له هه‌ڵمه‌تێکدا رۆژی دووشه‌مه رێکه‌وتی 30/8/2010پۆلیسی رێکاری له هه‌ولێر ژماره‌یه‌کی ئه‌و سوڵکه‌رانه‌ی ناو بازاڕی شاری هه‌ولێری ده‌ستگیر کرد که به شێوه‌یه‌کی ناشارستانی داوای یارمه‌تی له خه‌ڵکی ده‌که‌ن ،گوایه هه‌ژارو نه‌بوونن وتوانای دابینکردنی پێویستیه‌کانیان نیه ،راڤه‌کردنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته چه‌ندین ره‌هه‌ندی جیاواز له خۆ ده‌گرێت و ده‌کرێ هه‌ر یه‌کێک له ئێمه به پێی ئایدیۆلۆژیا‌و جیهانبینی خۆی راڤهوشرۆڤهی بۆ بکات ،به‌ڵام له هه‌ر ره‌هه‌ندێکدا راڤه‌ی بکه‌ین له گرنگی و بایه‌خی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته که‌م ناکاته‌وه‌و یه‌کێکه له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی به مه‌ده‌نی بوون ولێپرسینه‌وه له یه‌کێک له دیارده ناشیرین ودوواکهتووهکانی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان
ادامه مطلب ...5/12/1857 رۆژی مردنی دامه‌زرێنه‌ری زانستی کۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی ئۆکه‌ست کۆنت بوو ،مردنی مرۆڤێک که به درێژایی ژیانی له خه‌می رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌و گۆڕینی پڕه‌نسیپه ئاینیه به هه‌ڵه به‌کارهاتووه‌کان وبه پیرۆزکراوه‌کاندا بوو ،ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی شێوازێکی ژیانی مه‌ده‌نی بوو بێ ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆی بیبینێ ،خه‌ونه‌کانی نزیکه‌ی سه‌د ساڵ له دووای مردنی هاتنه دی ،نوسینه‌کانی سروشتێکی تایبه‌تیان هه‌بوو ،له شۆڕشگێڕێکی تا سه‌ر ئێسقان یاخیی رادیکاڵه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌ییه‌کی نیمچه توڕه‌و له‌وێشه‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌مان ئایدیا‌و تێڕوانینی قه‌شه و پیاوێکی ئاینی ،به‌ڵام به شێواز‌و مۆدێلێکی تر ،
ادامه مطلب ...زمان دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی وتایبه‌تمه‌ندیه‌کی مرۆییه، له ئه‌نجامی به کۆمه‌ڵ بوونی مرۆڤه‌کان و پێکه‌وه ژیان و تێکه‌ڵاوی وکارلێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌کو ئامرازێک بۆ تێگه‌یاندنی یه‌کتری وده‌ربڕینی حه‌زو ویست وخولیا وگه‌یاندنی به به‌رامبه‌ر به شێوه سروشتیه‌که‌ی له نێوان هه‌ر گروپێکی مرۆیی‌دا درووست بووه ،به‌ڵام به هۆی دابڕان وتێکه‌ڵاو نه‌بوون ودووری نێوان گروپه مرۆییه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه به پێی قۆناغه مێژووییه‌کان سیسته‌می ئاماژه‌و هێمای فره‌چه‌شن و شێوازی گوزارشت کردن وده‌ربڕینی جیاوازیش له نێوانیاندا ده‌رکه‌وتووه
ادامه مطلب ...یه‌کێک له‌ئه‌رکه سه‌ره‌کی وبنچینه‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵناسی توێژینه‌وه‌یه له چین وتوێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان واته له هۆکارو ئاسه‌وارو رۆڵ وکاریگه‌ری جیاوازیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا ،بۆیه زۆربه‌ی زانایانی کۆمه‌ڵناسی پێناسه‌ی چینیی کۆمه‌ڵایه‌تیان کردووه، هه‌وڵیان داوه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه ،چینی کۆمه‌ڵایه‌تی چیه؟ ئه‌گه‌رچی ئه‌م پێناسانه له‌هه‌ندێک خاڵدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه وزۆربه‌یان جه‌ختیان کردووه‌ته سه‌ر لایه‌نێکی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی له پێناسه‌کاندا به‌ڵام خاڵی جیاوازیشیان هه‌یه ، لێره‌دا هه‌ندێک له‌و پێناسانه به‌نمونه دێنینه‌وه‌و
ادامه مطلب ...به‌لای ئه‌رستۆوه ده‌وڵه‌تی نموونه‌یی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه که ژماره‌ی دانیشتوانی گونجاوی هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ره‌که‌ی وخێزان رۆڵی سه‌ره‌کی له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌کانیدا ده‌بینێت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌فلاتون بۆ چۆنایه‌تی دانیشتوان بڕوای به په‌روه‌رده‌یی خێزانی هه‌بووه ،به‌لای ئه‌رستۆوه تاک یه‌که‌ی بنچینه‌یی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه نیه به‌ڵکو خێزان بناغه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه چونکه تاک به سروشت ئاژه‌ڵێکی مه‌ده‌نیه له باره‌ی چۆنایه‌تی دانیشتوانه‌وه پێی وابووه که خێزانی ئاسایی بریتیه له ژن ومێرد ومناڵه‌کانیان وکۆیله‌کانیان
ادامه مطلب ...