ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له لایه‌ن خوێندکاری دکتۆرا زیره‌ک عه‌بدوڵا ئه‌نجام دراوه‌و دوواتر له رۆژنامه‌ی رێگای کوردستانی رۆژی 2/11/2011 بڵاو کراوه‌ته‌وه ،به‌و هیوایه‌ی سوودێک به خوێنه‌ران بگه‌یه‌نێت لێره‌دا وه‌کو خۆی بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه ،که ئه‌مه به کورتی گوزارشت له هه‌ڵوێستی من ده‌کات به‌رامبه‌ر دوواکه‌وتوویی کلتووری و ره‌وتی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاکان و له ناویانیشدا کۆمه‌ڵگای کوردی و ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستا پێ ی گه‌یشتووه .
ئایا ده‌کرێت سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاریکراو چه‌مکی دواکه‌وتنی کولتوری به‌کاربهێنین؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که به‌ڵێ یه، ئه‌وا پێناسه‌ی دواکه‌وتنی کولتووری بکه؟
بابه‌تی دوواکه‌وتوویی که‌لتووری و که‌لێنی که‌لتووری و که‌لتووری سه‌ره‌تایی و هه‌موو ئه‌م چه‌مکانه له زانسته مرۆییه‌کاندا به تایبه‌تی له مرۆڤناسی و کۆمه‌ڵناسیدا دووای تێکه‌ڵاوی گه‌لانی رۆژئاوا به خێڵ و گرووپه مرۆییه‌کانی ئه‌مریکاو ئه‌فریقیا وئاسیا به‌ده‌رکه‌وتن ، گوزارشت کردنێک بوو بۆ جیاوازی ره‌وشی ژیانی ئه‌م گه‌لانه به شێوازی ژیان و ئامێر‌و که‌ره‌سته به‌کارهاتووه‌کانی لای گه‌لانی ئه‌وروپا، بۆیه سه‌ره‌تا پێناسه‌ی خودی کلتووریان کرد و دوواتر به‌راوردی کلتووره‌کان و له‌به‌راوردکردنیشدا کلتوورو شارستانیه ت و پێشکه‌وتنه‌کانی ئه‌وروپایان کرده بناغه و سه‌نگی له‌مه‌حه‌کدان بۆ پێوانه‌کردنی ئاستی پێشکه‌وتوویی و دوواکه‌وتوویی کلتووری گه‌لانی تر ،نه‌ک هه‌رئه‌مه هه‌وڵی خه‌مڵاندن و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی مێژووی کۆمه‌ڵگای مرۆییاندا و به پێی به‌ده‌رکه‌وتنی که‌ره‌سته شارستانیه‌کان و کلتووریه‌کان ریزبه‌ندی قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگای مرۆییان کرد ،لای هه‌ر زانایه‌ک به شێوه‌یه‌ک ئه‌م ریزبه‌ندیه کرا ، بۆ نموونه قۆناغه‌کانی ئۆگه‌ست کۆنت یان هنری لویس مۆرگان یان لای کارل مارکس هه‌ریه‌که‌و پێوه‌رێکیان دانا بۆ قۆناغه‌کانی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگاکان ،ئیتر به پێی ئه‌م پێوه‌ره کلتووره‌کان له‌یه‌کتر جیا کرانه‌وه هه‌ندێکیان به پێشکه‌وتوو و هه‌ندێکیان به دوواکه‌وتوو ناوبران .ئه‌وانه‌ی له رووی ئابووریه‌وه که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌ره‌تایی به‌کاردێنن وله رووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هێشتا له بنه‌ماڵه‌و خێڵ و گرووپی خوێن و خزمایه‌تی پێکهاتوون و دابڕاو له‌یه‌کتر ده‌ژین وململانێکانیان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه و بیروباوه‌ڕو ئاین و جیهانبینیان له ژێر کاریگه‌ری سروشتی ده‌وروبه‌رو ....هتد خاوه‌ن کلتوورێکی دوواکه‌وتوون به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنانی پێشکه‌وتوو و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان نه‌ته‌وه‌یی(أمه) و نیشتمانیه ونزیک له‌یه‌ک ده‌ژین واته هاو شێوه‌ن ، خاوه‌ن جیهانبینیه‌کی مرۆیی و ...هتد که‌لتوورێکی پێشکه‌ووتوویان هه‌یه
