فۆلکلۆر به گشتی و له ناو فۆلکلۆریشدا گۆرانی میللی به تایبه‌ت په‌یوه‌ندیه‌کی راسته‌خۆی به ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه ،ره‌نگدانه‌وه‌ی ره‌وشی ژیان و په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌کان و باری چینایه‌تی و قۆناغه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگاکه‌یه ، فۆلکلۆر هه‌موو شت ده‌گرێته‌وه ،به لایه‌نی مادی و مه‌عنه‌وی به‌رهه‌مه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه ،یه‌کێک له‌وانه گۆرانیه .
گۆرانی جگه له‌وه‌ی گوزارشت له خۆشی و ناخۆشیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کات به شێوه‌ی هۆنراوه رێکخراوه‌و ئاوازێکی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وای کردووه ئاسان له‌به‌رده‌کرێ و ده‌ماوده‌م بۆ نه‌وه‌کانی تر ئاسانتر ده‌گوازرێته‌وه‌و له‌هه‌موو به‌شه‌کانی تری فۆلکلۆر زیاتر به‌رگه ده‌گرێ و توانای خۆپارێزی هه‌یه وله‌بیر ناچێته‌وه ،بۆیه ده‌کرێ له رێگای توێژینه‌وه له گۆرانی فۆلکلۆری کوردیه‌وه ،ورده‌کاریه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کورد له قۆناغێک له قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنیدا روون بکرێته‌وه ، که‌رت وبه‌ش و توخم وره‌گه‌زه پێکهێنه‌ره‌کانی ژیانی ئه‌و قۆناغه لێکبدرێته‌وه‌و تا راده‌یه‌ک وه‌کو خۆی درووست بکرێته‌وه ،نه‌وه‌ی ئێستامان شاره‌زاو ئاشنا بێت به چۆنیه‌تی ژیانی کۆمه‌ڵگای کوردی له رابردووییدا ،بۆ نموونه هزری کۆمه‌ڵایه‌تی کوردی له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به ئافره‌ت و خۆشه‌ویستی و ئازادی تاک و سنووره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی باوک له خێزاندا چۆن بووه،
، یان مه‌ڵبه‌ندی ئابووری و کاڵاو شمه‌کی باش وبازاڕه گرنگه‌کانی کوردستان کوێ بوون و کارگه‌و کارخانه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌و قۆناغه له‌کام شاری کوردستاندا بووه یان په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌کانی کورد له ناوچه‌که‌دا له‌گه‌ڵ کوێ و له‌گه‌ڵ کێ به‌هێزبووه، شوێنه پیرۆزه‌کانی کورد کوێ بوون و بۆ نزا‌و پاڕانه‌وه وبه‌دیهاتنی حه‌زو خۆزگه‌و مورادی دڵدارانی کورد روو له کوێ کراوه‌و عاشقانی کورد له کێ پاراونه‌ته‌وه ،چونکه له‌به‌سته‌و مه‌قام و حه‌یران ولاوکی کوردی‌دا باسی هه‌موو ئه‌و رووداوانه کراوه ، به هۆنراوه‌ی زۆر جوان و پڕ مانا‌و رێک له رووی کێش و سه‌رواوه،یان به هۆی لاوک و په‌خشانه حه‌یرانه‌وه وێنه‌ی ئه‌و ژیانه کێشراوه که کوردی تێدا ژیاوه ، هه‌روه‌ها له میانه‌ی گۆرانی فۆلکلۆری کوردیه‌وه ده‌کرێ ئاستی په‌یوه‌ندیه‌کانی زمانی کوردی به زمانی گه‌لانی