێژه‌ی سه‌دی قه‌باره‌ی نموونه‌که
زمانی عه‌ره‌بی 600 10 60
زمانی ئینگلیزی 460 10 46
کۆمه‌ڵناسی 350 10 35
مێژوو 390 10 39
جوگرافیا 320 10 32
فه‌لسه‌فه 410 10 41
شوێنه‌وار 240 10 24
راگه‌یاندن 230 10 23
کۆی گشتی 3000 300
پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆره‌ی نموونه ئه‌و کاته به‌کاردێت ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه نا هاوجۆر بن له قه‌باره‌و خه‌سڵه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیاندا ،توێژه‌ر دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی به‌سه‌ر قه‌باره ژماره‌یی و خه‌سڵه‌ته بنه‌ڕه‌تیه‌کانیدا دابه‌ش بکات و دوواتر له‌هه‌ر قه‌باره‌و خاوه‌ن خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌ت واته هه‌ر گروپ و توێژێک خه‌سڵه‌تێکی جیاوازیان هه‌بێت نموونه‌یه‌ک راده‌کێشێت ،یان رێژه‌یه‌کی نه‌گۆڕ دیاری ده‌کات وله هه‌موو گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان رای ده‌کێشێت که نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که ده‌که‌ن ،که ئه‌مه‌ش بریتیه له نموونه‌یه‌کی ته‌واو شێوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌و ووردبینیه‌کی زۆری تیا کراوه وزانینی تایبه‌تمه‌ندی وخه‌سڵه‌تی گروپه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی تیایه .
رێگه‌یه‌کی تریش هه‌یه بۆ دیاریکردنی قه‌باره‌ی نموونه‌ی چینایه‌تی بێ ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌کی سه‌دی نه‌گۆڕ له هه‌ر توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یان کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیدا دیاری بکرێت به‌ڵکو به پێی قه‌باره‌ی هه‌ر گرووپێک و قه‌باره‌که‌ی له کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا ،بریتیه له‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه :-
پسپۆڕی زانستی ژماره‌ی خوێندکاران رێژه‌ی سه‌دی قه‌باره‌ی نموونه‌که
زمانی عه‌ره‌بی 240 16,10 38
زمانی ئینگلیزی 350 23,48 112
کۆمه‌ڵناسی 410 27,51 110
مێژوو 490 32,88 156
کۆی گشتی 1490 99,97 216
چۆنیه‌تی ده‌رکردنی رێژه‌ی سه‌دی بۆ هه‌ر گروپێک به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت :-
1-رێژه‌ی سه‌ده‌ی بۆ خوێندکارانی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی به گوێره‌ی خوێنکارانی ئاداب :
100× 240/1490 = 16,10
2- رێژه‌ی سه‌ده‌ی بۆ خوێندکارانی به‌شی زمانی ئینگلیزی به گوێره‌ی خوێنکارانی ئاداب :
100× 350/1490 = 23,48
3- رێژه‌ی سه‌ده‌ی بۆ خوێندکارانی به‌شی کۆمه‌ڵناسی به گوێره‌ی خوێنکارانی ئاداب :
100× 410/1490 = 27,51
4- رێژه‌ی سه‌ده‌ی بۆ خوێندکارانی به‌شی مێژوو به گوێره‌ی خوێنکارانی ئاداب :
100× 490/1490 = 32,88
دوواتر نموونه‌ی هه‌ر گرووپێک ده‌رده‌که‌ین تا قه‌باره‌ی گشتی نموونه چیتایه‌تیه‌که‌مان بۆ ده‌رچێت ئه‌ویش به‌م رێگه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت :-
240 ×16/100 = 38 قه‌باره‌ی خوێندکارانی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی .
350 ×23/100 = 112 قه‌باره‌ی خوێندکارانی به‌شی زمانی ئینگلیزی .
410 ×27/100 = 110 قه‌باره‌ی خوێندکارانی به‌شی کۆمه‌ڵناسی .
490 ×32/100 = 156 قه‌باره‌ی خوێندکارانی به‌شی مێژوو .
