به‌ر له گه‌ڕان به‌دووای میتۆَدێکی گونجاو‌دا بۆ توێژینه‌وه له دیارده‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، گرنگه بزانین ،ئه‌وه چ دیارده‌گه‌لێکن خه‌ڵکی پێیان ده‌ڵێن کۆمه‌ڵایه‌تی؟ له‌م باره‌وه ئه‌م پرسیاره زۆر پێویسته و له جێی خۆیدایه بکرێت ،چونکه له‌به‌کارهێنانی وشه‌ی (کۆمه‌ڵایه‌تی)دا زۆر ورد نابینه‌وه ، خه‌ڵکی بۆ ئاماژه کردن به نزیکه‌ی هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی له ناوکۆمه‌ڵگادا هه‌ن یان بڵاوبوونه‌ته‌وه وشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌کاردێنن ، ئه‌گه‌رچی به گشتی سوودی کۆمه‌ڵایه‌تیشیان که‌م بێت ،ئه‌گه‌ر وابێ، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌توانین بڵێین ،هیچ رووداوێکی مرۆیی نیه نه‌کرێ به دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ناوی به‌رین، بۆ نمونه هه‌ر تاکێک ده‌خواته‌وه‌و ده‌خوات و بیر ده‌کاته‌وه ،سوودو قازانجی کۆمه‌ڵگاش له‌وه‌دایه ئه‌م ئه‌رکانه به شێوازێکی رێکوپێک ئه‌نجام بدرێن ،خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م رووداوانه دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بن ،ئیتر بابه‌تێکی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵناسی بوونی نیه ! بواری توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵناسی تێکه‌ڵ به بایۆلۆژی و ده‌رووناسی ده‌بێ .
به‌ڵام له راستیدا ،له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا کۆمه‌ڵه دیارده‌یه‌کی دیاری کراو هه‌ن به ته‌واوی جیاوازن له‌وانه‌ی زانسته سروشتیه‌کان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌که‌ن .
بۆ نمونه ،کاتێک من ئه‌رکی خۆم وه‌ک برا یان وه‌ک مێرد یان وه‌ک هاوڵاتیه‌ک ئه‌نجام ئه‌ده‌م ، یان کاتێک به پێی ئه‌و گرێ به‌ستانه‌ی له‌سه‌ری رێکه‌وتووین کار ده‌که‌م ، من ئه‌رکێکی ده‌ره‌کی جێ به‌جێ ده‌که‌م ،داب ونه‌ریت و یاسا دیاریان کردووه ،هه‌رچه‌نده ئه‌م ئه‌رکانه به هه‌ست و سۆزه که‌سیه‌کانی من نا ته‌با و ناکۆک نین و له ناخه‌وه هه‌ست به راستیان ده‌که‌م ،ئه‌م راستیه‌ش هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ستی مندا بابه‌تیانه ده‌مێنێته‌وه‌بۆیه ئه‌وه من نیم ئه‌م ئه‌رکانه‌م درووست کردووه به‌ڵکو له رێی په‌روه‌رده‌وه به من گه‌یشتوون ،زۆرجار وا رێکده‌که‌وێت ورده‌کاری ئه‌رکه‌کانمان نازانین ،بۆ شاره‌زابوون ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر کتێبه‌کانی یاسا‌و سه‌ردانی راڤه‌کاره باوه‌ڕپێکراوه‌کانی بکه‌ین ، به هه‌مان شێوه بیروباوه‌ڕو رێوره‌سمی ژیانی ئاینیش هه‌ر وایه ، بڕوادار له رۆژی له دایک بوونیه‌وه ئه‌مانه ته‌واوبه درووستکراویی ده‌بینێواته بوونی بیروباوه‌ڕه‌کان پێش بوونی ئه‌و تاکانه‌یه که بڕوایان پێیه‌تی ،چونکه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بوونیان هه‌یه ،ئه‌و سیسته‌مه هێماییه‌ی من بۆ گوزارشت کردن له بیروبۆچوونی خۆم به‌کاری دێنم ، ، ، ئه‌و دراوه‌ی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانم به‌کاری دێنم ،ئه‌و که‌ره‌سته جێ متمانانه‌ی له په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌کانمدا به‌کاریان دێنم ،هه‌روه‌ها ئه‌و کاره‌ی به پێی نه‌ریتێک له پیشه‌که‌مدا به‌رێوه ده‌چێت ،چه‌ندین پرسی تری وه‌ک ئه‌مانه ،هه‌موو سه‌ربه‌خۆ له شێوه‌ی به‌کارهێنانیان له لایه‌ن منه‌وه له کاردان ،ده‌کرێ ئه‌وه‌ی گوترا بۆ هه‌ر ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگا دووباره بکرێته‌وه ،که‌واته لێره‌دا ئه‌مانه شێوازگه‌لێکی کارکردن و بیرکردنه‌وه‌و هه‌ستکردنن خاوه‌ن خه‌سڵه‌تێکی شایان تێبینین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ستی تاکه‌کاندان .