دراوسێیه‌وه بزانین و چۆنیه‌تی وه‌رگرتن و سوودبینینی کورد له وشه‌و زاراوه بیانیه‌کان چۆن بووه‌و وشه ره‌سه‌نه‌کانی کورد له‌م بواره‌دا بناسینه‌وه ،بۆیه من پێموایه گۆرانی فۆلکلۆری کوردی ته‌نیا په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌ب و هونه‌رو وێژه‌وه نیه به‌ڵکو که‌ره‌سته‌و سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر به پیته بۆ توێژینه‌وه مرۆڤناسی و کۆمه‌ڵناسی و ئابووری و ده‌ره‌وونیه‌کان به گشتی ،له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مکێکی زۆر فراوانه ،به‌زه‌حمه‌ت سنوور‌و ره‌هه‌نده‌کانی دیاری ده‌کرێت ، ئه‌گه‌ر دیاریش بکرێت ئه‌سته‌مه ته‌واوی بابه‌ت و توخم و ره‌گه‌زه‌کانی چوارچێوه‌ی ئه‌م ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تیه پۆلێن وریزبه‌ندی بکه‌ین ،ئه‌گه‌ر به پێی پێویستیه سه‌ره‌کی و لاوه‌کیه‌کانیش ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی پۆلێن بکه‌ین و له ناو پێویستیه‌کانیشدا دیسان چه‌ندین ریزبه‌ندی جیاواز هه‌یه،له ناو ئه‌مانیشدا به پێی قۆناغه مێژووییه‌کان و ئاستی پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی خودی ئه‌م ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تیه پێویستیه‌کانیش ده‌گۆڕێن ،بۆیه ئه‌و پۆلێنکردنانه‌ی بۆ بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌کرێن ،نه‌گۆڕ نین و ناتوانین ئه‌ده‌ب به گشتی به پێویستیه‌کی لاوه‌کی بده‌ینه قه‌ڵه‌م و تا هه‌تایه گۆرانی بۆ نموونه به پێویستیه‌کی لاوه‌کی بمێنێته‌وه ،ئه‌گه‌ر جاران په‌یوه‌ندی به خۆشی وناخۆشی ژیانه‌وه هه‌بووبێت ،ئه‌وا ئه‌مرۆ توێژینه‌وه له‌و بابه‌ته بووه به پێویستیه‌کی سه‌ره‌کی و بنچینه‌یی چونکه په‌یوه‌سته به مێژووی نه‌ته‌وه‌یی و ساغکردنه‌وه‌ی به‌شێکی گرنگی مێژووی زمان و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگاکه .
نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکو ئاستی گرنگی پێدانی ،واته گرنگیدان به فۆلکلۆر و پێکهاته‌کانی ،ره‌نگدانه‌وه‌ی پێشکه‌وتنی هزری کوردی و هۆشیاربوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رده‌خات ،وردبوونه‌وه‌یه له بابه‌تی خۆناسین و زیندوو کردنه‌وه‌ی لایه‌نه پرشنگداره‌کانی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی ،ئه‌م خۆناسینه‌ش یان ئه‌م هه‌وڵدانه بۆ خۆناسین له ناو گه‌لانی جیهاندا بوونی هه‌یه‌و له قۆناغێک له قۆناغه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنیاندا به‌ده‌ر ده‌که‌وێت ،واته ئاوڕدانه‌وه‌مان له فۆلکلۆرو که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی هێماو ئاماژه‌یه بۆ ئاستێکی پێگه‌یشتنی ئه‌قڵی و هۆشیاری .