د- نموونه‌ی هێشوویی (یان نموونه‌ی ئاوێته) یان (نموونه‌ی فره قۆناغ) (العینه المرکبه او العنقودیه او متعدده المراحل (Multiple Stage Cluster )
ئه‌و کاته ئه‌م نموونه‌یه به‌کاردێت که کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که له رووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ناهاوجۆر بن ،یان ئه‌و کاته‌ی یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که به‌سه‌ر رووبه‌رێکی جوگرافی دوور له‌یه‌ک و ناهاوسه‌نگ له رووی ژماره یان قه‌باره‌وه دابه‌ش بووبن ،هه‌روه‌ها له‌و بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا به‌کاردێت که نه‌کرێ پراکتیکی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بکرێت یان دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تیه سه‌خته‌کان له‌رووی پراکتیکیه‌وه، واته نموونه‌ی هێشوویی پشت به‌و کوبوونه‌وه دانیشتوانیانه ده‌به‌ستێت که له رووی دابه‌شبوونی جوگرافیانه‌وه نارێک وپێکن ،بۆ نموونه وه‌کو توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ندامیه‌تی هاوڵاتی ئه‌مریکی له که‌نیسه‌دا بۆ ئه‌م جۆره توێژینه‌وه‌یه لیستی ناوی ئه‌ندامه‌کان نیه ئه‌مه وه‌کو ئاسته‌نگی یه‌که‌م ،دابه‌شبوونی جوگرافیان په‌رشوبڵاوه به‌سه‌ر رووبه‌رێکی جوگرافی فراواندا (ئه‌مه‌ش وه‌کو ئاسته‌نگی دووه‌م) ،هاتوچۆ کردن وسه‌ردانی ئه‌مانه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری به‌م په‌رشوبڵاویه کاتێکی زۆری ده‌وێت (ئه‌مه‌ش وه‌کو ئاسته‌نگی سێیه‌م)،پاره‌یه‌کی زۆری ده‌وێت (ئه‌مه‌ش وه‌کو ئاسته‌نگی چواره‌م)جگه له‌مانه‌ش چه‌ندین توێژه‌ر یان کۆکه‌ره‌وه‌ی زانیاری ده‌وێت چونکه به‌یه‌ک که‌س ناکرێت(ئه‌مه‌ش وه‌کو ئاسته‌نگی پێنجه‌م).
ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره نموونه‌یه به جۆری نموونه‌ی چینایه‌تی به‌راورد بکه‌ین ده‌بینین له یه‌ک ناچن ،چونکه له دووه‌مدا پێویسته نموونه‌یه‌کی ریێکخراو یان ره‌مه‌کی رابکێشرێت له هه‌ر گرووپێک یان توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا له کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که ،به‌ڵام له هێشوویی پێویسته له ناو گرووپه هێشووییه‌کاندا نموونه‌یه‌ک رابکێشرێت ،به‌ڵام ئه‌م جۆره له رووی شێوه‌ی گشتیه‌وه زۆر له جۆری نموونه‌ی رووبه‌ری ده‌چێت که دوواتر دێینه سه‌ری .
کارڕاییه‌کانی راکێشانی نموونه‌ی هێشوویی یان (ئاوێته)
له هه‌نگاوی دووه‌مدا نموونه‌یه‌ک له هه‌ر گرووپێک له‌و گرووپانه راده‌کێشرێت که یه‌که‌م هه‌نگاو له‌یه‌ک جیا کرابوونه‌وه ،دوواتر له هه‌نگاوی سێیه‌مدا نموونه‌یه‌ک له ناو ئه‌م نموونه‌یه‌دا راده‌کێشرێت که دووه‌م هه‌نگاو راکێشرابوو ،دووای ئه‌میش له هه‌نگاوی چواره‌م نموونه‌یه‌ک له ناو ئه‌ماندا راده‌کێشرێت , ئیتر به‌م شێوه‌یه .....
بۆ نموونه توێژه‌رێک ده‌یه‌وێت توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کات به‌سه‌ربردنی کچان له شاری (س)دا بکات ،له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا به پێی دابه‌شبوونی شاره‌وانی له ناو گه‌ره‌که‌کانی شاره‌که‌دا نموونه‌یه‌ک راده‌کێشێت (ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌که‌م)،دوواتر نموونه‌یه‌کی ره‌مه‌کی له شه‌قامه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و گه‌ڕه‌که راده‌کێشێت(ئه‌مه هه‌نگاوی دووه‌م)، دوواتر نموونه‌یه‌کی ره‌مه‌کی له کۆڵانه‌کانی ئه‌و شه‌قامه سه‌ره‌کیانه وه‌رده‌گرێت (ئه‌مه هه‌نگاوی سێیه‌م) دوواتر زانیاری له‌و کچانه وه‌رده‌گرێت که له هه‌ر کۆڵانێکی شه‌قامه راکێشراوه‌کانی ئه‌و گه‌ڕه‌که نێشته‌جێن که له راکێشانی یه‌که‌مدا بووه نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که . به ده‌ربڕینێکی تر ،راکێشانی یه‌ک گرووپێک له ناو گرووپه هێشووییه‌کان دوواتر راکێشانی چه‌ند نموونه‌یه‌کی لاوه‌کی له‌و گرووپه راکێشراوه و به‌جێ هێشتنی ته‌واوی گروپه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که .