* ناوی هه‌ندێک کۆمه‌ڵگه به‌نموونه بهێنه‌وه که له‌جیهانی هاوچه‌رخدا هه‌ڵگری دواکه‌وتنی کولتوری بێت؟
یه‌کێک له‌مه‌رجه‌کانی به‌راورد کردن ده‌بێ بنه‌ماو بناغه هه‌بێت ،وه‌کو پێوه‌رێک ئه‌وانی تری پێ بپێوین هه‌تا بزانین له کوێی پێشکه‌تنه‌که یان دووا که‌وتنه‌که‌دان، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شێوازی ژیانی کۆمه‌ڵگای سویدی بکه‌ینه بنه‌ما ،داهاتی تاک ، ئازادی و مافی مرۆڤ ،دابینکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان ،حه‌زوو ئاره‌زوو و کات به‌سه‌ربردن و ئاستی سوود وه‌رگرتن له ژیان و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی تاکێکی سویدی به‌راورد بکه‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت کۆمه‌ڵگاکانی رۆژهه‌ڵات یان ئاسیا ،یان ئه‌فریقیا ،یان ووردتری بکه‌ینه‌وه وه‌کو سۆماڵ ، سودان ، ئێراق ،یان هێشتا وورتری بکه‌ینه‌وه وه‌کو کۆمه‌ڵگای کوردی یان عه‌ره‌بی یان به‌ربه‌ریه‌کان یان ئه‌مازیغیه‌کان یان به‌لوجه‌کان وه‌کو گروپێکی مرۆیی خاوه‌ن زمان و کلتوورێکی تایبه‌ت چه‌ند دوواکه‌وتوون ،ئه‌مه چه‌مکێکی رێژه‌ییه خودی سوید که له‌م نمونه‌یه‌دا به پێوه‌ر دامان ناوه سیما‌و خه‌سڵه‌تی دوواکه‌وتوویی تێدایه .
* چ سیما‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌کی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا هه‌یه که حاڵه‌تی دواکه‌وتنی کولتوری هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر که‌لتوور بریتی بێت له کۆی ئه‌و شاره‌زایی و لێهاتووانه‌ی تاک فێری ده‌بێت له کۆمه‌ڵگاکه‌یدا ئه‌وا هه‌موو که‌لتووره دوواکه‌تووه‌کان شاره‌زایی و لێهاتوویی ناده‌نه تاکه‌کانیان ، سیمای هاوبه‌شیان نه‌زانی و نه‌شاره‌زایی تاکه‌کانیانه، لێره‌وه ژینگه‌یه‌کی نا شایسته به مرۆڤ درووست ده‌که‌ن ،نیشانه‌کانی ئه‌و ژینگه ناشایسته‌یه‌ش له ره‌فتارو سیاسه‌تکردن و به‌رێوه‌بردن و سیمای شار‌و مامه‌ڵه‌کردنه‌کانیاندا به‌ده‌رده‌که‌وێت .
* له‌جیهانی هاوچه‌رخدا چ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ده‌کرێت به پێشکه‌وتنی کولتووری بژمێردرێت؟ بۆچی؟
به‌به‌راورد به شوێنه‌کانی تری جیهان ،ئه‌وروپا نیشانه‌ی پێشکه‌وتنی کلتووریه سه‌ره‌ڕای جه‌ورو سته‌مه‌کانی سه‌رمایه‌داری وبه شمه‌ک بوونی مرۆڤ له‌و سیسته‌مه‌دا چونکه هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی نرخی هاوڵاتیه‌کانیان ده‌گرن ،به‌ڵکو نه‌ک هه‌ر هاوڵاتیه‌کانیان نرخی مرۆڤیان لایه ئه‌وانه پێشکه‌وتوون ،له ئه‌وروپا سه‌رمایه‌داری پێشکه‌وتنی که‌ره‌سته و ئامێره‌کانی هێنایه کایه‌وه‌و کۆمۆنیزم و خه‌ونی کۆمه‌ڵگایه‌کی خه‌یاڵیش مرۆڤ بوونی مرۆڤ ،له ئه‌نجامی ئه‌م ململانێیه‌دا ئه‌وروپا به قۆناغێکی پێشکه‌وتوو گه‌یشتووه ،له شوێنه‌کانی تری جیهاندا که‌متر ئه‌م ره‌وشه درووست بووه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌و ئاسته گه‌یشتووه و نه جیهانێکی یه‌کسان و داده‌په‌روه‌رو بێ چه‌وسانه‌وه‌ش بووه‌ته خه‌ون و خه‌یاڵی بیرمه‌ندانیان .
