له پلانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێناندا ،به تایبه‌تی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌ی زانستی ،پلان بۆ سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که وه‌ک به‌رنامه‌ی کارکردنی ئه‌قڵه له هه‌ر جه‌سته‌یه‌کی زیندوودا ،چۆن ئه‌قڵ سیما‌و نیشانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤه ،نه‌خشه‌ی کاری زانستی نیشانه‌ی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه له نه‌خشه‌ی کاری هه‌ر پرۆسه‌یه‌کدا هه‌بێت ئیتر ته‌واوی ره‌گه‌زه‌کانی تری ئه‌و ده‌زگایه‌ش ته‌واو کارا بن ،سه‌رکه‌وتن ده‌که‌وێته به‌ر ره‌حمه‌تی رێکه‌وت ومسۆگه‌ر نابێ ،بۆیه هه‌میشه به خۆدا چوونه‌وه‌و بیرکردنه‌وه له داهێنانی مۆدێلێکی تر‌و توێژینه‌وه له شێوازێکی نوێ بۆ نه‌خشه‌ی کاره‌کان زیندوویه‌تی جه‌سته‌و ئاکتیڤ بوونی ئه‌قڵ ده‌گه‌یه‌نێت . به‌ڵام ئه‌مه له پرسی کتێبخانه‌کانی به‌ش و کۆلێژه‌کانی سه‌ر به زانکۆی سه‌لاحه‌دیندا نیه ، له هه‌موو رووه‌کانی په‌یداکردنی کتێب و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی نوێ و چۆنیه‌تی تۆمارکردن وهه‌ڵگرتن و خستنه به‌رده‌ستی خوێندکارانی به‌شه زانستیه‌کانه‌وه ،ئه‌مه‌ش کۆسپێکی گه‌وره‌ی پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی مه‌عریفه‌ی زانستیه ،ئه‌گه‌ر گۆڕانه‌کانی کۆمه‌ڵگا له زانکۆوه ده‌ست پێ بکات بێگومان ده‌بێ هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی گۆڕان و ریفۆرمی مه‌عریفی زانکۆش له کتێبخانه‌و گۆڕینی سه‌رچاوه‌و سیسته‌می په‌یوه‌ندی کردنی زانکۆکانه‌وه ده‌ست پێ بکات
،که‌چی له زانکۆی سه‌لاحه‌دین وبه تایبه‌ت له کۆلێژه مرۆڤایه‌تیه‌کاندا ئه‌وه‌ی فه‌رامۆش کرابێت کتێب وپه‌یوه‌ندی کردنی زانستیه ،هیچ بودجه‌یه‌کی ته‌رخانکراوی دیاری کراو نه‌بڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌شێک له‌به‌شه زانستیه‌کان تا ساڵانه کتێب بۆ به‌شه‌کان بکڕن؟! یان بیده‌نه هاوبه‌شی یه‌کێک له داتا به‌یسه‌کان ؟!ئه‌وه‌ی هه‌یه بیریته له :
1-ته‌نیا له کاتی هه‌بوونی پیشانگاو هه‌ندێک کاتی تایبه‌تی تردا ،نوسراوێک بۆ کۆلێژه‌کان دێت بۆ درووست‌کردنی لیژنه‌یه‌ک بۆ کڕینی کتێبی پێویست ئه‌مه‌ش له سنوورێکی زۆر دیاریکراو‌و چه‌ندین ساڵه نه‌هاتووه ،ئیتر له‌سه‌ر ئاستی کۆلێژ مامۆستایه‌ک یان دوو مامۆستا دیاری ده‌کرا ،ئه‌مانیش ته‌واوی پێویستیه‌کانی کۆلێژیان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو ،ته‌نیا له‌و پێشانگایه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌بوایه و له ناو ئه‌و ئه‌گه‌ره‌شدا ئه‌گه‌ر به لای ئه‌و دوو مامۆستاوه باش بوایه ده‌یانکڕی ،بۆًیه له هه‌ندێک له کتێبخانه‌ی به‌شه‌کاندا زیاتر یه‌ک جۆر و تایبه‌ت به‌یه‌ک لایه‌ن کتێب ده‌بینین نه‌ک فره‌چه‌شن وته‌واوی ره‌هه‌نده زانستیه‌کانی ئه‌و به‌شه بگرێته‌وه .
