له پلانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێناندا به تایبه‌تی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌ی زانستی نه‌خشه‌ی کار بۆ سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که وه‌ک به‌رنامه‌کانی کارکردنی ئه‌قڵه له هه‌ر جه‌سته‌یه‌کی زیندوودا ،چۆن ئه‌قڵ سیما‌و نیشانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤه ،نه‌خشه‌ی کاری زانستی نیشانه‌ی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه له نه‌خشه‌ی کاری هه‌ر پرۆسه‌یه‌کدا هه‌بێت ئیتر ته‌واوی ره‌گه‌زه‌کانی تری ئه‌و ده‌زگایه‌ش ته‌واو کارا بن ،سه‌رکه‌وتن ده‌که‌وێته به‌ر ره‌حمه‌تی رێکه‌وت ومسۆگه‌ر نابێ ،ئه‌مڕۆ له به‌رنامه‌ی کاری زانکۆ‌دا کۆمه‌ڵێک کارڕایی (أجراءات)ی ناڕێک ده‌بینم یه‌کێک له‌وانه ،په‌یوه‌ندی کار‌و کارڕاییه‌کانی لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانه له کۆتایی ساڵی خوێندنی کۆلێژه‌کاندا
ادامه مطلب ...ده‌سپێک
ئاین به‌شێکه له کلتووری مه‌عنه‌وی مرۆڤایه‌تی و ره‌گه‌زێکی گرنگ وکاریگه‌ری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێنێت ،ئه‌گه‌ر له‌و روانگه‌وه سه‌یری کلتوور بکه‌ین که دوو لایه‌نی مادی و مه‌عنه‌وی هه‌یه ،ئه‌وا هزرو فه‌لسه‌فه‌و بیروباوه‌ڕو جیهانبینی و ئاینیش به‌شێکه له‌و پێکهاته‌یه ،یان له مارکسیزمدا ئاین یه‌کێکه له توخم وره‌گه‌زه‌کانی سه‌رخان له پاڵ به‌رهه‌مه هزریه‌کانی تردا و به پێی قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنی مرۆڤ و په‌ره‌سه‌ندنی ئامێر‌و که‌ره‌سته‌کانی به‌رده‌ست ئاینیش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت هه‌روه‌که ئه‌وه‌ی له مێژووی دوورودرێژی مرۆڤایه‌تیدا گه‌شه‌ی کردووه‌و گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و لێکدانه‌وه‌و راڤه‌و شرۆڤه‌ی فه‌لسه‌فی قوڵتر‌و فراوانتری تێ که‌وتووه ،بیرکردنه‌وه له مردن و گۆڕانکاریه‌کانی سروشت ولاوازی مرۆًڤ به‌رامبه‌ر دیارده ترسناکه‌کانی ده‌وروبه‌ر و نه‌بوونی توانای کۆنترۆڵکردن وگه‌لێک رووداوی ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ هه‌ر له‌گه‌ڵ هۆشیاربوونه‌وه‌ی مرۆڤدا بیریان به‌لای هێزێکی نادیاری باَڵاده‌ستی به‌توانادا بردووه که ده‌بێ ئه‌و مرۆڤ و سروشت و گه‌ردوون وبوونه‌وه‌ری هێنابێته بوون و توانای پێدانی ژیان و مان و نه‌مانی هه‌بێ
له ده‌ستپێکی چوارچێوه‌ی تیۆری کاری مه‌یدانیدا ،ده‌بێ توێژه‌ر ئه‌وه‌ی لا روون بێت که توێژینه‌وه‌که‌ی کێ ده‌گرێته‌وه واته ئه‌وانه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر ده‌کات کێن؟که به چه‌مکه کۆمه‌ڵناسیه‌که‌ی پێی ده‌ڵێین کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که یان هه‌ندێک جار پێی ده‌ڵێن کۆمه‌ڵگای ئامانج، یان کۆمه‌ڵگای ژێده‌ر دیاری بکات ، واته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت پێناسه بکات ،بزانێت که بریتیه له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی بڕیاره توێژینه‌وه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت و ئه‌نجامه‌کانی توێژینه‌وه‌که‌ی شایانی گشتاندنه به‌سه‌ر هه‌موویاندا ،ئه‌گه‌رچی ئه‌م چوارچێوه‌یه یان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌و په‌رش و بڵاوه و نایه‌کانگیر و پڕ له رێزبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و مه‌زهه‌بی و چینایه‌تی و له رووی باکگراوندی ژینگه‌یی شارنشینی و لادێیشه‌وه له یه‌کتر جیاوازن، یان به پێچه‌وانه‌وه
ادامه مطلب ...هه‌ر له‌به‌شی یه‌که‌مه‌وه به تایبه‌ت له باسی دووه‌مدا بۆ پێناسه‌و دیاریکردنی چه‌مکه‌کان پێویستمان به سه‌رچاوه ده‌بێ ،جگه له‌وه‌ی له دیاریکردنی گرفت وگرنگی و ئامانجه‌کانیشدا وه‌کو ده‌ستپێک زۆرجار پشت به‌سه‌رچاوه ده‌به‌سترێت ،دوواتر له‌به‌شی دووه‌مدا ته‌واوی توێژینه‌وه‌کانی پێشووتر بریتین له سه‌رچاوه ،به‌ڵام له به‌شی سێیه‌مه‌و ئیتر به بێ سه‌رچاوه له زۆربه‌ی جۆره‌کانی توێژینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ناکرێت توێژه‌ر به‌رده‌وام بێت ،بۆیه سه‌رچاوه‌ی تیۆری ده‌بێته پێویستیه‌کی بنچینه‌یی بۆ ته‌واو کردنی توێژینه‌وه‌که :هۆکاره‌کانی به‌کارهێنانی سه‌رچاوه له توێژینه‌وه‌دا بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه :