گرفتی مه‌عریفی سه‌ره‌کیی ئه‌فلاتون بریتی بووه له‌وه‌ی چۆن کۆمه‌ڵگه‌که‌ی له‌و ئاڵۆزی ونائارامی وبشێویه رزگار بکات که به‌به‌رده‌وامی رووبه‌رووی کۆمه‌ڵگه‌ی یۆنانی بوه‌ته‌وه ،بۆیه وێناکردنی ئه‌و بۆ شار ئه‌و وێنه شاریه نه‌بووه که له واقعدا له یۆنان هه‌بوه به‌ڵکو وێنا کردنێکی خه‌یاڵی وشاری نمونه‌یی بووه که تاکه‌کانی به پێی خواست وویستی سه‌رکرده‌کانی جوڵه‌و ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه
ادامه مطلب ...بیرکردنه‌وه له دیارده دانیشتوانیه‌کان له ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه مێژوویه‌کی زۆر دوور و درێژی هه‌یه له‌که‌له‌پور و به‌رهه‌می نوسراوی مرۆڤایه‌تیدا ده‌بینین , له فه‌لسه‌فه‌ی کۆنی یۆنانیدا که له سه‌ده‌کانی حه‌وته‌م وشه‌شه‌می پێش له دایک بووندا هزری کۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی له لای یۆنانیه‌کان ورۆمانیه‌کان به ده‌رکه‌وتووه ،بانگه‌واز بۆ دانیشتوانێکی چه‌سپاو نه‌گۆڕ کراوه پێیان وابووه که ئه‌م دانیشتوانه نه‌گۆڕه له ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه مه‌رجێکی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کییه بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته شاری ئه‌و سه‌رده‌مه به ئارامی و هێمنی ،،
ادامه مطلب ...به پێچه‌وانه‌وه له بیری ڕۆژهه‌ڵاتدا به گشتی واته له‌چین و هندو ئێران و میسری کۆن و له گه‌لانی میسۆپۆتامیا به هۆی فراوانی و به‌پیتی خاک و پێویستی زۆری به‌ده‌ستی کار و پیشه‌ی ئاژه‌ڵداری و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه ده‌بینین له ده‌قه ئاینی و په‌ند و ئه‌فسانه و به‌رهه‌می هزریاندا جه‌خت له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری و زۆری منداڵ و تامه‌زرۆیی بۆ کوڕ ونه‌ترسان له زۆری دانیشتوان ده‌کرێته‌وه به‌بێ گوێ دانه ژیانی نموونه‌یی کۆمه‌ڵگه ،له‌م بواره‌دا نموونه زۆره وله سه‌رده‌می سۆمه‌ریه‌کاندا دیارده‌ی فره‌ژنی باو بووه
ادامه مطلب ...