* تورکیای نوێ که ده‌سه‌ڵات له ده‌ست ئیسلامییه معتدله‌کانه و بانگه‌شه‌ی ئایینی ده‌که‌ن، ئایا ده‌کرێت به کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتنی کولتووری ناوزه‌د بکرێت؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌م ، گوتمان پێشکه‌وتنی که‌لتووری یان دوواکه‌وتنی که‌لتووری خۆی رێژه‌ییه ،هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به بانگه‌شه‌ی ئاینیه‌وه نیه ،به‌ڵکو تاچه‌ند ئه‌و سیمایانه‌ی پێشتر ئاماژه‌مان پێدا له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هه‌یه ، ره‌نگه تورکیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سعودی زۆر پێشکه‌وتوو بێت ،تیایدا مرۆڤ زیاتر بووبێت به مرۆڤ و له مرۆڤ بوون نزیک که‌وتبێته‌وه به‌ڵام به‌به‌راورد به سوید زۆر دوواکه‌توو بێت هێشتا رێگا له حه‌زه‌کانی هاوڵاتی خۆی بگرێت سروودێک به مێژووی خۆیاندا بڵێن ،یان هه‌موو هاوڵاتیه‌کانی وه‌کو یه‌ک سه‌یر نه‌کات .
* ئایا ده‌کرێت کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکی به‌پێشکه‌وتنی کولتووری ناوزه‌د بکرێت؟
نه‌خێر ،ئه‌مریکا کۆمه‌ڵگایه‌کی تازه درووست بووه ، خاوه‌ن مێژوو نیه ،له کام بواری هزریدا رابردوویه‌کی هه‌یه؟ نه‌ک هه‌ر مێژووی کۆن به‌ڵکو ئه‌و ئاراسته هزریانه‌ی سه‌ده‌یه‌کیشه باویان سه‌ندووه ئه‌مریکا تیایاندا ئاماده‌ییه‌کی نیه ،له‌سه‌ر ئاستی هزری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌ی فرۆید‌و کارڵ یونگ و ئه‌دله‌ر کردیان یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌رو فه‌لسه‌فه بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئازادی و گرفته ئاکاریه‌کان و چاره‌نووسی شارستانیه‌ته‌کان و مرۆڤایه‌تی و ئه‌مانه لای که‌سانی وه‌کو سارته‌رو یاسپه‌رز و شبنجله‌رو پێشه‌وایانی هزری مرۆیی‌دا ده‌بینین ،ئه‌مریکا له‌مانه‌شدا ناوی نیه ،له په‌یدابوون و سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ون وخه‌یاڵی فه‌لسه‌فیدا ئاماده‌یی نیه چونکه پێکهاته‌یه‌که له گرووپی فره کلتووری جیاواز ،ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌کو حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و توانای ئابووری و سه‌ربازی و رۆڵی له سیاسه‌تی نێوده‌ولًه‌تی جیاوازه ،له دووای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌مه‌وه وه‌کو هێزی سه‌ربازی ئاماده‌یی به‌ده‌رکه‌وت و له دووای جه‌نگی جیهانی دووه‌میشه‌وه وه‌کو هێزێکی ئابووری و له ناوه‌راستی هه‌فتاکانیشه‌وه وه‌کو هێزێکی سیاسی ئیتر ئه‌و له کایه‌ی هزری و که‌لتووریدا هیچ ئاماده‌ییه‌کی نه‌بووه ،ئه‌گه‌ر پێشکه‌وتنی که‌لتووری له ئه‌وروپا له ئه‌نجامی ململانێی سه‌رمایه‌داری و کۆمۆنیزمدا هاتبێته ئاراوه، ئه‌وا له ئه‌مریکا ئه‌مه لاوازه ،ئه‌وه‌ی ده‌یبینین پێشکه‌وتنی سه‌رمایه‌داریه نه‌ک که‌لتووری به مانا فراوانه‌که‌ی که تیایدا مرۆڤ به نرخترین سه‌رمایه‌یه ئه‌مه هێشتا له ئه‌مریکا نه‌بووه‌ته که‌لتوور .