ئه‌م جۆره ره‌فتاره یان بیرکردنه‌وه‌یه هه‌ر ته‌نیا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ستی تاکه‌کاندا نین : به‌ڵکو ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ،خاوه‌ن هێزێکی باڵا‌و زاڵن ،ئیجبارمان ده‌که‌ن ،به هۆی ئه‌مه‌وه سه‌ربه‌خۆ له ئیراده‌ی تاکه‌کان خۆیان به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنن ،(واته بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت ئه‌م دیاردانه خۆیان به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنن) ، له راستیدا ،کاتێک به ته‌واوی خۆم ده‌ده‌مه ده‌ستیان و به پێی ئه‌مانه کارده‌که‌م هه‌ست به ئیجبار بوون و زه‌بروزه‌نگیان ناکه‌م ،یان ته‌نیا که‌مێک هه‌ست به‌م کۆت وبه‌ندانه ده‌که‌م !، به‌هه‌ر حاڵ ،هه‌ستیان پێ بکه‌م یان نه‌که‌م هیچ پێویست نیه ، چونکه هه‌میشه خه‌سڵه‌تی ئیجبارکردن وزاڵ بوون وفشارخستنه‌سه‌ر به‌یه‌کێک له سیما جه‌وهه‌ریه‌کانی ئه‌م دیاردانه ده‌مێنێته‌وه ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی کاتیک بمه‌وێت رووبه‌روویان ببمه‌وه یه‌کسه‌ر به‌و په‌ڕی هێزه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر بوونی خۆیان ده‌که‌نه‌وه ، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت پێشێلی بنه‌مایه‌کی یاسایی بکه‌م ،ئه‌م بنه‌مایه به شێوه‌یه‌کی جیاواز رووبه‌رووم ده‌بێته‌وه ،ئه‌گه‌ر پێش سه‌رپێچیه‌که بوار هه‌بێ ناهێڵێت من ئه‌نجامی بده‌م ،یان ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی بده‌م له رێگای قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانه‌وه سزای پێشێلیه‌که‌م به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت ، یان ئه‌گه‌ر شایانی قه‌ره‌بووکردنه‌وه نه‌بێت کاره‌که‌م له بۆته‌ی سروشتی خۆیدا داده‌نێت وبه لایه‌نی که‌مه‌وه من به په‌شیمان بوونه‌وه‌و تۆبه کردن ناچار ده‌کات ، بۆ نمونه له باره‌ی بنه‌مای ئاکاری پوخته‌وه، کۆویژدانی گروپ له میانه‌ی چاودێریکردنی ره‌فتاری هاوڵاتیانه‌وه‌وپشت به‌ستان به هه‌ندێک له‌و سزایانه‌ی بۆ ئازادی ره‌فتارکردن له‌و بوراه‌دا دانراون، رێگا نادات ره‌فتارێک بکرێت ،یان کارێک ئه‌نجام بردێت دژی ئه‌م بنه‌ما ئاکاریانه بێت ،که‌چی له هه‌ندێک دۆخی تردا پێویست ئیجبارکردن وبه‌م زه‌برو زه‌نگ وتوندوتیژیه ناکات ئه‌گه‌رچی له هه‌موو دۆخه‌کاندا بوونیان هه‌یه ،ئه‌گه‌ر من خۆم نه‌ده‌مه ده‌ست ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ری رێکه‌وتوون و به پێی ئه‌و رێکه‌وتنه کار نه‌که‌م ،بۆ نموونه هه‌تا له پۆشینی جل وبه‌رگدا ئه‌وه له‌به‌رچاو نه‌گرم له وڵاته‌که‌ی من یان ئه‌ندامانی چینه‌که‌ی من چی له‌به‌ر ده‌که‌ن ، ده‌بمه مایه‌ی جۆرێک گاڵته‌جاڕی ولێ دوورکه‌وتنه‌وه ،هه‌مان مانای سزای راسته‌قینه–ئه‌گه‌رچی که‌مێک سوکتر به مانای ووشه‌ی به‌کارهاتوو بۆ سزا- له خۆ ده‌گرن .کۆت کردن و ئیجبارکردن ئه‌گه‌ر ناراسته‌وخۆش بێت کاریگه‌ری له ئیجبارکردن وکۆتکردنی راسته‌خۆ که‌متر نیه ،من ناچار نیم له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی وڵاته‌که‌ی خۆمدا به فه‌ڕه‌نسی بدوێم و نه ناچاریشم دراوی یاسایی و باو به‌کاربێنم ،به‌ڵام من ناتوانم جگه‌له‌مانه رێگایه‌کی تر بگرم ،ئه‌گه‌ر هه‌وڵیش بده‌م خۆم له‌م پێویستیه رزگار بکه‌م هه‌وڵه‌کانم به سه‌ختی هه‌ره‌س دێنن ،بۆ نمونه وه‌ک خاوه‌نکار (Industrialist)ێک ئه‌گه‌ر من له بواری پیشه‌سازیدا کار بکه‌م ، ئازادم له په‌یڕه‌وکردنی رێگا ته‌کنیه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو له به‌رهه‌مهێناندا و رێگریه‌کم له پێشدا نیه ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌م کرد ،گومانی تێدا نیه زیانێکی گه‌وره به خۆم ده‌گه‌یه‌نم ،هه‌تا ئه‌گه‌ر توانیم به‌سه‌رکه‌وتوویی خۆم له‌م رێسا‌و و زه‌بروزه‌نگانه رزگار بکه‌م ،ئه‌وه ناچار بوومه رووبه‌روویان ببمه‌وه‌و ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌م ،له کۆتایی ململانێکه‌دا هه‌ست به هێزی زاڵی و زه‌برو زه‌نگیان ده‌که‌م چونکه رووبه‌روویان بوومه‌ته‌وه ،هیچ نوێخوازێک نیه با خاوه‌ن به‌ختیش بێت هه‌وڵه‌کانی رووبه‌رووی ململانێیه‌کی له‌م جۆره نه‌بنه‌وه .
لێره‌دا ، که‌واته جۆره دیارده‌یه‌ک هه‌یه خاوه‌ن خه‌سڵه‌تی زۆر تایبه‌تین ،ئه‌م دیاردانه شێوه‌کانی کارکردن و بیرکردنه‌وه‌و هه‌ستکردن ده‌گرنه‌وه ،له ده‌ره‌وه‌ی تاکه‌کاندان ،توانا‌و هێزی ئیجبارکردن وزاڵبوونیان هه‌یه‌و له رێگای ئه‌مه‌وه خۆیان به‌سه‌ر تاکه‌کاندا ده‌سه‌پێنن ، ئه‌م شێوازانه‌ی بیرکردنه‌وه ناکرێ به دیارده‌ی بایۆلۆژی تێکه‌ڵ بکرێن ،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مانه له شێوه‌ی کۆمه‌ڵه وێناکردن و کردارێکدان جیاواز له کرداری بایۆلۆژی ،هه‌روه‌ها ناکرێ تێکه‌ڵ به دیارده ده‌رونیه‌کان بکرێن ،چونکه دیارده ده‌رونیه‌کان ته‌نیا له هه‌ستی تاکه‌کان وله میانه‌ی هه‌ستیشه‌وه هه‌ن ، که‌واته ئه‌م دیاردانه له جۆرێکی تایبه‌تن ، پێویسته ته‌نیا زاراوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌مان به‌کاربێت و ئه‌م زاراوه‌یه‌ش (واته کۆمه‌ڵایه‌تی) فیت پڕ به باڵای ئه‌مانه ، له‌مه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه ریشه‌و سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م دیاردانه له تاکه‌وه نین ، ناکرێ بونیاگوزار (Substratum)یان جگه له کۆمه‌ڵگا هیچ شتێکی تر بێت ،ئنجا ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ته‌واوی کۆمه‌ڵگای سیاسی بێت ،یان یه‌کێک له گروپه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بێت وه‌کو رێبازه ئاینیه‌کان یان قوتابخانه ئه‌ده‌بی و سیاسیه‌کان یان کۆمه‌ڵه پیشه‌ییه‌کان و ....هتد له لایه‌کی تره‌وه ئه‌م زاراوه‌یه (کۆمه‌ڵایه‌تی) ته‌نیا گونجاو به‌مانه‌و به‌س ،بۆ ئه‌وانه‌ی مانایه‌کی تایبه‌ت و دیاریکراویان هه‌یه ،ته‌نیا نیشانده‌ری ئه‌و جۆره دیاردانه‌یه که ناچنه ریزی هیچ یه‌ک له‌و جۆرانه‌ی تا ئیستا پێکهاتوون و پۆلێنکراون . ئه‌م شێوازانه‌ی بیرکردنه‌وه‌و کارکردن بواری توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵناسی پێکدێنن ، راسته کاتێک ئێمه زاراوه‌ی (کۆت وبه‌ند یان ئیجبارکردن)له پێناسه‌ی ئه‌م دیاردانه‌دا به‌کاردێنین ،لایه‌نگره دڵسۆزه‌کانی تاکگه‌رایی ره‌ها، توشی حه‌په‌سانێکی مه‌ترسیدار ده‌بن ،چونکه ئه‌وان بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی تاک ده‌که‌ن ،ئه‌وان وا خه‌یاڵ ده‌که‌ن ئه‌مه که‌مکردنه‌وه‌یه له شان وشه‌وکه‌تی تاک ،کاتێک ئێَمه ئه‌م تاکه تێ ده‌گه‌یه‌نین که ته‌واوی کاره‌کانی له ده‌ستی خوًیدا نیه ،ئه‌وان پێیان وایه ئه‌مه شکاندنه! هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌مه په‌سند کراوه‌و نکوڵیی لێ ناکرێت که زۆربه‌ی بیروباوه‌ڕو حه‌زو ئاره‌زووه‌کانمان له لایه‌ن خۆمانه‌وه درووست نه‌کراون و په‌ره‌یان پێ نه‌دراوه ،به‌ڵکو له ده‌ره‌وه‌ی خۆمانه‌وه بۆمان هاتوون ،به‌ڵام ئه‌مانه چۆن ده‌توانن ببنه به‌شێک له ئێمه؟ ،قبوڵمان کردوون ،له میانه‌ی خۆ سه‌پاندنیان به‌سه‌رمانه‌وه ئیجباریان کردووین ،ئا ته‌نیا ئه‌مه‌یه مانای ته‌واوی پێًناسه‌که‌مان بۆ دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌زانین هه‌ر کۆت و به‌ندێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ،یان هه‌ر هه‌ر ئیجبارکردنێک به‌ناچاری نکوڵی کردن نیه له که‌سایه‌تی تاک( ) .