2-رێگایه‌کی تر دیاریکردنی چه‌ند کتێبێکه له زانکۆوه بۆ کۆلێژه‌کان ،ئه‌مه کوفری زانستیه زانکۆ کتێب بۆ کۆلێژ بکڕێت !! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێی پسپۆڕی نیه ، زۆرجار کتێبی وای تیایه هیچ په‌یوه‌ندی به‌و کۆلێژه‌وه نیه ،له ناو هه‌موو به‌شه‌کانی ئه‌م کۆلێژه‌دا به‌شێک نیه ئه‌م کتێبه‌ی پێشکه‌ش بکات ،مرۆڤ وا هه‌ست ده‌کات ده‌بێ لێیان تێکچووبێت ئه‌مه به‌شه کتێبی کۆلێژی زانسته به هه‌ڵه بۆ ئه‌ده‌بیات هاتووه یان به پێچه‌وانه‌وه ،بۆیه کتێبخانه‌ی کۆلێژه‌کان کۆمه‌ڵێک کتێبی له‌م جۆره‌یان لایه ،که‌س ئیستعاره‌یان ناکات ته‌نیا کتێبخانه‌که پڕتر دێته به‌رچاو ! ئه‌مه‌ش جورێکی تری گه‌نده‌ڵیه ! به فیڕۆ دانی پاره‌یه !
3-رێگایه‌کی تر کڕین وپه‌یدا کردنی کتێبه له رێگای په‌یوه‌ندی که‌سی و چالاکی خودی سه‌رۆک به‌شێکی دیاریکراوه‌وه ،ئیتر ئه‌و چۆن په‌یدای ده‌کات من نازانم ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویش به ئازایه‌تی خۆی له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات نه‌ک هه‌بوونی یاسا‌و رێسایه‌کی یه‌کسان بۆ هه‌مووان ،چی به باش بزانێت و له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ودا بگونجێت بۆ هه‌موو به‌شه‌که‌و به هه‌موو ورده پسپۆڕیه‌کانیه‌وه له‌و بواره‌دا ده‌یکڕێت چونکه یه‌ک مرۆڤ و له‌سه‌ره‌وه به‌شداری له‌و کڕینه‌دا ده‌کات ، ئه‌و یه‌ک مرۆڤه‌ش شاره‌زای یه‌ک بواری پسپۆڕی وردی به‌شه‌که‌یه‌تی ناتوانێت ته‌واوی ورده پسپۆڕیه‌کان ببینێت و بزانێت کام پسپۆڕی ورد له‌به‌شه‌که‌یدا بێ سه‌رچاوه‌یه .
4-ئه‌مرۆ ئه‌م پلانه کۆن بووه‌و به‌سه‌رچووه ،ناکرێ به‌ش پشت به کۆلێژو کۆلێژ به زانکۆ‌و و زانکۆش پشت به‌م جۆره رێگایه ببه‌ستێت بۆ په‌یداکردنی سه‌رچاوه ،تا ئێستا نه خۆمان سیسته‌می زانیاری ئه‌لیکترونیمان هه‌یه و نه کتێب کڕینیش له کتێبفرۆشه ئه‌لیکترونیه‌کانی جیهانمان هه‌یه ،هه‌تا هه‌ر به‌شێک بتوانێت له‌سه‌ر ژماره بانکی خۆی له‌و کتێبفرۆشانه‌وه چ سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وێت بۆی بێت .
