چه‌مکی کۆمه‌ڵگه یه‌کێکه له چه‌مکه هه‌ره‌گشتیه‌کانی بواری زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ،به زه‌حمه‌ت ده‌خرێته چوارچێوه‌یه‌ک وله پێناسه‌یه‌کدا له قالب ده‌درێت ،ده‌کرێ ئاماژه به‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه بکات به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌ره‌تایی ده‌ژین وهیچ ئامێرێکی ته‌کنولۆژی له به‌رهه‌مهێناندا به‌کارنه‌هێنن، خوێندنه‌وه‌و نوسینیش نه‌زانن و ده‌وڵه‌تیشیان نیه ، یان به پێچه‌وانه‌وه ئاماژه به‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه بکات که له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پیشه‌سازی و هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی پێشکه‌وتوودا ده‌ژین ،بۆیه به ئاستی جیاوازیه‌کانی نێوان ئه‌م دوو کۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌گه‌ری جیاوازی له پێناسه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه ،بۆ نمونه تا ئه‌م دوواییانه‌ش له هه‌ندێک شوێندا گروپی مرۆیی واهه‌بوو به رووتی ده‌ژیان وهیچ هۆکارێکی ژیانی مه‌ده‌نییان نازانی ،هێشتا فێری چاندنی دانه‌وێڵه‌و کاری کشتوکاڵی و به خێوکردنی ئاژه‌ڵ ومه‌ر و ماڵاتیش نه‌بوون ،
وه‌کو گروپه مرۆییه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کان به راووشکارو کۆکردنه‌وه‌ی خۆراک وله رێگه‌ی ئه‌وه‌ی له سروشته‌وه ده‌ستیان ده‌که‌وت ده‌ژیان(1) ،ئه‌مانه‌ش جۆرێک بوون له کۆمه‌ڵگه ،پێکه‌وه مێژوویه‌کیان له‌سه‌ر پارچه‌زه‌ویه‌کی دیارکراودا هه‌بوو ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان به جۆرێک له یاسای نه‌ریتی ولێڕاهاتنه‌وه وه‌کو سیسته‌می کارگێڕی رێک خستبوو بۆیه هه‌ندێک پێیان وایه کۆمه‌ڵگه پێناسه‌یه‌کی دیاریکراو‌و په‌سه‌ندکراوی نیه ،ئه‌و پێناسانه‌ش بۆی کراوه ئاماژه‌ن بۆ هه‌ندێک لایه‌نی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و گروپانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌کرێت نه‌ک پێناسه‌یه‌کی ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌که بێت ،له هه‌ندێک پێناسه‌ی تردا هاتووه کۆمه‌ڵگه بریتیه له کۆمه‌ڵێک تاک وچه‌ندین په‌یوه‌ندی جۆراوجۆر ئه‌م تاکانه پێکه‌وه ده‌به‌ستێت و به‌رژوه‌ندیه‌کانیان هاوبه‌شه(2) له پێناو پارستن وبه‌رده‌وامی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیانه‌دا جۆرێک له‌یه‌کگرتن وسیسته‌می پێکه‌وه ژیانی هه‌وبه‌شیان درووستکردووه، به‌لای ئه‌فلاتونه‌وه کۆمه‌ڵگه ئه‌و تاقمه خه‌ڵکه‌یه که بۆ دابینکردنی پێویستیه‌کانیان یه‌کترگیر ده‌بن(3) یان کۆمه‌ڵگه بریتیه له کۆی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نێوان خه‌ڵک ،یان(کۆمه‌ڵگه بریتیه له هه‌ر کۆبونه‌وه‌یه‌کی مرۆڤه‌کان وله هه‌ردوو ره‌گه‌زو له ئاسته ته‌مه‌نه جیاوازه‌کان ،ئه‌م تاکانه له‌ناو ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کۆمه‌ڵایه‌تیانه پێکه‌وه