به‌ڵام ئه‌و نمونانه‌ی وه‌ک به‌ڵگه هێنامانه‌وه (رێسا یاسایی و ئاکاریه‌کان ،بیرباوه‌ڕه ئاینیه‌کان و سیسته‌می دارایی و...هتد) هه‌مووله کار‌و بیروباوه‌ڕگه‌لێکی ساز‌و درووستبوو پێکاتوون ،ره‌نگه ئه‌مه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و باوه‌ڕه‌دابێ دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا له‌و شوێنه‌دا ده‌بێ که هه‌ندێک دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بن ، به‌ڵام هه‌ندێک دیارده‌ی تر هه‌ن هه‌مان فۆرمی پێکهاتنیان نیه ،که‌چی هه‌مان خه‌سڵه‌ته‌کانی بابه‌تی بوون و خۆسه‌پاندنیان هه‌یه به‌سه‌ر تاکه‌کاندا ،ئه‌مانه به "ره‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان" ناو ده‌برێن ، به‌م شێوه‌یه بزوتنه‌وه گه‌وره پڕجۆش و خرۆشه‌کان ،ناره‌زاییه‌کان و ئه‌و به‌زه‌یی هاتنه‌وانه‌ی ئاپۆره‌یه‌ک ده‌گرێته‌وه هه‌موو ئه‌مانه له سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت به هه‌ست و هۆشیاری تاکه‌وه سه‌رچاوه ناگرن ،به‌ڵکو ئه‌مانه له ده‌ره‌وه دێن و له توانایاندایه بێ ویستی خۆمان به‌ره‌و ئه‌و رێگایه‌مان به‌رن و تێکه‌ڵ به‌و ره‌وته‌مان بکه‌ن .له راستیدا ئه‌گه‌ر من بێ هیچ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ک خۆم بده‌مه ده‌ستی ئه‌م ره‌وته ،ده‌شێ هه‌ست به‌و فشاره نه‌که‌م که به‌سه‌رمدا ده‌یسه‌پێنێت ،به‌ڵام هه‌ر که ویستم ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌م یه‌کسه‌ر فشاری خۆیان به‌ده‌رده‌خه‌ن .
هه‌ر که تاکێک هه‌وڵ بدات رووبه‌رووی یه‌کێک له‌م خۆپیشاندانه ده‌سته‌جه‌معیانه ببێته‌وه ، ئه‌و سۆزانه‌ی نکوڵی له بوونیانی ده‌کرد دژی ئه‌و ده‌ست به‌کار ده‌بن ،ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزی کۆت وبه‌ندی ده‌ره‌کیه به‌م راشکاویه له کاتی رووبه‌روو بوونه‌وه‌یدا خۆی پیشان بدات ،ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه له کاتی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانیشدا بوونیان هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی تاک هه‌ستیان پێ بکات ،هه‌روه‌ها دوواتر ئێمه قوربانی ئه‌و گومانه‌ین که ده‌مانخاته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌وه ئێمه‌ین به‌شداری له درووست‌کردنی ئه‌و دیاردانه‌دا ده‌که‌ین که خۆیان له ده‌ره‌وه‌ڕا به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنن ،وه‌لی کاتێک به حه‌زو ره‌زایه‌تی خۆمان ، خۆ ده‌ده‌ینه ده‌ست ئه‌م ره‌وتانه ،ره‌نگه ئه‌م خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی پێشوه‌خته‌یه هێزی کۆت وبه‌ندی سه‌پێنراو به‌سه‌رماندا داپۆشێت ،به‌ڵام نابێته هۆی له ناوبردنی ، بۆ نمونه با هه‌ست به کێشی هه‌واش نه‌که‌ین ئه‌و هه‌ر به قورسیی ده‌مینێته‌وه ،گریمان ئێمه به حه‌زو ئیراده‌ی خۆمان به‌شداریمان له درووست‌کردنی هه‌ڵچوونێکی ده‌سته‌جه‌معیدا کرد ،ئه‌و باره ده‌روونیه‌ی لێره‌دا هه‌ستی پێ ده‌که‌ین ته‌واو جیاوازه له‌و باره‌ی ئه‌گه‌ر به ته‌نیا بین وه‌کو تاک .له‌به‌ر ئه‌وه کاتێک ئاپۆره‌که بڵاوه ده‌کات ،کاریگه‌ریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌سه‌رمان نامێنن ،جارێکی تر به ته‌نیا ده‌مێنینه‌وه ،ئه‌و سۆز‌و هه‌ڵچوونه‌ی پێشتر به هه‌ستی ئێمه‌دا هاتوون به شێوه‌یه‌ک نامۆ دێنه به‌رچاو، دان به‌وه‌دا نانێین ئه‌وه ئێمه بووین !له‌وه ئاگادار ده‌بینه‌وه که پێش که‌مێک سه‌رسامی ئه‌و هه‌ستکردنه بووین و به شێوه‌یه‌کی فراوان ئێمه‌ی تووشی هه‌ڵچوون کردبوو له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌شداریمان له درووست بوونیدا کردبێت ،جاری وا هه‌یه رێکده‌که‌وێت ئه‌م هه‌ست کردنانه به سروشتی ئێمه ناته‌بان و تووشی حه‌په‌سانمان ده‌که‌ن ،بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه خه‌ڵکانێک له‌سه‌رخۆ و بێ وه‌ی بن به‌ڵام کاتێک تێکه‌ڵ به گروپ ده‌بن کاری دڕندانه ئه‌نجام بده‌ن ،ئه‌وه‌ی باسمان کرد له باره‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وه کاتیانه‌وه له باره‌ی ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی رای گشتیشه‌وه راستن که به‌رده‌وامیان زیاتره و بێ پسانه‌وه له ژینگه‌ی ئێمه‌دا سه‌رهه‌ڵ ده‌ده‌ن ،یان له ته‌واوی کۆمه‌ڵگادا به‌رپا ده‌بن یان له بازنه‌یه‌کی زۆر تایبه‌تی کۆمه‌ڵگادا وه‌کو ئه‌و بزوتنه‌وه ئاینی و سیاسی و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به بواری ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌وه .
بۆ جه‌خت کردنه‌وه سه‌ر ئه‌م پێناسه‌یه‌ی دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له میانه‌ی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی روونی ماناداره‌وه ،هیچی ناوێت جگه له سه‌رنجدانی ئه‌و شێوازه‌ی مناڵانی پێ په‌روه‌رده ده‌کرێًت ،له راستیدا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و دیاردانه‌ی ئێستا هه‌ن و ئه‌وانه‌ش که له رابردوودا هه‌میشه هه‌بوون ،یه‌کسه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه که په‌روه‌رده بریتی بووه له هه‌وڵ وته‌قه‌ڵایه‌کی به‌رده‌وام ویستوویه‌تی شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی جیهانبینی و هه‌ستکردن و کارکردن به‌سه‌ر مناڵ‌دا بسه‌پێنێت ،ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵ وته‌قڵایه نه‌بووایه مناڵه‌که خۆبه خۆ ئه‌مه‌ی لا درووست نابوو( ) هه‌ر له چرکه ساته‌کانی ژیانی به‌راییه‌وه ئێمه مناڵه‌که ناچار ده‌که‌ین له کاتێکی دیاریکراودا بخوات و بخواته‌وه‌و بخه‌وێت ،هه‌روه‌ها ئیجباری ده‌که‌ین پاک وخاوێن و ئارام و گوێ رایه‌ڵ بێت ،دوواتر فشاری ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی فێر بێت چاودێری مافی که‌سانی تر‌و رێز له داب ونه‌ریته‌کان بگرێت ،پێویستیه‌کانی کارکردن فێر بێت ،....هتد ئه‌گه‌ر به پێی رۆژگار‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی مناڵه‌که‌دا هه‌ست کردنی به‌م کۆت و به‌ندانه لا نه‌مێنێت ،هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م کۆت وبه‌ندانه ورده ورده گه‌یشتوونه‌ته ئاستی جۆرێک له داب وره‌وشت و بیروباوه‌ڕی ناوه‌کی ئیتر پێویست به کۆت وبه‌ند نه‌کات , به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆت وبه‌نده‌که هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و داب ونه‌ریته‌کان جێی ناگرنه‌وه، چونکه هه‌میشه ئه‌و وه‌ک سه‌رچاوه‌ی داب و نه‌ریته‌کان ده‌مێنێته‌وه‌و له‌و وه‌رده‌گیرێن .ئه‌وه راسته به پێی بۆچوونه‌که‌ی (هێربه‌رت سپنسه‌ر) په‌روه‌رده‌ی ئه‌قڵانی ده‌بێ ئه‌م جۆره میتۆده ره‌تکاته‌وه، وازبێنێت با مناڵ به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت بکات ، به‌ڵام ئه‌م تیۆره په‌روه‌رده‌ییه له لایه‌ن هیچ گه‌لێکی ناسراوه‌وه نه‌رخاوه‌ته بواری جێ به‌جێ کردن و پیاده نه‌کراوه بۆیه ده‌بی ته‌نیا وه‌کو گوزارشتکردنێک له رای که‌سی قبوڵ بکرێ نه‌ک وه‌کو راستیه‌ک بکرێ له به‌رامبه‌ر شێوازی په‌روه‌رده‌یی پێشوودا به‌کاری بێنین ،ئه‌وه‌ی وا ده‌کات ئه‌م دیارده‌یه سوودێکی تایبه‌تی هه‌بێ ئه‌وه‌یه ئامانجی په‌روه‌رده بریتیه له به کۆمه‌ڵایه‌تی کردنی نه‌وه‌ی مرۆیی ، له‌به‌رئه‌وه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌کردن شێوه‌یه‌کی بچوککراوه‌ی مۆدێلی مێژوویی ئه‌و رێگه‌یه‌مان ده‌تێ که ئه‌م بوونه‌وه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له‌سه‌ر درووست بووه ، ئه‌م فشاره به‌رده‌وامه‌ی رووبه‌رووی مناڵه‌که ده‌بێته‌وه ،بریتیه له‌و فشاره تونده‌ی له لایه‌ن ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌یه‌وه ده‌کرێته سه‌ری تا به هه‌مان وێنه‌و مۆدێلی تایبه‌تی ژینگه‌که خۆی ده‌ری بکات ،له‌م پێناوه‌شدا دایکان وباوکان و مامۆستایانیش ته‌نیا که‌ره‌سته وئامراازێکن بۆ هێنانه‌دی ئه‌م ئامانجه. له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ناکرێ له رێگای خه‌سڵه‌ته گشتیه‌کانیه‌وه پێناسه‌ی دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بکرێت ،ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی له هه‌ستی هه‌موو تاکه‌کاندا به‌دی ده‌کرێت یان ئه‌و جموجۆڵ و بزاوته‌ی هه‌ر تاکێک له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئه‌نجامی ده‌دات ،به هۆی گشتی بوونیانه‌وه دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نبن ،ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵناسان به پێناسه‌ی ئه‌م دیاردانه له میانه‌ی خه‌سڵه‌تی گشتی بوونیانه‌وه رازی بوون ،ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م زانایانه ئه‌م دیاردانه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌کرێ پێی بڵێین جیلوه تاکیه‌کان(Reincarnation) تێکه‌ڵ کردووه ،له راستیدا ئه‌وه هه‌ر هه‌مان بواره ده‌سته‌معیه‌کانی بیروباوه‌ڕو مه‌یل و داب ونه‌ریته‌کانن ئه‌م دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیانه جیا ده‌که‌نه‌وه ،به‌ڵام کاتێک شێوه گه‌لێک دۆخی ده‌سته جه‌معی به خۆوه ده‌گرن و له تاکدا ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه ئه‌مانه جۆره دیارده‌یه‌کی ترن ،ئه‌وه‌ی سروشتی ده‌والیزمیانه‌ی ئه‌م دیاردانه‌ی ئاماژه‌مان پێ‌کرد به شێوه‌یه‌کی یکلاکه‌ره‌وه روون ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه زۆر جار ده‌بینین دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان جودان له جیلوه تاکیه‌کانیان ،له راستیدا هه‌ندێک له شێوه‌کانی هه‌ڵسوکه‌وت و بیرکردنه‌وه له ئه‌نجامی