* ئایا ده‌کرێت سه‌یری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بکه‌یت وه‌کو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که دواکه‌وتنی کولتورییان تیادا هه‌یه؟ بنهۆی (مبرر) بۆچونه‌کانت چییه؟
پێشتر ئاماژه‌م پێدا ،کۆمه‌ڵگای کوردی یه‌کێکه له کۆمه‌ڵگا دوواکه‌وتووه‌کان ، بنهۆی ئه‌مه نه‌شاره‌زایی تاکی کورده له هه‌موو بواره‌کاندا ،کورد ئاگاداری مێژوو و ره‌وتی رووداوه‌کان و گۆڕانکاریه زانستی و فه‌لسه‌فی وپێشکه‌وتنه‌کانی جیهان نیه ،هێشتا ره‌گه‌زو توخمگه‌لێکی زۆری که‌لتووری سه‌ره‌تایی تێدا ماوه ،قۆناغه‌کانی بوون به‌نه‌ته‌وه‌ی نه‌بڕیوه ،به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کاندا نیشانه‌کانی به‌ره‌و پێشچوونی پێوه دیاره .
* کامانه‌ن ئه‌و رووداوه به‌رچاوانه‌ی که له‌ماوه‌ی رابردوو ئێستادا رویانداوه و ره‌نگدانه‌وه‌ی حاله‌تی دواکه‌وتنی کولتووری ده‌که‌ن له کوردستاندا؟
له مێژووی کۆن وهاوچه‌رخیشدا نیشانه‌کانی دوواکه‌وتوویی کلتووری زۆرن ،شه‌ڕی خێڵه‌کان و شه‌ری ئه‌ماره‌ته‌کان و هێرشکردنه سه‌ر یه‌زیدیه‌کان و بوون به‌دارده‌ستی داگیرکه‌ران وشه‌ڕی ناوخۆ‌و له‌سه‌رده‌می ئێستاشدا بچوکی کتێبخانه‌کان و گه‌وره‌یی بازاڕی ساغکردنه‌وه‌ی که‌لوپه‌لی بیانی و شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌کان و رێژه‌ی ده‌نگهێنانی حیزبه‌کانیش له کوردستان ره‌نگه باشترین گوزارشتکردن بێت له که‌لتووری دوواکه‌وتوو و نه‌خوێندنه‌وه‌ی مێژوو .
* به‌گشتی هێماو ئاماژه گرنگه‌کانی حاله‌تی دواکه‌وتنی کولتوری چییه؟
ئه‌گه‌ر خودی مرۆڤ خۆی بکه‌ینه پێوه‌ر بۆ حاڵه‌تی پێشکه‌وتنی که‌لتووری بزانین تا چه‌ند پێویستیه مادی و مه‌عنه‌ویه‌کانی له ناو ئه‌م که‌لتووره‌دا جێ به‌جێ کراون ،تا چه‌ند که‌لتووری کۆمه‌ڵگا رێگا به تاکه‌کانی ده‌دات پراکتیزه‌ی ئازادیه که‌سیه‌کانیان بکه‌ن و مافه سروشتیه‌کانیان بۆ دابین کردووه ،به پێی ئه‌و ئاسته ئاماژه گرنگه‌کانی حاڵه‌تی دوواکه‌وتوویی که‌لتووریمان بۆ روون ده‌بێته‌وه ،واته تاک له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا تا چه‌ند وه‌کو مرۆڤ ده‌ژیت .