ئه‌م رێگه‌یه ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌کاته‌وه که توێژه‌ر توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر ته‌واوی ئه‌و کچانه نه‌کرد له هه‌موو گه‌ره‌ک وشه‌قامه سه‌ره‌کیه‌کانی شاره‌که‌دا نیشته‌جێن به‌ڵکو به پێی قۆناغ دووای قۆناغ .
له راستیدا ئه‌م جۆره نموونانه نموونه‌یه‌کی ته‌نیا نانوێنێت به‌ڵکو بریتیه له چه‌ندین نموونه ،بۆیه ئه‌گه‌ری چه‌ندین جۆری به‌هه‌ڵه‌دا چوونی توێژه‌ر هه‌یه ،کاتێک دووباره نموونه‌کان راده‌کێشێت ،ئه‌مه‌ش به لای خۆیه‌وه نوێنه‌رایه‌تی نموونه‌که بۆ ته‌واوی خه‌سڵه‌ت وتایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که لاواز ده‌کات ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئه‌گه‌ر نموونه‌ی یه‌که‌م که له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا راکێشرابوو به ته‌واوی نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ش بکات ئه‌گه‌ر یئه‌وه هه‌یه نموونه‌ی دووه‌م نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که نه‌کات ،ئه‌مه‌ش وا ده‌کات توێژه‌ر له هه‌ر قۆناغێکدا ئاگاداری قه‌باره‌ی نموونه‌که‌ی بێت و زۆر وورد بین بێت له راکێشانیدا (ئه‌مانه‌ش لایه‌نه نه‌رێیه‌کانی نموونه‌ی هێشوویین).
ئامانجی نموونه‌ی هێشوویی هه‌ڵبژاردنی نموونه‌ی پێکهاتوو له یه‌که‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نا هاوجۆر و قه‌باره بچووکه ، له هه‌مان کاتیش‌دا له‌م جۆره نموونه‌یه‌دا یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به شێوه‌یه‌کی راسته‌خۆ راناکێشرێن ،به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی نا راسته‌خۆ راده‌کێشرێن ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی گشتیمان خستروو سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی راکێشانی نموونه‌ی هێشوویی به‌ڵام پرۆفیسۆر (به‌لالوک) که یه‌کێکه له‌پسپۆڕانی بواری ئاماری کۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌مریکا ) نموونه‌ی هێشوویی بۆ دوو جۆر دابه‌ش کردووه :-
جۆری یه‌که‌م :به یه‌ک قۆناغی ناسراوه ،واته دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که بۆ چه‌ندین به‌ش ،دوواتر دابه‌شکردنی هه‌ر به‌شێک بۆ چه‌ندین به‌شی بچووکتر ،دووای ئه‌میش به‌شه بچووکه‌کان دابه‌ش بکرێت بۆ چه‌ندین به‌شی له خۆیان بچووکتر ،دوواتر به شێوه‌یه‌کی ره‌مه‌کی یان رێکخراو یه‌ک به‌شێک رابکێشرێت و زانیاری له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و تاکانه کۆ بکریێته‌وه که له‌و به‌شه راکێشراوه‌دا نیشته‌جێن .
به‌ڵام جۆری دووه‌م :پرۆفیسۆر به‌لالوک به نموونه‌ی ئاوێته‌ی فره قۆناغ ناوی بردووه ، واته دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که بۆ چه‌ندین به‌شی گه‌وره دوواتر به شێوه‌یه‌کی ره‌مه‌کی یه‌کێک له‌و به‌شانه رابکێشرێت و ئه‌میش بۆ چه‌ندین به‌شی بچووکتر دابه‌ش بکرێت دوواتر نموونه‌یه‌ک له‌و به‌شه‌ی پێویسته توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت رابکێشرێت .
ه- نموونه‌ی رووبه‌ری (العینه المساحیه) (Area Sample) .
