ناوچه‌ی شوان یه‌کێکه له ناوچه هه‌ره دێرینه‌کانی شاری که‌رکوک ،ئه‌م ناوچه‌یه له رووی دیموگرافی وجیوپولوتیکیه‌وه هه‌میشه کاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌و هه‌یه له سه‌ر ناوه‌ندی شاره‌که به تایبه‌تی له‌و ماوه مێژووییه کورتانه‌ی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که به گشتی به ئازادی و دوور له سته‌م وتوندوتیژی ژیابن ،هه‌ر بوژانه‌وه‌و گه‌شه‌کردنێکی مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری شوان ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر که‌رکوک هه‌بووه بێگومان به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر راسته ،وێران کردنی شوان به‌شێکی گرنگی سیما ورووخساره کوردیه‌کانی شاره‌که‌ی وێران کرد ،بۆیه له جێی خۆیدایه بپرسین له باره‌ی ناو‌و بنه‌چه‌ی شوانه‌وه چی گوتراوه؟؟
ادامه مطلب ...هه‌روه‌کو چۆن له رابردوودا حکومه‌ته‌کان ته‌نیا له کاتی گرتن وراپێچکردنی گه‌نجه‌کانی کۆمه‌ڵگه بۆبه‌ره‌کانی جه‌نگ یان بۆ وه‌رگرتنی باج وسه‌رانه ده‌هاتنه ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ،ئیتر هه‌ر بۆ ئه‌و دوو مه‌به‌سته‌ش سه‌رژمێریه‌کی گشتیان ده‌کرد ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنی هزری هیومانستی مرۆڤدا ئاراسته‌کانی بیرکردنه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌و ئاینده‌ی مرۆڤایه‌تی ودرووستکردنی جۆرێکی تری رێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات ،بۆیان ده‌رکه‌وت یه‌کێک له کۆڵه‌گه‌و بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی هێنانه‌دی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئارام و خۆشگوزه‌ران هه‌بوونی زانیاری پێویسته له‌سه‌ر ته‌واوی بوار‌و لایه‌نه‌کانی خودی کۆمه‌ڵگه‌که
ادامه مطلب ...سه‌رژمێری له شێوه ساکارو سه‌ره‌تاییه‌که‌یدا رابردوویه‌کی کۆن و دوورودرێژی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه ،له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تانی کۆیله‌داری بابلی ومیسری وگریک ورۆمدا زۆرجار هه‌وڵیانداوه هێزو توانا مرۆیی وئابووریه‌کانی خۆیان بزانن وله رێگه‌ی سه‌رژمێریه‌وه بڕی باج وسه‌رانه‌و نێرینه‌ی ته‌مه‌ن سه‌رووی هه‌ژده‌ساڵ هه‌ژمار بکه‌ن بۆ کاروباری سه‌ربازی وکاتی پێویستی ده‌وڵه‌ت ،به‌ڵام هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی کۆده‌کرانه‌وه به نهێنی و له تۆمارگه‌ی کاربه‌ده‌سته باڵاکاندا ده‌مانه‌وه، چونکه هیچ ئامانجێک له‌پشت ئه‌و سه‌رژمێریانه‌وه نه‌بوو جگه له سه‌رانه‌و سه‌ربازی
ادامه مطلب ...له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کلتور په‌یوه‌سته به ژیانی مادی وهزری مرۆڤ وکۆمه‌ڵگه‌وه زیاده‌ڕۆیی نیه ئه‌گه‌ر بڵێین هیچ چه‌مکێک له زانسته‌کانی مرۆڤ ناسی و کۆمه‌ڵناسیدا به‌قه‌د چه‌مکی کلتور ((culture جێگای مشتومر وگفتۆگۆ نه‌بووه له نێوان زانا‌و توێژه‌رانی ئه‌م بواره‌دا ،که له راستیشدا ئه‌م چه‌مکه کێشه‌ی بنه‌ره‌تی هیچیان نیه به‌ڵکو کێشه‌ی بنه‌ره‌تی یه‌که‌میان مرۆڤه‌و کێشه‌ی بنه‌ره‌تی دووه‌میشیان کۆمه‌ڵگه‌یه ، بۆیه له پاڵ توێژینه‌وه له مرۆڤ وله کۆمه‌ڵگه ،توێژینه‌وه له کلتوریش بووه به بابه‌تێکی بنچینه‌یی ئه‌م دوو لقه زانستیه چونکه ناکرێ توێژینه‌وه له مرۆڤ
ادامه مطلب ...له لاپه‌ڕه‌کانی رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ‌دا له یه‌کێک له دۆسیه‌کانیدا بابه‌تێکی گرنگ وسه‌رنج راکێشی وه‌کو چینی ناوه‌ند هاتبووه ورووژاندن ،به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی به‌رێز دکتور دانا سعید سۆفی کورته‌یه‌کی میژوویی و رۆڵی ئه‌و چینه‌ی باسکردبوو به‌ڵام له هه‌ندێک رووه‌وه من رایه‌کی جیاوازم هه‌یه بۆیه حه‌زم کرد هه‌ر له رێگه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م رۆژنامه‌وه بیانخه‌مه روو ،له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ دکتۆری به‌رێزو رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ.
چه‌مکی چینی ناوه‌ند ئاماژه‌یه به‌و گروپه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌ی له نێوان ئه‌رستۆکراته‌کان و جوتیاره‌کاندا په‌یدابوون له ئه‌وروپای سه‌ده‌ی هه‌ژده به هۆی گه‌شه‌کردنی پیشه‌سازی ودرووست بوونی گروپه پیشه‌ییه‌کانه‌وه
ادامه مطلب ...