* ئایا دواکه‌وتنی کولتووری په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ره‌وشێکی دیاریکراوی (ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه) دواکه‌وتویی، هه‌روه‌ها به‌جۆرێکی دیاریکراوی بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه؟ بیرۆکه‌کانت رونبکه‌وه له‌گه‌ڵ هێنانی نموونه له ژیانی هاوچه‌رخی کوردستاندا؟
بێگومان دوواکه‌وتوویی که‌لتووری خۆی قۆناغه ،هه‌رچه‌نده ره‌گه‌زه که‌لتووریه‌کانی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک به پیرۆز کرابێت و رێگا به گۆڕان و کرانه‌وه‌ش نه‌دات ناتوانێت تا هه‌تایه به نه‌گۆڕی بمێنێته‌وه ،له‌گه‌ڵ گۆڕانی ره‌وشی مادی و شێوازی به‌رهه‌مهێنان وپێکگه‌یشتن و تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاکانی تردا ئه‌میش ده‌گۆڕێت ، به‌ڵام وه‌کو قۆناغ له هه‌موو ئه‌و ساته مێژوویانه‌ی هێشتا چه‌وساندنه‌وه‌و سته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و ریزبه‌ندی و جیاوازی چینایه‌تی زه‌ق له نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا هه‌یه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان دوواکه‌وتوویی کلتووریش وه‌ک ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه بوونی هه‌یه ،چونکه چینی باڵا بۆ درێژه‌دان به ژیانی خۆی پێویستی به جۆرێک له سه‌رخانی دوواکه‌توو هه‌یه و کۆنه‌پارێزان له به‌رگی خانه‌دان و پیاوماقوڵ و پیاوانی ئاینی له هه‌ندێک له ئاینه‌کاندا ده‌بنه ئامراز‌و که‌ره‌سته‌ی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لتووره ،وه‌کو چاخه‌کانی ناوه‌راست له ئه‌وروپا ،له باره‌ی کوردستانه‌وه زیاتر له هه‌زار ساڵه به ئاراسته‌یه‌کی په‌ره‌سه‌ندنی ناسروشتیدا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌و قۆناغه‌ی نه‌بڕیوه که به قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تی یان شێوه ده‌ره‌به‌گایه‌تی له کوردستاندا هه‌یه ،بۆ نمونه هۆنراوه‌کانی باباتاهیر له نێوان( 935-1010)دا نوسراون باس له سته‌م وزۆرداری ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌که‌ن ،به‌هه‌مان شێوه هۆنراوه‌کانی (هێمن) (1922-1986) که زیاتر له هه‌زار ساڵ دووای ئه‌و نوسراون گوزارشت له هه‌مان قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌که‌ن ،واته مانه‌وه‌ی بونیادی بنه‌ماڵه‌یی و خێڵه‌کی و نیمچه‌ده‌ره‌به‌گایه‌تی به هه‌موو خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیه‌وه له‌م ماوه مێژووییه دووردرێژه‌دا سه‌رخانێکی دوواکه‌وتووی پێکهێناوه ،ئه‌مه‌ش قۆناغه تا ئه و پێکهاته و بونیاده له ریشه‌وه نه‌گۆڕێت کۆمه‌ڵگای کوردی له ده‌روازه‌ی قۆناغێکی پێشکه‌تووتردا تێناپه‌ڕێت .
