برییتیه له پشکنینێکی گشتگیری بوارێک له بواره‌کانی کۆمه‌ڵگه .
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی بریتین له :
أ- بریتیه له میتۆدێک بۆ شیکردنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی گرفتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له رێگای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هه‌موو یان وه‌رگرتنی نمونه‌یه‌ک لێیان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجێکی دیاریکراو.
ب-بۆ ئه‌و دیاردانه‌ا به‌کاردێت که په‌یوه‌سته به بوارێک یان لایه‌نێکی فراوانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌که‌وه وه‌کو هه‌ژاری یان ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌کان یان گۆڕانه دانیشتوانیه‌کان و...هتد.
ج-بابه‌ته‌کانی میتۆدی رووپێوی کۆمه‌ڵایه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر ئیستای دیارده‌که ده‌که‌ن ،توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌کات که له کاتی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌که‌دا هه‌ن نه‌ک له رابردوودا .
د-بابه‌ته‌کانی ئه‌م میتۆده په‌یوه‌ستن به لایه‌نی پراکتیکیه‌وه .هه‌وڵی به‌ده‌ر خستنی ئه‌و ره‌وش و بارودۆخه ده‌دات که ده‌یه‌وێت گۆڕانی تێدا درووست بکات و پێشی بخات .یان پلان وبه‌رنامه بۆ ریفۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی دانێ .
له کۆتاییدا پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌ین که له زۆربه‌ی توێژینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کوردستاندا ئه‌مڕۆ ئه‌م میتۆده به‌کاردێت چونکه هه‌وڵی زانستی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کانمان نوێیه و له‌م بواره‌دا توێژینه‌وه‌مان که‌مه‌و سروشتی ئه‌م میتۆده‌ش له‌گه‌ڵ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری زۆردایه ئه‌مه‌ش بۆ پلان گرنگه له رێگه‌ی زانینیی راوبۆچوونی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌وه .
کورته‌یه‌کی مێژوویی و به‌کارهێنانی :
سه‌ره‌تاکانی به‌کارهێنانی ئه‌م میتۆده به شێوه‌یه‌کی زانستی ده‌گه‌رَێته‌وه بۆ نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده له ساڵی 1774دا زانایه‌ک به ناوی (جۆن هوارد 1726--1790)له توێژینه‌وه‌یه‌کدا له‌سه‌ر ره‌وشی ژیانی به‌ندکراوه‌کان له به‌ندیخانه‌کاندا به رووپێوکردنێکی به‌ندیخانه‌کانی به‌ریتانیا توانی چه‌ند ئه‌نجامێکی زانستی به‌ده‌ست بێنێت ،ئه‌ویش به کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی به‌ند کراوه‌کان ومێژووی به‌ندکردنیان وئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی له ناویاندا بڵاو بووه‌ته‌وه‌و ژماره‌ی توش بووان وله‌سه‌ر چی به‌نکراون وئاستی بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌رتیل و...هتد دوواتر جون هوارد چه‌ند پێشنیارێکی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ریتانی کرد‌و رۆڵی گرنگی هه‌بوو له چاکسازی ره‌وشی به‌ندکراوه‌کاندا .هوارد له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به میتۆدی رووپێوی کۆمه‌ڵایه‌تی و به به‌کارهێنانی ئامرازه‌کانی سه‌رنج وتێروانین به‌هاوبه‌شی و چاوپێکه‌وتن زانیاریه پێویستیه‌کانی کۆکرده‌وه .ئه‌وه‌ی شایانی باسه هوارد هێنده‌ی نوسی له‌سه‌ر ره‌وشی خراپی به‌ندیخانه‌کان وله‌گه‌ڵ به‌ندکراوه‌کاندا ژیا تا تووشی نه‌خۆشی گرانه‌تا هات وله ساڵی 1790کوشتی .
دوواتر له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا زانایه‌کی تر به ناوی (فریدریک لابلای )توێژینه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر داهاتی خێزانه کرێکاریه‌کان ئه‌نجامدا بۆ دیاری کردنی ئاستی بژێوی چینی کرێکاران ،به‌ڵام روپێوی نوێ ،به توێژینه‌وه‌که‌ی چالز بۆ‌پ ده‌ست پێ ده‌کات که له‌ساڵی 1886دا توێژینه‌وه‌یه‌کی به ناونیشانی (ژیان وکاری دانیشتوانی له‌نده‌ن)به مه‌به‌ستی ده‌ست نیشانکردنی ئاستی بژێوی هه‌ژاره‌کان له‌م شاره‌دا ، به هۆی گه‌وره‌یی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌وه بۆ‌پ نمونه‌یه‌کی وه‌رگرت ،لێره‌وه وه‌رگرتنی نمونه له میتۆدی رووپێوی کۆمه‌ڵایه‌تیدا هاته ئاراوه دوواتر له رێگه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانانه‌ی به نمونه وه‌رگیرابوون ،زانیاریه‌کانی کۆکرده‌وه‌و وه‌سفی ره‌وشه‌که‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌که‌دا کرد ،پرۆسه‌ی وه‌سف کردنیش بواره‌کانی شوێنی نیشته‌جێبوون وخانوبه‌ره‌و کاتژمێری کارکردن وئاستی داهات وژماره‌ی منداڵ وشێوازه‌کانی به‌کاربردنی کاتی بێ کاری وچه‌ند لایه‌نێکی تری ژیانی رۆژانه‌ی گرتبوه‌وه .