ئه‌گه‌ر هۆنراوه‌و گۆرانی فۆلکلۆری ئه‌و ره‌هه‌نده فراوزانه بگرێته‌وه که‌له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ،له توانای کورته باسێکی وه‌ک ئه‌م نوسینه‌دا نابێ شیکردنه‌وه‌یه‌کی قوڵ بۆ چه‌ندین پارچه هۆنراوه‌ی فۆلکلۆری کوردی بکات و به نمونه چه‌ندین کێش و ئاوازی جیاواز بێنێته‌وه ،بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین چوارینه‌یه‌ک به نموونه بێنینه‌وه‌و ئاماژه به‌چوارچێوه‌ی هزری کۆمه‌ڵایه‌تی له میانه‌ی ره‌هه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و هزری و زمانه‌وانیه‌کانیه‌وه بکه‌ین ،واته ئه‌م دێڕانه له‌رووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه چۆن گوزارشتیان له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی ره‌گه‌زی واته دایک یان باوکسالاری کردووه‌و له‌رووی پیشه و ده‌ستکارو نه‌خشی ئابووری باس له کوێ کراوه‌و تێبینیمان له‌سه‌ر زمانی ئه‌و قۆناغه‌و تێکه‌ڵاوی به‌زمانانی تر چۆنه‌و به گشتی ئاستی بیرکردنه‌وه‌ی تاکی کورد به پێی ناوه‌ڕۆکی چوارینه‌که چۆن بووه .دوواتر ئه‌گه‌ر پێویستی کرد به هه‌مان بیروبۆچوون به هۆنراوه‌ی تر فۆلکلۆری یان هۆنراوه‌ی شاعیران ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێز بکرێت ،ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م هۆنراوانه‌م له‌سه‌رچاوه‌و نوسینی سه‌ربابه‌ته‌کانی فۆلکلۆره‌وه وه‌رنه‌گرتووه ،به‌ڵکو بۆ خۆم له شایی و هه‌ڵپه‌رکێی کوردی‌دا یان له (گه‌ڕه‌لاوژه) ی کۆڕی شه‌وانه‌ی لادێ نشینه‌کاندا بیستووه ، ئیتر نازانم ئه‌گه‌ر له‌سه‌رچاوه‌یه‌کیشدا هه‌بن ،یان نوسه‌رو دڵسۆزێکی ئه‌م گه‌له پێشتر ئه‌مانه‌ی کۆ کردبێته‌وه و بڵاوبووبێته‌وه من نه‌مبینیوه .
یه‌کێک له‌و هۆنراوه فۆلکلۆریانه‌ی به ئاوازێکی زۆر خۆش گۆرانیبێژانی لادێی له شاییه‌کاندا ده‌یانگوت ،هه‌رگیز له بیرم ناچێته‌وه ،بریتی بوو له‌و چوارینه‌یه‌ی خواره‌وه :
هه‌روا ده‌ڕوا به‌ناو (دێ)دا
که‌وشی (سابڵاخ)یی له (پێ)دا
(سۆلی) زه‌رده‌و (مه‌حس)ی تێدا
(دایک)ت کوێربێ تۆی به (کێ)دا
ئه‌گه‌ر هه‌ر دێرێک له‌و چوارینه‌یه شی بکه‌ینه‌وه ،لێکدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت ، جگه له لایه‌نه هونه‌ریه‌که‌ی، له رووی (کێش و سه‌روا) له چ ئاستێکی هونه‌ری به‌رزدایه ، هۆنه‌ره‌که‌ی یان شاعیره‌که‌ی چ توانایه‌کی زمانه‌وانی و هه‌ڵبه‌ست دانانی هه‌بووه ، مرۆڤ سه‌رسام ده‌بێت لادێییه‌کی نه‌خوێنده‌وار چۆن توانیویه‌تی هه‌ستی په‌نگ خواردووی ده‌روونی به‌رامبه‌ر دڵبه‌ره‌که‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌ربڕێت ،ناچار وه‌کو