* ئایا ده‌کرێت بووترێت که دواکه‌وتنی کولتووری کۆمه‌ڵگا، خاسیه‌تی دژکاری کولتوری (تناقچ الپقافی) هه‌یه؟ یان به‌پێچه‌وانه‌وه ئایا دژکاری کولتووری یه‌کێکه له‌خاسیه‌ته‌کانی دواکه‌وتنی کولتووری؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێیه، ئه‌وا نموونه‌ی ئه‌و دژکارییه کولتووریه له کۆمه‌ڵگای کوردستانی هاوچه‌رخدا بهێنه‌وه؟
بێ گومان دژکاری که‌لتوری به‌رئه‌نجامی دواکه‌وتوویی که‌لتووریه ،له رووی لۆژیکیه‌وه دژکاری ئه‌وه‌یه ناکرێ شتێک له هه‌مان کاتدا بوونی هه‌بێ و بوونی نه‌بێ ،یان باوه‌ڕمان پێی هه‌بێ و باوه‌ڕمان پێی نه‌بێ ،هه‌ر چه‌نده ئه‌م پرسه لای فه‌یله‌سوفانی وه‌کو ئه‌رستۆو هیگل جیاواز لێکدراوه‌ته‌وه ،به‌ڵام به بۆچوونی من ئه‌وه که‌لتوورێکی دوواکه‌وتووه دژکاری که‌لتووری به‌رهه‌م دێنێت و له‌میشدا که‌سایه‌تی را راو نا ئارام و له ره‌فتاردا دژ به‌یه‌ک به‌رهه‌م دێت ،جۆرێک له که‌سایه‌تی که ره‌فتاره‌کانی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یه‌کترن ،درووست ده‌کات ،له کوردستاندا نه‌ک هه‌ر له ئاستی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵکی گشتی به‌ڵکو له ناوه‌ندی رۆشنبیری و سیاسی و که‌سایه‌تیه دیاره‌کانی کورد که‌سانی وامان زۆرن سیماکانی دژکاری که‌لتووریان پێوه دیاره ، بانگه‌شه‌ی ئازادی و لایه‌نگریی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و پێشکه‌وتن و یه‌کسانی ئافره‌تان ده‌که‌ن و به کرده‌وه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌و کوته‌ک به ده‌ستی ناو خێزانه‌کانیانن یان له قۆناغه‌کانی مێژووی ژیانیاندا ئه‌گه‌ر شیکردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کانیان بۆ بکرێت نه‌ک هه‌ر هه‌ڵوێستی ته‌واو دژ به‌یه‌کیان هه‌بووه ،به‌ڵکو له هیچیاندا میانڕه‌و نه‌بوون و توند بوون له هه‌ر یه‌کێک له‌و ساته وه‌ختانه‌دا ،ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی دژکاری که‌لتووری و به‌رئه‌نجامی دوواکه‌توویی که‌لتووریه .
*ئایا ده‌کرێت دژکاری کولتووری تایبه‌تمه‌ندی وڵاتی پێشکه‌وتوو بێت، واتا له کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوودا دژکاری کولتووری هه‌بێت، بۆ نموونه لێکدانه‌وه‌ی د. بێلوم له‌باره‌ی دژکاری کولتووری سه‌رمایه‌داری، ئه‌گه‌ر وه‌ک نموونه‌یه‌ک سه‌یری ئه‌مریکا بکه‌ین، دیاره له کولتوری ئه‌مریکیدا تاکگه‌رایی هاوڵاتیان هه‌یه، چه‌مکی هاولاتیبوون هه‌یه، ئه‌و کۆمه‌ڵگایه مانگی ده‌ستکرد ده‌نێریته ئاسمان و ئامێری ته‌کنه‌لۆژی ئالۆز دروست ده‌کات، که‌چی زه‌واجی هاوره‌گه‌زی هه‌یه، ئایا ئه‌مه چۆن لێکده‌ده‌یه‌وه؟
به پێچه‌وانه‌وه ،هێنده‌ی دژکاری که‌لتووری سیما‌و تایبه‌تمه‌ندی که‌لتووری دوواکه‌وتووه ،هێنده له بونیادی که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵگا پێشکه‌تووه‌کاندا به دی ناکرێت ، دیاره ئه‌ویش ته‌واو خاڵی نیه له ره‌فتارو ره‌گه‌زگه‌لێکی دژکاری که‌لتووری دیاریکراو ،به تایبه‌تی له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری پێشکه‌توودا وه‌ک ده‌رهاویشتیه‌کی ئه‌و سیسته‌مه ،له باره‌ی ئه‌مریکاوه پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد ئه‌و نمونه‌ی که‌لتووری پێشکه‌توو نیه ،نمونه‌ی سه‌رمایه‌داریی پێشکه‌وتووه ، له‌و سه‌رمایه‌داریه‌شدا که هاوشان بزووتنه‌وه کرێکاری و سۆشیالیسته‌کان تیایدا گه‌شه‌یان نه‌کردووه ،ئاساییه دیارده‌گه‌لی دیاریکراو وه‌ک نیشانه‌ی دژکاری که‌لتووری په‌یدا ببن و سه‌ر هه‌ڵبده‌ن ،