کڕینی کتێبی زانستی و تایبه‌تمه‌ند له هه‌ر به‌شێکدا هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به خودی مامۆستای وانه بێژی هه‌ر بابه‌تێکه‌وه هه‌یه، هێنده په‌یوه‌ندی به راگرایه‌تی کۆلێژه‌که‌و سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ‌و هه‌تا خودی سه‌رۆک به‌شه زانستیه‌که‌شه‌وه نیه ، بۆیه ده‌بێ پرۆسه‌ی په‌یدا کردن وکڕینی کتێب له خواری خواره‌وه ده‌ست پێ بکات بۆ سه‌ره‌وه :-
أ-ده‌بێ له به‌شه‌کانه‌وه به نوسراوێک راگرایه‌تی کۆلێژ ئاگادار بکرێته‌وه ئه‌م کتێبانه‌مان کڕیوه له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌ت به به‌شه زانستیه‌که ،ئیتر ئه‌و کتێبانه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌هێنرێن یان له ناوه‌وه ، ئه‌وه ئه‌رک ومافی هه‌ر به‌شێکی زانستیه ،ئه‌میش به دانانی بودجه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌کرێت ، کاتێک زانکۆ شانازی به‌کردنه‌وه‌ی به‌شێکه‌وه ده‌کات ده‌بێ به راستی ئه‌وه به‌شی زانستی بێت نه‌ک ته‌نیا قه‌ڵه‌م ماجک و ته‌خته‌ره‌شێک و مامۆستایه‌ک و شه‌ست خوێندکار له هۆڵێکدا کۆ بکرێته‌وه .
-ب-سه‌ره‌تا ده‌بێ -هه‌ر مامۆستایه‌ک له بواری پسپۆڕی ووردی خۆیدا ئاگاداری ئاستی پێشکه‌وتنی زانستی بواره‌که بێت و بزانێت له زانکۆ به ناوبانگه‌کاندا توێژینه‌وه له چی ده‌کرێت و زانست به کوێ گه‌یشتووه ،چ نوسینێکی نوێ له کتێبفرۆشه‌کاندا ده‌ست ده‌که‌وێت ؟؟ ئیتر ئه‌رکی به‌ش وکۆلێژو زانکۆیه چۆن په‌یدای ده‌که‌ن و له کتێبخانه‌ی به‌شه‌که‌دا ده‌یخه‌نه به‌رده‌ستی خوێندکاره‌کانیان . .
ج-له کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی به‌شه‌کاندا ،سه‌رۆکی به‌ش داوا له مامۆستاکان بکات ،له‌رووی سه‌رچاوه‌ی زانستیه‌وه به لیستێک ناوی ئه‌و کتێب و بڵاوکراوه زانستیانه‌ی بده‌نێ ،که هه‌ر مامۆستایه‌ک بۆ بابه‌ته‌که‌ی پێویستی پێیه‌تی و له‌و به‌شدا نیه ئیتر هه‌موو مامۆستاکان داواکاریه‌کانیان له لیستێکدا رێک بخه‌ن و پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تی به‌شی بکه‌ن .
د- کۆی پێویستی مامۆستاکانی هه‌ر به‌شێک له پسپۆڕی ووردی خۆیاندا ،لیستی پێویستی ساڵانه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی لێ پێکدێت بۆ کتێب و سه‌رچاوه‌ی نوێ ،ده‌کرێ ئه‌مه دوواتر له کۆبوونه‌وه‌ی کۆلێژدا تاوتوێ بکرێت و میکانیزمی شیاوی بۆ دابنرێت بۆ چۆنیه‌تی په‌یدا کردن و کڕینیان ،ئه‌گه‌ر له کۆلێژه‌کاندا بودجه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت بۆ کڕینی کتێب یان به‌ش خۆی ئه‌م سه‌رچاوانه په‌یدا بکات و بیکڕێت .