دووباره‌بوونه‌وه‌دا جۆرێک له دیماگۆجی یان چه‌قین به‌خۆوه ده‌بینن ، ئه‌میش ئه‌و چه‌قینه‌یه دوواتر ده‌بێته هۆی په‌راوێزخستنی ئه‌م دیاردانه ، ئه‌گه‌ر بشێ وا بگوترێت ،له رووداوه تایبه‌تیه‌کانیان داده‌بڕێت که تیایدا ره‌نگده‌ده‌نه‌وه ،ئیتر به‌م جۆره ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وت و بیرکردنه‌وه په‌راوێزکه‌وتووانه به‌رجه‌سته ده‌بن ،یان بۆ خۆیان فۆرم وشێوه‌یه‌کی هه‌ستپێکردنی تایبه‌ت وه‌رده‌گرن ،به کورتی دیارده‌گه‌لێکی راسته‌قینه پێکدێنن ته‌واو جیاواز له‌و دیارده تاکیه‌ی درووستی کردووه ،دابی ده‌سته جه‌معی نه‌ک هه‌ر به شێوه‌یه‌کی په‌نهان له‌و کاره یه‌ک له دووای یه‌کانه‌ی خۆی هۆکاری درووستبونیانه ره‌سه‌نه به‌ڵکو خاوه‌ن خه‌سڵه‌تێکی جیاوازی ئه‌وتۆشه نمونه‌ی له ناو جیهانی بایۆلۆژیدا به‌رچاو ناکه‌وێت ،هه‌میشه له ده‌سته‌واژه‌یه‌کی کورت‌دا گوزارشتی لێ ده‌کرێت وبه به‌رامبه‌ر ده‌درێت ،ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ش ده‌م به‌م ده‌یگێڕنه‌وه ،و له میانی په‌روه‌رده‌وه ده‌گوازرێته‌وه تا له چوارچێوه‌ی نوسیندا جێگیر ده‌کرێت ،ئه‌مه بنه‌چه‌و سروشتی رێسا یاسایی و ئاکاریه‌کانه ،بنه‌چه‌ی قسه‌ی نه‌سته‌ق و په‌ندی پێشینانه ،بنه‌چه‌ی ئه‌و وتارانه‌یه له باره‌ی بیروباوه‌ڕی ئاینی یان گروپه سیاسیه‌کان تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌کانیان ده‌که‌ن ،بنه‌چه‌ی رێسا زه‌وقیه‌کانه که له لایه‌ن قوتابخانه ئه‌ده‌بیه‌کانه‌وه دێنه دامه‌زراندن ،....هتد هیچ دیارده‌یه‌ک له‌م دیاردانه به ته‌واوی له پراکتیزه کردنه لاوه‌کیه‌کاندا به‌ده‌ی نایه‌ن که تاکه‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ،به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌شێ ئه‌م دیاردانه هه‌بن بێ ئه‌وه‌ی تاکه‌کان له راستیدا پراکتیکیان بکه‌ن .
بێ گومان جیاکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له جیلوه تاکیه‌کانی هه‌میشه به‌م روونی و راشکاویه به‌ده‌ر ناکه‌وێت ،به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌سه به شێوه‌یه‌کی دڵنیاکه‌ر له ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌و دۆخه گرنگانه‌ی پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد ئه‌مه بێته‌دی ،تا بتوانین بیسه‌لمێنین که دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به ته‌واوی جیاوازه له‌و شێوانه‌ی له رێگه‌یه‌وه له هه‌ستی هه‌ر تاکێک له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا پێکدێت .له لایه‌کی تره‌وه گریمان ئێمه ناتوانین له رێگای سه‌رنج وتێبینی راسته‌خۆوه په‌ی به دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاکراوه به‌رین له جیلوه و ره‌نگدانه‌وه تاکه‌کانیان ،به‌ڵام زۆرجار ده‌توانین له رێگای ئامرازی تایبه‌تی میتۆده‌وه به‌مه بگه‌ین ،به‌ڵکو پێویسته پشت به هه‌ندێک له‌م ئامرازانه ببه‌ستین بۆ په‌ی بردن به دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ،ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به پوخته‌یی جیا له هه‌ر تێکه‌ڵه‌یه‌کی تری ببینین به ناچاری ده‌بێ ئه‌م ئامرازانه به‌کار بێنین ،به‌م شێوه‌یه جۆره بزاوت و ره‌وتێکی هزری له ئاراده‌یه به پێی کات و شوێن هێزو توندیان جیاوازه‌وله‌گه‌ڵ خۆیاندا په‌لکێشمان ده‌که‌ن ، بۆنمونه یه‌کێک له‌م ره‌وتانه و له گروپێکی دیاریکراودا به‌ره و هاوسه‌رگیریمان ده‌بات ،له کاتێکدا ره‌وتێکی تر به‌ره‌و خۆکوشتن و ره‌وتێکی تر به‌ره‌و به‌رز منداڵ بوون یان که‌مکردنه‌وه‌ی ......هتد بێگومان ئه‌م ره‌وتانه به ئاشکرا بریتین له دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ، له به‌راییدا وا ده‌بینرێن که ئه‌م دیاردانه جودا نین له‌و شێوانه‌ی له دۆخی تاکیه تایبه‌ته‌کاندا پێکدێن ، به‌ڵام ئامارناسی ئامرازێکی پێداوین له رێگه‌یه‌وه ده‌توانین ئه‌م دیاردانه له به‌رجه‌سته تاکیه‌کانیان جیا بکه‌ینه‌وه ،له راستیدا ئامرازێکه تا ئاستێکی به‌رزی وردبینی گوزارشت له‌م دیاردانه ده‌کات ،مه‌به‌ستمان رێژه‌ی له دایک بوون یان هاوسه‌رگیری یان خۆکوشتنه ،ئه‌مه‌ش بریتیه له دابه‌شکردنی ناوه‌ندی کۆی گشتی ساڵانه‌ی دووباره بووه‌کانی هاوسه‌رگیری یان له دایک بوون یان خۆکوشتن به‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و ژن وپیاوانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری یان وه‌چه خستنه‌وه یان خۆکوژی( ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌م ژمارانه به بێ جیاوازی سه‌رجه‌م دۆخه تایبه‌تیه‌کان له خۆ ده‌گرێت ،بۆیه ئه‌و ره‌وشه تایبه‌تانه‌ی تاکه‌کانی تێدان وتا ئاستێک کاریگه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌کێک له‌م دیاردانه وده‌که‌ونه به‌رامبه‌ر یه‌کتری و هه‌ر یه‌کێکیان کاریگه‌ری ئه‌وی تر ده‌سڕێته‌وه ،له ئه‌نجامدا کاریگه‌ریان له‌سه‌ر په‌یدابوونی دیارده‌که نیه ،هه‌ر یه‌کێک له‌م ژمارانه گوزارشت له کۆ ئه‌قڵی گروپه‌که ده‌کات یان نماینده‌ی دۆخێکی تایبه‌ته له روحی ده‌سته جه‌معی .