نموونه‌ی رووبه‌ری به یه‌کێک له جۆره‌کانی نموونه ئه‌گه‌ریه‌کان داده‌نرێت یه‌که‌کانی راده‌کێشرێت ،وه‌رناگیرێت ،خه‌سڵه‌تی جیاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م جۆره نموونانه بریتیه له‌وه‌ی یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی له شێوه‌ی رووبه‌ری جوگرافیدان نه‌ک له شێوه‌ی تاک وگرووپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بێت .
له‌و کاته‌دا ئه‌م جۆره نموونه‌یه به‌کاردێت که یه‌که‌م ،ناوچه‌ی جوگرافی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که زۆر فراوان بێت ،دووه‌م توێژه‌ر نه‌توانێت لیستی ناوه‌کانی لێتوێژه‌ره‌کانی ده‌ست که‌وێت ،واته هه‌ڵبژاردنی لێتوێژه‌ران به پێی شوێنی نیشته‌جێیان بێت نه‌ک به پێی لیستی ناوه‌کانیان ،بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پیًویسته له‌سه‌ر توێژه‌ر وه‌سفێکی یه‌که‌کانی نیشته‌جێبوون له ناوچه‌که‌دا بکات به گشتی ،دوواتر ئه‌وانه کێن که پێویسته زانیاریان له‌سه‌ر کۆ بکاته‌وه؟؟واته ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که دێت ده‌رگای لێ ده‌کاته‌وه کاتێک به ماڵه‌کاندا ده‌گه‌ڕێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری یان زانیاری له سه‌رۆکی خێزانه‌که وه‌رگرێت یان له گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی نێرینه له خێزانه‌که‌و مێیه‌نه‌کان بداته لاوه؟؟؟؟هه‌روه‌ها پێویسته توێژه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕیاری ئه‌وه بدات ئایا له کوێوه ده‌ست ده‌کات به کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له هه‌ر رووببه‌رێکی جوگرافیدا(واته ئایا له‌چه‌په‌وه بۆ راست ده‌ڕوات یان به پێچه‌وانه‌وه ،ئایا ماڵه روکنه‌کان هه‌ڵاوێرد ده‌کات ؟) ، دوواتنر ئایا چی ده‌کات ئه‌گه‌ر ئه‌و تاکه‌ی ده‌ست نه‌که‌وت که زانیاریی له‌سه‌ر کۆ ده‌کاته‌وه، ئایا جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه یان ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌وی دیاری کردووه له خێزانه‌که‌دا؟؟ له‌م کارڕاییانه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م جۆره نموونه‌یه کاتێکی زۆری ده‌وێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و بڕه پاره‌یه‌کی باشی ده‌وێت بۆ هاتوچۆو له نێوان ناوچه‌کاندا و ژماره‌یه‌کی زۆری توێژه‌ری ده‌وێت بۆ کێوماڵکردنی ئه‌و ناوچه جوگرافیه‌ی توێژینه‌وه‌که ده‌یگرێته‌وه . به‌ڵام ئه‌م جۆره نموونه‌یه به‌سووده له توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شه‌کردنه خێرایه‌ی یه‌کێک ناوچه نیشته‌نیه‌کان به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت ،ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره نموونه‌یه‌ش جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه پێویستی به لیستی ناوی لێتوێژه‌ران نیه ،به‌ڵکو پێویستی به نه‌خشه‌ی جوگرافی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که هه‌یه ،دوواتر نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که له ناو ئه‌و ناوچانه‌ی توێژینه‌وه‌که ده‌یانگرێته‌وه به رێگه‌ی ره‌مه‌کی راده‌کێشرێت ، به‌ڵام رێگه‌ی راکێشانی نموونه‌که به پێی مه‌رجه‌کانی نموونه‌ی رووبه‌ری به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت :-
ئه‌و ناوچه جوگرافیه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه گشتیه‌که ده‌یگرێته‌وه به‌سه‌ر یه‌که کارگێڕیه گه‌وره‌کانیدا دابه‌ش ده‌کرێت دوواتر ئه‌م یه‌که کارگێڕیانه به‌سه‌ر یه‌که‌ی بچووک وبچووکتردا دابه‌ش ده‌کرێت وبه رێگه‌ی ره‌مه‌کی یه‌ک ناوچه‌یه‌کی کارگێڕی (بۆ نموونه) راده‌کێشرێت ،دوواتر هه‌ر به رێگه‌ی ره‌مه‌کی زانیاری له‌سه‌ر ته‌واوی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه جوگرافیه وه‌رده‌گیرێت و کۆ ده‌کرێته‌وه ، ده‌بینین ئه‌م هه‌نگاوانه له هه‌نگاوه‌کانی راکیچشانی نموونه‌ی ئاوێته‌ی فره قۆناغ ده‌چن به‌ڵام ته‌نیا جیاوازی نێوانیان بریتیه له‌وه‌ی یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له نموونه‌ی رووبه‌ریدا بریتین له رووبه‌ری جوگرافی به‌ڵام یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له نموونه‌ی هێشووییدا بریتین له تاک یان گروپ .
نموونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه ،ئه‌گه‌ر یه‌کێک له توێژه‌ره‌کان ویستی توێژینه‌وه له‌سه‌ر بڕی قاوه‌ی به‌کارهاتوو بکات له خێزانه‌کانی شاری (س)یندا ،بۆ ئه‌مه زۆر زه‌حمه‌ته توێژه‌ره‌که ئه‌و لیسته‌ی ده‌ست که‌وێت ناوی ته‌واوی خێزانه‌کانی ئه‌م شاره‌ی تێدا بێت به‌ڵام ده‌کرێ شاره‌که به پێی دابه‌شوونی یه‌که کارگێڕیه‌کانی دابه‌ش بکات و دوواتر بۆ یه‌که‌ی بچووکترو بۆ چه‌ند بلۆکێک دابه‌شی بکات ،دوواتر ئه‌م بلۆکانه‌ش به‌سه‌ر یه‌که‌ی بچووکتر دا دابه‌ش بکات و ژماره بۆ هه‌ر یه‌که‌یه‌ک دابنێت ،به رێگه‌ی ره‌مه‌کی له‌و به‌شانه‌ی ده‌بێ توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ربکات نموونه‌یه‌ک رابکێشێت ،دوواتر رووپێوێکی ته‌واوی ئه‌و خێزانانه بکات که له‌و به‌شه‌دا نیشته‌جێن .له لایه‌نه باشه‌کانی ئه‌م جۆره نموونه‌یه ئه‌وه‌یه رووبه‌رێکی فراوانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌که ده‌گریێته‌وه ،هه‌روه‌ها کاتی که‌متر ده‌وێت و له هاتوچۆی توێژه‌ریش یان توێژه‌ره‌کانیش که‌م ده‌کاته‌وه له مه‌یدانی توێژینه‌وه‌که‌یاندا ،توێژه‌ریش له گرفتی نه‌بوونی لیستی ناو‌و ئه‌و گرفتانه‌ی په‌یوه‌ستن به لیستی ناوه‌وه رزگاری ده‌بێت .
2-نموونه نا ئه‌گه‌ریه‌کان (العینات غیر اڵاحتمالیه)(Non Probability Sample ) .
أ-نموونه‌ی مه‌به‌ستدار (العینه القصدیه) (Purposive Sample).
ئه‌م نموونه‌یه به‌مانای هه‌ڵبژاردنی به مه‌به‌ستی توێژه‌ره بۆ ئه‌ندامانی نموونه‌که‌ی و به پێی ئامانجی توێژینه‌وه‌که‌ی ،ئه‌ندامانی نموونه‌که له میانه‌ی خشته‌ی ره‌مه‌کی یان تیروپشکه‌وه هه‌ڵنابژێردرێن ،واته ئه‌م نموونه‌یه هه‌لی یه‌کسان ناداته ته‌واوی یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان تا ببنه ئه‌ندام له نموونه‌که‌دا نموونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه :ئه‌گه‌ر توێژه‌رێک وییستی توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کانی جه‌ماوه‌رێک بکات له کاتی خۆپیشاندا ،بێگومان له‌م دۆخه‌دا ناتوانێت لیستی ناوی خۆپیشانده‌ران په‌یدا بکات و نموونه‌یه‌کی تێدا راکێشێت به‌ڵام له جێی ئه‌مه ده‌توانێت په‌نا بباته به‌ر سه‌رکرده‌و هه‌ڵسوڕاوانی خۆپیشاندانه‌که تا په‌یوه‌ندیان پێوه بکات و زانیارین لێ وه‌رگرێت به‌و پێیه‌ی جه‌ماوه‌ر گوێ رایه‌ڵی فرمانه‌کانی ئه‌وانن له سه‌رکردایه‌تی کردنیاندا بۆ خۆپیشاندانه‌که ،لێره‌دا بۆ ئه‌م جۆره نموونانه قه‌باره‌ی نموونه‌که نازانرێت بۆیه ده‌رئه‌نجام و گشتاندنه‌کانی تویژینه‌وه‌که له زانستی و بابه‌تی دوور ده‌خاته‌وه .