دووه‌م :له باره‌ی چۆنیه‌تی ئیدخال کردن و تۆمارکردنی سه‌رچاوه‌کانه‌وه له کتێبخانه‌کانی به‌ش و کۆلێژه‌کانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین و دوواتر چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌م کتێبانه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌یانه‌وه ، له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ق وایه له‌به‌شه‌کان کتێبخانه‌ی له‌م جۆره نه‌بێ که ئێستا هه‌یه ؟!هه‌ق وایه کتێبی زۆر تایبه‌ت بن ،ئه‌و کتێبانه بن خوێندکاران له قۆناغه‌کانی کۆلێژدا ده‌یانخوێنن ، نه‌ک به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بچوک کراوه‌ی کتێبخانه‌ی کۆلێژه‌وهه‌موو جۆره کتێبێکی به په‌رش وبڵاوی تیایه؟ ره‌وشی کتێبخانه‌کانی کۆلێژه‌کان و کتێبخانه‌ی ناوه‌ندیش له ئاستی پێشکه‌وتنه‌کانی ئه‌م رۆژگاره نین و توانای مرۆیی و داراییشیان زۆر له‌وه باشتره دۆخی کتێبخانه‌که‌یان به‌و شێوه‌یه بێت که ئێستا ده‌یبنین ، ،بۆ نمونه کارمه‌ند هه‌یه ، کۆمپیوته‌ر هه‌یه، بڕێک کتێب هه‌یه. بۆچی ته‌نیا ناوی کتێبه‌کان به ته‌واوی له کۆمپیوته‌رنیه؟؟!! ،که‌چی له زۆربه‌ی زانکۆکانی جیهان کتێبخانه‌ی ژماره‌یی هه‌یه و ته‌واوی ورده‌کاریه‌کان و نامه‌ی ماسته‌ره‌کان و تێزی دکتۆراکانیش ده‌توانیت به سی دی وه‌ربگریت ؟؟یان له‌گه‌ڵ ناوی هه‌ر کتێبێک‌دا هێنده ورده‌کاری له‌گه‌ڵ تۆمار کراوه خوێنه‌ر بزانێت ئه‌و کتێبه له‌چی ده‌دوێت ، لێره نه‌ک ورده‌کاری تۆمار نه‌کراوه ناوی سه‌رچاوه‌کانیش نازانرێ کێ نوسیویه‌تی و که‌ی نوسراوه؟؟ تاوتوێی هه‌ر ماسته‌رو دکتۆرایه‌ک ده‌کرێت به پێچه‌وانه‌وه له خوێندنی باڵا داده‌نرێت و لای ئه‌وانیش نه تۆمار ده‌کرێت و نه که‌سیش ده‌زانێت ئایا ئه‌و سی دیانه کار ده‌که‌ن یان نا ؟؟
سێیه‌م :-هه‌ندێک له کۆلێژه‌کان وبه‌شه‌کان هیچ جیاوازیه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می پێش په‌یدابوونی ئامێری چاپدا نیه ،نه‌ک پێش په‌یدا بوونی کۆمپیوته‌ر وکتێبخانه‌ی ژماره‌یی و(CD) !! .هه‌تا ئیستا لیستێکیان نیه به چاپ نوسرابێت یان له کۆمپیوته‌ردا ناوی هه‌موو کتێبه‌کانی له‌سه‌ر تۆمار کرابێت؟؟ به‌ڵکو له ده‌فته‌رێکدا به خه‌تێکی زوًر ناشرین نوسراون ئه‌مه تۆماری کتێبه‌کانی ئه‌و به‌شه‌یه ؟!ناوی ده‌یان کتێب سڕاوه‌ته‌وه‌و خه‌تی به‌سه‌ردا هاتووه که‌س نازانێت بۆ ؟؟،ده‌پرسی ئه‌م ناوه بۆ سڕاوه‌ته‌وه ده‌ڵین پێشتر هه‌بووه به‌ڵام دیار نیه ؟؟
چواره‌م :-ره‌وشی سه‌رچاوه دێرینه‌کان وه‌کو دیکۆمێنت له رۆژنامه و گۆڤار‌و به‌یاننامه‌و بڵاوکراوه‌ی تایبه‌ت له هه‌موو کتێبخانه‌کانی سه‌ر به زانکۆی سه‌لاحه‌دیندا زۆر خراپه ،له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت هه‌ندێک له‌و به‌ڵگه‌نامانه له کتێبخانه‌کانی به‌غداو شاره‌کانی تری ئێراقدا هه‌ن په‌یدا بکرێن و ژماره‌ی ئه‌و گۆڤار‌و رۆژنامانه به زنجیره ته‌واو بکرێت و له کتێبخانه‌کانی زانکۆ و کۆلێژه‌کاندا بپارێزردرێت ،ئه‌وه‌ی هه‌بوو زۆری فه‌وتاو له‌ناوچوون و ورده ورده دڕان ،ئه‌و نوسه‌رانه‌ی بابه‌تێکیان هه‌بوو بۆ پێگه‌ی ئه‌مرۆیان خراپ بوو یان چه‌ند دێڕێکی نوسینه‌کانیان بۆ ئه‌مرۆ به‌دڵ نه‌بوو ئه‌ولاپه‌ڕانه‌یان دڕاند ! ئێستا چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤار هه‌یه پێویستیان به به‌رگ کردن و پاراستن و هه‌ڵگرتنه ،چه‌ند ساڵێکی تر نامێنن .