که‌واته ئه‌مه هه‌ندێک له‌و دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ن که هیچ ره‌گه‌زێکی نامۆیان تێدا نیه ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌و وێنانه‌ی ،دیارده‌کان له دۆخه تاکیه‌کاندا لێیه‌وه پێکدێن، ئه‌گه‌رچی تا ئاستێک هه‌ندێک ره‌گه‌زی کۆمه‌ڵایه‌تی له خۆ ده‌گرن ،چونکه به کۆپی دووباره‌بووی هه‌ندێک مۆدێلی کۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نرێن ،به‌ڵام ئه‌مانیش واته هه‌ر رواڵه‌تێک له رواڵه‌ته تاکیه‌کانیش تا ئاستێکی زۆر ،وابه‌سته‌ی سروشتی پێکهاته‌ی بایۆلۆژی و ده‌روونی وئه‌و ره‌وشه تایبه‌ته‌ن که تاکه‌که تێیدایه شوێنی گرتووه ،له‌م رووه‌وه ،ئه‌م دیارده تایبه‌تانه ،به مانای وردی وشه‌که دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نین ،ئه‌مانه سه‌ر به دوو جیهانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونین ،جێی بایه‌خی کۆمه‌ڵناسن ،بێ ئه‌وه‌ی بابه‌تی راسته‌خۆی کۆمه‌ڵناسی پێک‌بێنن .له پێکهاته‌ی زینده‌وه‌رانیشدا هه‌مان دیارده‌گه‌لێکی وه‌کو ئه‌مانه هه‌ن ،سه‌ربه‌دوو جیهانن و له‌سروشتی زینده‌وه‌ره‌که‌دا کۆبوونه‌ته‌وه ،ئه‌مانیش بابه‌تی زانستێکی دوو ره‌گی وه‌ک کیمیای فسیۆلۆژی پێکدێنن.
ره‌نگه هه‌ندێک لێمان ناقایل بن و بڵێن ناکرێ دیارده‌یه‌ک به کۆمه‌ڵایه‌تی دابنرێت ته‌نا به‌مه‌رجه‌ی ،ده‌بێ له نێوان ته‌واوی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه له نێوان زۆربه‌ی هه‌ره زۆریاندا هاوبه‌ش بێت ،به واتایه‌کی تر به فیعلی ده‌بێ گشتی بێت ،ئه‌مه راسته‌و گومانی تێدانیه ،به‌ڵام گشتی بوونی ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌جه‌معیه واته زۆر یان که‌م ئیجباریه ،به دڵنیاییه‌وه نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گشتیه بۆیه ده‌سته‌جه‌معیه دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دۆخێکی کۆمه‌ڵه‌ییه له نێوان تاکه‌کاندا پێکدێت له‌به‌ر ئه‌وه خۆی به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنێت ،له هه‌ر به‌شێک له به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگادا ده‌بینرێت چونکه له‌و پێکهاته گشتیه‌دا هه‌یه که له یه‌کگرتنی هه‌موو به‌شه‌کان پێکهاتووه ،نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌شه‌کاندا هه‌یه بۆیه له پێکهاته گشتیه‌که‌دا هه‌یه ،ئه‌م راستیه به ئاشکرا له‌و بیر‌و باوه‌ڕو کاره ته‌واو پێکهاتوواندا به ده‌رده‌که‌وێت که له نه‌وه‌کانی رابردووه‌و بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه ،ئه‌گه‌ر ئێمه کاتێک ئه‌مانه وه‌رده‌گرین وپێیان رازین له‌به‌ر ئه‌وه‌یه بوون به به‌شێک له که‌له‌پوری ده‌سته‌جه‌معی و پێشینانی ئێمه ،هه‌روه‌ها جۆرێک له ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تیان هه‌یه‌و که‌ناڵه‌کانی په‌روه‌ده ئێمه‌یان راهێناوه له‌سه‌ر دانپیانان ورێزگرتن لێیان ،ده‌بێ ئه‌و راستیه بزانین به‌شێکی هه‌ره زۆری کلتووری کۆمه‌ڵایه‌تیمان(•) له‌م رێگه‌وه به ئێمه گه‌یشتووه ،به‌ڵام هه‌تا ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تا راده‌یه‌ک له ژێر به‌شداری راسته‌وخۆی ئێمه‌شدا درووست بووبێت ،سروشتی ئه‌م دیارده‌یه هیچ جیاوازیه‌کی نیه له سروشتی ئه‌و دیارده‌یه‌ی به‌شداریمان له درووستکردنیدا نه‌کردووه ،ئه‌و سۆزه ده‌سته جه‌معیه‌ی له ناکاو به‌ره‌و توندوتیژی لای ئه‌ندامانی ئاپۆره‌یه‌کدا ده‌ته‌قێته‌وه ،ته‌نیا گوزارشت له ره‌گه‌زی سۆزداری هاوبه‌شی نێوان تاکه‌کانی ئه‌و ئاپۆره‌یه‌دا ناکات به‌ڵکو ئه‌مه شتێکه له ناوه‌ڕۆکدا جیاوازه‌و گوزارشت له پێکهاته‌یه‌کی نوێ ده‌کات ،وه‌کو ئه‌وه‌ی پێشتر روونمان کرده‌وه ،ئه‌م پێکهاته نوێیه له میانه‌ی پێکه‌وه بوونیانه‌وه درووست بووه ،به‌رئه‌ناجی ئه‌و کار‌و کاردانه‌وه‌یه‌ی نێوان هه‌ست وهۆشیاری تاکه‌کانه ،ئه‌گه‌ر ده‌نگی سۆزی کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌ستی هه‌ر تاکێکدا به ته‌نیا ،دووباره‌کرایه‌وه ،هۆکاری ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سۆزه خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه‌و بێ گومان ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌شی له بنه‌چه‌ی ده‌سته‌جه‌معیه‌وه(کۆییه‌وه) وه‌رگرتووه ،ئه‌گه‌ر هه‌موو دڵه‌کان به یه‌ک سۆزێک بێنه هه‌ژان بۆ پێکه‌وه سازان ،ئه‌مه به هۆی رێکه‌وتنێکی پێش وه‌خته‌وه نیه هه‌ریه‌ک له هه‌ستی تاکه‌کان به ته‌نیا بڕیاری له‌سه‌ردابێت ،به‌ڵکو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که یه‌ک هێزێک هه‌یه هه‌موو دڵه‌کان به‌ره‌و یه‌ک ئاراسته‌یه‌ک ده‌جوڵێنێت ،ئه‌وه گشته هه‌ربه‌شێک به‌لای خۆیدا راده‌کێشێت .
به‌م جۆره ئێمه گه‌یشتینه خاڵێک ده‌توانین به شێوه‌یه‌کی ورد چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵناسی دارێژین وسنووری دیاری بکه‌ین ،بیرۆکه‌یه‌کی ورد له‌سه‌ر بابه‌تی کۆمه‌ڵناسی بۆ خۆمان درووست بکه‌ین ،ئه‌م زاسته ته‌نیا گروپێکی دیاریکراوی دیارده‌کان ده‌گرێته‌وه ،دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌وه جیا ده‌کرێته‌وه که خاوه‌ن هێزێکی ده‌ره‌کی سه‌پێنه‌ره خۆی به‌سه‌ر تاکه‌کاندا ده‌سه‌پێنێت یان ده‌توانێت به‌سه‌ریاندا خۆی بسه‌پێنێت ،بوونی ئه‌م هێزه ده‌کرێ له میانه‌ی دوو رێگاوه په‌ی پێ ببرێت له کاتی هه‌بوونی هه‌ندێک سزادا ،یان له میانی ئه‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ی دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رامبه‌ر هه‌وڵی هه‌ر تاکێکدا ده‌یکات بیه‌وێت سه‌رپێچیان بکات ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانین پێناسه‌ی دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له رێگای بڵاوبوونه‌وه‌ی له ناو گروپدا بکه‌ین .به مه‌رجێک ،به پێی ئه‌و تێبینی و خاڵانه‌ی پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد ،سه‌ره‌ڕای خه‌سڵه‌تی گشتگیری ،خه‌سڵه‌تی بنچینه‌یی دووه‌میشی بۆ زیاد بکه‌ین ،دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به ته‌واوی له‌و وێنه تاکیانه‌ی لێیانه‌وه پێکدێن جوداو سه‌ربه‌خۆن له کاتی بڵاوونه‌وه‌یاندا ،ره‌نگه ئه‌م پێوه‌ری دووایی ،له زۆر باردا ئاسانتر بێته به‌رچاو له پراکتیکردنی ئه‌وه‌ی پێشوو ،له راستیدا ،ئه‌وه بۆ ئێمه ئاسانتره لێکۆڵینه‌وه له بوونی کۆت وبه‌ند بکه‌ین ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌ره‌کیانه‌و له رێگای هه‌ندێک کاردانه‌وه‌ی راسته‌خۆوه گوزراشتی لێ کرد ،وه‌کو ئه‌وانه‌ی له بواری یاسا و ئاکار‌و بیروباوه‌ڕو داب ونه‌ریت و هه‌تا له بواری جل وبه‌رگیشدا روو ده‌ده‌ن ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو کۆت وبه‌نده‌که ته‌نیا ناراسته‌خۆ بوو وه‌کو ئه‌و کۆت وبه‌ندانه‌ی له رێکخراوه ئابووریه‌کاندا هه‌ن ،له میاندا ناتوانین وه‌کو جۆری یه‌که‌م به ئاسانی ده‌رکیان پێ بکه‌ین ،له‌م باره‌دا به گشتی ،لێکدان تێکه‌ڵبوونی خه‌سڵه‌تی گشتگیری به بابه‌تی بوون ئه‌م دیاریکردنه ئاسانتر ده‌کات ،به‌هه‌رحاڵ ،ئه‌م دووه‌م پێناسه‌یه ته‌نیا شێوه‌یه‌کی تری پێناسه‌که‌ی یه‌که‌مه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتێک شێوازێکی ره‌فتارکردن بوونی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ستی تاکه‌کاندایه و به گشتی ده‌بێت ،ناکرێ ئه‌م گشتی بوونه رووبدات ته‌نیا له رێگای خۆسه‌پاندنیه‌وه نه‌بێت به سه‌ریاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا(•) ده‌کرێ ئه‌و پرسیاره بکه‌ین و بڵێین ئایا ئه‌م پێناسه‌یه پێناسه‌یه‌کی ته‌واو کامڵه( ) .
له راستیدا ئه‌و دیاردانه‌ی پێناسه‌که‌ی پیشوومان ،بۆ دیارده‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ،له‌سه‌ر بوونیاد نابوو ،بریتبن له هه‌ندێک شێوه‌ی ره‌فتار ،واته هه‌ندێک دیارده‌ی ئۆرگانی کارا ،به‌ڵام دیسان شێوه‌گه‌لێکی تری ره‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌یه ،یان به مانایه‌کی تر هه‌ندێک له دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه تایبه‌ته‌کان به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و به‌شه مادیانه‌ی کۆمه‌ڵگا به هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه‌ی لێ پێکدێت( )،به‌هه‌ر حاڵ ،کۆمه‌ڵناسی ناتوانێت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به بابه‌تی ژێرخانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه فه‌رامۆش بکات ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رایی واته به‌ر چاو سروشت وژماره‌ی به‌شه سه‌ره‌تاییه پێکهێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگا ،هه‌روه‌ها ئه‌و رێگایه‌ی ئه‌مانه ده‌یگرنه‌به‌ر بۆ پێکهێنانی کۆمه‌ڵگا ،ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مان پێی ده‌گه‌ن له پێکه‌وه گونجان وسازان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا ،چۆنیه‌تی دابه‌شبوونی دانیشتوان له‌سه‌ر کۆی زه‌وی ،ژماره‌و جۆری رێگاوبان و گواستنه‌وه ،شێوه‌کانی خان‌و وبه‌ره و....هتد ، ده‌ڵێین له به‌راییدا وا ده‌بینرێن ،ناکرێ ئه‌مانه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ شێوه‌کانی ره‌فتار یان هه‌ست یان بیرکردنه‌وه ،له راستیدا ئه‌م دیارده جیاوازانه(•)هه‌مان ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌یان هه‌یه که له پێناسه‌ی دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تردا پشتمان پێ به‌ستن ،واته ئه‌م شێوازه هه‌ستیانه به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و شێوازه ره‌فتاره کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی باسمان کردن ،خۆیان به وردی به‌سه‌ر تاکه‌کاندا ده‌سه‌پێنن ،