ب—نموونه‌ی به رێکه‌وت ( العینه العرچیه او الصدفه) (Accidental Sample) .
ئه‌ندامانی ئه‌م جۆره نموونه‌یه خۆبه‌خشن له پێدانی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یوه‌ستن به توێژینه‌وه‌که‌وه بۆیه به رێگه‌ی ره‌مه‌کی له کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌وه رانه‌کێشراون ،نه لیستی ناوی لێتوێژه‌ران هه‌یه‌و نه نه‌خشه‌ی جوگرافی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که ،نازانرێت قه‌باره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ش چه‌نده ،بۆ نموونه :ئه‌گه‌ر توێژه‌رێک ویسستی رای ده‌نگده‌ران بزانێت له باره‌ی یه‌کێک له کاندیده‌کانه‌وه ،له پرۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردندا ،له‌م دۆخه‌دا توێژه‌ر په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌وانه‌ی به خۆبه‌خش هاتوون بۆ ده‌نگدان له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه زانیاری له‌سه‌ر بابه‌تی توێژینه‌وه‌که‌ی کۆ ده‌کاته‌وه ،که‌واته ده‌بێته نموونه‌یه‌کی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی به رێکه‌وت ،هه‌ر له نموونه‌ی مه‌به‌ستدار ده‌چێت له‌و رووه‌ی هه‌ردوولایان له نموونه نا ئه‌گه‌ریه‌کانن به‌ڵام له رووی ئه‌ندام بوون له نموونه‌که‌دا له یه‌ک جیاوازن ،ئه‌ندامانی نموونه‌ی به رێکه‌وت به خۆبه‌خش هاتوون تا ببنه ئه‌ندام له توێژینه‌وه‌که‌ی توێژه‌ردا بێ هیچ حه‌زو ویستێکی توێژه‌ر یان رێگه ئه‌گه‌ریه‌کان له هه‌ڵبژاردنیاندا ،واته خۆیان نموونه‌یه‌کی ته‌واو ئاماده‌کراو ده‌نوێنن بێ به‌کارهێنانی هیچ پرۆسه‌یه‌کی بیرکاریانه له هه‌ڵبژاردنیاندا ،که‌چی ئه‌م نموونه‌یه جێگه‌ی ئاستێکی به‌رزی متمانه نیه له گشتاندنی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که‌دا چونکه ئه‌ندامه‌کانی به پێی رێگه ئه‌گه‌ریه‌کان نه‌بوونه ئه‌ندام تیایدا (واته به ره‌مه‌کی یان به تیروپشک نه‌هاتوون)بۆیه وه‌ڵامه‌کانیان بێ لایه‌نانه نیه به‌ڵکو لایه‌نگیری و ده‌مارگیری پێوه دیار ده‌بێ .
ج- نموونه‌ی پشکی (العینه الحصیه) (Quota Sample):
ئه‌م جۆره نموونه‌یه پێش هه‌موو شتێک پێویستی به زانینی خه‌سڵه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که هه‌یه ،تا توێژه‌ر بتوانێت به‌سه‌ر گروپ و چه‌ندین یه‌که‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا پۆلێنیان بکات (به مه‌رجێک ئه‌م پۆلێنکردنه به پێی ئامانجه‌کانی توێژینه‌وه‌که بێت)بۆنموونه کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی به پێی ره‌گه‌ز (نێر‌و مێ) یان به پێی ته‌مه‌ن پۆلێنیان بکات وه‌کو (10-12، 13-15، 16—17) یان به پێی ئاستی خوێنده‌واریان (ده‌رچووی سه‌رتاییه ، ده‌رچووی دووا ناوه‌ندیه ، ده‌رچووی زانکۆی)،یان به پێی شوێنی نیشته‌جێبوون (ناوه‌ندی شار که‌ناری شار ،ناوچه‌ی پیشه‌سازی ،ناوچه‌ی بازرگانی) ئیتر به‌م شێوه‌یه...