*له‌چیدا دژکاری کولتووری له ولاتی دواکه‌وتوو جیاوازه له دژکاری کولتووری وڵاتی پێشکه‌وتوو؟
هه‌روه‌کو چۆن کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کان له شێوازی ژیان و بیرکردنه‌وه‌و جیهانبینی و ته‌واوی بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆشنبریاندا له کۆمه‌ڵگا دوواکه‌وتووه‌کان جیاوازن ،ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به دیارده‌ی دژکاری کلتوریشه‌وه له‌یه‌ک ناچن ،دژکاری کلتووری له کۆمه‌ڵگا دوواکه‌وتووه‌کاندا په‌یوه‌سته به بنه‌ما بنچینه‌یی و سه‌ره‌کیه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هزری تاکه‌کانه‌وه که ره‌فتاری رۆژانه‌یان له‌سه‌ر به‌نده و بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌کانی ژیانیان پێکدێنن ،ده‌کرێ بڵێین ستراتیژین ،وه‌کو زاڵ بوونی به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌سه‌ر هزرو بیروبۆچوونی ئاینی له هه‌ندێک هه‌ڵوێستدا ،هه‌تا لێکدانه‌وه‌ی ده‌قه پیرۆزه‌کان به پێی کات و سات و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ، دوواتر زاڵ بوونی هزری ئاینی به‌سه‌ر پرسه چاره‌نوس سازه نه‌ته‌وه‌یی و مرۆییه‌کاندا ،که‌چی له کۆمه‌ڵگای پێشکه‌توودا دژکاریه‌کان له‌م ئاسته‌دا نین ،ده‌کرێ به تاکتیکیان ناو نه‌رین .
* به چ شێوه‌یه‌ک ده‌کرێت حاله‌تی دواکه‌وتنی کولتووری له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا نه‌هێلدرێت؟ ئایا پێویسته چ لایه‌نیًک، یان چ دامه‌زراوه‌یه‌ک ئه‌و کاره بکات؟
من بڕوای ته‌واوم به په‌یوه‌ندی دیاله‌کتیکی نێوان سه‌رخان و ژێرخان هه‌یه ،بۆیه به لای منه‌وه تا شێوازی به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له کوردستاندا نه‌گۆڕین ته‌نیا به ئامۆژگاری و رێنمایی و له رێگای په‌روه‌رده‌کردنه‌وه ئێمه ناگه‌ینه هیچ ئامانجێک ،ده‌بێ سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵگای کوردی بکه‌ینه کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌وڵ بدات ئاستی دابینکردنی پێویستیه‌کانی له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رز بکاته‌وه ،توانای خودبژێوی په‌یدا بکات و پشت به تاک سه‌رچاوه‌ی وه‌کو نه‌وت نه‌به‌ستێت و نه‌بێته بازاڕێک بۆ ساغکردنه‌وه‌ی کاڵای وڵاتانی تر ،که فێربوو پشت به خۆ ببه‌ستێت و رکابه‌ری و ململانێی کۆمه‌ڵگاکانی تری کرد ،تێ ده‌گات له چ بوارێک‌دا دووا که‌وتووه‌و کۆمه‌ڵگاکانی تر چۆن فێڵی لێ ده‌که‌ن و سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی به تاڵان ده‌به‌ن به هۆی ئه‌و دوواکه‌تنه‌وه ،ئیتر به کرده‌یی و پراکتیکی کار بۆ راستکردنه‌وه‌و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی بونیادی کلتووری خۆی ده‌کات ،چونکه به گۆڕانی ره‌وشه‌که دۆخی کلتووریش له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌گۆڕێت و دوواتر ئه‌و گۆڕانه‌ی له هزرو بیرکردنه‌وه‌و جیهانبینیدا روویان داوه دووباره کاریگه‌ری ده‌خه‌نه‌وه سه‌ر ژێرخان و پێشی ده‌خه‌ن ، دیاره ئه‌مه‌ش به ده‌سه‌ڵاتێک ده‌کرێت به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی به لاوه له هه‌موو شت گرنگتر بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاتانی تر په‌یوه‌ندیه‌کانی دانه‌مه‌زراندبێت