(خه‌جاتۆر ئاپۆڤیان ) بڵێین له هه‌ر کوردێکدا هه‌ست وبه‌هره‌ی شاعیری به‌دی ده‌کرێت ، کورد هه‌موویان هه‌ر به سکماک شاعیرن و زمانی کوردی کێش و سه‌رواو ئاوازێکی شیعریی تایبه‌تی هه‌یه ، وه‌کو ئاماژه‌مان پێ‌کرد جگه له‌م لایه‌نه هونه‌ریه به‌رزه‌ی هه‌ردێڕێکی شایه‌نی له‌سه‌ر وه‌ستان و هه‌ڵوه‌سته کردنه ،چونکه هه‌ر یه‌کێکیان پرسیاری گرنگ ده‌وروژێنن و توێژه‌ری زانستی خۆی ده‌وێت زانستیانه وه‌ڵامیان بداته‌وه ،بۆ نمونه ،بۆچی ده‌ڵی (هه‌روا ده‌ڕوا به ناو (دێ)دا؟ ئه‌وه کچی کێیه ئازاد‌و سه‌ربه‌سته‌و هه‌روا بێ له‌مپه‌رو به‌ربه‌ستێک به ناو دێ‌دا ده‌روات؟ ئایا کۆمه‌ڵگای لادێ نشینی کوردی بۆ تێکه‌ڵاوی نێر‌و مێ و گه‌ڕان و سوڕانه‌وه و ده‌رچوونی ئازادانه‌ی ئافره‌ت به‌ربه‌ستێکی چینایه‌تی و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بووه؟ یان ئه‌م ده‌رچوونه تایبه‌ت بووه به چینێکی دیاریکراو‌و هه‌ر به ده‌رچوونه‌که‌یدا بیناسینه‌وه ئه‌م ئافره‌ته له کام چینی کۆمه‌ڵایه‌تیی کۆمه‌ڵگای کوردی بووه؟ له لایه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌ر هۆنراوه‌ی فۆلکلۆری کوردی له‌م ئاسته هونه‌ریه به‌رزه‌دا گوزارشت له ئاستێکی دیاریکراوی سه‌ربه‌ستی ئافره‌ت و ده‌رچوونی بکات له لادێ‌دا ئایا ئه‌م ده‌ربڕینه له‌گه‌ڵ هۆنراوه‌ی شاعیرانی کورددا ته‌با و گونجاوه‌و ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه گوزارشتیان له ئازادی ئافره‌ت کردووه‌و له‌مپه‌رێکیان نه‌دیوه له ده‌رچوونیدا؟یان به پێچه‌وانه‌وه هۆنراوه‌ی فۆلکلۆری باس له ئازادی ده‌کات و شاعیرانیش باس له دیلی و ده‌ست به‌سه‌ری و ده‌رنه‌چوون و هه‌بوونی ده‌رکه‌وان ده‌که‌ن ؟ ئه‌مه بابه‌تێکی تره ، هه‌وڵدان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ئه‌و پرسیارانه ده‌مانباته‌وه ناو شیکردنه‌وه‌ی چینایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی و به‌راوردکردنی هۆنراوه‌ی فۆلکلۆری و شیعری شاعیرانی کوردی ،ئه‌مه‌ش توێژینه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌ڵده‌گرێ .
له دێڕی دووه‌مدا ده‌ڵێت (که‌وشی سابڵاخی له پێدا) ،ئه‌مه ریکلامێکی بازرگانی گرنگه ،له‌سه‌رده‌مێکدا رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ته‌له‌فزیۆن و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن نه‌بوون ،بۆ ریکلامی بازرگانی و فرۆشتنی کاڵاکان ،ره‌نگه هۆنراوه‌و گۆرانی و په‌بندو قسه‌ی نه‌سته‌ق که له شوێنه گشتیه‌کاندا گوتراونه‌ته‌وه باشترین ریکلام بووبێت بۆ به ده‌رخستنی بایه‌خ و گرنگی هه‌ر کاڵایه‌ک ،(که‌وشی سابڵاخ)ی ده‌بێ جۆرێکی تایبه‌تی پێڵاو بووبێت و خه‌ڵکانێکی دیاریکراو له پێیان کردبێت ،ئه‌مه‌ش به‌ره‌و ئه‌وه‌مان راده‌کێشێت ئه‌و پرسیاره بکه‌ین ئایا ئه‌م جۆره که‌وشه هه‌روه‌کو مۆدێلێک به (سابلاخی) ناوی ده‌رکردووه، ئیتر مه‌رج نیه له کوێ درووستکراوه‌و ده‌سکاری هه‌ر جێگه‌یه‌کی تر بووبێت ، یان نه‌خێر ،ئه‌م جۆره پێڵاوه له مه‌هاباد درووستکراوه‌و ناوبانگی باشی هه‌بووه‌و به کوردستاندا بڵاو بووه‌ته‌وه؟ لێره‌وه ده‌کرێ ئه‌و قۆناغه مێژووییه ،تا راده‌یه‌ک ، ده‌ست نیشان بکه‌ین که ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی تێدا درووست بووه ،ئه‌گه‌ر مێژووی گه‌شه‌کردنی ئابووری و بازرگانی له کوردستاندا بخوێنینه‌وه وبه سه‌رتاکانی وه‌رچه‌رخانی چینایه‌تی و په‌یدابوونی پیشه ده‌ستیه‌کاندا شۆڕ بینه‌وه .