دووای ئه‌مه توێژه‌ر له هه‌ر گرووپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پشکێکی دیاریکراو راده‌کێشێت و زانیاری پێویست له تاکه‌کانی هه‌ر پشکێک به شێوه‌یه‌کی چۆنایه‌تی (نه‌ک ره‌مه‌کی)وه‌رده‌گرێت ، واته له هه‌ڵبژاردنی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یدا نه خشته‌ی ره‌مه‌کی و نه تیروپشک به‌کار ناهێنێت ،له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م نموونه‌ی ناتوانێت زانستیانه‌و به راستی نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لی یه‌کسانی نه‌داوه‌ته ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که هه‌تا ببنه ئه‌ندام له نموونه‌که‌دا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پراکتیزه کردنی ئاسانه‌و پاره‌یه‌کی که‌می ده‌وێت و پێویستیشی به لیستی ناوی لێتوێژه‌ره‌کان نیه تا ببنه ئه‌ندام له نموونه‌که چونکه رێگه‌ی ره‌مه‌کی به‌کارناهێنێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامه‌کانیدا ،به‌ڵکو په‌نا ده‌باته به‌ر چۆنایه‌تی وزانیاری له‌و تاکانه کۆ ده‌کاته‌وه که نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر پشکێک ده‌که‌ن له هه‌ر توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لیستی ناوه‌کان ،له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش هیچ پرسیارێکی پشتگوێ خراو یان جێهێڵراو نیه له لایه‌ن لێتوێژه‌ره‌کانه‌وه به‌جێ هێڵرابێت یان هیچ ئامانجێک نیه له‌گه‌ڵیدا وه‌ڵامیان نه‌دابێته‌وه یان بۆ ئامانجه‌کانی توێژه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یان نه‌بێت ،به‌ڵکو ته‌واوی پرسیاره کراوه‌کان له لایه‌ن لێتوێژه‌ره‌کانه‌وه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه وهیچیان جێ نه‌هێشتووه .
ده‌بینین ئه‌م نموونه‌ی پشکیه له رووی پۆلێن‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌وه له نموونه‌ی چینایه‌تی ده‌چێت به پێی خه‌سڵه‌ته‌کانی له شێوه‌ی گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا به‌ڵام جیاوازی جه‌وهه‌ری نێوانیان بریتیه له‌وه‌ی نموونه‌ی پشکی راکێشانی ره‌مه‌کی به‌کارناهێنێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامه‌کانیدا به‌ڵام نموونه‌ی چینایه‌تی ئه‌مه به‌کاردێنێت ،نموونه له‌م باره‌وه :ئه‌گه‌ر یه‌کێک له توێژه‌ره‌کان ویستی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ی پێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی بکات که دایکێکی فه‌رمانبه‌ر له یه‌کێک له‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌یکات له توێژینه‌وه‌که‌ش توێژه‌ر رێژه‌ی 10%ی له کۆی ئه‌و دایکانه وه‌رگرتووه که له هه‌ر وه‌زاره‌تێکدا هه‌ن :
ناوی وه‌زاره‌ت ژماره‌ی دایکانی فه‌رمانبه‌ر رێژه‌ی سه‌دی قه‌باره‌ی نموونه‌که
کشتوکاڵ 140 10 14
ته‌ندرووستی 160 10 16
په‌روه‌رده 400 10 40
خوێندنی باڵا 350 10 35
پیشه‌سازی 180 10 18
بازرگانی 280 10 28
ده‌ره‌وه 100 10 10
کۆی گشتی 1610 161
توێژه‌ر له‌م دۆخه‌دا به شێوه‌یه‌کی چۆنایه‌تی زانیاری له‌سه‌ر (161)لێتوێژه‌ر کۆ ده‌کاته‌وه ،واته بێ به‌کارهێنانی لیستی ناوی دایکانی فه‌رمانبه‌ر له هه‌ر وه‌زاره‌تێکدا یان به‌کارهێنانی خشته‌ی ره‌مه‌کی رێگه‌ی قورعه کردن .
د-نموونه‌ی تۆپه‌ڵه به‌فری کلۆربووه‌وه :ناونیشانی ئه‌م جۆره‌ی نموونه له دۆخی ئه‌و قه‌واره به‌فره‌وه هاتووه که له به‌رزایی گردۆلکه‌کان یان چیاکانه‌وه بۆ ته‌ختاییه‌کان کلۆر ده‌بێته‌وه به‌م کلۆر بوونه‌وه‌یه‌ش (واته قه‌واره به‌فره‌که) به ده‌یوری خۆیدا ده‌سوڕێت و به‌فری تری له‌گه‌ڵدا کۆ ده‌بێته‌وه ،قه‌باره‌که‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێت .
خاوه‌نی ئه‌م ناو لێنانه‌و دۆزه‌ره‌وه‌ی ئه‌م جۆره نموونه‌یه بریتیه له (تینهۆتن) که له ساڵی 1971دا پێشکه‌شی بواری میتۆده‌کانی کۆمه‌ڵناسی کرد له ئه‌مریکا ، دوواتر له‌و توێژینه‌وانه‌دا به‌کار هات که گرنگیان به گرفت ودیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه خۆجێیه‌کان (Communities)ده‌دا ،به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کانیاندا پشتیان به سه‌رنج وتێبینی ده‌به‌ستا .
سروشتی ئه‌م نموونه‌یه قۆناغیه:واته له شێوه‌ی قۆناغبه‌ندیدا پراکتیزه ده‌کرێت ، له قۆناغی یه‌که‌مدا کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له ژماره‌یه‌کی که‌می ئه‌و لێتوێژه‌رانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی بابه‌تی توێژینه‌وه‌که ده‌که‌ن یان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هه‌یه ،توێژه‌ر ئه‌مانه وه‌کو به‌ڵگه یان هه‌واڵگری یان سه‌رچاوه‌ی زانیاری بۆ بابه‌تی توێژینه‌وه‌که‌ی به‌کاردێنێت له هه‌مان کاتیش‌دا پرسیاری که‌سانی تریان لێ ده‌کات که په‌یوه‌ندیان به‌هه‌مان بابه‌ته‌وه هه‌یه یان گرنگی به‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن یان زانیاریان لایه و سوود به ئامانجی توێژینه‌وه‌که ده‌گه‌یه‌نن .
له قۆناغی دووه‌مدا :توێژه‌ر روو ده‌کاته ئه‌وانه‌ی له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا له رێگه‌ی هه‌واڵگریه‌کانیه‌وه زانیاری له‌سه‌ر وه‌رگرتوون ،جگه له‌وه‌ی زانیاریان لێ وه‌رده‌گرێت له هه‌مان کاتیش‌دا پرسیاری که‌سانی تریان لێ ده‌کات که په‌یوه‌ندیان به‌هه‌مان بابه‌ته‌وه هه‌یه یان گرنگی به‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن یان زانیاریان لایه و زانیاریه‌ک ده‌خه‌نه سه‌ر زانیاریه کۆکراوه‌کانی .
دوواتر له هه‌نگاوی سێیه‌مدا:ده‌چێته لای ئه‌وانه‌ی له رێگه‌ی هه‌نگاوی دووه‌مه‌وه ناوه‌کانیانی زانیوه ، زانیاریان لێ وه‌رده‌گرێت وله هه‌مان کاتیش‌دا پرسیاری که‌سانی تریان لێ ده‌کات که په‌یوه‌ندیان به‌هه‌مان بابه‌ته‌وه هه‌یه یان گرنگی به‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن یان زانیاریان لایه و سوود به توێژینه‌وه‌که ده‌گه‌یه‌نن ،ئیتر به‌م شێوه‌یه .....
بۆیه هه‌واڵگریه‌کان لێره‌دا وه‌کو لێتوێژه‌ر وان به هه‌موویانه‌وه نموونه‌که پێکدێنن ،هه‌ر له رێگه‌ی لێتوێژه‌ره‌کانه‌وه وورده وورده زۆر ده‌بن ،هیچ لیستێکی ناوی لێتوێژه‌ران له‌به‌ر ده‌ستدا نیه و نه به رێگه‌ی ره‌مه‌کیش راده‌کێشرێن ،که‌واته ئه‌مه بریتیه له نموونه‌یه‌کی نا ئه‌گه‌ری .
په‌راوێزه‌کانی به‌شی پێنجه‌م(•) :
1- Blalock, Hubert, 1960, Social Statistics, Mc Graw-Hill Book and New York, P. 412
2-Smith, H, W, 1975, Strategies of Social Research" The Open University Press, ngland, P. 125. .
3- Blalock, Hubert, 1972. P. 214.
4-Ibid. P. 215.
5-Ibid. P. 523.
6- Babbie, Earl, 1973, 'Research Method; Wadsworth, Pub, Co, Inc. Calif. P. 106.
7- Moser, C, A, and Kalton, G, 1975, survey Methods in Social investigation Heinewon Educational books, London, P.128.
8- Bailey, Kenneth, D, 1982, Methods of Social Research, The Free Press, New York, P.99.