بۆیه پێشنیار ده‌که‌م :
1-لیژنه‌یه‌ک دابنرێت پشکنینی هه‌موو کتێبخانه‌کان بکات وراپۆرتێکی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رێکخستن وتۆمارکردن و وه‌رگرتن وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی کتێب وئیدخال کردن وکه‌موکورتیه‌کانی ئاماده بکات ،ئه‌گه‌ر ساڵانه ئه‌وه کراوه به‌راوردێک بکرێت به دوواداچوون بۆ ئه‌و کتێبانه بکرێت که دیار نه‌ماون ،یان چ گۆڕانێک له رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی کتێب و سه‌رچاوه‌کانه‌وه رووی داوه شایانی توێژینه‌وه و له‌سه‌ر نوسین بێت .
2- دیاریکردنی بودجه‌یه‌کی ساڵانه بۆ به‌شه‌زانستیه‌کان بۆ کڕینی کتێب وبه‌شداری کردن له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌و دانانی ژماره بانکی تایبه‌ت به به‌شه‌که بۆ رایی کردنی پرۆسه‌ی کڕینی کتێبه‌کان و هه‌واڵه‌کردنیان .
3- کڕینی کتێب له کتێبفرۆشه ئۆنلایه‌نه‌کان بۆ نمونه کاتێک پرسیاری دووا کتێب ده‌که‌ین له کتێب‌فرۆشی ئونلاینی ئه‌مازۆن پێمان ده‌ڵێت دووا کتێب له باره‌ی کۆمه‌ڵناسی ئه‌مانه‌ن و نرخه‌کانیان دیاری ده‌کات به‌ڵام مامۆستایه‌کی وه‌کو ئێمه چۆنی بکڕین ؟؟ ده‌بێ له رێگای هه‌ڤاڵێکی ده‌ره‌وه‌مان ئه‌م کتێبه په‌یدا بکه‌ین! ئه‌مه ئه‌رکی به‌شه .
4-پێویسته زانکۆ هه‌وڵ بدات سنووری گرێبه‌سته‌کانی له‌گه‌ڵ بانکی زانیاری و ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌و ده‌زگاکانی بڵاوکردنه‌وه‌ی جیهانی فراوان بکات و ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی کۆلێژه پزیشکی وزانستیه‌کاندا نه‌بێ و کۆلێژه مرۆییه‌کانیش بگرێته‌وه ،ئیشتراکی هه‌بێ له‌گه‌ڵ داتا به‌یسی ئه‌لکترۆنی گونجاو بۆ به‌شه زانستیه مرۆییه‌کان ، بۆ نمونه بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی کۆلێژی ئاداب و په‌روه‌رده‌ی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان و تا راده‌یه‌ک یاسا‌و زانسته رامیاریه‌کان و کارگێڕی و ئابووریش به‌شداری له‌گه‌ڵ (جستۆر)و(ئیبسکو هۆست) بکرێت .