بۆمان ده‌رده‌که‌وێت له چ سه‌رده‌مێکدا کاڵای درووستکراوی شاره کوردیه‌کان ،له ناویاندا درووست‌کردنی پێڵاو به تایبه‌تی له مه‌هاباد دا که‌ی ئه‌و ناوبانگه‌ی هه‌بووه‌و بازاڕی شاره‌کانی تری کوردستانی پڕ کردووه ،دوواتر که‌ی پاشه‌کشه‌ی کردووه له‌به‌رده‌م کاڵای بیانی و له جێگه‌یدا پێڵاوی ئیتالی و ئه‌ڵمانی و..هتد ناوبانگیان په‌یدا کردووه ،هۆکاره‌کانی ئه‌م گۆڕانکاریانه چی بوون .
جگه له‌م ئاماژه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریانه‌ی له میانه‌ی هۆنراوه‌که‌وه ده‌توانین سه‌رنجیان بده‌ین ،له رووی زمان و وشه‌ی هاوبه‌شی نێوان زمانی کوردی و زمانانی تر ،ده‌بینین له دێڕی سێیه‌م و لو درێژه‌ی وه‌سف کردنی که‌وشه‌که‌دا ده‌ڵێت:
(سۆلی) زه‌رده و (مه‌حس)ی تێدا
سه‌ره‌ڕای ئه‌و خوێنده‌واری و تێکه‌ڵاوی و کرانه‌وه‌یه‌ی له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا هاتووته کایه‌وه ، ره‌نگه هێشتا زۆربه‌ی کورد ئه‌مرۆ نه‌زانن (سۆلی)چیه و له ئاخاوتندا هه‌ر به‌کاری نه‌هێنن ،که‌چی باوباپیرانمان سه‌ره‌ڕای نه‌خوێنده‌واریان له هۆنراوه‌و گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕکێدا به‌کاریان هێناوه ،سه‌یر نیه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له بواری راگه‌یاندن وته‌کنۆلۆژی وبازاڕو ناوی که‌ره‌سه‌و ئامێره نوێیه‌کاندا سه‌دان ووشه‌ی زمانی بیانی به‌کاربێنین وسه‌دان ووشه‌ی زمانه بیانیه‌کانیش هاتبنه ناو زمانی کوردیه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌نج ولێڕامانه هه‌بوونی سه‌دان ووشه‌ی زمانێکی وه‌کو ئینگلیزیه له گۆرانی فۆلکلۆری کوردی‌دا هه‌روه‌کو ده‌زانین له رووی جوگریافیه‌وه کورد وئینگلیز هه‌ر یه‌که له لایه‌کی گۆی زه‌وی ده‌ژین و هه‌زاران کیلۆمه‌تری رێگایان له نێواندایه بۆیه ئه‌مه جۆره راڤه‌کردنێکی تر هه‌ڵده‌گرێت تا هۆکاره‌کانی ئه‌م هاوبه‌شیه بزانین ، هیوادارم بتوانم له به‌شێکی تری ئه‌م نوسینه‌دا بێمه سه‌ر ئه‌و باسه .