په‌یوه‌ست بووبن ،کیان وکلتورێکی جیاواز بۆ خۆیان پێک‌بێنن ،ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ش له نێوان ئه‌وانه‌دا درووست ده‌بێت که له‌لایه‌ک جۆرێک له جیاوازی و له لایه‌کی تر تاکه‌کانی ده‌بێ له یه‌ک بچن ،مرۆڤ به‌سروشت زینده‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه به ته‌نیا ناتوانێت بژیت ،پێکه‌و ژیانیش یان درووستبوونی کۆمه‌ڵگه‌ش ته‌نیا له نێوان ئه‌وانه‌دا درووست ده‌بێت تا ئاستێک له رووی جه‌سته‌یی و ئه‌قڵیه‌وه له‌یه‌ک بچن ،ئه‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی سنوری هاوسێیه‌تیه‌کی نزیکدان ،یان هێنده هۆش و ئاگاییان هه‌یه به‌س بێت بۆ نرخاندنی بیرۆکه‌ی کۆمه‌ڵگه ،له کۆمه‌ڵگه‌ی دێریندا ئه‌م لێکچوونه له‌سه‌ر بنه‌مای خوێن وخزمایه‌تی وناسیاریه ،به‌ڵام له کۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخدا مه‌به‌ست وناوه‌ڕۆکی لێکچوونه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان فراوان بوون(4) و مه‌ترسیه‌کان له یه‌کتر که‌م بوونه‌ته‌وه ،ده‌کرێ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له ره‌نگه جیاوازه‌کان پێکهاتبێت ،له پێناسه‌یه‌کی تردا هاتووه کۆمه‌ڵگه ئه‌و سیسته‌م وکلتوره‌یه لای گروپێکی خه‌ڵک دروست ده‌بێت ،یان کۆمه‌ڵگه به مانای پێکه‌وه په‌یوه‌ست بوونی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکه که ئامانجێکی دیاریکراویان هه‌یه ، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ده‌ن وله نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر رێوشوێنی کاری رێکخراوه‌یی واته چۆنیه‌تی رێکخستنی ناوخۆی خۆیان وپه‌یوه‌ندیان به گروپه‌کانی تره‌وه رێکده‌که‌ون ،یان له پێناسه‌یه‌کی تردا که هه‌وڵی داوه پشت به هاوبه‌شێتی وبه‌رده‌وامبوونی بایۆلۆژی ببه‌ستێت وتاراده‌یه‌ک پێناسه‌یه‌کی گشتگیره‌و خه‌سڵه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی تێدا ره‌نگ ده‌داته‌وه جگه له فه‌رامۆش کردنی به‌رده‌وامی پێگه‌یاندن وتایبه‌تمه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ،ده‌ڵێت (کۆمه‌ڵگه له ساده‌ترین پێناسه‌یدا بریتیه له کۆمه‌ڵه‌یه‌کی تاراده‌یه‌ک گه‌وره‌ی مرۆڤ که له دۆخێکی په‌یوه‌ندی وپێکگه‌یشتنی به‌رده‌وامدان ودان به شه‌رعیه‌تی هاوبه‌شیاندا ده‌نێن له کۆمه‌ڵێک بواردا وپارێزگاری له به‌رده‌وامی خۆیان ده‌که‌ن له رێگه‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه به پێی یاسا ورێسای خزمایه‌تی)(5) له پێناسه‌یه‌کی تردا بۆ کۆمه‌ڵگه جه‌خت کراوه‌ته سه‌ر سیسته‌مه پێکهێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ره‌فتاری تاکه‌کانی ، ده‌ڵێت(کۆمه‌ڵگه ئه‌و نه‌زم وسیسته‌مه‌یه که مرۆڤه‌کان خۆیان دایانهێناوه‌و ده‌بێته سنووردانه‌ری ئازادی وچالاکیه‌کانیان ،پێوه‌ردانه‌رو له‌مه‌حه‌کدانی ره‌فتاری تاکه‌کانه‌و له‌سه‌ریانه چاودێری بکه‌ن وبه‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌ی کاره بڕۆن که ئه‌م نه‌زمه دایده‌نێت ،به‌م نه‌زمه‌ش ده‌ڵێن کۆمه‌ڵگه(6)لای سبنسه‌ر کۆمه‌ڵگه ته‌نیا ناوێکی ده‌سته کۆیی نیه له کۆمه‌ڵه تاکێک بنرێت به‌ڵکو ،یه‌که‌یه‌کی گشتی جیاوازه‌و له سه‌رووی بوونی تاکه‌کانه‌وه‌یه ،به‌ڵام لای هه‌ندێکی تر کۆمه‌ڵگه بریتیه له‌و کۆمه‌ڵه ئاڵۆزه پێکهاتووه‌ی له په‌یوه‌ندیه مرۆییه جۆراو جۆرره‌کانی وه‌کو به‌رهه‌م هێنان وئاڵوگۆڕو دابه‌شبوونی چینایه‌تی ونه‌ته‌وه‌یی ورێساکانی ره‌فتارو.......هتد(7)پێکهاتووه ،یان بریتیه له گردبوونه‌وه‌یه‌کی مێژوویی فراوان وسیستماتیکی نه‌وه یه‌ک له‌دووای یه‌که‌کان ،له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئه‌و تاکانه‌ی که په‌یوه‌ندیه کلتوری وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌کان پێکه‌وه په‌یوه‌ستی کردوون ،هه‌مان خه‌سڵه‌ته‌کانی دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌م گردبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌یه(8)هه‌ندێکی تر پێیان وایه کۆمه‌ڵگه جگه له گوزارشت کردن له‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان مرۆڤه‌کان شتێکی تر نیه ،ئیتر ئه‌و په‌یوه‌ندیه چ راسته‌و خۆ بێت یان نا راسته‌و خۆ ،رێکخراو بێت یان نا رێکخراو له هۆشیاریه‌وه بێت یا نا هۆشیاری ،ئه‌م په‌یوه‌ندیانه هاوکاری و ته‌بایی بن یان ململانێ و دوژمنایه‌تی(9)چه‌مکی کۆمه‌ڵگه جگه له گوزارشت کردن له‌م په‌یوه‌ندیان هیچی تر نیه ، بۆیه له‌مانه‌وه ده‌بینین کۆمه‌ڵگه ئاڵۆزترین دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه ،له کۆمه‌ڵێک تاک پێکهاتووه‌و له‌سه‌ر پنتێکی جوگرافی دیاریکراودا ده‌ژین وبه چه‌ندین په‌یوه‌ندی مرۆییه‌وه پێکه‌وه په‌یوه‌ستن له په‌یوه‌ندیه بنچینه‌ییه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه تاکه زمان ومێژوو و داب ونه‌ریت وئامانج و چاره‌نووسی هاوبه‌شه(10) له‌هه‌موو ئه‌م پێناسانه‌وه که‌له ئه‌ده‌بیاتی کۆمه‌ڵناسی وفه‌لسه‌فه‌دا بۆ کۆمه‌ڵگه کراوه ده‌توانین بڵێین (کۆمه‌ڵگه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مێژوویی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی جیاوازه له‌رووی ره‌گه‌ز وته‌مه‌ن و باری ئابوری وده‌سه‌ڵات وپێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که له چوارچێوه‌یه‌کی جوگرافی دیاریکراودا کۆبوونه‌ته‌وه‌و کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی وبه‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ورایه‌ڵێکی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز پێکیانه‌وه ده‌به‌ستێت ،جگه له‌وه‌ی زۆرینه‌یان دان به شه‌رعیه‌تی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی وخاڵه‌هاوبه‌شانه‌دا ده‌نێن،له رێگه‌ی هاوسه‌رگیری وپێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌وڵی پاراستن وبه‌رده‌وامی بایۆلۆژی وکۆمه‌ڵایه‌تیشیان ده‌ده‌ن ،له‌به‌رامبه‌ر گرووپه مرۆییه جیاوازه‌کانی تردا .