له راستیدا ،کاتێک ئێمه بمانه‌وێت بزانین کۆمه‌ڵگایه‌ک له رووی سیاسیه‌وه چۆن دابه‌ش بووه ،و هه‌ر به‌شێک له‌مانه خۆیان له چی پێکهاتوون و ئاستی یه‌کانگیری وتێکه‌ڵاوی له نێوان ئه‌مانه‌دا چه‌نده ،ته‌نیا به پشکنینێکی پێکهاته سیاسیه‌کان له‌رووی مادیه‌وه یان ته‌نیا به سه‌رنجدان وتێڕوانین له رووی جوگرافیه‌وه ناتوانین بگه‌ینه ئه‌و ئامانجه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دیاردانه کۆمه‌ڵایه‌تین ،ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک بنه‌مایان هه‌یه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سروشتی مادی ،دوواتر هه‌ر له رێِگای توێژینه‌وه له یاسای گشتیه‌وه ده‌کرێت له‌م دامه‌زراوه‌یه تێ بگه‌ین ،چونکه ئه‌وه ئه‌و یاسایه‌یه سیسته‌می سیاسی دیاری ده‌کات ، هه‌روه‌کو ئه‌ویشه په‌یوه‌ندیه خێزانی و نیشتمانی ومه‌ده‌نیه‌کانی(••) ئێمه‌ش دیاری ده‌کات ،ئه‌م رێکخراوه سیاسیه‌ش فشار‌و زاڵبوونی که‌متر نیه له‌و دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌گه‌ر دانیشتوان له ناو شاره‌کانماندا ئاپۆره ده‌به‌ستن له جیاتی ئه‌وه‌ی به وڵاته‌که‌دا په‌رشوبڵاو ببنه‌وه ،ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌یلی رای گشتی ،و ئارسته‌کردن وره‌وتێکی ده‌سته جه‌معی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌و چڕبوونه‌وه‌یه به‌سه‌ر تاکه‌کاندا ده‌سه‌پێنێت ،هه‌روه‌ها ئێمه توانای هه‌ڵبژاردنی ستایل و شێوازی خانوه‌کانمان زۆر نیه له توانای هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگه‌کانمان ،به لایه‌نی که‌مه‌وه هه‌ردوکیان یه‌کسانن له ئیجباریاندا ،هه‌روه‌ها که‌ناڵه‌کانی په‌یوه‌ندی کردن و رێگاکانی هاتوچۆ و ،ئاراسته‌کانی ره‌وکردنی ناوه‌کی و ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌کان و ...هتد ئه‌مانه ئیجباری دیاری ده‌کرێن ،که‌واته له ئه‌نجامدا ،ده‌کرێ به لایه‌نی که‌مه‌وه کۆمه‌ڵه دیارده‌یه‌کی تر بخه‌ینه سه‌ر لیستی ئه‌و دیاردانه‌ی پێشتر خستمانه‌روو و باسمان کردن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی خه‌سڵه‌تی فشار‌و زاڵبوونیان هه‌یه که ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێکی دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه ،به‌ڵام پێویست به‌م زیادکردنه ناکات ،یان ده‌توانین بڵێین نه‌ک هه‌ر پێویست ناکات به‌ڵکو سوود به‌خشیش نیه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێازه‌کانی بوونی کۆمه‌ڵایه‌تی بریتین له بلوراندنی (crystallize)شێوازه‌کانی ره‌فتاری کۆمه‌ڵایه‌تی ،بونیادی سیاسی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ته‌نیا بریتیه له‌و شێوازه‌ی به‌شه‌پێکهێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگای راهێناوه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بژین ،ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانیان نه‌ریتی وگه‌رم وگوڕ بێت به‌شه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به‌ره‌و یه‌کێتی ویه‌کگرتن و تێکه‌ڵاوبوون ده‌چن ،یان به پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کان لاواز بن هه‌ر گروپه‌و هه‌وڵ ده‌دات پارێزگاری له ناسنامه‌ی خۆی بکات و تێکه‌ڵ به‌وانی تر نابێت ، ئه‌و شێوازه خانووه‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌دا ده‌سه‌پێنرێت ته‌نیا بریتیه له‌و شێوه‌یه‌ی خه‌ڵکانی هاوچه‌رخی ئێمه و تا راده‌یه‌ک باوباپیرانی ئێمه له‌سه‌ری راهاتبوون له درووست‌کردنی خانووبه‌ره‌دا ،رێگاکانی هاتوچۆ وه‌ک رووبارێکی یه‌ک سه‌ره که له یه‌ک لاوه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ک ده‌ڕوات ،خۆبه‌خۆ ره‌وتێکی رێک‌وپێکی بازرگانی و ره‌وکردنیان هێناوه‌ته ئاراوه ،به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر دیارده په‌یکه‌ریه مادیه‌کان یان مۆرفۆلۆژیه‌کان به ته‌نیا خۆیان دیارده‌گه‌لێک بوونایه ئه‌م مانه‌وه وبه‌رده‌وامیه‌یان درووست بکردایه ،ده‌کرا مرۆڤ له‌و باوه‌ڕه‌دا بووایه ئه‌مانه خۆیان جۆرێکی جیاواز و تایبه‌تن،رێسای یاسایی رێکخستنێکی جێگیر‌و به‌رده‌وامه وبه‌رده‌وامی له جۆرێک له جۆره‌کانی ئه‌ندازه‌ی بیناسازی که‌متر نیه ،به‌ڵام ئه‌م رێکخستنه دیارده‌یه‌کی فسیۆلۆژیه ،گومان له‌وه‌دا نیه په‌نده ئاکاریه‌کان تا راده‌یه‌ک زۆر له‌مانه نه‌رمونیانترن ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی زۆر توندتر پێکدێن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌ی پێکهاتنی یه‌کێک له دابه پیشه‌ییه‌کان پێی ده‌گات ،یان پێکهاتنی یه‌کێک له جۆره‌کانی جل وبه‌رگ پێی ده‌گات ، ئیتر به‌م جۆره یه‌ک زنجیره‌یه‌کی نمره‌ی پێ پسانه‌وه‌ی به‌رده‌وام له شێوه‌ی ورده جیاوازیدا هه‌یه له نێوان دیارده مادیه جومگه‌ییه‌کاندا و له نێوان ئه‌و ره‌وتی ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی هێشتا له چوارچێوه‌ی قاڵبێکی دیاریکراو‌و جێگیردا درووست نه‌بووه ،واته لێره‌دا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ته‌نیا جیاوازی له نێوان ئه‌م دوو جۆره دیارده‌یه‌دا جیاوازی ئاستی تێ هه‌ڵکێشبوون و یه‌کگرتنیانه که هه‌ر یه‌کێکیان پێی ده‌گه‌ن ،چونکه نه ئه‌م دیاردانه‌و نه ئه‌و ره‌وتانه‌ش جگه له شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی که تاراده‌یه‌ک چڕبوونه‌ته‌وه هیچی تر نین ،یان هه‌ردووکیان ژیانێکی ساده‌ن و زۆر یان که‌م بلوورین بوون .
ره‌نگه باشتر وابێ هه‌ر به ناونیشانی دیارده مۆرفۆلۆژیه‌کانه‌وه ئه‌و دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیانه بناسین که په‌یوه‌ستن به ژێرخانی یان پایه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت ئه‌م دیاردانه‌ش هه‌مان سروشت وجه‌وهه‌ری دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تریان هه‌یه ،له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ،پێناسه‌که‌ی ئێمه مه‌ودای هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به دیارده‌وه له خۆ ده‌گرێت کاتێک ده‌ڵێین ( دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بریتیه له هه‌ر شێوازێکی هه‌ڵسوکه‌وت کردن ،جێگیر بێت یان ناجێگیر، ده‌شێ جۆرێک له فشار‌و ئیجبارکردنی ده‌ره‌کی بخاته سه‌ر تاکه‌کان ، یان بریتیه له هه‌ر ره‌فتارێک ته‌واوی کۆمه‌ڵگاکه‌ی گرتبێته‌وه ،بونێکی تایبه‌تیی هه‌بێ و سه‌ربه‌خۆ له‌و وێنانه‌ی له دۆخه تاکیه‌کاندا لێیان درووست ده‌بێت)( )