لێره‌دا ووشه‌ی (سۆلی)بۆ جۆره پێڵاوێکی تایبه‌ت وه‌کو نه‌عل یان هه‌ر ژێر که‌وشێک به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ته‌واو نه‌کرابێت ،به‌کاردێت ،له زمانی ئینگلیزیشدا (Sole) هه‌مان مانای هه‌یه‌و جۆره پێڵاوێکه لای دوواوه‌ی یان سه‌ره‌وه‌ی پاژنه‌ی ته‌واو نه‌کراوه و کراوه‌یه. ده‌بێ که‌وشی سابڵاخی وه‌کو سۆلی به پیًسته‌یه‌کی خۆشه‌کراوی ره‌نگ کراوی زه‌رد پێشه‌که‌ی درووستکرابێت و به (مه‌حس)، ئه‌میش پێسته‌یه‌کی خۆشه‌کراوی بۆیه نه‌کراوه ،لای دوواوه‌ی گیرابێت ،یان وه‌کو نه‌خش ونیگار و بۆ پاراستنی له ته‌ڕبوون له‌سه‌ر ژێرکه‌وشه‌که به مه‌حس ریزێک چنرابێت ،خۆزگه جگه له‌وه‌ی کورد مۆزه‌خانه‌ی که‌له‌پوورو جل و به‌رگ و که‌ره‌سته‌و ئامێره‌کانی ده‌بوو ،له هه‌ر زانکۆیه‌کیشدا له ناو زانسته کۆمه‌ڵایه‌تی ومرۆییه‌کان وه‌کو تاقیگه ،مۆزه‌خانه‌یه‌ک ده‌بوو بۆ قوتابیان وخوێندکارانی ئه‌و به‌شه تا توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بکه‌ن .
له دێڕی کۆتایی چوارینه‌که‌دا له ده‌رگای بابه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر گرنگی داوه‌و ئاماژه به سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت ده‌کات ،له دێڕی کۆتایی هۆنراوه‌که‌دا هاتووه ده‌ڵێت :
(دایک)ت کوێربی َ تۆی به (کێ)دا
ئه‌م دێڕه هۆنراوه‌یه شایانی توێژینه‌وه‌ی زانستی زۆر قوڵه ،په‌یوه‌ندی به دایکسالاری و باوکسالاریه‌وه هه‌یه ،ده‌بێ دایک له به‌شوودانی کچدا رۆڵی زۆر گرنگی هه‌بووبێت ،هه‌روه‌کو له‌په‌روه‌رده‌کردنیشدا رۆڵی هه‌بووه‌و له په‌ندی پێشینان و قسه‌ی نه‌سته‌قیشدا ئه‌م رۆڵه ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین نموونه هه‌یه گوزارشت له کاریگه‌ری دایک ده‌که‌ن له‌سه‌ر کچ ،وه‌کو ئه‌و په‌نده گه‌رمیانیه‌ی خۆمان (دایکه بدوینه‌و دوێته بخوازه) واته کچ هه‌مان شێوه‌ی دایکه‌و ئه‌گه‌ر له بینینی دایکیدا هه‌موو ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتیت به دڵ بوو بێ سێ و دوو کچه‌که‌ی بخوازه و دوودڵ مه‌به له هاوسه‌رگیری ،هه‌روه‌ها (گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه) یان (ئه‌وه‌ی بیخۆی به‌شیری ته‌رکی ناکه‌ی به پیری) هه‌موو ئه‌مانه جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی دایک ده‌که‌ن ،بۆیه له هۆنراوه‌و گۆرانی فۆلکلۆریشدا ناڵێ باوکت کوێر بێ یان براکه‌ت کوێربێ تۆی به کێ دا ،به‌ڵکو دایک خاوه‌ن بڕیاری کۆتایی بووه ،ئه‌م بابه‌ته له زانسته‌کانی کۆمه‌ڵناسی و مرۆڤناسیدا جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه و جێی مشتومڕو ده‌ماقاڵه‌ی نێوان زاناکان بووه ،چونکه په‌یوه‌ندی به جۆره‌کانی هاوسه‌رگیری و ژن ومێردایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی خێزانیه‌وه هه‌یه ،بۆ نموونه زانایه‌کی مرۆڤناسی وه‌کو (مه‌ردۆک )توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌راوردکردنی (250)کۆمه‌ڵگا کردووه له رووی جۆری خێزانیه‌وه ، ئێمه‌ش له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا که‌له‌پورێکی فراوانمان له‌م بواره‌دا هه‌یه و پێویستیان به توێژینه‌وه‌یه .