5-بڕیارێک ده‌ر بکرێت بۆ ساڵی خوێندنی 2011-2012له کتێبخانه‌ی ناوه‌ندی و کتێبخانه‌ی کۆلێژه‌کانیش ناوی کتێبه‌کان و پۆلێنکردنیان به پێی بابه‌ت و ساڵی بڵاوبوونه‌وه‌و هه‌ندێک ورده‌کاری تر له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر هه‌بێ و به سیسته‌مێکی کۆمپیوته‌ری پێشکه‌توو ئاسانکاری بۆ دۆزینه‌وه‌و په‌یدا کردنی سه‌رچاوه‌ی پێویست بکرێت .
6- ئه‌و ماسته‌رنامه‌و تێزی دکتۆرایانه‌ی له زانکۆکانی خۆماندا تاوتوێ ده‌کرێن له کتێبخانه‌ی ئه‌لیکترۆنیدا هه‌بن ،چ به سی دی بتوانرێت کۆپی بکرێن یان له پێگه‌ی زانکۆ‌دا بتوانرێت بۆ خوێندنه‌وه سوودیان لێ ببینرێت .
7-هه‌موو ئه‌و قوتابی و خوێندکارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بڕوانامه‌ی ماسته‌ر یان دکتۆرا یان ئاکتیڤ کردنی توێژینه‌وه به‌ده‌ست دێنن ،مه‌رجێکیان بۆ دابنرێت چه‌ندین وێنه له توێژینه‌وه‌کانیان پێشکه‌شی چه‌ند ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌کی تایبه‌ت بکه‌ن وه‌کو وێنه‌یه‌ک بۆَ (دار الکتب والوپائق) ئێمه هه‌ر نیمانه! ،کتێبخانه‌ی گشتی ،کتێبخانه‌ی زانکۆ ،کتێبخانه‌ی کۆلێژه‌که‌ی ،کتێبخانه‌ی به‌شه‌که‌ی ،...هتد ئێستا ده‌یان مامۆستا له به‌ش وکۆلێژه‌کانی زانکۆی سه‌لاحه‌دیندا وانه ده‌ڵێنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی به‌شه‌که‌ی خۆی بزانێت ناونیشانی ماسته‌رنامه‌که‌ی یان دکتۆراکه‌ی چیه؟ یان له‌سه‌رچییی نوسیوه؟؟ مه‌گه‌ر هه‌ستی خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی خۆیان بیانجوڵێنێت، وێنه‌یه‌ک له نامه‌که‌یان پێشکه‌شی شوێنێک بکه‌ن
7-کاری جدی بکرێت بۆ جوان هه‌ڵگرتن و پاراستنی کتێب به تایبه‌تی سه‌رچاوه ده‌گمه‌نه‌کان یان رۆژنامه‌و گۆڤار‌و سه‌رچاوه کۆنه‌کان که له هه‌ندێک کتێبخانه‌دا خه‌ریکه له‌ناو ده‌چن به هۆی خراپ هه‌ڵگرتن وخراپ به‌کارهێنان وبه‌رگ نه‌کردن وچاک نه‌کردنه‌وه‌یان .
8-یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی ریزبه‌ندی زانکۆکانی جیهان ده‌باته پێش و ئاستێکی باڵای ده‌داتێ ،یان دووای ده‌خات ،بونیادی کتێبخانه‌کانیه‌تی ، ئه‌و ساختمانه‌ی بۆ کتێبخانه‌ی کۆلێژێک یان به‌شێکی زانستی ته‌رخان کراوه له رووی بیناسازی و شێوه‌ی دیکۆرو لایه‌نی هونه‌ری وشوێنی کتێبخانه‌که به به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و به‌شانه‌ی به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی سوودی لێ ده‌بینن ، ئایا که‌ی له زانکۆی سه‌لاحه‌دیندا ئه‌مه رێکده‌خرێت و ئه‌م که‌مپه ته‌واو ده‌بێت؟؟؟